سەعدی یوسف ئێستا
تەمەنی هەشتا سالە، ئەوماوەی ژیانی لە ناو سی ئەزموون
بەرێ کردوە. یەکەم،
ئەگەرلەبیست سالیەوە دەستی بە شیعر نووسین کردبێت شەست
سالە شیعر دەنووسێ. ئەگەریەکێک ئەو ماوە دوورو درێژە
ئیش لەگەل وشە ،خەیال و جوانی بکات دەبێ بیرکردنەوەی،
دیدی، مورالی ، وخۆشەویستی بۆ مرۆڤایەتی بۆ ئاستێکئ
بەرز بچێت. دووەم نازانم لە کەیەوە بووە بە شوعی،
بەلام دووسێ سال پێش ئێستا لە نووسینێکی لە بیرم
نەماوە لە کوێ بەرچاوم کەوت، نازانم مۆلەتی لە کاسترۆ
وەرگرتوە یان نا دەلێ" من دواشوعی دنیام"
شوعیەکانی ئێراق لە سەرەتای دروست بوونیان بەناوی
ئوممیەت" خەونی گەیشتن بە بەهەشتی سۆسیالزم نەمانی
جیاوازی چینایەتی گرنگیان بە خەباتی نەتەوەیی نەدەدا،
بەو حسابەدەبێ کەسی شوعی بە دیدێکی فروان دنیا بینێ،
قۆناغی ناسیونالیستی تێپەراندبێ و مرۆڤ دۆست بێت.
سێیەم، نزیکەی سی سالیش دەبێت سەعدی نیشتەجێی
بەریتانیایە.لەو ولاتە رێز نەگرتن لە مافی مرۆڤ، ژیانی
فرە کەلتوری، ئاین و رای جیاواز بێ یاسایە، بە"تاوانی
رق "دەژمێردرێ. دیارە ئەو سێ ئەزموونە کە دەکاتە هەموو
ژیانی سەعدی نەیان توانیوە ژەهری رەگەزپەرستی لە
ناخیدابەتال کەن، ئەگەرنا نەدەهات کوردێکی داماو، کە
سالە های سالە بەشێکی خاکەکەی لەلایەن ئێراق
داگیرکراوە، تا رۆژی ئەمرۆش بەدەستی عەرەب ئافرەتی
کۆیلە دەکەرێ ولە بازار هەراج دەکرێ، بەشێوەیێکی
درندانە دەکوژرێ، تالان دەکرێ، لە جیاتی دنیا شەری
درندەترین فەنەتیک و فاشزمی ئیسلامی دەکات. سەرباری
ئەوەیش دەبێ باجی ئەو شەڕە کۆنەی کە پێشینەکەی
دەگەرێتەوە بۆ هەزار سال بدەین، بارگرانی ئاوارەکانیان
هەلگرین پاداشتیشمان لە لایەن شاعیرێکی ناسراوی عەرەب
بە مەیمون چواندن بێت. بەکارهێنانی مەیمونستان لە
جیاتی کوردستان لە نووسینەکەی سەعدی تورە بوون نیە،
تورەبوون ئاسایە هەموومان جارەبار تورە دەبین، تورە
بوون یەکێکە لە هۆکارەکانی نووسین،بەلام رقە کوێرە ،
بۆنی رق لە نووسینەکەی سەعدی دێت. سەعدی یوسف رەنگە
بزانێ لەسەر قسەی وا دەتوانی خەلک ببەیتە دادگا.سەعدی
بۆ ئەوەی کلاو لەسەر خوێنەرانی رۆژئاوا بنێت لە یەکێک
لە چاوپێکەوتەکانەکانی دەلێ"من شاعیرێکم کەون مالمە،
هەست ناکەم لە تاراوگە دەژیم."لە لاییئکی تریش
مەدالیایەکە نەخشەی ئێراقی لە مل کردوە لە بارو ئوتێلە
پێنج ئەستێرەکان بۆی دەگرێ . من نامەوێ سەعدی بە سەدام
یان هیتلەر بچوێنم،بەلام سەدام حوسێنیش شیعری دەنووسی،
هیتلەریش زۆرجارپێش بریاردان لەسەر ئەنجامدانی تاوانێک
کتابی دەخوێندەوە، ئە وە دەمانگەینێتە ئەوئەنجامە بیر
لەوە بکەینە کە زۆرجار شیعر نووسین یان خوێندنەوەی
کتاب هیجێ لەگەل ناوەوەی هەندێک کەس پێناکرێ. هەرچەندە
هیندیە پێست سوورەکان(نێتیڤ) وەک کورد لە سەردەمی
ئمپریالیزمی کۆن، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەم بە دەستی
فەرەنسی و بەریتانیانیەکان زۆریان لێ کوژراوە، خاکیان
داگیرکراوە.بەلام لە سەردەمێ نوێ بەم تاواناداچووینەوە
، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ستیڤن هاربرت بە رەسمی داوای
لێبوردنی لە هیندە پێست سوورەکان کرد، ریسوای ئەم
تاوانەی کرد کە لە کۆتای سەدەی نۆزدە دەرحەقیا کراوە .
جگە لەوەیش سالانە دەیا نووسەرە سپی پێست رۆمان،
یادەوەری، لە سەرئەو بابەتە دەنووسن، فلیمی
دیکۆمەنتاری پیشان دەدرێن ، سیمینار دەگێرن لە هەموو
کارە ئەدەبی و هونەریەکانیاندا ریسوای ئەم کارە دەکەن،
لە فیستفالی ئەدەبی ( لێت فیست) کە سالانە لە مانگی دە
بۆ ماوەی هەفتەیێک لە ئیدمنتۆ ن ساز دەکرێ،نووسەر بە
ناو بانگەکانی ئەمریکای باکووری تیایدا بەشدار دەبن،
منیش چەند سالێکە تیایدا بەشدار دەبم، هەمیشە کتابی
نوێ و کۆرلەسەرئەم بابەتە هەیە. ئەمسال ٢٠١٤ سی رۆمان،
دووفلیمی دیکۆمەنتاری ودوو سیمینار لە سەرئەو بابەتە
هەبوو، هونەرمەندو نووسەرەکانیشان فەرەنسی یان ئینگلیز
بوون . نازانم لەو نووسەرە عەرەبانەی سالانە بە پارەی
نەوت و غاز بۆ بەشداری کردن لە کۆنفراسەکان داوەتی
کوردستان دەکرێن، پێیان شاگەشکە دەبن، چەندیان رۆمان
یان یادەوەریان لە سەرئەو زەلممەی چەندها سەدەیە عەرەب
لە کوردی دەکات هەیە؟
|