ژوان
ده‌قی : رازیه‌ هه‌لوولی _ تونس
وه‌رگێڕانی : سه‌ردار جاف - كه‌ركووك




به‌ڵێنت به‌ دڵ نه‌دا
كه‌ دێیت
له‌ گه‌ڵمدا جه‌ژن بگێڕی
پێم بڵێ چی رێگری كردی لێم
و پێم بڵێ چی بڵێم
به‌ ناو له‌پی هه‌ڵ له‌رزیو و چاوه‌نواڕی
گه‌رمی ده‌ستت
چی بڵێم
به‌ قژی بژم
ته‌سریحه‌كه‌یم گۆڕی وه‌ك مه‌یلت لێ بوو وام لێكرد
چی بڵێم
به‌ لێوم كه‌ ره‌نگی سووراوه‌كه‌یم گۆڕی
به‌ حه‌زی تۆم ره‌نگ كرد
ته‌نانه‌ت بۆیه‌ی په‌نجه‌كانیشم گۆڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زی پێ ده‌كه‌ی
پێم بڵێ چی بڵێم
به‌ كراسه‌ شینه‌ ئاوریشمینه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كه‌م
كه‌ سه‌مام له‌ سه‌ر مۆزیكی پیانووی ته‌لیسماوی
بۆ پێوه‌ ده‌كردی
و هه‌ردووك حه‌زمان پێی بوو
پێم بڵێ چی بڵێم
به‌ بۆنی مسغۆكم
هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی حه‌زت پێ بوو بۆن رێژم بۆ كردی
ملوانكه‌ی زه‌مروت* و مه‌یلی ئاوێزانی گه‌ردنم
ده‌نكه‌كانی په‌رش بوون
به‌ ئازار چاوه‌نواڕ به‌ و ئاهه‌نگی بۆ ساز ده‌
ماچه‌كانت هه‌ر نه‌گه‌یشتن
شه‌می بۆندار و به‌ربڵاوی به‌ر ئاسۆ
به‌درێژایی شه‌و ده‌چۆڕا
تا دوا فرمێسك
پێم بڵی چی بڵێم
به‌ڵێنت به‌ دڵ نه‌دا كه‌ تۆ دێیت
ئازیزه‌كه‌م ئه‌وا ئاهه‌نگه‌كه‌ كوژاوه‌ و
ماته‌مینی دڵم جاڕدا
كه‌ خۆشی ویستی وه‌ك خۆشمویستی





 

           

 

12/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca