2
گه‌لاوێژ و
یه‌ك له چوار باشتره
داخڵ نه‌بی به عه‌نبه‌ری سارایی خاك و خۆڵ
هه‌تا نه‌كه‌ی به خاكی سوله‌یمانیا عبوور
نالی
فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ حه‌ڤده‌ی به‌ڕێكرد و چاوه‌ڕێی هه‌ژده‌ین,
هه‌ندێك قسه‌ی پێده‌ڵێن و هه‌ندێك ده‌یبه‌نه كه‌شكه‌ڵانی
فه‌له‌ك, نه ئه‌م و نه ئه‌و هیچیان له‌سه‌ر حه‌ق نین, ئێستا
پێتان ده‌ڵێم بۆ؟! به‌شێك له‌و نووسه‌رانه‌ی خۆیان پێ
دیارده‌یه له ڕۆشنبیریی كوردی, هه‌تا ئێستا سڵاوێكیان له
فیستیڤاڵ نه‌كردووه و له دووره‌وه‌ش پرته و بۆڵه‌یانه,
ئه‌مانه هه‌ر بیانووێكیان هه‌بێ به فلسێكی سووتاو لێیان
وه‌رناگیرێ, چونكه ڕێكخه‌رانی فیستیڤاڵ ده‌ڵێن: ده‌رگامان بۆ
هه‌موو كه‌س واڵایه, ئه‌وان كه له دووره‌وه قسه ده‌كه‌ن,
ده‌بێ جارێك به خاكی سوله‌یمانیا بكه‌ن عبوور و بزانن كه
ئایا به‌ڕاستی ده‌رگا واڵایه و به‌گوێیان ده‌كرێ, یان ته‌نیا
بۆ ده‌فعی چاوه‌زاره و ئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی فیستیڤاڵ ده‌یڵێن
هه‌ر دروشم و قسه‌ی گه‌وره‌یه, ئه‌گه‌ر به‌شداری فیستیڤاڵ
بكه‌ن و لێی ناڕازی بن, ئه‌و كات ده‌توانن به به‌ڵگه‌وه قسه
بكه‌ن.
له كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌كیش نییه, بۆ نموونه, نقورچكێك بمه‌وێ
له گه‌لاوێژی بگرم ئه‌وه‌یه, كه چه‌ند كه‌سانێكی جیاواز له
وڵاتانی دیكه دێنن و زۆر جار ئه‌و كه‌سانه سوود ناگه‌یه‌نن
یان سوودێكی ئه‌وتۆ ناگه‌یه‌نن!! چۆن؟!
له جیاتی چوار بیرمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی یان عه‌ره‌بی یان فارسی,
یان ژماره‌یه‌ك بیرمه‌ندی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی, وا باشتره
یه‌ك دانه‌یان بێنن و كاتێكی باشی پێ بده‌ن و وه‌رگێڕانێكی
باشیشی بۆ بكه‌ن, ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌بینرێ, جگه له مه‌له‌ل و
په‌له‌په‌ل هیچی دیكه نییه, ئه‌م دانیشتنانه زیاتر له سێ
سه‌عات ده‌خایه‌نن, زۆربه‌ی خه‌ڵك تا كۆتایی بابه‌ته‌كان
دانانیشن و بێ تاقه‌ت ده‌بن, دڵنیام ئه‌گه‌ر یه‌ك بابه‌ت بێ,
خه‌ڵك زۆرتر داده‌نیشن و دیالۆگه‌كانیش گه‌رمتر ده‌بن, ناكرێ
چوار بابه‌تی فه‌ڕه‌نسی له دوای یه‌ك پێشكه‌ش بكرێ كه
هه‌ندێكیان زانیارییه‌كی زیاده‌یان بۆ ئێمه تێدا نییه, خۆ
جاری جاران نییه, خه‌ڵكی ئێمه‌ش دنیای بینیووه و ڕێژه‌ی كتێب
و خوێندن و خوێندنه‌وه ئه‌وه‌نده زۆر بووه, زۆر شت هه‌ن بۆ
ئێمه نامۆ نین, هه‌ندێ له‌و بابه‌تانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن به
قه‌د ڕیپۆرتاژێكی ڕۆژنامه‌وانی زانیاری‌یان تێدا نییه, ڕه‌نگه
ئه‌وانیش ناحه‌ق نه‌بن, چونكه كاتێكی كه‌میان پێ ده‌درێت,
بۆیه یه‌ك له چوار باشتره و بابه‌تی نوێترمان پێ ده‌گات.
سه‌باره‌ت به پێشبڕكێكه, قسه‌یه‌كم نییه بۆ گوتن,
پێشبڕكێیه و لێژنه‌یه و به‌رهه‌م پێشكه‌شكردنه, له‌وه‌ته‌ی
ئاشنای گه‌لاوێژم كه‌سانێك گاڵته به لێژنه‌كان ده‌كه‌ن و
كه‌سانێكیش پێیاندا هه‌ڵده‌ڵێن, كه‌سانێك ئه‌نجامیان به دڵ
نییه و كه‌سانێكی دی پێیان وایه كاڵای پڕ به باڵایه, پێم
وایه ئه‌م دوو بۆچوونه, هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و قه‌ت نابینێ
هه‌موو لێی ڕازی بن, یان هه‌موو تێی هه‌ڵده‌ن.
|