تۆلستۆی ساڵی 1826 له دایك بووه. به‌ڵام چیخۆف له ساڵی 1860
هاتۆته دونیاوه.تۆلستۆی رۆمانه مه‌زنه‌كه‌ی 0- شه‌ڕو
ئاشتی-كه تا ئێستاش به یه‌كێك له رۆمانه گه‌وره‌كانی
ئه‌ده‌بی جیهانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێ – له ساڵی 1869 دا بڵاو
كردۆته‌وه.له‌وكاته‌ی كه چیخۆف قوتابی سه‌ره‌تایی بووه ,
به‌ڵام چیخۆف كه 32 ساڵ له‌و بچووكتره. به‌رله‌و كۆچی دوایی
كردوه واته له ساڵی 1904كه ته‌مه‌نی ته‌نها 44 شاڵ بووه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و جیاوازیه گه‌ورانه‌ی نێوانیشیان . تا
ئێستا ره‌خنه‌گران و توێژه‌ران به‌یه‌كه‌وه باسیان ده‌كه‌ن و
به‌یه‌كه‌وه باس له به‌رهه‌م و هه‌ڵوێسته فیكری و
هونه‌ریه‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌راوردیان ده‌كه‌ن .هه‌موو
ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیان باس له هه‌ڵوێستی چیخۆفی
نووسه‌ری لاو ده‌كه‌ن له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده له
به‌رامبه‌ر تۆلستۆی دا . ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌نتیقی بووه .
چونكه كاروانی داهێنانی چیخۆفساڵی 1880 به‌بڵاو كردنه‌وه‌ی
كورته چیرۆكی گاڵته ئامێز له گۆڤاره رووسیه پله دووه‌كان
ده‌ستی پێكردوهو له‌یه‌كێك له‌و بڵاو كراوانهش كه‌له‌ساڵی
1886 دا به ناو نیشانی – لیستێكی ئه‌ده‌بی سه‌باره‌ت به
پله‌و پایه – بووه .ئه‌و تۆبستۆه له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه
داناوه . له كۆتایی هه‌شتاكانیش نامه‌یه‌كی بۆ چایكۆ فسكی
ره‌وانه كردووه‌و تیایدا ئه‌وه‌ی دووباره كردۆته‌وه كه‌وا
تۆلستۆی له نێو ئه‌دیبانی رووس پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه. هه‌ر
له‌و ساڵانه‌ش چیخۆف له ژێر كاریگه‌ری تۆلستۆی ده‌ینووسی.
به‌ڵكو هه‌ندێك له ره‌خنه گران ئه‌و قۆناغه‌ی دا هێنانی
چیخۆف به – چیرۆكه تۆلستۆییهكان – ناو ده‌به‌ن . هه‌ر
چه‌نده چیخۆف خوازیاری ئه‌وه نه‌بووه بیر‌و باوه‌ڕه
فه‌لسه‌فی و ئه‌خلا قیهكانی تۆلستۆی په‌یره‌و بكا . وه‌كو
به‌ره‌نگار نه‌بوونه‌وه‌ی شه‌رانگێزی یا گومان كردن له‌باره‌ی
پێش كه‌وتنی زانست و ته‌كنیكه‌وه.به‌ڵام داوای ده‌كرد ریز له
رایه‌كانی ئه‌و =- موزنه – بگیرێ . وه به ته‌واوه‌تی ره‌ت
نه‌كرێنه‌وه به‌وه‌ی كه خراپن . هه‌روه‌ك چۆن نه‌یاره‌كانی
تۆلستۆی ئه‌و كاته باسیان لێوه ده‌كرد .هه‌رچه‌نده چیخۆف
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له ژێر ئه‌و كاریگه‌ریه نامێنێ ,
هه‌روه‌ك خۆی دانی پیا ده‌نێ ,به‌تایبه‌تی دوای گه‌شته‌كه‌ی
بۆ دوورگه‌ی سخالین . ته‌نانه‌ت دوای دووباره .بڵاو
كردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان له كۆتاییه‌كانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی
19 – بڕ گه تۆلستۆ ییه‌كانی لێ لاده‌با . چیخۆف ساڵی 1890
سه‌ردانی دوورگه‌ی زیندانیه‌كانی سخالین دهكاو له‌وێ واقیعی
دژواری رووسیا ده بینێ . وه كتێبه به‌ناو بانگه‌كه‌ی له
باره‌ی ئه‌و دوورگه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه. پاش ئه‌و گه‌شته‌ش
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ – بیر‌و باوه‌ره‌كانی تۆلستۆی , بڵێین
تۆلستۆییهت – ده‌گۆڕێ , له نامهیهكیشیدا كه ساڵی 1894 بۆ
– سوفورین- ی نووسیوه , وته به‌ناو بانگه‌كانی ده‌خاته سه‌ر
كاغه‌زو ده‌ڵێ ( له ناخمدا ئێستا شتێك ناره‌زایی ده‌ر
دهبرَێ .داد په‌روه‌ریش پێم ده‌ڵێ له كاره‌باو هه‌ڵمدا خۆش
ویستنی مرۆڤ هه‌یه . پتر له‌وه‌ی له ده‌ست هه‌ڵگرتن له گۆشت
خواردن دا هه‌بێ ). هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا ده‌ڵێ
– تۆلستۆی چیتر له روحی مندا بوونی نی یه – به‌ڵام ئه‌و
هه‌ڵوێسته هه‌رگیز كاری له تێڕ وانینی چیخۆف بۆ تۆلستۆی
نه‌كردوه به‌وه‌ی كه بلیمه‌تێكی گه‌وره‌یه. وه زۆر
سه‌رسامی رۆمانی ئانا كار نی‌نا بووه . و له‌باره‌یه‌وه
ده‌ڵێ ئه‌و هه‌ركاته‌ی لاپه‌ره‌یه‌كی لێ ده خوێنێته‌وه
ئه‌وه زۆر له جاران ده‌وڵه‌مه‌ند تر‌و به هێز تر‌و باڵاتر
ده‌بێ . هه‌ر چه‌نده ئه‌م رایه رێگر نه‌بووه له‌به‌ر ده‌م
ئه‌وه‌ی چیخۆف چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی تۆلستۆی
تۆماربكا . بۆ نموونه چیخۆف ره‌خنه‌ی له‌وه گرتووه كه‌وا
تۆلستۆی به چ شێوه‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ناپلیۆنی له رۆمانی
=شه‌ڕو ئاشتی =وێنه كێشاوه‌و پێی وایه سیفه‌تێكی نا واقیعی
به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌دا سه‌پاندوه‌و له ریزی كه‌م
كردۆته‌وه . هه‌روه‌ها چیخۆف ره‌خنه‌ی له‌چه‌ند بڕ گه‌یه‌كی
رۆمانی – بوژاندنه‌وه- گرتووه به‌ی تایبه‌تی له
كۆتاییه‌كه‌ی. وه ناره‌زایی له‌سه‌ر ئه‌و وتهبهی تۆلستۆی
ده‌ر ده‌بڕێ كه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه مرۆڤ ته‌نها پێویستی
به دوو مه‌تر زه‌وی هه‌یه‌و هیچی تر . چیخۆفیش له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێ راسته ته‌رم ته‌نها پێویستی به دوومه‌تر هه‌یه .
به‌ڵام ئاده میزاد پێویستی به هه‌موو جیهان هه‌یه .
هه‌رچه‌نده هه‌موو ئه‌مانه له هه‌ڵوێستی چیخۆف به‌رامبه‌ر
كه‌سایه‌تی تۆلستۆی ناگۆڕن وه‌كو مرۆڤ و به‌هاو پێگه‌كه‌ی .
وه له ساڵی 1900ده نووسێ ئه‌و زۆر له مردنی تۆلستۆی ده
ترسێ . چونكه مردنی ئه‌و واته دروست بوونی .بۆشاییه‌ك كه
هیچ مرۆڤێكی تر ناتوانێ پڕی بكاته‌وه- سه‌ره‌تا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی من هیچ مرۆڤێكی ترم به‌قه‌د ئه‌و خۆش ناوێ . دووه‌م
مادامه‌كێ تۆلستۆی هه‌یه ئه‌وه كارێكی ئاسانه تۆ ببیته
ئه‌دیب . چونكه ئه‌و هه‌موو شتێك له پێناو نووسه‌راندا
دهكاو چاڵا كیهكانی بیانوو بۆ بوونی ئێمه وه‌كو نووسه‌ران
ده هێنێته‌وه . سێیه‌میان ئه‌و به‌توندی و هێزه‌وه
ده‌وه‌ستێ و تا ئه‌و كاته‌ی كه تۆلستۆی له ژیاندا بێ
ئه‌ده ب له شتی پڕ‌و پوچ به‌ده‌ره-.
به‌ڵام تۆلستۆی له كۆتایی هه‌شتاكان تێبینی چیخۆفی كردبوو .
وه گیانه گاڵته ئامێزه‌كه‌ی به‌رز ده نرخاند . 30 له
چیرۆكه‌كانی هه‌ڵبژاردبوو . چه‌ند نموونهیهكیشیانی له كۆ
بوونه‌وه خێزانیه‌كان ده خوێنده‌وه . ته‌نانه‌ت كچێكی
تۆلستۆی نامه‌یه‌كی له‌م باره‌یه‌وه بۆ چیخۆف نووسیبوو . وه
ئاماژه‌یه‌ك به‌وه هه‌یه كه‌وا تۆلستۆی یه‌كێك له
چیرۆكه‌كانی چیخۆفی 100 جار له‌به‌ر ده‌م خه‌ڵكدا خوێند بۆوه
. وته‌كانی تۆلستۆی-یش له‌باره‌ی چیخۆفه‌وه زۆر به‌ناو بانگن
كه ده‌ڵێ ناكرێ چیخۆف وه‌كو هونه‌ر مه‌ند له‌گه‌ڵ نووسه‌ره
رووسه‌كانی پێشوو به‌راورد بكرێ , واته له‌گه‌ڵ تۆرژینیێف و
ده‌ستۆ یڤسكی و له‌گه‌ڵ من . چونكه چه‌شنی ئینتیباعیهكان
شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه .كاتێك كه‌له به‌رهه‌مه‌كانی
ده‌ڕ وانی پێت وایه ئه‌و مرۆڤه به بێ هیچ جیا كاریه‌ك
ره‌نگه‌كان تێكه‌ڵ ده‌كا . وه ئه‌و ره‌نگه به‌كار ده هێنێ
كه ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ستی به بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به
ره‌نگه‌كانی تره‌وه هه‌بێ . به‌ڵام هه‌ر كاتێ مه‌ودایه‌كی
كورت دوور كه‌وتیته‌وه و سه‌ر له نوێوه سه‌یرت كرد ئه‌وه
به شێوه‌یه‌كی گشتی ئینتیباعێكی ته‌واوت له‌لادروست ده‌بێ .
وه‌كو ئه‌وه وابێ كه تۆ له‌به‌رده‌م وێنه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی
سروشت وه‌ستابی كه هه‌رگیز له بیر نه‌كرێ . ره‌خنه گرانیش
ئه‌و وته‌ی تۆلستۆ –یان زۆر دووباره كردۆته‌وه‌و پێیان
وابووه مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه بڵێ چیخۆف هونه‌ر مه‌ندێكی
ئینتیباعیه له ئه‌ده‌بی رووسیدا .وه به‌ر جه‌سته كردنی
قۆناغێكی باڵاتره له‌و ره‌وته واقیعیه‌ی كه ئه‌ده‌بی رووسی
به گشتی گرتبۆوه. ئه‌مانه ش بێگومان هزری گه‌وره‌و فراوانن
و ناكرێ له ته‌نها وتارێكدا مافیان پێ بده‌ین . شایانی باسه
كاتێك باس له په‌یوه‌ندی نێوان تۆلستۆی و چیخۆف ده‌كه‌ین
ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه‌وا تۆلستۆی شانۆی چیخۆفی به‌ته‌واوی
ره‌ت كردۆته‌وه‌و دانی پیا نه‌ناوه . وه شانۆگه‌ریه به‌ناو
بانگه‌كه‌ی خۆیشی – ده‌سته‌ڵاتی تاریكی – دوای بینینی
شانۆگه‌ریه‌كه‌ی چیخۆف – خاڵه ڤانیا – نووسیوه‌و به شێوه‌و
ناوه‌ڕۆكیش وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌كی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی چیخۆفه.
ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی گه‌وره‌یه‌و ده‌بێ له چوار چێوه‌ی مێژووی
ئه‌ده‌بی شانۆیی رووسی لێی بكۆڵدرێته‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌و پێش
كه‌وتنه‌ی كه پێی گه‌یشتووه . چونكه هه‌روه‌ك ئاشكرایه
رووسیا و جیهان به گشتی شانۆی چیخۆف –یان قبوڵ كردوه‌و ئه‌و
شانۆیه له ململانێكردنی له‌گه‌ڵ هزره‌كانی تۆلستۆی سه‌ر
كه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا . ئه‌و چه‌ند دێره‌ش به‌چه‌ند وته‌یه‌كی
كوڕی تۆلستۆی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی باوكی له‌گه‌ڵ چیخۆف
كۆتایی پێ دێنین كه نووسیویه‌و ده‌ڵێ – باوكم وای هه‌ست
ده‌كرد كه‌وا ئه‌نتوان پاڤلۆ فیتش زۆر به توندی هاو سۆزیه‌تی
. به‌ڵام به‌شداری رایه‌كانی نه‌ده‌كرد . بۆیه داوای گفت و
گۆی لێ ده‌كرد . هه‌ر چه‌نده له‌وه‌دا سه‌ر كه‌وتوو نه‌بوو .
چونكه چیخۆف به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه نه‌ده‌هات . پێم
وابێ باوكم ده‌یویست چیخۆف لێی نزیك بكه‌وێته‌وه و بیخاته
ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه.به‌ڵام بینی ئه‌م واته چیخۆف پیاوێكی
رهقهكارو بێ ده‌نگه . دیاره چه‌ند له‌مپه‌رێكیش هه‌بوون
رێگایان له‌و لێك نزیك بوونه‌وه‌یه
ده‌گرت........................................
---------------------
سه‌ر چاوه : ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی المدی نووسینی چیا‌و نافع
|