پێشەنگای هونەری شێوەکاری بە ناونیشانی
شوناسنامە بۆ " خەدیجە بەکر، دارا ئارام، فەتیە کەرەکەچالی، هەندرێن چالاک
 

  

 


"شوناسنامە " خەدیجە بەکر، دارا ئارام، فەتیە کەرەکەچالی، هەندرێن چالاک لە سێدەر ریج گەلەری، تۆرنتۆ. رۆژی کردنەوەی پیشانگاو ئامەدەبوانی هونەرمەندان رۆژی جەنیوەری4، 2015. کاتژمێر 1 - 4 پاشنیوەرۆ.
شووناسنامە پرۆژەیەکی هونەریە کە بەبەشداری 4 هونەرمەندی کۆنتمپورەری کوردی کەنەدیە هەر یەکەیان لە دایکبووی پارچەکانی کوردستانە. پرۆژەکە خۆی لە ناو کاری پرفۆرمەنس ئینستەڵەیشن، ڤیدیۆ، دیجەنتەڵ فۆتۆ و سەما دەبینێت. کە هەر هونەرمەندێک بە جۆرێک هەست و دەربرینەکانیان خۆیان دەردەبرن لە کارە هونەریەکانیان بە گێرانەوەیی ئەو هەست و ئازارەیی کە گەلەکیان لە مێژەوە هەتاکو ئێستا.
دارا ئارام لە دایکبووی باشووری کوردستان لەم پیشانگایەدا کارە هونەرییەکانی زیاتر بەرگێکی رامیاری بەخۆوە دەبینێت کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەو جموجۆڵە ئاینیەو رەگەستپەرستی و رامیاری و نەوتیە کە مرۆڤایەتی لە مزۆپۆتامیای بەرو درندەترین کارەسات دەبات لە سەدەیی 21 دا. ئەم درندەیەش بەرامبەر بە کورد دەکرێت و بە دووبارە و سێبارەو سەدجارەیی بوونەوەی ئەنفال کردنەیی کورد بەدەست شمشێر بەدەستەکان . لە کارەکانمدا فۆتۆ دەجتەل و ئەکریلک و ئنکاستیک و ئنستەلە یشن بەکاردێنم بۆ پێشاندانی رووی پێشکە وتنی مزۆپۆتامیا و شوێنی لە دایک بوونی شارستانی مرۆڤیەتی پێش هەزاران ساڵ و ئێستای مزۆپۆتامیا بەرو سەردەمی 1400 سال گەراوەتەوە
خەدیجە بەکرە لە دایکبووی رۆژ ئاوای کوردستانە و خاوەنی چەندها پیشانگایە و لە شاری مۆنتریاڵ، کەنەدا دەژی. کارە هونەریەکانی لە ڤیدیۆ ئینستەلەیشن،دەنگ وکاری تێکستایڵ خۆی دەبینێتە و باسی گێرانەوەی ئازەرەکانی دەکات کە رژمی سوری بەسەر کوردی هێناوە و هەروەها ژینگەی کارەکانی دەبستیتەوە بە خەڵک لە پیشانگاکەدا و سەرنجی جەماوەر بۆلای خۆی رادەکێشێت.
فەتیە کەرەکەچیلی لە دیکبووی باکووری کوردستانە و وەک سەماکەرێکی پرۆفیشنەڵ خاوەنی چەندەها کاری سەمایی جوانی فۆلکلۆری وەک تاک و وەک گرۆپ لە سەر تەختی شانۆکانی تۆرنتۆ. فەتیە باسی شوناسنامەی خۆی دەکات بە سەماکردن و زیندوکردنەو راست کردنەوەی ناوی ئەو سەما کوردیانەی کە بە تورکی کراون بەدەستی تورک، گەرانەوەی بۆ رەسەنایەتی کوردی.
هەندرێن چالاک لە دایک بووی باشووری کوردستانە. هەندرێنی فۆتۆگرافەر کە ماوەیەکی زۆرە لە گەڵ کامیرە مامڵە دەکات و بەرهەمێکی زۆری فۆتۆی گرتووە لە رێگەی ئەو گەشتانەیکە کردویەتی لە ئەوروپا و هەوایی و باکووری ئەمریکا و کوردستان..کارەهونەرییە کانی لەم پرۆژیەدا دەربرینی هەستێکی تایبەتمەندی و گەرانەوی خۆێەتی بە بەستنەوی مێژووەیەکی بەهێزی خۆی دەردەبرێت بۆ هەولیر و کوردستان و رەسەنایەتی ژیانی کوردەواری دەبینیت لە کارەکانیدا. هەرواها باسی ژینگەی ئێستای کوردستان دەکات کە پشت گوێخراوە. ئەم پرژەیە دارا ئارام بەرێوەی دەبات و بە پاڵپشتی سیدەر ریج گەلەری.


 


 

           

 

30/11/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com