بۆكوشتنی رۆژنامه نووسان ئێستا ده‌مانچه بێده‌نگه‌كان
هه‌ڵگیراونه‌وه‌و به‌بێ ده‌مامكو به‌ئاشكراو به كڵاشنكۆف
رۆژنامه‌نووسان بێده‌نگ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كرده‌وه
قێزه‌ونه‌یان ئه‌نجامداوه هه‌ندێك له پیاوكوژه‌كاننو ئازادیی
راده‌ربڕینیان پێ هه‌زم ناكرێ و چیایانه بیرده‌كه‌نه‌وه،
بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات سنوورێك بۆ ئه‌م تیرۆرستانه دابنێ
كه له‌ناو خۆیانن‌و یاری به ئازادی‌و سروشتی دیموكراسی
ده‌كه‌ن، ده‌پرسین بۆچی تاوانبارانی دی ئه‌وانه‌ی دژی
ده‌سه‌ڵات كاری نایاسایی ده‌كه‌ن به‌زوترین كات ئاشكراده‌بن و
ده‌یانهێننه نێو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی
خۆیان كه ژماره‌یان كه‌مه‌و چاره‌سه‌ره‌كان له‌لوله‌ی
تفه‌نگدا ده‌بینن و كاری تیرۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئاشكرانابن؟
ئاخر به‌رده‌وامبوونی ئه‌م تیرۆره‌ی رۆژنامه‌نووسان ده‌زگاكانی
هه‌واڵگری و ئاسایش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنن
كه‌ئه‌وانه ده‌زگای حزبین نه‌ك حكومی، دواتر ئه‌گه‌ر پێیان
وایه سه‌رده‌می شاخ شه‌هیدانیان ده‌خسته ناو فلوته‌كانه‌وه‌و
كۆتایی ده‌هات، ئێستاش به‌ده‌ركردنی چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كو
ناوهێنانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م كۆتایی دێ، نه‌خێر پێناچێ
ئه‌مجاره‌یان خوێنی كاوه‌ی رۆژنامه‌نووسو كاوه‌كانی دی ئاوا
به‌سانایی بڕوا‌و تا ئاشكراكردنی خۆپیشاندان‌و گردبوونه‌وه‌كان
به‌رده‌وام ده‌بن.
|