كه ده‌ڵێم گۆرانییه سیاسییه‌كه‌ی (سه‌میره سه‌عید) كه
به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ولێری گوتووه، دروست هه‌ڵوێسته‌كه سیاسییه
نه‌ك میلۆدی و تێكست و موزیكی گۆرانییه‌كه، واته به
ئه‌نجامگه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كه وه‌ك خۆی سیاسییه، نه‌ك
گۆرانییه‌كه، بێگومان (سه‌میره) نازانێ له‌م گۆرانییه‌دا
سیاسییانه بیر بكاته‌وه و سیاسه‌ت كاری ئه‌و نییه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێشیان گوتبێ كه هه‌ولێر له ساڵی
داهاتوودا ده‌بێته پایته‌ختی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له
گه‌شته‌وه‌ری، ئه‌و له سۆنگه‌ی گهشتهوهرییهوه له
به‌رهه‌مه‌كه ده‌ڕوانێ نه‌ك دۆخی كوردستان و كورد و مێژووی
ئه‌م وڵاته له رووی سیاسییه‌وه كه هیچی له‌باره‌وه
نازانێ. ئه‌و نه عه‌شقی هه‌ولێره و نه كوردستان و نه هیچ
كاتێكیش خه‌ونی به‌و وڵاته‌ی ئێمه‌وه بینیوه، كوردستان بۆ
ئه‌و خه‌مێك نییه تا بتوانێ داهێنان له سه‌ما ده‌نگییه‌كان
بكات و له رۆحه‌وه گۆرانیی بۆ بڵێ. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئێمه
به‌ده‌نگی (سه‌میره) ئاشناین و ده‌زانین خاوه‌نی ده‌نگێكی
ناوازه و یه‌كێكه له ده‌نگه ناوداره‌كانی گۆرانیی
عه‌ره‌بی.
بڕوا ناكه‌م هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له رووی هونه‌رییه‌وه وشیار
بێت له‌م بۆچوونه‌دا جیاوازیی له‌گه‌ڵ مندا هه‌بێت. واته
هه‌موو ده‌زانین له ساڵی داهاتوودا هه‌ولێر ده‌بێته
پایته‌ختی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له گه‌شته‌وه‌ری و به‌م
بۆنه‌یه‌وه حكوومه‌تی كوردستان ئاماده‌یی بۆ ده‌كات و
به‌تایبه‌تیش پارێزگای هه‌ولێر. له‌وه‌ش زیاتر هه‌موو ده‌زانین
ئه‌و گۆرانییه ده‌چێته خانه‌ی ئاماده‌كاریی
چالاكییه‌كانه‌وه. له‌مانه‌ش زیاتر ده‌زانین له پشتی ئه‌م
جۆره چالاكییه‌وه سیاسه‌ت كار ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌یان هه‌زار
جار ده‌ستخۆش بۆ حكوومه‌ت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بواره‌كه‌دا
كار ده‌كه‌ن، به‌ڕاست كوردستان پێویستیی به‌م چالاكییانه‌یه.
دوای ئه‌مانه ناتوانین گۆرانییه‌كه‌ی (سه‌میره سه‌عید) له
رووی سیاسییه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرین، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستخۆش
بۆ هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) كه كاره‌كه‌ی راپه‌ڕاندووه
و سه‌رپه‌رشتیی كردووه، به‌ڵام ناكرێ چه‌واشه‌مان بكات كه
به چ ئامانجێك ئه‌و كاره‌ی كردووه. "ئه‌و به‌رهه‌مه
دیارییه‌ك نییه بۆ هه‌ولێرییه‌كان كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده
ماوه‌یه‌كه له رێگه‌ی فهیسبووكهوه به‌و شێوه‌یه
ده‌ریده‌خات، راسته بۆ هه‌ولێره، به‌ڵام بۆ ئه‌و چالاكییه‌ی
پایته‌ختبوونی هه‌ولێره بۆ ساڵی 2014ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان
بۆ گه‌شته‌وه‌ری. ئه‌گه‌ر نا، ده‌بوو گۆرانییه‌كی به كوردی بۆ
هه‌ولێر به‌رهه‌م بهێنایه و ئه‌وكات ده‌بووه ئه‌و گۆرانییه‌ی
ده‌یویست بۆ هه‌ولێرییه‌كانی بكاته دیاری، نه‌ك گۆرانی بۆ
چالاكییه‌ك كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌نین". ئه‌و
گۆرانییانه‌ی پێشتر بۆ هه‌ولێر كراون بۆ هه‌موومان ئاشكرا و
دیارن، بۆ نموونه گۆرانیی "هه‌ولێره"ی هونه‌رمه‌ند
(فه‌رهه‌نگ غه‌فوور)، گۆرانیی "خه‌ڵكی قه‌ڵا و مناره"ی
هونه‌رمه‌ند (دانا عه‌بدولجه‌بار)، گۆرانیی "هه‌ولێر هه‌ولێر"ی
هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو (فوئاد ئه‌حمه‌د) و گۆرانیی
"هه‌ولێرمان چه‌ند ره‌نگینه"ی هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو
(شه‌وكه‌ت تۆفیق) و هی تریش.
سه‌یره! هه‌موو ده‌زانین زۆربه‌ی گه‌نجانی كوردستان و
به‌تایبه‌تیش هه‌ولێرییه‌كان زمانی عه‌ره‌بی نازانن،
به‌تایبه‌تیش زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی نه‌وه‌ی دوای ساڵی 1991ی
راپه‌ڕینه‌كه‌ی كوردستانن كه ئێستا گه‌وره بوون. ئێمه‌ش كه
فێری زمانی عه‌ره‌بی بووین، ئه‌وه سه‌ركوتكردن و داگیركاریی
(سه‌دام) بوو فێری كردین نه‌ك به‌ویستی خۆمان، ئاشكرایه
گه‌نجی كورد ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زیان له زمانی توركی و
ئینگلیزییه و هه‌ندێكیش فارسی، كه‌متر به ده‌ربه‌ستی زمانی
عه‌ره‌بین، بۆیه ئه‌وه‌ی بیه‌وێ گۆرانییه‌ك بكاته دیاری بۆ
هه‌ولێرییه‌كان، ده‌بێ گۆرانییه‌كه به‌زمانی كوردی و شێوازی
كوردی بێت نه‌ك گۆرانییه‌كی عه‌ره‌بی و به‌هه‌مان ستایل.
پێشتر گوتوومه كه (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) یه‌كێكه له
ئاوازدانه‌ره به‌تواناكان و له هه‌ندێك به‌رهه‌مدا
توانیویه‌تی داهێنان بكات، به‌تایبه‌تی له‌و گۆرانییانه‌ی بۆ
هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب كردوونی توانیویه‌تی تا ئاستێك
باشوه‌ستا بێت.. له گۆرانییه كوردییه‌كانیشدا جارجار
موه‌فه‌ق بووه و جارجاریش نا، بۆ ئه‌مه‌یش قسه‌م له‌سه‌ری
كردووه و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات ئاماده‌م پتر قسه‌ی له‌سه‌ر
بكه‌م و هیچكات په‌شیمان نیم له‌وه‌ی گوتوومه. به‌ڵام
(هه‌ڵكه‌وت) نه‌یتوانیوه بڕوا به‌ئێمه بهێنێ كه ئه‌و
گۆرانییه‌ی بۆ (سه‌میره)ی كردووه بیكاته دیاری بۆ
هونه‌ردۆستانی هه‌ولێر و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستی بهموجامهلهكردن
نییه، به‌ڕاست لێشی نایه و به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌هاتووه‌ته
ناسین. ئه‌و توانای هونه‌ریی فره‌ی هه‌یه و ده‌توانێ
به‌رهه‌می به‌پێزی كوردی بێنێته كایه‌وه.
گه‌شه‌كردنی كاری هونه‌ری ده‌چێته بۆته‌ی داهێنانه‌وه و
به‌رهه‌می باش خۆی ده‌سه‌پێنێ، نه‌ك هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له
رێگه‌ی موجامهلهكردنهوه به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكاته دیاری و
له‌لای خه‌ڵك خۆشه‌ویستی بكات، به‌رهه‌مێك ئه‌گه‌ر له
سه‌رچاوه‌وه داهێنانی تێدا نه‌بێت و خۆشه‌ویست نه‌بێ،
هونه‌رمه‌ند ناتوانێ به موجامه‌له‌كردن خۆشه‌ویستی بكات!،
له‌وه‌ش زیاتر كاتی ئه‌وه هاتووه به هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت
زاهیر) بڵێین موجامه‌له‌كردن شكستی به‌دواوه‌یه و ناشاز له
هه‌ڵوێسته‌كان ده‌نوێنێ.. له‌وه‌ش زیاتر با گۆرانییه‌كی كوردی
بۆ هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان بكاته دیاری، ئه‌وسا له رووی
هونه‌رییه‌وه یان ده‌ستخۆشیی لێده‌كه‌ین وه‌ك هه‌ندێك له
به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی، یان ده‌یخه‌ینه به‌ر نه‌شته‌ركاریی
ره‌خنه.. ناكرێ به‌هه‌موو كارێك بڵێین ئافه‌رین و ستایشی
بكه‌ین، خۆ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و گۆرانییه نییه كه بۆ
"خێڵی هه‌مه‌وه‌ند" كردی و ده‌یویست بیكاته موجامهلهكردنی
عه‌شیره‌تێك ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فره‌وان
بكاته‌وه كه له‌مه‌شدا نه‌یتوانی "گۆڵ" بكات، چونكه
نه‌بووه خاوه‌نی بژارده‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو هونه‌رمه‌ندان و
هونه‌ردۆستان.. خۆشه‌ویستبوون وا نابێ، له كاتێكدا ئه‌و
گۆرانییه "خێڵی هه‌مه‌وه‌ند" به‌زوویی له بیر چووه‌وه و
نه‌كه‌وته ئاستێكه‌وه بهێنێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، ته‌نانه‌ت
بۆ جه‌ماوه‌ریش نه‌كه‌وته به‌ر دڵان.. بۆیه هونه‌ر
موجامه‌له‌كردن هه‌ڵناگرێ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو بۆ
هونه‌رمه‌ند كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر داهێنانه‌كانی تریشی
ده‌بێت، چونكه جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕیی ئه‌وه له داهێنه‌ر ده‌كات
مێشكی به كاری داهێنان و نوێگه‌ری زاخاو بكات، نه‌ك
موجامه‌له‌كردن و عه‌شیره‌تگه‌ری و كاری نه‌خوازراو كه ئه‌وه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) چاوه‌ڕێ
ناكرێ، بێگومان ئه‌و به زیت و چالاك و داهێنه‌ر ناسراوه...
كه‌چی وایكرد!.
بێگومان هه‌ڵسه‌نگاندن به ئه‌رێنی و نه‌رێنی ده‌چێته خزمه‌تی
هه‌ر به‌رهه‌مێكه‌وه، ئه‌وه‌یش كه هونه‌رمه‌ند (هه‌ڵكه‌وت
زاهیر) بۆ ده‌نگی (سه‌میره سه‌عید) كردوویه‌تی كارێكی
گه‌وره‌یه و ده‌هێنێ له داهاتوودا ئه‌گه‌ر بوار هه‌بێ قسه‌ی
له‌سه‌ر بكه‌ین، "به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا تیشكمان
خستووه‌ته سه‌ر، هه‌ڵوێستی (هه‌ڵكه‌وت)ه كه ده‌یه‌وێ
راستهڕێیهكهمان لێ بشێوێنێ كه ئه‌مه‌ش ناشازه، ئه‌وه‌نده
ناشازه، به‌قه‌د ده‌نگی "من" له ناشازیدا كه بمه‌وێ مه‌قامی
پێ بڵێم، (بێگومان مه‌به‌ستم له ده‌نگی پیریمه له ئێستادا)،
له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌ك هه‌ر جه‌ماوه‌ر، ته‌نانه‌ت خۆیشم له خۆم
بێزار ده‌بم، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ویستم خۆم له هاوشانی
مه‌قامگوتن ببینم و ماڵی ئاوابێ (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) بووه
فریاڕه‌س".
باشتره ئه‌و هونه‌رمه‌نده مامۆستایه بۆ سه‌رنجڕاكێشانی
خه‌ڵك و به‌تایبه‌تیش گه‌نج هه‌ڵوێست نه‌نوێنێ، هه‌ر كارێكی
هونه‌ری بكات و بیخاته به‌رده‌ست، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خه‌ڵكی تر
جێبهێڵێ وه‌ك پێشتر هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ كاره‌كانی كردووه،
نه‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه هیچ كه‌سێك گوێی لێ نه‌بووه،
ئه‌و خۆی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات و بیكاته دیاریی
هه‌ولێرییه‌كان!.
|