تیرۆری شەهید کاوە بەدەیان پەرلەمانتاری سویدی ناسێنرا و نامەیەکیش گەیاندرایە سەرۆکی پەرلەمان، بەرپرسی دەرەوەی ٨ پارتی سویدی ، وەزارەتی دەرەوە
 
 

 




ئەمرۆ لەدوەمین کارو چالاکی مەیدانی دژ بەتیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس کاوە گە رمیانی ، دەیان کوردستانی ئازادیخواز لە ولاتی سوید لەبەردەم ئۆهلینس سیتی کۆبۆنەوە دواتر بەرێپیوانی بێ دەنگ بەناو شەقامی دروتنیگ گاتان سەدان مەتر رۆیشتین کەبەسەدان هاولاتی ئاسایی و سیاسی سویدی دروشم و وێنەکانیان سەیر دەکرد ، کەئاماژە بەوە کرابوو(( لەدەست تیرۆریزمی پارتی و یەکیتی ڕۆژنامەنوسان ی کورد رزگار بکەن و پشتیوانیان بن)) دواتر لەبەردەم پەرلەمانی سوید کەکاتی پشوی نان خواردنی نیوەرۆیان بوو ، خۆپیشاندەران وەستان وبەو ێنە و لافیتەکانەوە کەئاماژە بە تیرۆرکردنی شەهید کاوە و تیرۆری سیاسی لەکوردستان بەرز کرابۆوە ، خۆشبەختانە دەیان پەرلەمانتاری سویدی لەوکاتەدا دەهاتنە دەرەوە ، کەلەناویاندا بەرپرسی پەیوەندیەکانی سۆسیال دیموکرات و بەرپرسی پارتی ژینگەی سوید و خۆپیشاندەران گفتوگۆیان لەگەل سازکردن . دواتر وەفدێکی خۆپیشاندەران نامەیەکی ئاراستەکراویان بۆ( سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسی دەرەوەی هەر ٨ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتە سویدیەکانی پەرلەمان بەجێ هێشت کەئاماژەیەک بوو بەتیرۆری سیاسی لەکوردستان بەگشتی و تیرۆری شەهید کاوە بەتایبەتی .دواتر خۆپیشاندەران بەوینە و لافیتەکانەوە بەرەو مالی سەرۆک وەزیرانی سوید و وەزارەتی دەرەوە رویشتین و توانیمان نامەی خۆپیشاندەران بەدەست بگەینینە بەرپرسی عێراق لەوەزارەتی دەرەوەی سوید ( کارولینا سیلڤسترۆپ ) ئەمە جگە لەوەی دەیان سیاسەتمەداری سویدی لەوەزارەتی دەرەوە دەگەرانەوە تێکستی لافیتە و بەیانامەکانیان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوە دەخوێندینەوە دەبێت ئەوە بلیین رێرەوەی دۆسیەکە بریاردەر دەبێ لەکارو چالاکی ترمان لەولاتی سوید
ئیمە بەوردی چاودیری رەوشەکە دەکەین و لەرۆژانی داهاتوو کارو چالاکی تر رادەگەینینن
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
4 AttachmentsView allD

           

 

12/12/2013

 

goran@dengekan.com

 

dangakan@yahoo.ca