بەیاننامەى ناڕەزایى
کۆمەڵەى تەکنیککارانى ئەندازەیى کوردستان
 
 


لە دواى پەرت بونى سەرجەم ڕێکخراوە پیشەییەکانى کوردستان بۆ دوو بەش ، لە ژێر سایەى شەڕى ناوخۆى هەردوو پارتى دەسەڵاتدار لە زۆنى سەوز و زەرد ، تەکنیککاران بەو هیوایە دەیانڕوانیە یەکگرتنەوەى ڕێکخراوى پیشەییە تەکنیککاریەکان لە هەردوو زۆنەکەدا ، ئەم یەکگرتنەوەیان وەک خاڵێکى وەرچەرخان سەیر ئەکرد لە خەباتى ڕێکخراوەیى پیشەییدا ، بە هیواى هێنانە دى ماف و داخوازییەکانى تەکنیککاران و ئامادە سازى بۆ نوێبونەوە و کارکردن بۆ کۆنگرەى تەکنیککاران ...بەڵام نەک هەر هیچ کارێکیان نەکرد ، لە ماوەى ساڵێک یەکگرتنەوەدا... بەڵکو زیاتر مافەکانى تەکنیککارانیان پشت گوێ خست و لە خەمى دابەشکردنى دەسەڵات و پۆستەکانى سەندیکاى تەکنیککاران و موچەکانى خۆیاندا بوون ، لابردنى ئەم سەرۆک و دانانى ئەو سەرۆک و دابەشکردنى سەرۆکایەتى بە (50بە50) لە نێو خۆیاندا ..تەنها کارێک بوە کە لە خەمیدا بون ، ئێستاش کە کاتى تازەکردنەوەى ساڵانەى ئەندامێتى تەکنیککارانە تەنها ڕێککەوتون لەسەر بڕە پارەى وەرگرتنى ساڵانە و بڕەکەیان زیاد کردوە بۆ (10،000) دینار ئەمەش تەکنیککاران بە زۆرى ئەزانن لە چاو کەمى خزمەتى ڕێکخراوەکەیان بۆیان ،وە ئەم سەندیکایە تا ئێستا جگە لە کۆکردنەوەى ئەم ساڵانەیە هیچ کارێکى ترى بۆ نەکردون ، هەر وەک چۆن ساڵى پار لە ژێر گوشارى ئێمەدا توانیمان بڕە پارەى ساڵانەى تازەکردنەوەى ئەندامێتى تەکنیککارانیان پێ کەم بکەینەوە ، هەر چەندە لە ژێر ناوى دروستکردنى پێناسێکى یەکگرتو بڕى (3،000 ) دیناریان ئەژمار کرد ، وا ئەمساڵیش هەمان بڕە پارە وەردەگرنەوە ، ئێمە لێیان دەپرسین ئەمساڵ لە ژێر چ ناوێکدا و چیتان بۆ تەکنیککاران کردوە تا بارى سەرشانیان قورستر بکەن ، ئێمە وەک کۆمەڵەى تەکنیککارانى ئەندازەیى کوردستان کە بەشێکى کاریگەرین لە سەندیکاى تەکنیککارانى ئەندازەیى کوردستان ، لە هەوڵ و تێکۆشان و فشارى خۆمان ڕا ناوەستین تا هەموو مافەکان بۆ تەکنیککاران ئەگێڕینەوە و داکۆکیکارى سەر سەختى پیشەییەکانیان ئەبین ، داوا لە سەندیکاى تەکنیککاران ئەکەین هەرچى زووە کار بکەن بۆ بەستنى کۆنگرە و چى تر پۆست و پلە و ڕێکخراوەکە بەکار نەهێنن بۆ سودى شەخێى ..لە داهاتودا مێژوو رەحم بە کەس ناکات .
کۆمەڵەى تەکنیککارانى کوردستان
20/12/2013
 

           

 

20/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca