لە بەهاری ساڵی ٢٠١٣ ـەوە پرۆسەیەک لە تورکیا لەژێرناوی پرۆسەی
ئاشتی دەستی پێکردووە. چوونی ئەو دواییەی مه‌سعود بارزانی بۆ
دیاربه‌کر و چاوپێکه‌وتنی بە ئۆ‌ردۆگان له‌وێ زۆر گوتنی
لێکه‌وته‌وه و پرسیاری زۆری دروستکرد. لەو بۆنەیەدا لەلایەن
لاینەگرانی پرۆسەکە زۆر ئەرێنیانە گوتن و دوان لەسەر پرۆسەی
ئاشتی و هەوڵەکانی ئۆ‌ردۆگان لەمبارەیەوە کرا.
پێموایە تێنەگەیشتن و بێئاگایی لەنێو کوردان‌دا سەبارەت بەو
پرۆسەیەی ناوی ئاشتی لێندراوە هەیە، بۆیە له‌و وتاره‌دا هه‌وڵ
ده‌ده‌م بەکورتی هه‌روه‌سته‌یه‌ک لەسەر پرۆسەی بەناو ئاشتی و
پەیوەندی بە کوردەوە لە تورکیادا بکه‌م.
له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کاندا له‌سه‌رده‌می تۆرگۆت ئۆزاله‌وه
تورکیا هه‌نگاوی کە م و بچوکی به‌ره‌و کرانه‌وه و داننان
به‌مافی که‌لتوری که‌مینه‌کانی تورکیا ورده ورده ناوه. له
ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا تورکیا له وڵاتێکی رهگهزپهرت
و ناسیونالستی پشوو ته‌نگ گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که ئێستا
رێگه به‌خوێندنی زمانی کوردی له خوێندگه تایبه‌ته‌کاندا
بدات و سه‌رۆکه‌که‌ی بوێری ناوی کوردستان بهێنێت. لەبیرمان
نەچێت بەدرێژایی هەموو ئەو ماوەیە خەڵک لەسەر بەکارهێنانی
زمانی کوردی یا تایبەتمەندییە کەلتوریەکان، ئازادی دەربڕین کە
پەیوەندی بە مافە کەلتوریەکانی کوردەوە هەبووە، ئازادی دەربڕین
سەبارەت بە مافە رامیاریەکان ناوە ناوە بەشێوەی جۆراوجۆر سزا
دراوە. تورکیا هێشتا زۆری ماوە لە ڕەگەزپەرستی و پشووتەنگی
بەرامبەر بە جوداییە کەلتوری و رامیاریەکان رزگاری بێت.
دوا هه‌نگاوی تورکیا له پێشنیاره‌کانی ئۆ‌ردۆگان خۆی ده‌نوێنێ،
که له پاکێژێکدا هەندێ پێشنیار کراون. سەبارەت بەکەمینەی
کورد داواده‌کات پیتهکوردیه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان "ڤ، ق، خ"
رێگه‌یان له‌به‌کارهێناندا پێبدرێت، ناوی کوردی قەدەغەکراوی
گوندەکان بتواندرێ بەگەڕێندرێنەوە، لەرێگەی داواکاری لە
وەزارەتی ناوخۆدا، رێگە بە خوێندگەی تایبەتی کوردی بدرێت،
هەروەها سوێندی سەپێندراوی ناسیونالیستیانەی "من تورکم" لە
خوێندگەکاندا لابدرێت. سەبارەت بە تورکیا بەگشتی داوادەکات
رێگه‌بدرێت به له‌سه‌رکردنی له‌چکه له‌لایه‌ن کارمەندە ژنه
موسوڵمانه ئایینداره‌کانه‌وه له شوێنی کارکردنیاندا. ئەوە
هەوڵدانی ئۆردۆگانە بۆ بتەوکردنی پشتگیری لەلایەن
دەنگدەرانیەوە کە موسوڵمانە کۆنەپارێزەکان بەشی سەرەکی
پێکدەهێنن. هه‌روه‌ها لە پێشنیارەکەدا داوا دەکات سنوری
١٠لەسەدای پارلەمان دابەزێ بۆ ٥ لەسەدا، وە بەپێی ئەو
ئەلتەرناتیڤانەی پێشنیار کراوە گەورەترین پارت زۆرترین قازانجی
بەردەکەوێت. چاودێران دەڵێن پارتەکەی ئۆ‌ردۆگان دەتوانێ بەمپێیە
٣٠ کورسی بۆ خۆی زیاد بکات. ئەو هەنگاو و پێشنیارانەی کە بۆ
لابردندی هه‌ندێ له خاڵ و بڕگه ره‌گه‌زپه‌رست و راسیستیەکان
کە له ده‌ستوری تورکیادا هەن هەنگاوی کرانه‌وه‌ی ورده
ورده‌ی له‌سه‌رخۆی تورکیان به‌رامبه‌ر به جوداییه که‌لتوری
و ئه‌تنیه‌کانی ناو تورکیا، ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌نگاوی
ئه‌رێنین به ئاراسته‌یه‌کی گونجاو‌دا، به‌لام جگه‌له‌وه‌ی
بچوکن و به‌خێرایی کیسه‌ڵ ده‌رۆن، ئه‌و هه‌ولانه سنوری مافه
که‌سی و که‌لتوریه‌کان تێناپه‌ڕێنن. جگەلەوەی ئۆ‌ردۆگان نیازی
بەهێزکردنی خۆی و پارتەکەی هەیە لەڕێگەی پێشنیارە نوێکانەوە.
سۆوەن سونەگۆرد Søren Søndergaard ئەندامی پارلەمانی ئەوروپا
سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئۆ‌ردۆگان بەکورتی دەڵێت" پاکێژەکە بێ
دیموکراتییە، دیارە باشە خەڵک بتوانێ بەو زمانە بخوێنی کە
خۆیان ئارەزوویانە، یا شارەدارێک لەسەر بەکارهێنانی وشەی
نەورۆز نەگیرێت، چونکە پیتێکی قەدەغەکراو بەکارهێندراوە...
بەڵام گەلێ لە پێشنیارەکان لەبەرژەوەندی ئۆ‌ردۆگان خۆیدان...
چەوساندنەوەی کەمینە و رەقیبە رامیاریەکان بەردەوامن...
گۆڕانکردن گۆڕانکاری لە دەستوری گەورەی تورکیا دەخوازێ نەک
هەندێ پێشنیار کە ئۆ‌ردۆگان لە ئۆفیسەکەی خۆیەوە بیانکات،
پێویستە ئەروپا ئەوە بە ئۆ‌ردۆگان بگەیەنێ کە سەبارەت بە پرسی
ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ٥ ی نۆڤەمبەردا
کۆدەبنەوە" .
بەکورتی ئه‌و هۆکارانه‌ی وایان کردووه که تورکیا ئه‌و
هه‌نگاوانه بنێت ده‌کرێ له‌چه‌ند خاڵێکدا کۆبکرێنه‌وه:
یه‌که‌م: مه‌رجه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ تورکیا به‌رامبه‌ر
به هاوکاری ئابوری و ئه‌گه‌ری ئه‌ندامێتی تورکیا له یه‌کێتی
ئه‌وروپادا. جگه له مه‌رجه ئابوریه‌که کە وڵات دەبێ
سیستەمێکی بازاڕی ئازادی لەبار و بەتوانای هەبێ کە بتوانێ
بەرگەی گوشاری پێشبڕکێکان و بازار لە ناو چوارچێوەی یەکێتی
ئەوروپادا بگرێت، بەمجۆرە دەبێ ئاستی ئینفلاسیۆن نزم بێت،
ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ریانه کە خاوەنی دامەزراوی
جێگیر بن کە مسۆگەری سیستەمی دیموکراسی، ستاتی دادپەروەر،
مافەکانی مرۆڤ و رێزدانان و پارێزگاری کەمینەکان بکات. هەروەها
دەبێ ئەو ئەو وڵاتە توانای ئەوەی هەبێت کە ئەرکانی یەکێتی
ئەوروپا بگرێتە ئەستۆ کە ئەندامبوون لەگەڵ خۆیدا دەیانهێنێ .
تورکیا که داوای ئه‌ندامه‌تی ده‌کات پیویسته له‌لایه‌ک
ئابوری وڵاته‌که‌ی به‌هێزبکات، له‌لایه‌کیتر ئه‌و مه‌رجانه
سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ و سیسته‌می دیموکراسی جێبه‌جێ
بکات. تورکیا لە ساڵی ١٩٦٣ ـەوە جۆرێک لە ستاتوسی ئەندامەتی
وەکو ئەندامی هاوکار لە رێکخراوی کۆمەڵەی هاوبەشی ئەوروپایی
(EEC) سەیری کراوە و لە ساڵی ١٩٩٥ ـەوە ئەندامی یەکێتی گومرگی
ئەوروپا بووە و لە ٢٠٠٥ دا دانوستان لەسەر ئەندامبوونی تورکیا
دەستی پێکردووە . ئەو دواکاریانەی یەکێتی ئەوروپا لە ١٩٦٣ ـەوە
بوونیان هەبووە و مەرجەکانی ئەندامبوونیان خستۆتەبەردەم
تورکیا. ئه‌و پێشنیارانه‌ی ئۆ‌ردۆگان به‌ر له ئۆکتۆبه‌ری 2013
بڵاوکرانه‌وه، له 16 ی ئۆکتۆبه‌ردا باری مافه‌کانی مرۆڤ له
تورکیا له‌لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا ههلدهسهنگێندرا و پاشان
لە نۆڤەمبەردا کۆبوونەوە لەگەڵ تورکیا دەکرا، بۆیه ئه‌و
پێشنیارانه پیشاندانی ویستی تورکیا بۆ باشترکردنی ره‌وشی مافی
مرۆڤ به‌پێی به‌رنامه به‌ر له‌و کاته‌دا بڵاوکرانه‌وه.
دووه‌م: گۆڕانه ناوچه‌یی و جیهانیهکان سه‌باره‌ت به مافی
گه‌لانی ژێرده‌سته و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر تورکیا. دوای روخانی
بلۆکی سور مافه‌کانی مرۆڤ به‌گشتی و مافی گه‌لانی ژێرده‌سته
ته‌کانێکی ئه‌رێنی و گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه بینیووه، چیتر
ستاتهکان ناتوانن وەکو پیشوو گوێ به هه‌ڵوێستی جیهانی
نه‌ده‌ن و ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ له‌گه‌ڵ که‌مینه‌کاندا بیکه‌ن،
هه‌روه‌کو ده‌کرێ لەئەگەری پێشێلکاری کوشندەدا ده‌ستێوه‌ردانی
سه‌ربازی رووبدات. له‌و گۆرانه جیهانیه‌دا گه‌لێ
لهنهتهوهژێردهستهکان به جۆرێک له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
گه‌یشتن. جۆری سیسته‌م و رژێمی دیموکراسی به‌ژماره زیاتر بوون
و ئه‌و جۆره سسیته‌مه پشتگیری زیاتری لە جیهاندا
به‌ده‌ستهێناوه. له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، ئێراق له
رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، هەروەها شوێنی دیکه‌ی جیهاندا گۆڕان
به‌کرده‌وه روویانداوه. گۆڕانکاریه‌کان چ له رۆژهه‌لاتی
ئه‌وروپا یا ئێراق که سنوریان به تورکیاوه به‌نده
کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ستراتیژ و پۆلیتیکی تورکیادا بەجۆرێ لە
جۆرەکان نواندووه، هه‌روه‌کو تورکیا ناتوانێ خۆی له‌و
گۆرانکاریه رامیاریانه گێل بکات یا پاسیڤ بنوێنێت. مانه‌وه
و گه‌شه‌کردنی تورکیا به ده‌وروبه‌ری نزیک و دووره‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر تورکیا بیه‌وێ له‌گه‌ڵ
گۆڕانه‌کاندا بڕوا و له‌ئاست داخوازیه رامیاری و ئابوریه‌کانی
سه‌رده‌مدا بێت. داخراویی تورکیا به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا
زیان به ئابوری و گه‌شه‌کردنی تورکیا به کوشنده‌یی
ده‌گه‌یه‌نیت، به‌جۆرێک که مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه
ناسیونالیستهکانیدا په‌یدا ده‌کات. وه‌کو دیاره تورکیا نیازی
کرانه‌وه‌ی هه‌یه به‌ڵام به‌پێی ستراتیژی تایبه‌ت به‌خۆی.
تورکیا چیتر نکۆلی له ئازادی و خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری کوردان له
کوردستانی بنده‌ستی ئێراقدا ناکات، چونکه ئه‌و گۆڕانه
راستیه‌که کە لەدەست ئەودا نییە و ده‌بێ په‌سندی بکات،
هه‌روه‌ها هه‌وڵ دەدات سوود له گۆڕناکاریهکهی ناو ئێراق
وه‌ربگرێت. تورکیا هه‌ول ده‌دات تۆڵه‌ی ئه‌و زیانه بکاته‌وه
که له پرۆسه‌ی دروستکردنه‌وه‌ی ئێراقدا لێی که‌وت، چونکه
هاوکاری ئه‌مه‌ریکای له روخانی رژێمی به‌عسدا نه‌کرد. تورکیا
هه‌وڵی دروستکردنی کاریگه‌ری خۆی له بڕیاره رامیاریه‌کانی
ئێراقدا ده‌دات، په‌یوه‌ندی به‌هێزی له‌گه‌ل تورکمانه‌کاندا
له زووه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل عه‌ره‌به سونه‌کاندا
دروستکردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا په‌یوه‌ندی
به‌هێزی له دوو ده‌یه‌ی رابردوودا دروست کردووه و ئێستا
په‌یوه‌ندیه‌که زۆر به‌هێزبووه. تورکیا هه‌وڵده‌دات سوود لە
سەرچاوەی سروشتی و ئه‌و توانا ئابورییه‌ی باشوری کوردستان
وه‌رگرێت و بەمجۆرە چاره‌سه‌ری کێشە ئابوریەکانی بکات و بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیه رامیاریه‌کانی سودی لێوه‌رگرێت. تورکیا
یه‌کلایه‌نه له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی به‌تایبه‌تی،
هه‌روه‌ها یه‌کێتی به‌رێژه‌یه‌کی که‌متر کۆمه‌لێ رێککه‌وتنی
ئابوری به‌تایبه‌تی له‌بواری نه‌وت و گازدا کردووه،
جگه‌له‌وه‌ی رێگه‌ی داوه به‌سه‌دان کۆمپانیای تورکی بێنه
کوردستان و کۆنتراک ببه‌ستن. ئێستا تورکیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
کورد له‌سه‌ر ئه‌وه رێککه‌وتوون که له رێگه‌ی لولهنهوتی
تایبه‌ت له کوردستانه‌وه نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له
تورکیا بنێرن . له ئێستادا تورکیا سودێکی زۆر له کوردستان
وه‌رده‌گرێت. (ئه‌و رێکه‌وتنه به‌بێ پرسی به‌غدا کراوه و
ده‌کرێ کێشه‌ی لێبکه‌وێته‌وه. ئه‌وه بابه‌تێکی تره و
لێره‌دا وازی لێدێنین).
سێیه‌م: بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری و ناچه‌کداری رزگاریخوازی باکوری
کوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌کانی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی تورکی، ستاتی
تورکیا له ئاستی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌دا. کیشه‌ی کورد له
تورکیا زۆر کۆنه و بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به‌ر له دروستبوونی
ستاتی تورکیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ستاتی تورکیا له چاره‌سه‌ری
ئه‌و کێشه‌یه‌دا ناسه‌رکه‌وتوو بووه به‌هۆی ئه‌و پۆلیتیکه
راسیستی و رهگهزپهرستیهکهی که دژ به کورده‌کان و
که‌مینه‌کان به‌گشتی هه‌یبووه. دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌کداری
له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی پ.ک.ک دا له 1984 ـه‌وه رۆژ له دوای
رۆژ گوشاره‌کان بۆسه‌ر تورکیا زیاتر بووین چ له ئاستی
ناوه‌وه وه‌کو زیانگه‌یاندن به سه‌قامگیری باری ئابوری و
رامیاری وڵات، چ له ئاستی ده‌ره‌وه که روخساری
نادیموکراسیانه‌ی تورکیای زه‌قکردۆته‌وه و وایکردووه
داواکاری رێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ له‌لایه‌ن به‌تایبه‌تی
یه‌کێتی ئه‌وروپاوه زۆرتر بێت و گرنگی زیاتر په‌یدا بکات.
بوونی شه‌ڕی ناوخۆ و ناسه‌قامگیری باری ناوخۆ ته‌نگژه‌یه‌که
تورکیا تێی که‌وتووه، بۆیه تورکیا ناچاره به‌دوای
رێگه‌چاره‌دا بگه‌ڕیت و له‌و ته‌نگژه‌یه ده‌ربچێت. دیاره
هه‌وڵی خۆده‌ربازکردن و مانۆرکردن بۆ گه‌یشتن بۆنمونه
به‌ئه‌ندامه‌تی یه‌کێتی ئه‌وروپا، بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
گونجاو بۆ کێشه ناوخۆیه‌کانی بکات، ڕاکردن و خۆدزینه‌وه‌یه
له چاره‌سه‌ری کێشه‌کان که تورکیا زوو یا دره‌نگ به‌ناچاری
ده‌بێ دانیان پێدابنێت و مل بۆ چاره‌سه‌ریان بدات.
سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌ی که ناوی پرۆسه‌ی ئاشتی لێندراوه
و کە به نامه‌که‌ی سه‌رۆکی به‌ندکراوی پ.ک.ک عه‌بدوڵلا
ئۆجه‌لان به‌جۆرێ له جۆره‌کان ده‌ستیپێکردووه. ئۆجه‌لان له
نامه‌یه‌کی گه‌شبین و په‌رتدا که ئاماژه به قوربانی و
خه‌باتی هاوبه‌شی کورد و تورک بۆ تورکیا ده‌کات، داوای
وازهێننان له خه‌باتی چه‌کدرای و چاره‌سه‌ر له‌رێگه‌ی
دایه‌لۆگ و دانوستانه‌وه ده‌کات، له نامه‌که‌دا پێشنیارێکی
روون و کۆنکریتی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ناداته ده‌ست.
دیارە عەبدوڵلا ئۆجەلان کەسێکی بەندکراو و نائازادە، بۆیە دەبێ
بە وریایەوە سەیری ئاخافتنەکانی بکرێت، جگەلەوەی کەسێک بەندبێت
کەسێکی گونجاو نییە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی چارەسەری
کێشەیەک. ئه‌گه‌رچی پ.ک.ک هێزه‌کانی خۆی کشانده‌وه و هه‌نگاوی
یه‌کلایه‌نه‌ی نا. تورکیا هه‌نگاوی کۆنکریتیانهی ڕامیاری بۆ
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد نه‌ناوه، واته هه‌نگاوی له‌وجۆره‌ی
که بچێته چوارچێوه‌ی رێگه‌چاره‌ی کیشه‌ی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان
که له وڵاتانی دیکه‌دا پیاده‌کراون، له‌لایه‌ن تورکیاوه
نهندراون. نه‌ک هه‌ر هه‌نگاو له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ندراوه
به‌ڵکو له‌مباره‌یه‌وه گوتنێک نییه. به‌کورتی ئه‌و
پرۆسه‌یه هه‌ر له ده‌ستپێکه‌وه که‌موکوڕی زۆر هه‌بووه و
کێشه‌ی زۆره، ده‌کرێ زۆری له‌سه‌ر بگوترێت.
ئه‌و پیشنیارانهی که ئه‌ردۆگان کردوویه‌تی وه‌کو
له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان بۆکردن، زیاتر په‌یوه‌ندی
راسته‌وخۆی به مه‌رج و داواکاریه‌کانی یه‌کیتی ئه‌وروپاوه
هه‌یه له‌وه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورده‌وه هه‌بێت. ئه‌ردۆگان و تورکیا تائیستا دان به‌بوونی
کێشه‌ی کورد نانێن و ره‌تی پ.ک.ک ده‌که‌نه‌وه. ئۆ‌ردۆگان له
بۆنه جیاوازه‌کاندا بۆنمونه، ده‌ڵێ "ئێمه کیشه‌ی کوردمان
نییه، به‌لکو کیشه‌ی براکورده‌کانمان هه‌یه" ... گوتن له
بوونی نه‌ته‌وه و مافی کورد گوتنی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ن و
دابه‌شکردنی کۆمه‌لگه‌ی تورکییه ... خوێندگه‌ی تایبه‌تی کوردی
هه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌زمانی کوردی بخوێنن ده‌توانن
له خوێندگه تایبه‌ته‌کان به زمانی کوردی بخوێنن، ئێمه
ریگه‌مان له‌که‌س نه‌گرتووه... هه‌رێمی کوردستان له تورکیا
هه‌رگیز جێگەی قبوڵکردن نییە" هتد... جێگری ئۆ‌ردۆگان
لهورۆژانه ده‌یگوت "ئێمه لە پلانماندا نییە ئه‌منستی گشتی
بدەینە پ.ک.ک" . پرۆسه‌ی ئاشتی کاتێک ده‌کرێ بوونی هه‌بیت که
هه‌نگاوی کۆنستره‌کتیڤانه و روون له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی
ناکۆکیه‌که‌دا هه‌بن به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ستاته‌وه که
به‌رپرسه له نه‌بوونی مافه که‌لتوری و رامیاریهکاندا.
پ.ک.ک ئەوە بۆ چەندینجارە یەکلایەنە هەنگاو دەنێت، بەڵام
تورکیا جووڵەی نییە. ئه‌وه‌ی له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌بیندرێت
ئەمجارەیان تورکیا گوتن لە پرۆسەی ئاشتی دەکات، بەڵام بێ
هەنگاو بۆ چارەسەر. ئەوەی دەبیندرێت هه‌وڵه‌کانی تورکیایه بۆ
نه‌هێشتنی کێشه‌ی پ.ک.ک و خۆده‌ربازکردنه له‌هه‌ندێ گرێکویره
که ناسیونالیسزمی ئێتنی که‌مالیزم سه‌پاندوویه‌تی، ئه‌و
کۆسپانه‌ی که ڕێگرن له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندییه
هه‌نوکه‌یی و داهاتووه‌کانی تورکیادا، بۆنمونە بەئەندام بوون
لە یەکێتی ئەوروپادا کە ئامانجی هەرەلەپێشی تورکیایە.
به‌کورتی سەبارەت بە کێشەی کورد ئه‌وه‌ی تورکیا له‌باشترین
باردا گه‌ره‌کیه‌تی ئه‌نجامی بدات، مۆدێرنکردنی تورکیایه
له‌سه‌ر بنچینه‌ی مافهکهسیهکان له‌چوارچێوه‌یه‌کی
ئینسترومێنتالانهدا، ئه‌و تێگه‌یشتنه که بنچینه‌له‌سه‌ر
مافه که‌سیه‌کان (individual rights) ده‌گرێت، ره‌تی بوونی
گروپی که‌مینه و مافی که‌مینه ده‌کاته‌وه. دیاره خواستی
کورد سنوری مافهکهسیهکان تێده‌په‌رێنێت و هه‌وڵ بۆ
به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌دات، بۆیه ئه‌و
جۆره ئامانجه‌ی تورکیا ناتوانێ له‌گه‌ڵ خواست و ئاواته‌کانی
کورده‌کانی باکوری کوردستان بگونجێ. به‌کورتی به‌پێی ئه‌و
دیارده و فاکتانه‌ی ده‌بیندرێن، تورکیا له دواجاردا نایه‌وی
چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد بکات.
١ی دیسەمبەری ٢٠١٣
|