پرۆتستۆکردنی تیرۆری ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە سوید
 
 

 
Today at 8:25 AM
لەخۆپیشاندانەکەی سوید بریاردرا هەر بەپرسێکی دەسەلات
سەردانی سوید کرا پرۆتستۆ بکرێ


دوێنی لەشاری ستۆکهۆلم و لەگۆرەپانی نۆرمالمستۆری بەئامادەبونی زیاتر لە ٢٠٠ کەسایەتی و چالاکوانی کورد لەشارەکانی ستۆکهۆلم وچواردەوروبەری ،سەرباری سەرما و سٶلەی ئەم ولاتە ئامادە بوون ،وەک رێزگرتن لەشەهید کاوە و پرتۆستۆکردنی تیرۆرەکەی ئامادە بوون. وتاری هاوبەشی ئەنجام دەرانی خۆپیشاندانەکە کەلەلایەن ( بزوتنەوەی گۆران ، حزبی کۆمنستی کارگەری و حزبی شوعی کوردستان ، و پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان و گروپی ١٧ شوبات و رێکخراوی مادەوە ) خوێندرایەوە کەدوو داوای سەرەکی تیا بوو
١/هەر لیژنەیەک ، پێک بێ ، بێ بەشداری و چاودێری کردنی بنەمالەی قوربانیان و رێکخراوە نیودەولەتی و رۆژنامە سەربەخۆکان رەت دەکەینەوە
٢/ دەبێ یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەپەلە تاوانبارە راستەقینەکان ئاشکرا و بداتە دادگا

ئەگەرنا ئیمە لەهەفتەی ئایندەدا لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەستۆکهۆلم خۆپیشاندان دوبارە دەکەینەوە ، هاوکات دۆسیەی تیرۆری سیاسی لەکوردستان سەرلەنوێ لەگەل پەرلەمان و پارت و وەزارەتی دەرەوەی سوید باس دەکەین ، وەئەگەر ریرەوی دادگا بەرامبەر ئەو دۆسیەیە بەجوانی نەروات ئەوا سیمناری پەرلەمانی بۆ ساز دەکەین . هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە نابیت هیچ سەردانی بەرپرسیکی یەکیتی و پارتی و هیچ چالاکیەکی دیپلۆماسی کاربەدەستانی کوردستان، نابێت بێ نارەزایی و ئاشکرا کردنی روی راستەقینەی سەرکوت و تیرۆر لە کوردستاندا تیپەڕ ببیت" دواتر ئەو پارت ولایانەی خوارەوە ئیدانەی تیرۆری شەهید کاوە درێژەدان بە تیرۆری سیاسی لەکوردستانیان کرد و داوایان کرد دەزگا ئەمنیەکان بەگشتی و یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەتایبەتی بەپەلە بەرپرسانی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن ١

/١بزوتنەوەی گۆران / سوید
٢/حزبی کۆمنستی کارگەری کوردستان / رێکخستنی سوید
٣/ رێکخستنی سویدی حزبی شوعی کوردستان
٤/ پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ٥
٥/حزبی شوعی عێراق / سوید
/٦/حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران- حکمەتیست
٧/ ریکخراوی ماد
Show message history
رەوەندی کورد لەفینلەند
٩/ رێکخراوی پاڵا و فادیمە
١٠ / چەندین پارچە شعر و پەخشان خوێنرایەوە


رێکخەرانی خۆپیشاندەرانەکە
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان ڕێکخراوی سوید
بزوتنەوەی گۆران / سوید
ڕێکخستنی سویدی حزبی شوعی کوردستان
پارتی چارەسەری دیموکراتیکوردستان
رێکخراوی ماد

٢٠١٣/١٢/٠٩

 

           

 

10/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca