ئاشكرایه كه‌وا نووسه‌ری ئه‌رژه‌نتینی به‌ناو بانگ
خۆرخێ لویس بۆرخێس 1899-1986 زانیاریه‌كی قوڵ و
فراوانی له‌مه‌ڕ ئه‌ده‌بیات و كولتووره‌كانی جیهان و
له‌سه‌رجه‌م قۆناغ و چه‌رخه‌كاندا هه‌بوو .ئه‌مه‌ش له
به‌رهه‌مه پڕ له داهێنانه‌كانی و لێكۆڵینه‌وه ره‌خنه‌ییه‌كانیه‌وه
ره‌نگی داوه‌ته‌وه,له‌نێوان ئه‌و نووسه‌ره مه‌وسوعییه‌ی
كه چه‌ندین زمانی جیا جیای وه‌كو فه‌ره‌نسی ئینگلیزی
ئه‌ڵمانی ده‌زانی و ژماره‌یه‌ك له شاعیران و نووسه‌ران
و فه‌یله‌سووفان و زانایان په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر پته‌و
هه‌بوو كه تاكۆتاییه‌كانی ژیانی به‌رده‌وام بوو .فرانز
كافكا 1883-1924یش یه‌كێك بووه له‌وانه . ته‌نانه‌ت
بۆرخێس پێی وابووه كافكای خاوه‌ن شاكاری – دادگا- له‌ژێر
كاریگه‌ری زینۆنی سه‌ده‌ی پێنجه‌می (پ.ز) بووه . كه
به ره‌چه‌له‌ك فینیقی بووه به‌ڵام به زمانی یۆنانی
نووسیویه. وه ئه‌رستۆ زینۆنی كردبووه سه‌رچاوه‌یه‌ك
بۆ گفت و گۆ فه‌لسه‌فیه‌كانی . فه‌لسه‌فه‌كه‌شی متمانه
له‌سه‌ر – نكوڵی كردن له جوله- ده‌كا وه به پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بووه كه جوله له خۆی
گرتوون . هیگل- ی فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی ناودار له‌م
باره‌یه‌وه نووسیویه‌و ده‌ڵێ ئه‌رستۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كا
كه‌وا زینۆن جوله‌ی ره‌ت كردۆته‌وه چونكه جوداییه‌ك
له‌خۆ ده‌گرێ .به‌ڵام نابێ له‌مه‌وه وا تێ بگه‌ین
كه‌وا جوله‌و جم‌و جۆڵ هه‌ر هیچ بوونێكی نی یه . چونكه
وه‌كو ئه‌وه وایه بڵین فیل بوونی هه‌یه به‌ڵام كه‌ركه‌ده‌ن
نی یه. كه‌واته یا جوله هه‌یه یا ئه‌و دیارده‌یه
له ئه‌سڵدا بوونی نی یه . ئه‌وه شكێشه نی یه له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی جوله له ده‌ر هاویشته‌كانی دڵنیا بوونێكی
حیسییه . هه‌روه‌ك چۆن زانیمان فیل بوونی هه‌یه كه‌واته
هه‌رگیز به خه‌یاڵی زینۆن دا نه‌هاتووه جوله به ته‌واوه‌تی
ره‌ت بكاته‌وه. به‌ڵام كرۆكه مه‌سه‌له‌كه راستیی
جوله‌یه . واته جوله مه‌سه‌له‌یه‌كی راسته قینه
نی یه به‌ڵكو دژایه‌تیه‌ك له خۆ ده‌گرێ . هه‌ر له
باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان زینۆن و كافكاوه بۆرخێس ده‌ڵێ
كافكا ئه‌و دژ به‌یه‌كیه‌ی زینۆنی وه‌رگرتوه‌و به
رێگایه‌كی خه‌مناك و به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه به‌كاری
هێناوه. هه‌ر چه‌نده ئه‌نجامدانی كارێكی له‌مجۆره
زۆر ئه‌سته‌م بووه . وه ته‌نها كافكا ئه‌م كاره‌ی
كردوه هه‌مووان زینۆن-یان خوێندۆته‌وه به‌ڵام كه‌س –
دادگا- یا كۆشك-ی نه‌نووسی , هه‌رچه‌نده رێگای كاره
سه‌ره‌تاییه‌كانیش هه‌مان شت بوون . دوور نی یه هه‌ر
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كافكا حه‌زی نه‌كردبێ كتێبه‌كانی بڵاو
بكاته‌وه . ئێمه ش كه ده‌یخوێنینه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین
شتێكی بێ كۆتاییه . بۆرخێس ده‌یگێرێته‌وه ئه‌و ساڵی
1917 كافكای دۆزیوه‌ته‌وه . له‌و ده‌مه‌ی له ته‌مه‌نی
18 ساڵیدا بووه‌و پێشتر فێری زمانی ئه‌ڵمانی ببوو وه
خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی شاعیر‌و نووسه‌رو فه‌یله سووفانی
ئه‌و زمانه بوو . له گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی ئاست به‌رزیشدا
كه ده‌قی نووسه‌ره ته‌عبیریه ئه‌ڵمانیه‌كانی ماوه‌ی
جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌می بڵاو ده‌كرده‌وه,بۆرخێس له
رێگای ئه‌و گۆڤاره‌وه زانی كه‌وا ئه‌ده‌بێكی تازه خه‌ریكه
له ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا له‌دایك ده‌بێ و ته‌شه‌نه ده‌كا
. رۆژێكیش له‌هه‌مان گۆڤاردا ده‌قێكی نووسه‌رێكی
خوێنده‌وه كه پێشتر نه‌ی ده‌ناسی به ناوی فرانز
كافكا – هه‌رچه‌نده ده‌قه‌كه‌ی زۆر به‌دڵ نه‌بوو ,
راسته یاری كردن به وشه‌كان , وێنه‌ی شیعری شێوازی
تازه‌و زمانه‌كه‌ی سه‌رسامی كردبوو .به‌ڵام ده‌قه‌كه‌ی
به‌گشتی به بێ نرخ و هیچ ده‌بینی . بۆیه دوای
خوێندنه‌وه‌ی پرسی باشه ئه‌و نووسه‌ره‌ی ناوی كافكایه
ئه‌و ده‌قه‌ی بۆ بڵاو كردۆته‌وه ؟ پاشانیش له هه‌قایه‌تێكدا
كه نه‌نكی ( به‌ره‌چه‌له‌ك ئینگلیزی) بۆی گێڕابۆوه
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی دۆزیه‌وه كه ده‌رهه‌ق ئه‌و ده‌قه
كردبووی و له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێ داپیره‌م سێ ساڵ
له شاری كیۆم -ی رۆژئاوای بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین
ده مێنێته‌وه. له پشت ئه‌و شاره‌ش به ماوه‌یه‌كی
كه‌م ده‌شته پڕ له گژو گیایه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
كه هیندیه‌كان تیایدا له ژێر خێوه‌ته‌كاندا ده‌ژین .
و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێك كۆچ ده‌كه‌ن . هه‌ندێك له‌و
هیندیانه‌ش بۆ كڕینی پێداویستیه‌ككانیان سه‌ردانی شاری
كیۆم- یان ده‌كرد . سه‌ره‌رای ساده‌یی ئه‌و شاره‌ش وه
نه‌بوونی هیچ دیارده‌یه‌كی به‌رچاو كه شاری تری پێ
جیا ده كرێته‌وه . هیندیه‌كان كاتێك به شه‌قامه‌كانی
ئه‌و شاره‌دا ده سوڕانه‌وه دووچاری حه‌په‌سان و واق
وڕ ماوی ده‌بوون . ئه‌وه‌ش شتێكی سه‌یر نه‌بوو چونكه
ئه‌و هیندیانه شتگه‌لێكیان له‌و شاره ده‌بینی نه‌یانده‌زانی
چین وه‌كو گازینۆیه‌كان . ئه‌و خانووانه‌ی كه چه‌ندین
ژوور‌و كورسی و مێزو ئاوێنه‌و شتی دیكه‌یان تێدا بوو .
هه‌موو ئه‌و شتانه به‌لای ئه‌وانه‌وه نامۆ بووه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ر سوڕ ماویه‌كه‌یان درێژه
ناكێشێ چونكه هه‌ر زوو وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و
شتانه ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك بوونیان نه‌بێ و په‌یوه‌ندی
به‌مانه‌وه‌نه‌بێ , بۆر خێس پێی وایه دوو شی كردنه‌وه
بۆ ئه‌مه هه‌یه یه‌كه‌میان هیندیه كان خه‌ڵكی زۆر
سه‌ره‌تایی بوونه‌و له توانایاندا نه‌بووه له نرخی
ئه‌و شتانه بگه‌ن . شیكردنه‌وه‌ی دووه میش كه بۆر
خێس ئه‌مه‌یانی زیاتر به‌دڵه ئه‌وه‌یه كه خانوو ده‌رگا
په‌نجه‌ره هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له شاری كیۆم –ی
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی 19 شتگه‌لیِكی نوێ بوون به‌ڵام سه‌باره‌ت
به هیندیه‌كان ئه‌و شتانه نه‌بینراو بوون و ئه‌وان
نه‌یانده بینین . هه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌واوی بۆ بۆرخێس
رووده‌دا كاتێك كه ده‌قه‌كه‌ی كافكا له گۆڤاره ئه‌ڵمانیه‌كه‌دا
ده خوێنێته‌وه په‌ی به نهێنیه‌وكانی ده‌قه‌كه نابا
. ناگاته قوڵا ییه‌كه‌ی . چونكه به‌لای ئه‌مه‌وه
تازه بوو . بۆیه پێویستی به ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ
هه‌بوو تا به راستیی بیدۆزێته‌وه فرانز كافكا له گه‌ڕه
كێكی جوله‌كه نشینی شاری پراگ له‌دایك ببوو. چه‌ندین
كاریگه‌ری جوله‌كه بوونیشی به رۆمان و چیرۆكه‌كانیه‌وه
دیار بوو چ ئایینی بووبن چ شتر تر . له‌و كاته‌ی ده‌ست
به نووسینیش ده‌كا بزاڤێكی تازه‌گه‌ری له ئه‌ده‌بیاته
ئه‌وروپیه‌كان له بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاودا بووه .
جۆیس خه‌ریكی نووسینی شاكاره‌كه‌ی- ئۆلسیس – بوو .
ویلیه‌م بتله‌ر یێتس –ی شاعیری ئایرله‌ندی مژوڵی
زۆرانبازیه‌كی تازه بوو له‌گه‌ڵ زمان و وێنه شیعریه‌كانیدا
. چه‌ندین ئه‌زموونی تازه له بواری وێنه كێشان و
هونه‌ره‌كاندا هه‌بوو و ه به شێوه‌یه‌كی سه‌رنج
راكێش له چه‌ندین پایته‌ختی ئه‌ورو پیدا هه‌ستی پێ ده‌كرا
. گومانیشی تێدا نی یه كه‌وا فرانز كافكا زۆر كه‌وتبووه
ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئه‌ده‌بی و فیكری و
هونه‌ریه تازانه‌وه‌و به هۆی ئه‌وانه‌وه به‌رده‌وام
ده‌بوو . له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌میشدا فرانز
كافكا له نێو ئازاره‌كانی ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ی
مێژووی ئه‌وروپادا ده‌تلایه‌وه . ده‌بینی خه‌ڵك برسین
و ئازار ده‌چێژن و رۆژانه روو به‌رووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه
. وه بۆرخێس پێی وایه ئه‌و روو داوه به ئێشانه جێ
په‌نجه‌یان به‌سه‌ر كاره چیڕۆك نووسی و رۆمانه‌كانیه‌وه
دیار بوو . ئه‌مه‌شی به هۆی چه‌ند رێگایه‌كه‌وه ده‌ر
ده بڕی , كه پێشتر له وڵاتی خۆیدا باو نه‌بوون .
بۆرخێس له باره‌ی ئه‌مه‌وه نووسیویه‌و ده‌ڵێ به‌گشتی
ده‌كرێ بگوترێ له ئه‌ده‌بی سه‌ر سوڕماندا هیچ شتێك
نی یه ته‌نها یه‌ك تاكه شتی تیا سه‌یر بێ . له
رۆمانی – پیاوی نه‌بینراوی – والس-ئێمه خۆمان له به‌رامبه‌ر
پیاوێكی رۆژانه‌دا ده بینینه‌وه به‌ڵام نه‌بینراو .
وه له – دوورگه‌ی دكتۆر مۆرۆ- چه‌ندین گیاندا هه‌ن
بۆ بوونه‌وه‌ری مرۆیی ده‌گۆڕێن , له‌و ئامێره‌ی كه به
زه‌مه‌نیشدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێ ئامێرێك هه‌یه ده‌توانێ به‌ره‌و
ئاینده یا رووه‌و رابردوو سه‌فه‌ر بكا , به‌ڵام ئه‌وه‌ی
كه ده مێنێته‌وه هه‌مووی شتی رۆژانه‌یه . هه‌ر چه‌نده‌لای
كافكا هه‌موو شتێك سه‌ر سوڕ هێنه‌ره , ته‌نانه‌ت
ناتوانین شته راسته قینه‌كان له ه‌ر سوڕ هێنه‌ره‌كان
جودا بكه‌ینه‌وه . هه‌روه‌ها بۆرخێس ده‌ڵێ من ته‌وواو
له‌و مه‌سه‌له‌ی كه دادێ دڵنیام كه دوای 200 ساڵی
تر مرۆڤایه‌تی ئه‌و بار‌و دۆخه مێژووییانه له بیر
بكا كه كافكا تیایدا ژیابوو . وه ئه‌و ته‌عبیریه‌ی
ئه‌و زۆر كه‌وتببوه ژێر كار یگه‌رییه‌وه . كه به‌هه‌مان
شێوه كاریگه‌ری له تێكڕای ئه‌ده‌بی ئه‌وروپی كردبوو
. هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی پێویسته جه‌نگی
جیهانی یه‌كه‌م له بیر بكا . به‌ڵام ده‌بێ جیهانی
كافكای قبوڵ بێ .هه‌روه‌ك چۆن سه‌باره‌ت به شكسپیرو
دانتی روویدا . مرۆڤایه‌تی له‌ده‌قه سه‌ر سوڕ هێنه‌ره‌كانی
كافكادا شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ بارودۆخه‌كه‌ی خۆی ده
دۆزێته‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه من دڵنیام كه‌وا به‌رهه‌مه‌كانی
كافكا تا هه‌تایه به‌نه‌مری ده مێننه‌وه. وه له‌باره‌ی
كاریگه‌ری كافكا له‌سه‌ر خۆی , بۆرخێس ده‌ڵێ كاتێك –
كتێبخانه‌ی بابل- م نووسی – یانه‌سیب بابل- كۆششێكی
زۆرم كرد ببمه كافكا . به‌ڵام من له‌وه‌دا سه‌ر كه‌وتوو
نه‌بووم بۆیه ناچار بووم هه‌ر به بۆرخێس بمێنمه‌وه
. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ببمه بۆرخێس ئه‌وه ئه‌و
مانایه‌ش ده‌گه‌یه‌نێ ببمه كافكا چونكه هه‌ر نووه‌سه‌ره‌و
له باره‌ی كه‌سانی تره‌وه ده‌دوێ , وه كاتێك كارێك
ئه‌نجام ده‌دا رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌وا شتێكی تازه‌ی
كردوه . به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز راست نی یه ,چونكه
هه‌موو ئه‌و شته‌ی كه نووسراوه , سه‌رجه‌م قه‌سیده‌كان
, ده‌كرێ هه‌مان ئه‌و قه‌سیدانه بن كه پیشَِتر
نووسراون هه‌موو ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر یا شاعیر بتوانێ
ئه‌نجامی بدا ئه‌مه‌یه كه چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی تازه
له به‌رهه‌مه نووسراوه‌كانی پێش خۆی بكا‌و هیچی تر
........
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی المستشار ژماره 91 رۆژی
14-3-2011 نووسینی حسونه المصباحی
|