وه‌ک پێنج په‌نجه‌که: ئه‌سپێ کوژه و دۆشاومژه له
ژورێکی تاریک‌دا خه‌ریکی تاڵانکردن و خواردنی قوتی خه‌ڵک
بوون، توته و برای توته و باڵابه‌رزه‌ش به‌ناوی خه‌ڵکه‌وه
خۆپیشاندانێکیان رێکخست و ناویاننا "17ی شوبات"، دواتر
دۆشاومژه و ئه‌سپێ کوژه ئه‌وانیان هێنایه ناوژوره‌که
و کردنیان به شه‌ریک ژوره‌که‌شیان ناونا "ماڵی بنکه‌فراوان".
له‌و رۆژه‌وه په‌نجه‌کان خه‌ریکی سه‌رکوتکردنی هاواره‌کانن
و نائومێدکه‌ری خه‌ونه‌کان.
دۆخه‌که هه‌ڵده‌گرێ به مه‌حوی لوتکه ده‌ستپێبکه‌ین
و به شێخ ره‌زای مه‌زن قوفڵی بکه‌ین. لای مه‌حوی چه‌ته‌ی
رێ (قوتاعی ته‌ریق) باشتره له چه‌ته‌ی رێی شه‌ریعه‌ت
ودین، ئه‌وه‌تا له‌زمانی هه‌مه‌وه‌ندێکه‌وه بۆ شێخێک
ده‌ڵێت:"خۆش هاته‌جواب و وتی: تۆ حه‌قته، وه‌لێ
من..قوتتاعی ته‌ریقم، نه‌کوو قوتتاعی ته‌ریقه‌ت"(دیوانی
مه‌حوی،ل380،چ3،1381).
له‌و سه‌رده‌مه‌ی مه‌حوی هێشتا داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی
هاوچه‌رخ له‌ناوچه‌که‌دا ده‌رنه‌که‌وتبوو، شه‌ریعه‌ت و
فیقه حوکمی یاسا‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت و مه‌لاکانیش حوکمی
په‌رله‌مانتار و ده‌سه‌ڵاتدارانیان بینیوه، ئه‌وکات
مه‌حوی زیاتر له‌و ده‌موچاوانه ترساوه که به‌ناوی
شه‌رعه‌وه بوونه‌ته ئامۆژگاریکه‌ر و هاوارکه‌ری
چاکسازی تا له‌وانه‌ی که ده‌بنه چه‌ته له‌به‌رده‌م
کاروانی بازرگانێکدا که‌پاره‌که‌ی به‌تاڵان ده‌به‌ن و
جلوبه‌رگه‌که‌شی روتده‌که‌نه‌وه.
دروست وایه مرۆڤ چه‌ته‌ی رێ جله‌کانی روتبکاته‌وه
باشتره تا چه‌ته‌ی دین و سیاسه‌ت عه‌قڵی روتبکه‌نه‌وه،
خه‌ونی بدزن، هاواری بێپه‌نایان نا‌ئومێد بکه‌ن، ببنه
ریفۆرخوازی رێ و له کۆتایی رێدا ببنه‌وه شه‌ریکی
دزان. له‌راستیدا ئه‌مانه چه‌ته‌ی راسته‌قینه‌ن نه‌ک
ئه‌وانه‌ی نیوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی میللی-یان داگیرکردوه.
کێشه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و "چاکه‌خوازانه!" ئه‌وه‌یه که
نازانن ریفۆرخوازنین و دروشمی ریفۆرمخوازی ده‌کێشن، ئه‌وان
بیریان چووه واده‌زانن له‌به‌ر هه‌نگاو و هاواری
دروشمه‌کانیان ده‌نگیان هێناوه. له راستیدا ده‌نگی
ئه‌وان ته‌نها هی توڕه‌یی و لێخۆشبوونی خه‌ڵکه له
دزی و گه‌نده‌ڵی و قبوڵخاسه‌کانی پێشوویان، کۆبونه‌وه‌ی
خه‌ڵک له "بێکه‌سی" خه‌ڵکدایه، ده‌نگیانناداتێ له‌به‌رئه‌وه‌ی
چاکه‌خوازن، به‌ڵکو ده‌نگیان بۆ ئه‌وه‌یه تا جارێکی‌تر
نه‌چنه‌وه کۆشی چه‌ته و گیرفانه بێقه‌ناعه‌ته‌کانی
دوێنێیان.
چه‌ته‌کانی رێی ئێستا خه‌وندز و به‌لارێدابه‌ری هه‌ناسه‌ی
نه‌وه‌یه‌کن که خۆبه‌خشانه به‌ر له چه‌ند ساڵێک
(2000-2006) به‌ر له حزبه‌کان و سیاسیه‌کان که‌وتنه
بیرکردنه‌وه و نوسییان، ره‌خنه‌یان گرت، رژانه سه‌رشه‌قام
و قوربانیاندا. ئه‌وکات ئه‌م سیاسیه نوێیانه هێشتا
هه‌ڵنه‌تۆقیبوون له‌ناو حزبه‌کانه‌وه یان قبوڵخاسیان
ده‌کرد یان په‌لامارده‌ر و به خائین له‌قه‌ڵه‌مده‌ری
گه‌نجانێک بوون که‌ده‌یانوت "به‌سه دزی و گه‌نده‌ڵی"
هه‌ر ئه‌وانیش له گه‌رمیان و کوێستانه‌وه
هاواریانکرد "نامانه‌وێت ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ببنه
ده‌خیله‌ی پاره کۆکردنه‌وه" که‌چی هه‌ندێک له‌و
ریفۆرمیستانه به‌یاننامه‌ی به‌ناوی حزبه‌که‌یه‌وه ده‌نوسی
و تیایدا هاتبوو "ده‌بێت ئه‌و خۆپیشانده‌رانه له
سێداره بدرێن!" ئێستا ئه‌وانه سینه‌ساف و دڵڕه‌ق و
گیرفانقوڵی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌موچاوی ریفۆرمن. ئایا
به‌راست ئه‌مانه چه‌ته‌کانی رێ نین؟!
چه‌ته‌کانی رێ ئه‌وانه نین له‌سه‌ره‌ڕێی کاروانێکدا
بوه‌ستن و چه‌ته‌ئاسا روتکه‌ره‌وه‌ی کاروانچیه‌کان بن،
ئه‌وانه‌ن که به‌ناوی نیشتمان و چاکسازیه‌وه جلی
ریفۆرم ده‌پۆشن و به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌یگۆڕن
نه‌سیسته‌م و نه‌سته‌مه، به‌ڵکو جلوبه‌رگ و ماسکه‌کانیانه،
ئه‌مانه چه‌ته‌ی کاروانی رێی چاکسازین.
ئێستا ئیتر خه‌ڵک ناهه‌قی نیه هه‌م له ده‌سه‌ڵات
بێزاره و هه‌م له ئۆپۆزسیۆنیش، چونکه هه‌ردوولایان
باوه‌ڕیان به دامه‌زراندنی لایه‌نگرانی خۆیان و دزینی
قوتی خه‌ڵک هه‌یه (به‌ناوی بودجه‌ی حزبه‌کانه‌وه) و
هه‌ردولاشیان سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی حزبیه‌کی بێبڕوانامه
باشتره له سه‌دانی خاوه‌ن بڕوانامه و ته‌کنۆکرات.
له سه‌رده‌می شێخ ره‌زای تاڵه‌بانی-شدا دووهێز
ململانێی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌کرد له کۆمه‌ڵگه‌دا یه‌کێکیان
قازی بوو نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌کرد و
موفتیش که نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دینی ده‌کرد به‌ڵام
وه‌ک ئێستای "ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات" هه‌ردولایان به‌ناوی
خه‌ڵکه‌وه خه‌ریکی خواردنی مافیان بوون، بۆیه شێخ ره‌زا
به دێڕه شیعرێک توڕه‌یی خه‌ڵک به‌مشێوه‌یه ده‌گوێزێته‌وه:"ماڵی
قازی له‌مبه‌ره‌و و ماڵی موفتیش له‌وبه‌ره..من فه‌قیرم
که نازانم له‌مبه‌رم یان له‌وبه‌رم". به‌راست ئێستا
چاکسازیکاران له‌کام به‌رن؟!
|