به‌شی دوانزده‌هه‌م
و سێزدەهەم
گۆڕانیش له 13.12.2013 دا، یه‌که‌میین کۆنگره‌ی خۆی
ده‌به‌ستێت. گۆڕان پێش یه‌کێتیی ده‌که‌وێت، ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ش
هۆکاری خۆی هه‌یه، چونکه هیچ شتێک ڕێککه‌وت نییه، هه‌موو شت
زینی خۆی هه‌یه. یه‌که‌میین کۆنگره‌ی گۆڕان، ده‌بێته فاکتۆرێکی
گه‌وره‌ی ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که له به‌ستنی کۆنگره‌ی
یه‌کێتییدا ڕۆڵی گه‌وره‌یان ده‌بێت. ده‌توانم بڵێم، که گۆڕان
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناوچه‌یی هێنده ئۆرگانیزه‌کراوه، که
به‌شێوه‌یه‌کی سیستێماتیک کاره‌کانی خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت، هیچ
پێویستییه‌کی وا کتووپڕیی به کۆنگره نییه. چونکه ئه‌وان به‌بێ
هیچ کۆنگره‌یه‌کیش کۆکن له‌سه‌ر شێوازی کار و کارکردنیان چ
له‌ناو بزووتنه‌وه‌که‌دا و چ له په‌رله‌مانیشدا. به‌ڵام له
کۆنگره‌یه‌کی وه‌ها کات بۆ دانراودا، یه‌که‌م، کڵێشه‌ی هیراشیی
ده‌سته‌ڵات بۆ ئاینده له‌ناو بزووتنه‌وه‌که‌دا دڵنیا ده‌که‌ن،
دووهه‌م، هه‌وڵێکی تر له ڕێگای مانیپولیره‌یه‌کی ده‌روونییه‌وه
بۆ بێهێزکردنی یه‌کێتیی نیشتیمانیی ده‌ده‌ن.
له‌م کۆنگره‌یه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌سه‌ر کورسیی
ده‌سته‌ڵاتی خۆی ده‌مێنێته‌وه، سه‌رانی گه‌وره‌ی تری ناو ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه، له هیراشیی ده‌سته‌ڵاتی گۆڕاندا جێگاکانیان
دڵنیا ده‌کرێت. له‌م هیراشییهدا به‌هێزه‌کان سه‌ر ده‌که‌نه
سه‌ر لاوازه‌کان، چونکه خۆشیی له پراکتیزه‌کردنی شکاندنه‌وه
ده‌بینن. لاوازه‌کانیش هێرشی زیاتر ده‌که‌نه سه‌ر
لاوازتره‌کان، هه‌تا له ڕێگایه‌وه پارێزگاریی له شوێنێ
نادڵنیای خۆیان له هیراشیی گۆڕاندا بکه‌ن.
له سه‌ره‌تاوه گۆڕان له کڵاسێکی قووتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کانی
منداڵان ده‌چوو، که تێیدا به‌هێزه‌کان خه‌ریکی مۆبینگکردنی
نه‌ک به ته‌نها ئه‌ندامانی یه‌کێتیی بوون، به‌ڵکوو به گشتیی
مۆبی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵیان ده‌کرد. هه‌موو تاکێکی لاوازی
کۆمه‌ڵیش له ترسی به‌رنه‌که‌وتنی هێرشی مۆبی گۆڕان و پاراستنی
خۆیان، مۆبی تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵیان ده‌کرد. به‌مشێوه‌یه له
کۆمه‌ڵگای کوردییدا، له باشووری کوردستان، کورسییه‌کی به‌تاڵ
له‌نێوانی ئه‌مانه‌دا نه‌مایه‌وه، هه‌تاوه‌کوو که‌سێکی ئازاد
له‌سه‌ری دابنیشێت. مرۆڤ یان مۆبکراو بوو یان مۆبی خه‌ڵکی تری
ده‌کرد. به‌مشێوه‌یه هیچ مرۆڤێک دڵنیایی ئه‌وه‌ی نه‌بوو، که
ده‌ستدرێژیی ڕۆحیی له میدیای کوردییدا نه‌کرێته‌سه‌ر.
ته‌واوی ژیانی سیاسیی گۆڕان، ژیانی سیاسیی یه‌کێتییه له
ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتییدا. جیاوازیی نێوانیان بریتییه له‌وه‌ی، که
ئه‌وان وه‌ک باڵێکی ناو یه‌کێتیی ئه‌و ژیانه سیاسییه ده‌ژیین،
که پێشتر له‌ناو یه‌کێتییدا گرفتیان له‌سه‌ر پراکتیزه‌کردنی
هه‌بوو. باڵنده‌ی یه‌کێتیی چه‌ندیین باڵه، هه‌ربۆیه فڕیینی
هه‌میشه له باڵنده‌کانی تر جیاده‌کرێته‌وه. ستیگمای "Stigma'،
گۆڕان هه‌مان ستیگمای یه‌کێتیی نیشتیمانیی، پارتی دیموکرات،
ئیسلامییه‌کان ...هتده. مێژووی ئاواتی کردنی تاک و کۆ به‌وه‌ی،
که تاکێک یان گرۆیه‌ک ده‌یه‌وێت به‌قه‌د مێژووی مرۆڤایه‌تیی
خۆی کۆنه. ستیگماش به واتای ئاوات و حه‌زی هه‌بوونی به‌رانبه‌ر
وه‌ک ئه‌وه‌ی، که تاک یان کۆ ده‌یه‌وێت. لێره‌دا ئه‌گه‌ر
ته‌ماشا بکه‌ین، ئاوات و حه‌زی ته‌واوی پارته سیاسییه‌کانی
ئێمه ئه‌وه‌یه، که ته‌واوی ستراکتووری که‌ڕاکته‌ری تاک
تێکبده‌نه‌وه و بیکه‌ن به‌وه‌ی، که خۆیان ده‌یانه‌وێت. ستیلی
ژیانی تاک و کۆ بگۆڕن بۆ ستیلێک، که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
ستیگماش هه‌میشه وه‌ک توێکڵێک وه‌هایه، که له خواست و ویستی
که‌سێک یان که‌سانێک پێکهاتووه، بریتییه له ئیدێنتیتێتێکی
سۆسیالانهی فیرتوێل، که ده‌کرێته به‌ری تاک و کۆ و سۆسیاله
ئیدێنتیتێتیی ڕاسته‌قینه‌یان داده‌پۆشێت.
جیاوازیی نێوان ململانێ و سیاسه‌تی گۆڕان و یه‌کێتیی
نیشتیمانیی نییه. ئه‌و ڕێککه‌وتنه ستراتیژییه‌ی نێوان یه‌کێتیی
و پارتی دیموکرات، توانای ڕوودانی له‌نێوان گۆڕان و پارتی
دیموکراتیشدا هه‌یه. له سیاسه‌تی گۆڕاندا هه‌میشه
چاوه‌ڕواننه‌کراو قووتبوونه‌وه‌یه‌کی کتووپڕانه‌ی ڕیالیتێتی
ژیانی سیاسیی گۆڕان بووه.
به‌رله به‌ستنی یه‌که‌میین کۆنگره‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ی بێ کارکردن
بۆی، له بیرکردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی گۆڕاندایه، بریتییه
له گرتنه‌وه‌ی جێگای نه‌شیروان مسته‌فا. له‌لای ئه‌ندامانی
گۆڕان و هه‌وادارانی گرتنه‌وه‌ی جێگای نه‌وشیروان مسته‌فا
کارێکی نامۆڕاڵانه‌یه. له‌ناو یه‌کێتیی نیشتیمانیشدا
پڕکردنه‌وه‌ی جێگای چۆڵی مام جه‌لال کارێکی نامۆڕاڵانه‌یه.
لێره‌دا هیچ ئه‌ندامێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی، په‌یڕه‌وی
په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتیی نیشتیمانیی ناکات، که قسه له‌سه‌ر
پڕکردنه‌وه‌ی جێگای سکرتێری گشتیی ده‌کات. یه‌کێتیی نیشتیمانیی
نه‌ک جێگای تاڵه‌بانیی وه‌ک سکرتێری گشتیی پارته‌که‌یان
پڕنه‌کرده‌وه، به‌ڵکوو جێگای تاڵه‌بانییان وه‌ک سه‌رۆکی
ئێراقیش پڕنه‌کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی له ژیانی مام جه‌لالدا جێگای سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه که
هه‌میشه که‌سی دووهه‌م و سێهه‌م بیریان له چاره‌نووسی ژیانی
ئه‌م کردۆته‌وه، کراوه به‌وه‌ی، که ده‌ویسترێت نه‌ک خۆی
بییه‌وێت. مام جه‌لال له‌سه‌ر وته‌ی خۆی، مرۆڤێک بووه حه‌زی
لێبووه ببێته پزیشک، دیاره له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردییدا
پزیشکبوون هه‌میشه له سه‌ره‌وه‌ی لیستی خوێنده‌وارییدا بووه.
مام جه‌لال نه‌بووه پزیشک چونکه دایک و باوکی پلانی تریان بۆی
هه‌بووه. به‌ڵام وه‌ک له کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییدا باوه، که
باوک ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر خێزان و چارهنووسهکهیدا زیاتره
وه‌ک له دایک، مام جه‌لال داواکه‌ی باوکی جێبه‌جێده‌کات و
ده‌بێته مرۆڤێکی سیاسیی. مرڤێک که هه‌تاوه‌کوو سه‌رۆک کۆماریی
وڵاتی ئێراق بڕوات.
مام جه‌لال ده‌یویست له‌دوای چواری ساڵی یه‌که‌می واز له پۆستی
سه‌رۆکایه‌تیی ئێراق بهێنێت و خۆی خانه‌نشین بکات، به‌ڵام
دیسانه‌وه لێینهگهڕان و له‌سه‌ر داوای که‌سانی دووهه‌م و
سێهه‌م درێژه‌ی به ژیانی سیاسیی دا، هه‌تاوه‌کوو چاره‌نووسی
به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستای لێهات. لێبه‌ڵێ ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانیی
پشووی سیاسیی بدایه و وه‌ک هه‌ر سیاسییه‌کی تر سه‌رقاڵی
نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی، بیۆگرافیی خۆی، ئه‌زموون له
سیاسه‌تدا بوایه، ده‌شا به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا کۆتایی تۆمار
نه‌کرایه. به‌ڵام هه‌تاوه‌کوو ئێستاش هه‌ر شتێک ده‌کرێت، دووره
له ویست و خواستی تاڵه‌بانییه‌وه و له‌بری ئه‌و که‌سانی
دووهه‌م و سێهه‌م بڕیار ده‌ده‌ن.
نه‌ک به‌ته‌نها له‌دوای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی
ئه‌مجاره‌وه، به‌ڵکوو له‌دوای دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لاله‌وه
کاپاسیتێتی یه‌کێتیی نیشتیمانیی نه‌ک په‌کی که‌وتبێت، به‌ڵکوو
ڕێچکه‌یه‌کی تری گرتۆته‌به‌ر، که ته‌واو و ڕێک باس له
تواناکانی سیستێمێک ده‌کات، که تێیدا تووندوتیژیی باڵاده‌سته.
کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ ڕوودانی هه‌ر ڕوودانێکی
چاوه‌ڕواننه‌کراودا، مرۆڤ بیر له یه‌کێتیی نیشتیمانیی
ده‌کاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که یه‌کێتیی بووه‌ته سینۆنیمی هه‌موو
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی خراپ و ڕادیکاڵ. لێره‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌یه بوونی هه‌بێت، تووندوتیژییش بوونی هه‌یه.
هه‌تاوه‌کوو بیرکردنه‌وه‌کان پراکتیزه بکرێن، زیانه‌کان زیاتر
و ژیانیش نادڵنیاتر ده‌بێت.
06.12.2013
به‌شی سیانزده‌هه‌م ـ
13
یه‌کێک له تراژیدیا‌کانی کورد له باشووردا ئه‌وه‌یه، که کووشتن
به یه‌کترییمان ده‌ناسێنێت. ئه‌و نیشتیمانه ئێستا له
سێرییهکهی هانیباڵ ده‌چێت، که به‌هۆی چه‌ندیین جۆر
بکووژه‌وه، ڕۆژانه ئاشنای کووژراوێکی نوێ ده‌بین. ئه‌وه‌ی
جێگای سه‌رنجه بۆ منێک، که له دووره‌وه ته‌ماشای ئه‌م
کووشتنانه به سێرییه ده‌که‌م، ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام له ڕێگای
ڕاپۆرتی ده‌زگاکانی پارته‌کانه‌وه، پۆلیسه‌وه، ڕۆژنامه‌کانه‌وه
ده‌خوێنمه‌وه، که ده‌نووسن "ده‌ستێکی ڕه‌شی نادیار"، له فڵان
شه‌و و فیسار ڕۆژدا ته‌قه‌یان له فڵان که‌س کرد و کووشتیان.
هیچ شتێک له دیتنی ڕه‌ش ئاسانتر نییه ئه‌گه‌ر بێتوو له
ڕووناکییدا ته‌ماشای بکه‌یت. ئه‌م ده‌سته بۆیه ڕه‌شه، چونکه
ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له تاریکییدا ده‌ژیی. هیچ شتێکیش له تاریکییدا
دیار نییه، ته‌نها ڕووناکیی نه‌بێت.
له ماڵپه‌ڕێکدا وته‌یه‌کی کاک به‌ختیارم "کارگێڕی مه‌کته‌بی
سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی" خوێنده‌وه، که تێیدا ده‌ڵێ،
"ئه‌مشه‌و، دوای چاوپێكه‌وتنم له كه‌ناڵی "ڕوناهی" له
بڕۆكسڵ، هه‌واڵی جه‌رگبڕی شه‌هیدكردنی "كاوه گه‌رمیانی"یان پێ
گه‌یاندم، ده‌ست به‌جێ بروسكه‌یه‌كی ڕه‌ش ڕه‌ش، ڕه‌شتر له
میسك و دوكه‌ڵی لوله‌ی تاوانباره‌كان، مێشكی داگرتم".
برووسکه ڕه‌ش نییه، به‌ڵکوو ڕووناکه. لێره‌دا جێگای سه‌رنجه
ئه‌گه‌ر بپرسین بۆچیی کاک به‌ختیار برووسکه به ڕه‌ش ده‌زانێت؟
به‌رهه‌مێهانی هه‌ڵه له قسه‌کردن و نووسییندا خاوه‌نی زینی
خۆیه‌تی. شاعیرێک به ویست وشه‌کان یان کورتده‌کاته‌وه یان به
جۆرێکی تر ده‌ینووسێت، زۆر جار ئامانج تێیدا میلۆدییه، به‌ڵام
کاتێک که‌سێکی تر، پرۆفیسۆرێکی مێدیسین، سیاسییه‌ک له
قسه‌کردنیدا هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رهه‌مدێنێت یان وشه‌یه‌ک به هه‌ڵه
به‌کارده‌هێنێت و گوێگریش به‌وشێوه‌یه تێده‌گات، که له
ڕاستییدا واتایه‌کی ڕاست به وشه‌که ده‌به‌خشێت، دیسان خاوه‌نی
زینی خۆیه‌تی، به‌ڵام بۆ قسه‌که‌ر نه‌ک گوێگر. کاری گوێگرێک
لێره‌دا ئه‌نالیزه‌کردنی وشه‌که و ویست و واتای وشه‌که‌یه.
ئه‌گه‌ر له ته‌ڵخیی هه‌ورێکدا ته‌ماشای برووسکه‌کان بکه‌ین،
وێنه‌یه‌کی دڵفرێنمان پێده‌دات، که ناوی ده‌نێین شانۆی سروشت.
ئه‌گه‌ر له تاریکیی شه‌وێکدا ته‌ماشای برووسکه‌کان بکه‌ین
وێنه‌یه‌کی جوانترمان ده‌داتێ، چونکه تاریکییه‌که هۆکاره بۆ
زیاتر و جوانتر بینینی ڕووناکییه‌کان. هه‌لومه‌رجی ژیانی
سیاسیی له باشووردا تاریکه وه‌ک شه‌و، ده‌سته‌کان ڕه‌شن وه‌ک
شه‌و، هه‌ربۆیه نه‌ناسراون و که‌س نایانبینێت. تۆ بۆ ئه‌وه‌ی
له تاریکییدا توانای ناسینه‌وه‌ت هه‌بێت، پێویستت به
ڕووناکییه.
ده‌شێت کاک به‌ختیار ویستی نه‌بووبێت له‌سه‌ر کووشتنی کاوه قسه
بکات، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێک هۆکار بووه، بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکات،
هه‌ربۆیه له قسه‌کردنیدا بروسکه‌ی ڕه‌ش به‌رهه‌مدێنێت. کاک
به‌ختیار خاوه‌نی تێندێنسێکی شاردراوه بووه، که به ویست
ئاگایانه له خۆیدا شاردوویه‌تیه‌وه، به‌ڵام له ڕێگای
قسه‌کردنیه‌وه ئه‌م شاردراوه‌یه ده‌هێنێته سه‌ر ڕووپه‌ڕی دیار.
میکانیزمی به هه‌ڵه قسه‌کردن کار له‌سه‌ر ئینتسیۆن ده‌کات، که
به‌هۆیه شاردراوه‌کان ئاشکرا ده‌کات. لێره‌دا ئه‌وه‌ی کاک
به‌ختیار لێیده‌ترسێت بریتییه له تاریکییه‌که و ئه‌وه‌شی
ڕزگارکه‌ری ئه‌وه ڕووناکییه، که ده‌ستی ناکه‌وێت. واته کاک
به‌ختیار به‌ئاگایه له هه‌بوونی تاریکییه‌ک، که له‌ناو خۆیدا
شاردوویه‌تیه‌وه. ئه‌م تاریکییه نه‌ک مه‌ترسییه بۆسه‌ر ژیانی
خه‌ڵکیی مه‌ترسییه بۆسه‌ر ژیانی خۆیشی. پرسیار لێره‌دا
ئه‌وه‌یه، کاک به‌ختیار چیی ده‌زانێت، که ئێمه نایزانین؟
کۆنفلیکت له وته‌که‌ی کاک به‌ختیاردا، کۆنفلیکتی نێوان دوو
تێندێنسه، که ئه‌ویش ڕووناکیی و تاریکییه. ئه‌وه‌شی که لێره‌دا
شاردراوه‌یه بریتییه له تاریکیی، هه‌ربۆیه له وته‌که‌یدا
ده‌ڵێ، بروسکه‌یه‌کی ڕه‌ش. هه‌روه‌کوو چلۆن خه‌ون بریتییه له
سیمپتۆمێکی نۆیرۆتیکانه و قازانجی له ئه‌نالیزه‌کردنێکی
ده‌روونییدا لێده‌که‌ین ئاوهاش هه‌ڵه‌کردن له نووسیین،
خوێندنه‌وه و قسه‌کردندا قازابجێکی گه‌وره‌مان له شیکارکردنێکی
پسیشۆئه‌نالیزه‌دا پێده‌گه‌یه‌نێت.
له زۆرینه‌ی تاوانه‌کاندا، که له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه
هه‌تاوه‌کوو ئێستا ڕوویداوه، کورد شپێکولیرهی کردووه نه‌ک
ئه‌نالیزه‌ی تاوانه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران. گریمان
ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس، ده‌زگاگه‌لێکی ناپاکن، لێ خۆ
ده‌بێت کۆمه‌ڵێک که‌سی پاک هه‌بێت، که ڕۆڵی پریڤات دێتێکیڤ
ببینن و به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌کان په‌یدا بکه‌ن و دادگاش
ناچاربکه‌ن، که سزای تاوانباران بدات. له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه
هه‌تاوه‌کوو ئێستا به به‌رده‌وامیی کورد له باشووردا سه‌رقاڵی
قووتکردنه‌وه‌ی "زووندنبۆکه، سابرێنی زیناکه‌ر، Sündenbock".
بۆ ئاسان شاردنه‌وه‌ی تاوانباران کورد به به‌رده‌وامیی خاوه‌نی
چه‌ندیین سابرێنی زیناکه‌ره، که خه‌تابار بکرێت و خهتاکاریش
ئاسان ون بێت.
له هه‌لومه‌رجێکی وه‌های وه‌ک ئیمڕۆی یه‌کێتیی نیشتیمانییدا،
باشتریین ده‌رفه‌ت بۆ کردنی تاوان ڕه‌خساوه، ئه‌وه‌شی لێره‌دا
وه‌ک سابرێنی تاوانبار ده‌ناسێنرێت یه‌کێتییه. من ناتوانم له‌و
نیشتیمانه‌دا نووسه‌رێک به فریشته و سیاسییه‌کیش به شه‌یتان
بناسێنم. نووسه‌رمان هه‌یه به قه‌د جه‌للادێک ئه‌شکه‌نجه‌ی
ڕۆحیی تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی داوه، به‌ڵام وه‌ک فریشهش
ته‌ماشا ده‌کرێت. پێشمه‌رگه هه‌یه، به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی له
سه‌رده‌مێکدا گه‌وره بووه، که به‌ختی بۆ خوێندن یار نه‌بووه،
ئیمڕۆ بووه‌ته مۆبکراوێکی نێو نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان.
نه نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس فریشته‌ن و نه سیاسییش ئه‌هریمه‌ن.
به‌شێک له‌و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسانه خۆیان پێشمه‌رگه بوون،
خۆیان تفه‌نگ له شان بوون، بگره جاش و خه‌فیفه‌ش بوون.
که‌ڕاکته‌رێک، که ده‌شێوێت له قۆناغی منداڵییدا ده‌شێوێت، ئیدی
ئیمڕۆ تۆ نووسه‌ر بیت یان سیاسیی هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت،
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، که ده‌شێت نووسهرییهکهت وه‌ک پۆشاکێک
بۆ شاردنه‌وه‌ی که‌ڕاکته‌ری تێکچووت به‌کاربهێنیت. مه‌رج نییه
له پشتی کووشتنی کاوه‌وه فڵاو و فیسار هه‌بێت، به‌ڵکوو فڵان و
فیسار ته‌نها ئاسترومێنتێکن بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی "زین، Sinn".
گرنگ نییه تۆ خاوه‌نی تیۆرییه‌ک بیت بۆ ده‌ستنیشانکردنی
بکووژه‌کان، یاخوود تیۆرییه‌ک به ڕاست بزانیت، به‌ڵکوو کاری
له‌وه گرنگتر بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵه له تیۆرییه‌کدا.
هیچ کارێک له‌وه ساناتر نییه، که مرۆڤ له باشووری کوردستان به
لێشاو خه‌ڵک بهێنێته سه‌ر جاده و پراکتیزه‌ی تووندوتیژییان
پێ‌بکات، به‌ڵام هه‌تاوه‌کوو ئێستا که‌سێک هه‌ڵنه‌که‌وتووه، که
تاک و کۆمه‌ڵ فێربکات چه‌قۆ و تفه‌نگه‌کانیان فڕێبده‌ن و
ده‌ستی ته‌وقه درێژ بکه‌ن. که‌سێک هه‌ڵنه‌که‌وتووه، که تاک
وکۆمه‌ڵ فێری لێبووردن بکات و خۆشه‌ویستیی بکات به داینه‌مۆی
ژیانیان. که‌سێک هه‌ڵنه‌که‌وتووه، که تاک وکۆمه‌ڵ فێربکات
ده‌ستبه‌رداری ڕق و کینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بن، هه‌وڵبده‌ن له
ئێستا و ئالێره‌دا بژیین نه‌ک له ڕابردوو و ئاینده‌دا. که‌سێک
هه‌ڵنه‌که‌وتووه، که تاک و کۆمه‌ڵ فێربکات "تۆڵ به سه‌بره،
ئه‌مما به زه‌بره"، فڕێبدات و له جیاتی وته‌یه‌کی تریان بداتێ،
بۆ نموونه"خۆشه‌ویستیی به‌هێزتریین هێزه له ژیاندا".
07.12.2013
|