له نێوان تێڕوانین و واقع دا هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به ڕاستی
پێویستمان به گومان هه‌یه تابتوانین گه‌شه‌ی چه‌ندی وچۆنی
هزرو وێناكردنه‌كانمان بزانین به‌رامبه‌ر ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی
تیایدا ده‌ژین كه ده‌كاته چۆنیه‌تی ژیان به‌رامبه‌ر
پێداویستی ده‌سته به‌ر كرا‌و بۆ ژیان .
له ڕوانگه‌ی ژیانیشه‌وه باشتر وایه بگه‌ڕێین بۆ چاكترین
ژیان تاكو وه‌ك مرۆڤ بتوانین بژین , گرنگتر له‌وه‌ی كه‌هه‌یه
ده‌توانینین گومان بكه‌ین ؟ كه‌س نامرێت؟
ئه‌وه‌نده‌ی بزانین ده‌توانین گوته‌ی بكه‌ین چاكتره بڵێین
ده‌ری بڕین كه ئه‌وه خۆی گومانه به‌رامبه‌ر خود كه زۆر جار
له پێش ده‌ر بڕیندا ده‌ی وه ستین و گوته‌ی ناكه‌ین به مانای
هیچ ناگۆڕێت . به‌ڵام لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بره‌و به
چه‌مكی پرسیاری مرۆڤ چی یه ؟ بده‌یت سه‌ر له نوێ
ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ گومانی مرۆڤ بون به مه‌زنی و پیرۆزی و
گرنگی له كۆمه‌ڵگا دا تاكو بتوانین ده‌بین به و مرۆڤه ئاشتی
خوازه‌ی كه ده كرێت ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دابین بكات .
هه‌روه‌ها گه‌شه به‌تواناكانی بكات تا ده‌گاته داهێنان ,
بێگومان ده‌توانین چونكه پێكهاته‌ی فه‌سله جی و بیولۆجی مرۆڤ
لێره‌و وڵاتێكی تر ی پێشكه‌وتو هه‌مان پێكهاته‌یه
مه‌حكومیه‌تی مرۆڤه‌كان حاكمه كانیه‌تی كه چی یان لێ
داواده‌كه‌ن له‌پێناو حكم دا بژین یان له پێناو حاكم دا بژین
له ڕاسیدا هه‌ردوكیان هه‌ر حكمه كه بژین به‌ڵام ده توانین
بپرسین چۆن بژین یان چۆن ڕكبكه‌وین بژین .بێگومان وه‌ك هه‌مو
مرۆڤێك به ئاشتی بژین و ترسمان له ژیان نه‌بێت .
لێره‌وه ده‌مانه‌وێت بڵێین به لێ گومانمان هه‌یه له
ده‌سه‌ڵاتی خۆمان چونكه ده‌سه ڵات ترسی به‌رهه‌م هێناوه
به‌رده‌وام له ساتی هێرش دایه ترساوین به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی و
گه‌وره كردنی هه‌ڕشه‌كان له گوتار و میدیا كانیان به
ڕه‌فتار و شێوازی ژیانیان به شه‌رعیه‌تی شه‌ڕ و
كوشتاره‌كانیان له ڕابردو دا به ردوامن له هێرش داسه پاون
به شه‌رعیه‌تی شۆڕش گێڕی به و حیكایه تانه‌ی بۆنی مه‌رگی لێ
دێت تا ئێستا منه‌ت باركردمان به هه‌ڵوێستی گوماناوی ئه‌م
شه‌ڕه تاكوئێستا كۆتایی نه‌هاتوه و به‌ر ده‌وامه شۆڕش , كه
له یه‌ك دید گاوه ده‌یناسن ئه‌ویش سیاسه‌ته . به‌ڵام شۆڕش
ڕاسته به‌رده‌وامه به‌ڵام ته‌نها سیاسه‌ت نی یه ده‌بێت له
وه وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه مرۆڤ چی یه ؟ ده‌توانین چۆن
ده‌توانین ئاڵۆزی نێوان سستم و مرۆڤ لێكده‌ده‌ینه‌وه تاكو
بتوانین به‌ره‌و گۆڕان هه‌نگاو بنێین ئه‌و شۆڕشه‌ی كه ئێستا
هه‌نگاوی هه‌ڵگرتوه به‌رامبه‌ر مه‌زنی مرۆڤه‌كان و بره‌ودان
به رێزی تاكه‌كه‌س له دنیادا , كه ده‌بێته هێنانه كایه‌ی
هزری گه‌وره‌یی مرۆڤ و سه‌رچاوه‌گرتنی ئاشتی كۆمه‌ڵا یه‌تی
نێوان كۆمه‌ڵگاكان ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له كوردستان ڕه‌چاو
نه‌كردنی لایه‌نی كه‌می ئه‌م بواره‌یه به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی
كه له‌سه‌ر گومانكردن مرۆڤه‌كان تیرۆر ده‌كرێن به‌رهه‌می
تواناكانی لاوان نادیده و په‌راوێز ده‌خرێت تاكو ئێستا ژن
كوشتن به‌ر ده‌وامه نان بڕین و نادادی دادگاكان و حزب و پارتی
سیاسی بڕیارده‌ری مه‌رگ و مانی تاكه كانه .
چیدی به‌و دروشمانه‌ی پێش‌و كه ده‌وترا له سه‌رده‌می شۆڕشگێڕی
سیاسی وه به‌رزكردنه‌وه‌یان دووباره گۆرینێكی نایه‌ته نێو
به ڵكو به و دروشمانه گۆڕان دێته كایه كه‌ناتوانین به‌رزی
بكه‌ینه‌وه . ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتێكی
سته‌مكار مان بۆ به‌رهه‌م دێنێت كه نمونه‌ی زۆره له دنیاداو
به ڕاپه‌ڕین و لابردن ته‌واو بوه . دیارده‌كانی ئه‌و
نائارامی كۆمه‌ڵایه‌تی یه به‌رده‌وامی شه‌ڕه له گه‌ڵا
هاوڵاتی به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ناتوانن له‌گه‌ڵا لایه‌نێكی
سیاسی شه‌ڕ بكه‌ن ده‌كه‌ونه دژایه‌تی و دروستكردنی باند و
مافیاكانی ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر به ئه‌وه‌ی گومانمان
دروستكردوه به‌رامبه‌ر ڕه‌فتار و نادادی به رامبه‌ر تاكی
كورد و زه‌وتكردنی مافی هاوڵاتی بوون نابێت كه‌مترین كات بیر
له گومان بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌بێت گومان له هاوڵاتی هه‌بێت
پابه‌ندنه‌بێت له‌و دۆخه‌ی كه‌هه‌یه یان ده‌بێت بترسێت تا
نه‌توانێت بیر بكاته‌وه و گومان بكات چونكه ده‌بێته
هه‌ڕه‌شه ی سه‌ر هاوڵاتی بونی به‌رامبه‌ر بیركردنه‌وه و
گومانكردن , ئه‌م كۆیلایه‌تی یه جێگایه‌كی ته‌نگ و بچوكی
هه‌یه له ناخی تاك دا تاكو ده‌بێته هاوغه‌می و ده‌ردی
هه‌موان بۆ به‌دیهێنانی دنیایه‌كی باشتر بۆیه باشتره كه
به‌حیكایه‌ته‌كانتان بڕوا ناكه‌ین چونكه تۆڵه‌ی كۆنه قینمان
لێده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی به ئێستامانه‌وه نی یه وه
تا ده‌گه‌ینه ڕاستی هه‌ر گومانمان هه‌یه .
salam.a.b@live.com
15/12/2013
|