به‌شى په‌ڕینه‌وه
به سه‌ر پردى حه‌زێكى نه‌گریسدا
كچێنیتم بده‌رێ و
دواى ئه‌وه
دڵت بده به چۆله‌كه‌یه‌ك و پێ ى بڵێ
ئه‌و پیاوه په‌رده‌كه‌ى بردم و
خه‌ونه‌كانمى خسته ناو پریاسكه‌یه‌كه‌وه و
هه‌مووى دا به‌ده‌م ده‌ریاوه
................
به‌شى ماچێك
لێوتم پێ ببه‌خشه و
دواى ئه‌وه
گه‌رووت پڕكه له زریكه و
زمانت بنێره بۆ جه‌نگ و
بیكه به سه‌رباز له ریزى سوپایه‌كى فیمێنیستیدا
.....................
به‌شى گوشینێك
مه‌مكه‌كانت بخه نێو ده‌سته‌كانمه‌وه
ئینجا بڕۆ
له به‌رده‌مى مزگه‌وتێكدا
ئه‌و ده‌مه‌ى مه‌لایه‌ك چیرۆكى عائشه بۆ خواناسان
ده‌گێڕێته‌وه
له ناو كه‌نیسه‌یه‌كدا
ئه‌و ساتانه‌ى قه‌شه‌یه‌ك باسى چیرۆكى خۆشه‌ویستیه‌كانى
مه‌ریه‌م ده‌كات
ئا له‌وێدا، یه‌ك یه‌ك، كڵانه‌ى سوخمه‌كه‌ت له پشته‌وه
بترازێنه
.......................
من ده‌زانم
به منداڵیش، نه‌تهێشتووه دایكت كه‌مه‌رت بۆ بشوا
ئێستا چوون هه‌نارى خوێن تێزاوى به‌رزترین لقى دار و
چوون به‌فرى سه‌ر لوتكه‌ى چیا و
چوون كه‌روێشكێكى خرپنى دڵ پڕ له ترس
له جه‌نگدایه و نه‌یهێشتووه ده‌ستى هیچ كه‌سێك بیگاتێ
بیده به من
منیش عه‌گاڵ و جامانه و كڵاوه‌كه‌مت ئه‌ده‌مێ
لیره و دینار و درهه‌مت پێ ئه‌به‌خشم
.............................
به‌ڵام داواى دڵم نه‌كه‌یت
دڵم ئه‌به‌م بۆ حیجاز و
پڕى ئه‌كه‌م له خه‌وفى خوا و
له نزا بۆ لێخۆشبوو‌ن و
باس و خواسى رۆژى دوایى و
ته‌رازووى چاكه و خراپه و
به سه‌ر پرد دا په‌ڕینه‌وه و
گه‌یشتن به‌و حۆریانه‌ى
كه ژماره‌یان حه‌فتایه و
هه‌ریه‌كه‌یان حه‌فتا ئه‌وه‌نده‌ى تۆ جوانن
رۆژى حه‌فتا جار جووت ئه‌بم
حه‌فتا جاریش له ناو كه‌وسه‌ردا خۆم ئه‌شۆم
.............................
به‌ڵام داواى ده‌مم نه‌كه‌یت
ده‌مم له گه‌ڵ خۆما ئه‌به‌م
بۆ كۆڕبه‌ندى پاراستنى مافى ژن و
له به‌رده‌م هه‌موو جیهاندا
باسى یه‌كسانى پێ ئه‌كه‌م
..............................
به‌ڵام داواى چاوم نه‌كه‌یت
چاوم ئه‌به‌م بۆ پاریس و
له نێوان ده‌م و گه‌ردن و
دوورى نێوان ناوك و ران و
له كووچه‌ى پووز و پاژنه‌وه
تا ده‌گاته دوا كۆڵانى په‌نجه‌ى كچێ
ئێواران پیاسه‌ى پێ ئه‌كه‌م
2013
هندستان
|