له چوار چێوه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له باره‌ی
تیرورکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی ، رۆژی یه‌كشه‌ممه
15/12/2013 ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کوردستانیانی هه‌رێمی
ئۆنتاریۆ و نوێنه‌ری چه‌ند رێکخراوێکی کوردی بۆ جاری دووه‌م
گردبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زاییان له به‌رده‌م په‌ڕله‌مانی
هه‌رێمی ئۆنتاریو له تورونتۆ رێکخست ، له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا
که به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی داکۆکی له مافه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان به‌ڕێوه‌چوو هاوڵاتیان به‌هه‌ڵگری وێنه‌ی کاوه
گه‌رمیانی و دروشمی ڕێگرتن له کوشتنی رۆژنامه‌نووسان ،
هه‌ڵوێست و نیگه‌رانی خۆیان به‌رامبه‌ر به تیرور کردنی
رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی نیشاندا. دا‌واشیان کرد لایه‌نی
په‌یوه‌ندیدار هه‌نگاوی پێویست بنێن بۆ ئاشکراکردنی ئه‌و
که‌سانه‌ی له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانهدان و به‌دواداچون
و چاودێریكردنی كه‌یسه که بکرێت چیتر وه‌کو که‌یسه‌کانی
سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان و شیخ ستار به‌لاریدا
نه‌برێن.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رگۆل ئه‌حمه‌د په‌یامی لیژنه‌ی
داکۆکی له مافی خه‌ڵکی کوردستان خوێنده‌وه ، وێڕای ئیدانه
کردنی تاوانی کوشتنی کاوه گه‌رمییانی ، ڕایگه‌یاند تیرورکردنی
رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر به‌جێ هێنانی ئه‌رکی رۆژنامه‌وانی
کارێکی نا مرۆڤانه‌یه و جێی قبووڵکردن نییه ، هه‌روه‌ها له
په‌یامه‌که‌دا که بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا پێشکه‌ش به
حکومه‌ت و په‌رله‌مانی که‌نه‌دا بکرێت ' ڕه‌وه‌ندی کوردی
که‌نه‌دا داواکارن حکومه‌تی که‌نه‌دا له ئاست کوشتنی
رۆژنامه‌نووسانی کوردستان بێنه ده‌نگ و گوشار بخه‌نه سه‌ر
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بکرێت له
دیارده‌ی هه‌ڕه‌شه و کوشتنی رۆژنامه‌نووسان ، یا ده‌بنه
به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا .
نوێنه‌ری رێکخراوه‌کان له میانه‌ی وته‌کانیاندا ڕایانگه‌یاند
' كار بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كانی تیرۆركردنی
رۆژنامه‌نوسانی پێشووی وه‌ك (سۆرانی مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت
عوسمان و عبدالستار تاهیر شریف ) ده‌كه‌ن که ساڵانی پێشتر
له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین تیرور کراون و که‌یسه‌کانیان
به‌لاریدا براون .
جێی ئاماژه‌یه رۆژی 5/12/2013 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ڕایه‌ڵ
کاوه گه‌رمیانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له شاری که‌لار
له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو به ده‌سترێژی گوله‌ی
شه‌هیدکرا ، ئه‌م کرده‌وه‌یه شه‌پۆڵێکی ناڕه‌زایی ڕای گشتی
خه‌ڵکی کوردستان و ڕێکخراوه نێوهوڵهتییهکانی لێکه‌وته‌وه
و ئیدانه کرا.
|