هاككردن و كێشه‌ی ناو دادگاكان
 

  

و: علی كریم




هاككه‌رێك كه‌ له‌ ولایه‌تی ته‌كسازی ئه‌مریكایه‌, سزای 440 ساڵ زیندانی بۆ كه‌مكرایه‌وه‌ به‌ومه‌رجه‌ی 10 هه‌زار دۆلار سزای دارایی بدات به‌ ده‌وڵه‌ت.
هاككه‌رێك له‌ ویلایه‌تی ته‌كساز به‌ 44 ئه‌كاونتی ساخته‌ تۆمه‌تباركرا,له‌ ئه‌نجامدا بۆ هه‌ر ئه‌كاونتێكی ساخته‌ ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی بۆ دیاریكرا, له‌ به‌رامبه‌ردا تاوانبار بۆ ئه‌وه‌ی به‌وماوه‌ زۆره‌ زیندانی نه‌كرێت, ڕازی بوو بڕی 10 هه‌زار دۆلار سزا بدات به‌ ده‌وڵه‌ت و ئه‌گه‌ری زیندانی كردنی ساڵێكیشی درایه‌ پاڵ.
فیداڵ سالیناسی ته‌مه‌ن 28 ساڵ له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ردا هه‌وڵی هاككردنی وێب سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی ولایه‌تی :هیداڵگۆی" مه‌كسیكی دابوو,ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی دزینی زانیاریه‌كانی, ئه‌و تاوان بار كرابوو به‌ هاكردنی كۆمپیوته‌ر و خراپه‌كاری.
كاتێك ساڵیناس ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكردووه‌, داواكاری گشتی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێی خسته‌ ڕوو كه‌ تێیدا تاوانه‌كانی ساڵیناسی ده‌سه‌لماند.مانگی ڕابردوو وته‌بێژی(FBI) ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت 10 ساڵ زیندانی بكرێت بۆ هه‌ریه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌.
پارێزه‌ری تایبه‌تی ساڵیناس ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌ندین ئه‌كاونت به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ دروست كراوه‌,به‌مه‌به‌ستی زیاتر تاوانباركردنی و شكاندنی ناوبانگی.
هه‌روه‌ها له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ تاوانبار زیاد له‌ 14 هه‌زار جار هه‌وڵی دزینی زانیاری داوه‌, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌یش كه‌ چه‌ندین جار به‌ناوی خوازراوه‌وه‌ و به‌وێنه‌ی وروژێنه‌ره‌وه‌ هه‌وڵی ڕاكێشانی سرنجی هاوڵاتیانی بۆ خۆی داوه‌.له‌كۆتایدا تاوانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغكرایه‌وه‌, به‌ڵام هه‌ندێك له‌تۆمه‌ته‌كان كه‌مكرانه‌وه‌.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی ساڵیناس ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌داواكاری گشتی زیاده‌ ڕه‌وی له‌م بابه‌ته‌دا كردووه‌ و زیاتر مه‌به‌ستی ناو زڕاندنی ساڵیناسه‌ له‌ میدیاكاندا.
ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ بوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ساڵیناس ده‌بێت ساڵێك له‌ به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر ببات,دواترین دانیشتنی دادگایش ماوه‌ته‌وه‌ بۆ مانگی فێبروه‌ری ساڵی داهاتوو.
هه‌روه‌ها پارێزه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌یشی ئه‌وه‌ی وت كه‌ ده‌بێت ته‌نها سزا دارایه‌كان به‌س بێـت. تاوانبار ئه‌وه‌یشی وت كه‌ ئه‌و ڕازی بووه‌ به‌ پێدانی 4 هه‌زار دۆلار وه‌ك بارمته‌ و و ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه‌ كاره‌كه‌ی پێ‌ ئه‌نجامداوه‌.




سه‌رچاوه‌: ده‌یلی نیوز

 

           

 

30/11/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com