دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له سه‌ر پشكۆ و ژیله‌مۆ،
خۆشبه‌ختانه، كتێبی " هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له شیعری
كوردی" به زمانی ئینگلیزی
(An Anthology of Kurdish Poetry) گه‌یشته سه‌ر ڕه‌فه‌ی
كتێبخانه‌كان و جۆماڵێكی گه‌وره‌ی له نێوان ئه‌ده‌بی
كوردی و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌كانی تر پڕكرده‌وه‌و چه‌ند
هه‌نگاوێك ڕێگه‌ی نێوانیانی قه‌دبڕكرد. پێناسه‌ی ئه‌م
كتێبه‌تان به‌م شێوه‌یه بۆ پوخته‌ده‌كه‌م: كتێبه‌كه
كه به‌رهه‌می (یه‌كێتی نووسه‌رانی كورده) له دوتوێی
(336) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره (A4) ه و به فۆنتی (15)
تایپكراوه و به‌رگه ڕه‌نگاڵه‌كه‌ی دیزاینێكی جوان و
ئێسكسووكی بۆ كێشراوه. كتێبه‌كه ، جكه له پێشه‌كی
و پێرست ، (83) ناونیشان و مانشێتی شیعری كه به‌رهه‌می
(72) شاعیری كورده له خۆگرتووه. (17) وه‌ڕگیر ئه‌م
كۆمه‌ڵه شیعره‌یان هێناوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی.
درێژترین تێكست (192) دێڕه شیعری كه‌ریم ده‌شتی یه‌و
كورترینیشیان تێكستێكی (10) دێڕی نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌ده.
بایه‌خی ئه‌م كتێبه وتارێكی درێژی چڕوپڕی ره‌ِوانی گه‌ره‌كه
- كه نامه‌وێ لێره‌دا قسه‌ی لێوه بكه‌م - ته‌نیا ئه‌وه‌نده
ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ئه‌ده‌بن و هامووشوكه‌ری
وڵاتانی بیانی ده‌كه‌ن یان مه‌جلیس و دیوه‌خانیان
مۆنجه‌ی دێ له میوانانی بێگانه، ده‌زانن چۆن چۆنی
زمانمان ڵاڵ ده‌بێ كاتێ داوای یه‌ك دوو نموونه شیعری
خۆماڵیمان لێده‌كه‌ن و ئێمه‌ش یه‌كسه‌ر زارمان قوفڵ ده‌درێت.
به‌نده زوو له وڵاتی ئایرله‌ندای باشوور ، كۆمه‌ڵه
شیعرێكی خۆی كرده زمانی ئینگلیزی تا بتوانی دوو قسه
و باس هه‌ر نه بێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی خۆی بكات،
ئاخر ماسی له هه‌موو وڵاتاندا له ده‌ریا مامڵه
ناكرێ! جگه له‌م خاڵه، كه ده‌چیته كتێبخانه گه‌وره‌كانی
وڵاتان و سه‌ر به ڕیزبه‌ندی كتێبه‌كاندا داده‌گرێ و
سه‌یر ده‌كه‌ی ئه‌ده‌بی زمانه‌كه‌ی تۆ هه‌تیوچه‌یه،
زۆر زگت به خۆت ده‌سووتێ و گریانت بۆ حاڵی شیعری
كوردی دێ. بۆیه ئه‌م كتێبه ده‌بێته سه‌فیری شیعری
كوردی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری كوردستان و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی
به‌پێزیش ده ستی خوێندكارانی بیانی و خۆماڵیش ده‌گرێ.
خۆزیا زۆر زۆر زووتر خه‌مخۆرانی شیعر‌و ئه‌ده‌بی كوردی
به‌م كاره هه‌ڵده‌ستان! ئێستیش له دڵڕا پیروزبایی له
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ئه‌ركیان كێشاوه و
ماندوو بوون له به چاپگه‌یاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه
ژیكه‌ڵه‌یه. دڵنیام مامۆستا‌و خوێندكار و زانكۆییه‌كانی
خۆمان دڵخۆشن به‌م به‌رهه‌مه و سوودی لێوه‌رده‌گرن.
كورد ده‌ڵێ: " ماڵ نه‌بوو میوانیش بۆ بوو." ڕه‌خنه و
ڕه‌خنه‌كاری ده‌رباره‌ی كتێبی كوردی زۆری له‌سه‌ر
گوتراوه و ده‌گوترێت، زۆربه‌شیان په‌نجه بۆ هه‌ژاریی
و كڵۆڵی ئه‌م ژانره پڕبایه‌خه درێژ ده‌كه‌ن. جا ئه‌گه‌ر
حاڵی ڕه‌خنه‌گرتن له‌سه‌ر كتێبه‌كانی كه به زمانی
كوردی نووسرابن وابێ، ئه‌دی بۆ به‌رهه‌مێكی تازه‌باو ،
كه به زمانی ئینگلیزی تومار كراوه ، ده‌بێ چۆن بێ؟
به‌نده، به‌و شڕه زانیارییه‌ی كه هه‌مه، وا شانی
خۆی ده‌داته‌به‌رێ و له دڵه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م كه
كتێبه‌كانی ئێمه له پۆپه‌و لوتكه دابن و خواش
شاهیده له غه‌یری ئه‌وه هیچ قه‌ستێكی ترم نییه و
هیوادارم كه چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه زۆر زوو خه‌می
لێبخورێت و گه‌ر زانرا ئاماژه‌كانم ئه‌كادیمییانه و
زانستییانه‌و په‌سندن به هه‌ندیان وه‌رگرن.
خوێنه‌رێ ئازیز، بۆ ئاسانكاری شیته‌ڵكردنه‌وه و خه‌ستكردنه‌وه‌ی
تێبینییه‌كانم ، به‌م سه‌ره قه‌ڵه‌مانه ، خاڵ به
خاڵ پێدا دێمه خواره‌وه :
یه‌كه‌م: پێشه‌كی و هه‌ڵبژارده:
پڕۆفیسۆر دكتور هیمداد حوسین پێشه‌كییه‌كی پوخت و به
بڕشت و گشتكیر و مانابه‌خشی ، ده‌رباره‌ی ڕه‌وتی شیعری
كوردی ، له به‌ره به‌یانی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه
تا ئه‌مڕۆ به جوانی به‌یانكردوه و خوێنه‌ر به‌بێ هه‌ناسه
سواربوون و چاو هه‌ڵَگوشین ، گه‌شتێكی خۆش به‌ناو
بازاری شیعری كوردی دا ده‌كات. جگه له‌مه ، ئه‌و
زاته ، شاره‌زایانه و كارامانه ، وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی،
به بێلایه‌نانه، ڕیزبه‌ندێكی په‌سندی بۆ زۆربه‌ی
شاعیرانی كوردی كردوه، تا ڕاده‌یه‌كی باش تێیدا سه‌ركه‌تووه.
ئه‌م كاره وا ئاسان نییه وه‌ك هێندێ كه‌س به‌سه‌ر
پێیی پێیدا ده‌ڕٍوانن. ڕاسته منیش پڕ به دڵ حه‌زم ده‌كرد
ناوی ئه‌حمه‌دی خانی و حاجی قادری كۆیی و شێخ ڕه‌زای
تاڵه‌بانی و قانیع و پیره‌مێرد و...... پتر شاعیرانی
لاو و هاوچه‌رخی تێدا بوایه ، وه‌لێ ده‌كرێ ئه‌م
كتێبه ناو بنێین " به‌رگی یه‌كه‌م"
دووه‌م: موته‌رجیمه‌كان:
بێگومان ئه‌و (17) وه‌رگێڕه‌ی ئه‌ركی وه‌رگێڕانی شیعره‌كانیان
خستبووه ئه‌ستۆ – كه وه‌ك بزانم هه‌ره زۆریان خۆبه‌خش
كار یان كردووه – له مه‌قام و پله‌و پایه‌ی ئه‌ده‌بی
و مه‌عریفی و ئه‌كادیمی جیاوازدان و باكگڕاوندی
زانستیی و زمانه‌وانی هه‌ر یه‌كێكیان له ئاستێك دایه
كه فه‌رق و جودایی تێدا به‌دی ده‌كرێ و ئه‌مه‌یش
شتێكی زۆر ئاساییه. ئه‌وی كه پێمخۆشه بیدركێنم ئه‌وه‌یه:
وه‌ركێڕان، پیشه‌یه‌كی نووسینی زۆر دژوار‌و قورس و به
گێچه‌ڵه و زۆری له‌مه‌ر گوتراوه، زۆر خۆێندن قورئان
خۆشه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ، جا سه‌ره‌ڕای زه‌حمه‌تیی
ئیشه‌كه، دوو جور وه‌رگێڕان به قورسترین شێوازی
نووسین داده‌نرێن: ته‌رجومه‌ی شیعر و ته‌رجومه‌ی بابه‌تی
فه‌لسه‌فه. سه‌یركه‌ن، زانسته ئه‌بستراكه‌كان چه‌نده
گرنگن ، كه‌چی ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌وان هێنده به كارێكی
قورس داناندرێن. جا ئه‌گه‌ر لێره و له‌وێ ، كاكی موته‌رجیم
، هه‌ڵه‌یه‌كیشی هه‌بێ ده‌كرێ له چاپی دواتردا ڕاست
بكرێته‌وه وه‌ك كوفر و تاوان مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا نه‌كرێ.
له كۆی ئه‌م (83) تایتڵه‌دا " شه‌ماڵ ئاكرێی" (26)
تێكستی ته‌رجومه كردوه. به‌نده (12) و "سه‌ڵاح
قابیل" (5) و " محه‌مه‌د حوسێن ڕه‌سووڵ و دره‌خشان عه‌لی
خۆشناو" هه‌ر یه‌كه‌ی (4) تێكستیان وه‌رگێڕاوه و ئه‌وانی
تری له (3) تا یه‌ك تێكست. به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی
من بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ك كتێبه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌م:
وه‌رگێڕه‌كان بۆ چوار هۆبه پۆلین ده‌كه‌م:
ا) وه‌رگێڕه نایابه‌كان:
ئه‌وانه‌ن كه نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان به سه‌ر
هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا هه‌یه ، به‌ڵكو له هونه‌ری
هۆنینه‌و و داڕشتنی شیعره‌كان به زمانی ئینگلیزیش ته‌واو
ئاشنان و خۆیان به زمانی ئینگل یزیش شیعری جوانیان
بڵاوكردۆته‌وه. كه‌واته ئه‌وان شاره‌زای سنعه‌تی
شیعرن و به‌بێ موجامه‌له، خوم ئیره‌یان پێده‌به‌م.
چوون قه‌ت هه‌ست ناكه‌ی شیعرێك ده‌خوێنیته‌وه كه ته‌رجه‌مه
كرا بێت. له نێو ئه‌م شاعیرانه ، خاتوو " دره‌خشان
عه‌لی خۆشناو" ه كه قه‌سیده‌یه‌كی خۆی و سێ قه‌سیده‌ی
شاعیرانی تریشی وه‌رگێڕاوه . هه‌روه‌ها خاتوو "گوڵنار
عه‌لی" كه یه‌ك قه‌سیده‌ی خۆی كردۆته ئینگلیزی.
ب) وه‌رگێڕه زۆر باشه‌كان:
ئه‌مانه‌ش له لوتكه‌دان و شایسته‌ی مه‌دح كردنن،
جیاوازیان ئه‌وه‌یه ته‌نیا له موسیقا و كێش و رتمی
شیعره‌كاندا كه‌م ته‌رخه‌میان نواندوه یان به‌لای ئه‌وانه
ڕاوی مانا و ناوه‌رۆك و بیروكه‌ی شیعره‌كه گرنگه نه‌ك
فۆرم و قالبی شیعری. ئه‌مه‌یش هیچ عه‌یب و عارێكی تێدا
نییه. له نێوانیاندا به‌لای منه‌وه، ئه‌مه به‌ڕێزانه‌ن:"
وریا عومه‌ر ئه‌مین / شیروان میرزا / ئازاد حه‌مه شه‌ریف
/ محه‌مه‌د حوسین ره‌سووڵ / عه‌زیز عه‌مانۆیل زیباری /
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی ". تێبینی: شیعره‌كه‌ی "نه‌زه‌ند
به‌گیخانی" كه ناوی موته‌رجیمی له‌سه‌ر نییه ، وای
بۆ ده‌چم خوی كاره‌كه‌ی كردبێ، وه شیعره‌كه‌ی "له‌تیف
هه‌ڵمه‌ت":یش ، كه ئه‌ویش بی ناوی موته‌رجیمه، له
گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دان. هێندێك له‌م وه‌رگێڕانه لێره‌دا،
شیعری خۆیانیان ته‌رجومه كردوه. –نه‌مزانی بۆ " جه‌لال
به‌رزنجی "كه خۆی زۆر به‌توانایه له‌م بواره‌دا ،
شیعری ئه‌و دراوه‌ته موته‌رجیم !
ج) وه‌رگێڕه باشه‌كان:
كه شاره‌زای هه‌ردوو زمانن و خۆشیان زۆر ماندوو كردوه
، وه‌لێ ئه‌و ناسكی و سۆز و واتایه‌یی له شیعره‌كانی
گروپی (ب) دا هه‌ستی پێده‌كه‌ی، لێره‌دا خاوبوونه‌وه‌یه‌ك
هه‌یه كه وا ده‌كات زۆر هه‌ست به گه‌رم و گوڕی
شیعره‌كان نه‌كه‌ی. هێندێك له‌وانه شیعری خۆیانی ان
ته‌رجومه كردوه.
د) دوا گروپ:
ناڵێم وه‌رگێڕه خراپه‌كان. ئه‌وانه‌ی ئینگلیزیی زانن،
له خوێندنه‌وه‌ی شیعره وه‌رگێڕاوه‌كانی ئه‌م گرۆپه
هه‌ست ده‌كه‌ن كه :1) زۆر ئیعتمادیان كردۆته سه‌ر فه‌رهه‌نگ
، 2) له ڕیزماندا ئاوجۆشكردنه‌وه‌یان گه‌ره‌كه، 3)
ساكاری و ساده‌یی زۆر دابه‌زیووه 4) زمانی ته‌خته،
زاڵه به‌سه‌ر زمانی نه‌رم ونیانی خۆشماجه‌را ، وه 5)
هێندێ جار به‌ته‌واوی سه‌ره‌داوی بیروكه‌ی شاعیریان لێ
ون بووه و سه‌ری شیعره‌كه‌یان بۆ ئینگلیز- زانه‌كان،
له هه‌ش و خم ناوه .
سێیه‌م" ژیاننامه‌ی شاعیره‌كان:
بۆ هه‌ر شاعیرێك لاپه‌ڕه‌یه‌ك ته‌رخان كراوه بۆ تۆمار
كردنی پڕۆفایلی شاعیره‌كه ، وه‌ك كورته پێناسه‌یه‌ك.
لێره‌دا من گله‌یم له پڕۆفیسۆر دكتۆر" هیداد حوسێن"ه
كه ده‌بوایه موته‌رجیمه‌كان ئاگادار بكاته‌وه كه
ده‌بێ چه‌ند دێڕ له مه‌ڕ هه‌ر شاعیرێك بنووسن. نه‌ك
هه‌ر كه‌س به گۆتره و ئاره‌زووی خۆی درێژدادڕی یان
سه‌ره قه‌ڵه‌م بنووسێت. لێره‌دا چوار وێنه ده‌كێشم:
ا) هێندێ له پڕوفایله‌كان زۆر پیڕۆفیشناڵانه
نووسراون و ژماره‌شیان باشه. هه‌ر بۆ نموونه
پڕۆفایلی: " بابه تاهیری هه‌مه‌دانی / دره‌خشان عه‌لی
/ گوڵنار عه‌لی/ كه‌ریم ده‌شتی/ ناڵه عه‌بدولره‌حمان
..... هتد."
ب) چه‌ند پڕٍۆفایلێك پێویستی به نووسینه‌وه هه‌یه و
ده‌بێ بۆ چاپی داهاتوو دابڕێژرێنه‌وه و زۆر لاوازن ،
وه‌ك ژیاننامه‌ی : " چنار نامیق / كه‌مال سلیڤانی /
ستار ئه‌حمه‌د / هیلبین م. باقر..... هتد" . ته‌نانه‌ت
تێیدایه ژنه و به جێناوی نێرینه ئاماژه‌ی بۆ كراوه
!
ج) زۆربه‌ی ئه‌وانی تر كورتن و زانیاری كه‌میان ده‌رباره‌ی
ژیان و ڕٍه‌وتی ئه‌ده‌بی شاعیر تێدایه و ده‌بێ
پێداچوونه‌وه‌یان بۆ بكرێت.
د) دیزاینی دانانی وێنه‌ی شاعیره‌كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه
زۆر هونه‌ریی نییه و ده تواندرێت جوانتر بكرێت.
چواره‌م: زمانی وه‌رگێڕانه‌كان:
ئه‌وه زمانه كه ئه‌و شیعرانه به غه‌یر كورد ده‌ناسێنێ
و ده‌بێته پرد بۆ لێكتر نزیك بوونه‌وه تێگ گه‌یشتن.
به مه‌زه‌نده‌ی من سێ جۆره ئاستی زمانی ئینگلیزی له‌م
كتێبه‌دا خۆی ده‌نوێنێ:
ا) زمانێكی ڕه‌وان و خۆش و ساده كه زۆر له وه‌رگێڕه‌كان
به ڕێزه وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كردووه. نموونه
زۆره نامه‌وێ ماندووتان بكه‌م.
ب) زمانی شیعری كلاسیك : بۆ نموونه له وه‌رگیڕانی
شیعری " بابه تاهیری هه‌مه‌دانی" ته‌نانه‌ت جێنا و
شێوه‌ی فرمانی كۆن به‌كار هاتوو كه چه‌ند سه‌ده‌یك
پێش ئێستا باو بووه له نووسینی شیعری ئینگلیزی و ئه‌مه‌یش
شاره‌زاییه‌كی باشی ده‌وێ. كارێكی سه‌ركه‌وتوانه‌یه
بۆ ئه‌م جۆره شیعره‌ی وه‌ك مه‌حوی و نالی و ئه‌حمه‌دی
خانی، هه‌ر بۆ نموونه:
Why art thou restless by the spring wind?
Art thou not grown up?
Why art thou wandering
The mountains, plains, and deserts?
Upon thy soul I have no option to posses.
ج) زمانێك له ئاستێكی ئه‌وتۆ دانییه بتوانیت له
بابه‌تێكی قورس و سه‌ختی وه‌ك وه‌رگێڕان به‌كار
بهێنرێت. ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ڕێزمانی زمانی ئینگلیزین
و له زانستیی زمانه‌وانی تێده‌گه‌ن، ده‌رك به لاوازی
ئه‌م جۆره داڕشتنه ی خواره‌وه ده‌كه‌ن:
Before your arrival,
An angel in a vacant place,
Places you in my heart,
And we fell asleep.
پێنجه‌م: ئایه ئه‌م كتێبه پێش چاپ، پێدا چوونه‌وه‌ی
بۆ كراوه؟
نابێ هیچ بابه‌تێك بخرێته ژێر مه‌كینه‌ی چاپكردن تا
چه‌ند پێداچوونه‌وه‌یه‌كی وردبینانه‌ی له لایه‌ن كه‌سانێكی
پسـۆڕو شاره‌زاوه بۆ نه‌كرێت. ئه‌م پێداچوونه‌وه له
به‌رگی پێشه‌وه ده‌ست پێده‌كاو به‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كانی
كتێبه‌كه‌دا گوزه‌ر ده‌كات و له سه‌ر پشتی به‌رگی
دواوه كۆتایی پێ دێت. واتا پێداچوونه‌وه‌یه‌گی
گشتگیرانه‌یه، لایه‌نی مه‌عریفی و زمانه‌وانی و هونه‌ری
و ته كنیكی ده‌گرێته‌وه.
له‌سه‌ر ڕووی به‌رگی یه‌كه‌م و دیوی ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه
دووجار نووسراوه:
(پێداچوونه‌وه : Dr. Christine Philips AM. PH.D)
ئه‌م بڕگه‌یه‌م شێوه‌ی پرسیاری هه‌بوو . بۆ؟ چونكه
كتێبه‌كه هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه له هه‌موو ڕووێكه‌وه
– دوای دێمه‌وه سه ریان - باشه ئه‌گه‌ر ئه‌م كتێبه
له لایه‌ن كه‌سێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی وا باڵا
پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كرابێت چون ده‌بێ له سوزمه‌كانی
چاو وقه‌ڵمی ئه‌و ده‌رباز بن. به بۆچوونی من یه‌كێك
له‌م سێ شته ڕوویداوه:
ا) ڕه‌نگ بێ كه‌سی بژاركه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز هه‌ڵچنی
خۆی كردبێت به‌ڵام دوای له دۆسیه‌یی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا
هه‌ڵه‌كان چاك نه‌كراوبن.
ب) بژاركه‌ر هه‌ر سه‌ر پێیی چاوێكی به بابه‌ته‌كاندا
خشاندبێ و په‌ڕه‌كانی ئه‌م دیو ئه‌و دیو كردبێ و ئاوێ
بینه‌و ده‌ستان بشۆ.
ج) بژاركه‌ر هه‌ر هێنده سه‌ری لێده‌رچووه و ئه‌وا ئه‌م
كتێبه دوای بژاركردن ئه‌م كه‌م و كوڕییه‌ی زۆره‌ی هه‌ر
ماوه. ئه‌مانه ته‌نیا گریمانن و له‌م باوه‌ڕدام كه
(Christine Philips) زۆر به توانا‌و به قابیلیه‌ته.
كه‌واته ڵێڵییه‌ك له مه‌سه‌له‌كه‌دا هه‌یه كه من
سه‌رم لێده‌رناچێ!
نابێ ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش بكرێت ، كاتێ (CD) ی كتێبه‌كه،
ده‌چێته سه‌ر كۆمپیوته‌ری چاپخانه‌كه ، ده‌بێ جارێكی
تر پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرا بۆ به‌رهه‌مه‌كه بكرێت ،
نه‌كۆ سیستمی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی جیاواز بێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه پێی تایپكراوه. ده‌نا زۆر شت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا
دێت و كت و مت ئه‌وه نابینی كه خۆت تاپیت كردوه!
شـه‌شـه‌م: ناوئاخنی كتێبه‌كه:
گومانمان نییه كه ئه‌م كتێبه تێكستی شیعری كوردی به
هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیه‌وه له خۆگرتووه‌و زۆر له
شاعیره‌كان له پۆپه‌ی چیای شیعری كوردی دان و ئه
ستێره‌ن. كه‌واته ڕه‌خنه‌كانمان ڕووی ده‌میان له
موته‌رجیم و سه‌رپه‌رشتكه‌ره‌كانی چاپكردنی كتێبه‌كه‌یه
گه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك هه بێ و ، نیازیشمان هه‌ر
جوانكردنی ڕوو ئه‌ده‌به‌كه‌مانه‌و ئارایشتكردنی كتێبه‌كه
یه به جوانترین دیزاینی سه‌رده‌مییانه. بۆیه پێم
باشه بۆ چاپی دووه‌می ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه
بكرێت:
ا) خاڵبه‌ندی: نووسینی ئاسایی ، وه‌ك چۆن باخ پێویستی
به ئاورشێن هه‌یه ، ئه‌ویش پێویستی به خاڵبه‌ندی هه‌یه
، كه وه‌ك لقێكی زانستیی ڕێنووس ده‌خوێندرێت و گرنگی
پێده‌درێت. ڕه‌نگ بێ ئه‌م زانیارییه‌م بۆ هێنده‌كان
تازه بێت: ڕێنووس و نووسینه‌وی تێكستی شیعر، به
زمانی ئینگلیزی ده‌ستورو یاسایی خۆی هه‌یه ، كه له
ڕێنووسی زمانی كوردیدا نییه و جیاوازه. زۆر جێگه‌ی
داخه كه (11) تێكست له‌م كتێبه‌دا به هه‌ڵه خاڵبه‌ندی
كراون . زۆرم پێ سه‌یره كه دوو له‌و تێكستانه هی وه‌رگێڕه
هه‌ر باشه‌كانن. چۆن بووه ، نازانم؟
ب) ڕێنووس: به ده‌یان هه‌ڵه‌ی تایپۆ و تاپیكردن و
نووسین ڕووی زۆری لاپه‌ڕه كانی ناشیرین كردووه, – ته‌نانه‌ت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی خۆشم وه‌رمگێڕانه‌ته سه‌ر زمانی
ئینگلیزی به‌ده‌ر نین له‌م جۆره هه‌ڵه‌یه. من وای بۆ
ده‌چم تێكسته ناردراوه‌كان دیسان تایپكراونه‌ته‌وه.
به‌ڵكه‌م چییه؟ ئێمه هه‌میشه یاسا و ده‌ستوری
ڕێنووسی
(British English Standard)
په‌یڕه‌و ده كه‌ین له نووسینه‌كانماندا ، كه‌چی ده‌بینیت
له‌م كتێبه دا نووسینه‌كه‌ی ئێمه گۆڕدراوه بۆ
سیستمی
Standard) English (American
ئه‌مه‌یش له قیمه‌تی كتێبه‌كه داده‌به‌زێنێت ، چونكه
هه‌ر سیسته‌مه به‌ریتانییه‌كه له دنیا دا پتر مامه‌ڵًه‌ی
له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ده‌بێ دان به‌وه‌دابنێین و دڵمان نه‌ڕه‌نجێت گه‌ر
بڵێین موتورجیم هه‌یه نازانێ كه به ژنه شاعیر ده‌گوترێت
(Poetess) نه‌ك هه‌ر وه‌ك پیاو ئاماژه‌ی پێ بكرێت به
زاراوه‌ی (Poet). سه‌یره ده‌سته‌واژه‌ی ( یه‌كێتی
نووسه‌رانی كورد) پێنج جار له پێنج جێگه‌ی جیاوازدا
به سه‌قه‌تی كراوه‌ته ئینگلیزیی. ئێمه له كوردی دا
نڵێین ( كه‌سو ) ده‌ڵێین ( كه‌س وكار ) به هه‌مان
شێوه له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌ڵه‌یه بڵێیت: (kiths)،
ده‌بێ دوسته‌واژه‌كه ته‌واو بكه یت و بڵێیت :(Kith
and kin ) ، ئه‌مه وه‌ك نموونه بوو.
هێندێك له بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌كان غه‌دریان له
خاوه‌نه‌كه‌ی كردووه ، چونكه گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م
كتێبه‌دا نووسراوه بۆیان بكه‌یته‌وه كوردی زۆر دووره
له‌وه‌ی له تێكسته ئه‌سڵیه‌كه‌دا هاتووه. - ببورن
نامه‌وێ ناوی كه‌س بێنم-
هه‌ر ده‌رباره‌ی ڕێنووس و نووسینه‌وه ، دیارده‌ی له
یه‌ك به‌ستنی دوو یان سێ وشه به‌یه‌كه‌وه زۆر دێته
به‌ر چاو. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه‌سێك سه‌رپه‌رشتی
چاپكردنی ئه‌م كتێبه‌ی كردوه ئینگلیزی زان نه‌بووه.
به‌داخه‌وه !
دیارده‌یه‌كی زۆر له‌مه‌ش سه‌یرتر ، كه من هیچ سه‌رم
لێده‌رناچێ ، ئه‌وه‌یه كه یه‌ك موته‌رجیم به دوو
شێوه – ستایل- زمان ده‌نووسێ: هه‌ر بۆ نموونه ته‌رجومه‌كه‌ی
تێكسته شیعره‌كه‌یگ سه‌ڵاح شوان" زۆر جوانه، كه‌چی
پڕۆفایلی – ژیاننامه‌كه‌ی- زۆر لاوازه. كت و مت ئه‌مه
له تێكست و پڕۆفایلی "نه‌زه‌ند به‌گیخانی" دووباره
بۆته‌وه. خۆ هه‌موومان توانا و به‌هره‌ی ئه‌م كچه
شاعیره ده‌زانین. سڕڕه‌كه له چ دایه ، من سه‌رم
لێده‌رناچێ؟
ج) نه‌بوونی په‌راوێز: زۆر له دیوان و كۆمه‌ڵه‌شیعری
كوردی په‌راوێز و فه‌رهه‌نگۆكه‌ی بۆ كراوه و شاعیر هه‌یه
حه‌زده‌كا ده‌ستی خوێنه‌ری خۆی بگرێت. كه‌چی ئه‌م
كتێبه كه بۆ غه‌یره‌زمان چاپكراوه نه په‌راوێزی هه‌یه
نه ئاماژه به‌و سه‌رچاوه‌یه كراوه كه تێكسته‌كه‌ی
لێوه‌رگیراوه . – ته‌نیا گ شێروان میرزا" ئاماژه‌ی به
سه‌رچاوه‌كه‌ی كردووه - . قامتێ ناوی كه‌سه‌كان و
ڕووداوی مێژوویی و جێگه‌ی جوگرافیایی و ئه‌فسانه و په
ند و بابه‌تی كه‌لتووری حزووریان له‌م تێكسته وه‌رگێڕدراوانه‌دا
هه‌یه كه پێویسته په‌راوێزی شیاویان بۆ بكرێت.
حه‌ته‌م: دیزانی به‌رگ:
باسی بایه‌خ و جۆره‌كانی دیزاینی به‌رگی كتێب ناكه‌م ،
یه‌كسه‌ر دێمه سه‌ر به‌تی مه‌قسه‌د: وه‌ك له سه‌ره‌تادا
گوتم ، به‌رگی كتێبه‌كه كه ئێسكسووك و ژیكه‌ڵه‌یه ،
وه‌لێ ئه‌م سه‌رنجانه‌شم هه‌یه:
ا) مانشێتی توماركراوی سه‌ر به‌رگی پشته‌وه له هی
لای پێشه‌وه (چه‌پ) جوانتر و دیارتره. به پێچه‌وانه
بوایه وابزانم به‌های هونه‌ریی كاریگه‌رتر ده‌بوو.
ب) ده‌بێ ساڵی چاپكردن ، به فۆنێكی دیار ، له سه‌ر
ڕووی به‌رگی پێشه‌وه و ناوه و كه‌عبی كتێبه‌كه‌دا هه‌بێ،
كه نییه! ته‌نیا له ئاماژه‌كردن به ژماره‌ی سپارده‌ی
كتێبه كه له سوچێكدا به فۆنتی (15) نووسراوه
(2014).
ج) واجوانتره وشه‌ی (Review) بكرێت به (Reviewed BY:
) .
د) ده‌بێ نووسینه‌كانی به‌رگی دواوه وردتر بێت و وا
زه‌ق نه‌بن – شتێكی خراپ نییه گه‌ر به په‌ره‌گرافێك
كتێبه‌كه له‌وێدا پێناسه بكرێت.
ه) ناوی هیچ چاپخانه‌یه‌ك له سه‌ر كتێبه‌كه‌دا نییه.
چۆن ده‌توانین ئه‌م كتێبه بكه‌ین به‌سه‌رچاوه، له
كاتێكدا له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ، ئه‌مه له تۆێژه‌ر
داواده‌كرێت!
هه‌شته‌م: كه‌ته‌لۆكی چاپی كتێبی ئینگلیزیی:
ئه‌مرۆ پیشه‌ی چاپ و چاپخانه گه‌یشتۆته ترۆپكی به‌زری
پێشكه‌وتن و هه‌رچی داهاێنانی ته‌كنه لۆژیا هه‌یه له
خزمه‌تی ئه‌م پیشه‌یه به‌كار دێت. چونكه ئه‌م پیشه‌یه
له لای ئێمه‌مانان تازه‌یه، وه‌ك ئه‌ورپاییه‌كان زه‌فه‌ر
به هه‌موو نهێنییه‌كانی نابه‌ین. به واتایه‌كی تر ،
كاتێ خوێنه‌رێكی له‌نده‌نی ئه‌م كتێبه ده‌گرێته ده‌ست
یه‌كسه‌ر ده‌زانێ به‌رهه‌می چاپه‌كانی ئه‌وان نییه.
چۆن؟
ا) لۆگۆی ده‌زگا: كه به‌رگی پێشه‌وه ی كتێبه‌كه هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه
لۆگۆی ده‌زگایه‌كه‌ی له‌سه‌ره له گه‌ڵ ناو نیشانلی
ته‌واو. ڕاسته ئێمه‌ش لۆگۆی یه‌كێتی نووسه‌رانمان
داناوه و له ژێریشید نووسراوه:
General office 142
ئه‌مه هیچ مانایه‌ك نادا. ده‌بێ ناوی وڵاته‌كه /
شاره‌كه / شه‌قامه‌كه / كۆڵانه‌كه /، ئۆفیسه‌كه /
ئیمێڵ / فێیس بووك / ژماره‌ی فاكس / ژماره‌ی ته‌له‌فۆن
دابنرێت.
ب) به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ شوێنێك ئه‌م هێمایه ©
دانه‌ندراوه: واتا مافی له چاپدان و ئه‌و ده‌ست ئه‌م
ده‌ست كردنی نه پارێزراوه . تۆ ئازادی له له‌به‌رگرتنه‌و
و چاپكردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌م كتێبه. كه نابێ وا
بێت.
ج) نه بوونی سوپاسگوزاری ( Acknowledgement) : كه
شتێكی زۆر باوه له چاپی كتێبی ئینگلیزییدا، چ له سه‌ر
ئه‌م ڕٍووه‌ی ناوه‌وه چ له په‌رٍِه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ
– گه‌ر ڕێزبه‌ندی ناوه‌كان درێژ بێت- .
ه) دانانی ژماره‌ه‌ی لاپه‌ڕه: كتێبه‌كه له به‌رگه‌وه
بۆ به‌رگ (336) لاپه‌ڕه‌یه. دانانی ژماره له‌سه‌ر
لاپه‌ڕه‌كان ده‌ستوری چاپی كوردستانی باشووری پێوه
دیاره كه نادروسته. خۆی كتێبه‌كه (سێ) به‌شه: به‌شی
یه‌كه‌م ئه‌م زانیاریانه‌یه كه له‌سه‌ر به‌رگه‌كه
هه‌یه و پێناسه‌ی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتكاره، كه یه‌ك
دوو په‌ڕه‌یه‌و ژماره‌ی ناوێ. دووه‌م : پێرسته، جا ئه‌گه‌ر
درێژ بیّت ئه‌وا به حه‌رف یان به ژماره‌ی ڕۆمانی
نیشان ده‌كرێت . سێیه‌م: ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه كاكڵه‌كه‌یه
و ژماره‌ی ئاسایی خۆی پێده‌درێت. به كوردی و كرمانجی
، ده‌بوایا ئه‌م كتێبه له لاپه‌ڕه (10) وه ده‌ستی
پیكردبایه و ژماره (1)ی له‌سه‌ر بوایه.
نۆیه‌م: وه‌رگێڕه‌كان حه‌قده‌ستیان ته‌واو پێنه‌دراوه:
ئه‌م كتێبه به‌رهه‌می ئه‌م بابه‌تانه‌یه كه ئه‌و
(17) موته‌رجیمه وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی
ئینگلیزی. به‌ڵام وه‌ك پێویست ده‌ستخۆشیان لێنه‌كراوه‌و
ڕٍه‌نگ بێ جارێكی تر به‌و ڕوحییه‌ته‌وه نه‌یه‌نه پێش
بۆ هاریكاری. بۆچی؟
ا) ده‌بوایه له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه‌دا ئیشاره به‌وه
بكرابوایه كه‌ئه‌مه به‌رهه‌می (كۆ وه‌ركێڕێك)ه. كه
نه كراوه.
ب) ده‌بوایه هه‌ر له پێرسته‌كه‌دا له گه‌ڵ ناوی
شاعیره‌كه ، ناوی موته‌رجیمه‌كه‌ش تۆمار بكرابوایا.
كه نه‌كراوه.
ج) ده‌بوایه له كه‌ڵ تێكسته‌كه‌دا ئاماژه به‌ناوی
كه‌سی وه‌رگێڕ بكرابوایه. یان هه‌ر نه‌بووایه له
ژێر په‌راوێزێكدا له هه‌مان لاپه‌ڕه بنووسرا بووایه.
كه نه‌كراوه.
شه‌ش جار ناوی به‌رێز دكتۆ ر" هیمداد حوسێن" له شوێنی
زۆر دیار دا هاتووه كه ده‌بووایه هه‌ر دوو جار
نووسرابوایه. له ناوه‌وه‌ش نووسراوه : (پانۆرامای
شیعری كوردی : دكتۆ ر هیمداد حوسێن) كه‌چی له دوا
لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كه نووسراوه : (پانۆرامای شیعری
كوردی : وه‌رگێڕانی شه‌ماڵ ئاكرێی) . واتا نووسینی
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م وا ئیحا ده‌دا به خۆێنه‌ر كه
دكتۆر خۆی پێشه‌كییه‌كه‌ی به زمانی ئینگلیزی نووسیوه.
- دڵنیام كه دكتۆر" هیمداد" به‌م ده‌رهێنانه‌ی كتێبه‌كه
دڵخۆش نییه . وادام قسه‌كه‌م كرد ، با ئه‌وه‌ش بڵێم
كه خودی ته‌رجومه‌ی پێشه‌كییه‌كه پێویستی به
پێداچوونه‌وه هه‌یه- له‌گه‌ڵ ئیعتزارم بۆ كاكی وه‌رگێڕ-
به كورتی ده‌رباره‌ی پێرسته‌كه: جگه له درێژی
ناونیشانه‌كه، یه‌ك هه ڵه هه‌یه كه ناونیشانی
تێكسته‌كه‌ی "نه وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د "نه‌نووسراوه.
ده‌رباره‌ی پێرستی ناوی موته‌رجیمه‌كان، كه خۆی زیاده‌یه
و ته‌نیا ئاماژه‌كردنێكی شه‌رمنانه‌یه به ناوه‌كانیان،
ئه‌م ورده تێبینییانه‌م هه‌یه:
ا) هێندیك ناونیشان تومار نه‌كراون.
ب) ناونیشان هه‌یه دووباره بۆته‌وه.
ج) شوێنی یه‌ك ناوی وه‌رگێڕ و ناونیشانی ده‌قه‌كه
گۆڕاوه.
د) چوار ده‌ق بێ ناوی موته‌رجیمه‌كه‌یه‌تی و نیشانه‌ی
پرس (؟) داندراوه.
ه) هێندی ناو نیشان لێره‌دا جیاوازه له‌وه‌ی كه له
، له پێرست ، سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا نووسراوه.
ده‌یه‌م: پوخته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه:
كتێبی (An Anthology of Kurdish Poetry) زه‌روره‌تێكی
دره‌نگ وه‌ختی كتێبخانه‌ی كوردی و بیانی بوو و ده‌ستخۆشی
له هه‌موو ئه‌و قه‌ڵه‌مانه ده‌كه‌ین كه له
داهێنانیدا ماندوو بوون و كاتی خۆیان بۆ ته‌رخانكرد.
من دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه كارێكی جوانیان كردووه
و ڕٍه‌نجیان به‌خه‌سه‌ر نه‌چووه. ئه‌گه‌ر ورده
نوقوستانییه‌ك هه‌بێ ده‌بێ هه‌موومان شانی بده‌ینه‌به‌رێ
و هه‌وڵبده‌ین چاپی دووه‌می ئه‌م كتێبه، خه‌ونی مه
زنی ئێمه بێنێته دی! ۆ ئه‌وه‌ی كه لێره پێی له‌سه‌ر
داده‌گرم ئه‌وه‌یه كه هه‌ست ده‌كه‌م شوێنی زۆر له
قه‌ڵه‌می به توانا‌و به‌هره‌دار چۆله و هیوادرم یان
له چاپی دووه‌م یان له به‌رگی دووه‌م حزووریان بێته‌وه
وجود. ڕێزبه‌نده‌كه زۆره‌و ناتوانم ناوی هه‌رهه‌موویان
تۆمار بكه‌م ، ته‌نیا وه‌ك ئاماژه، شاعیرانی وه‌كو:
نالی ، وه‌فای ، مه‌لای گه‌وره، پیره‌مێرد ، هێمن ،
هه‌ژار، زێوه‌ر، عه‌ونی ، مه‌تحه‌د بێخه‌و ، دلزار ،
ئازاد دلزار ، موحسین ئاواره ، فه‌رید زامدار ، مه‌سعود
په‌رێشان ، ڕه‌فیق سابیر.......... هتد)
من وه‌ك قه‌ڵه‌مێك كه به وه‌رگێڕانی (12) تێكست به‌شداریم
كردوه له م كتێبه ، به قه‌د به‌رٍِه‌كه‌ی خۆم په‌رپرسم
له‌هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه به‌به‌رچاوی ئێًوه‌ی ئازیز بكه‌وێت
و من پیًَم نه‌زانبێت و پێشوه‌خت سوپاستان ده‌كه‌م بۆم
ڕاس ت بكه‌نه‌وه ، ئه‌مه ئه‌مانه‌ته‌و پێویسته به
دڵێكی شاعیرانه ڕه‌خنه جوانه‌كانتان وه‌رگرین.
ده‌ستی هه‌موو موته‌رجیمه‌كان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی
نووسه‌ران خۆِش بێت . چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می جوانترین!
تێبینی: له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌دا، نه‌مویستوه په‌ڕ په‌ڕ
له گه‌ڵ كه‌م وكوڕییه‌كان دا بڕۆم . دڵنیام له
پێداچوونه‌وه‌یاندا هه‌موو شته‌كان ده‌بینن.
Email: fzgaedii@yahoo.com
Face book : faszil shawrow
Mobile: (00964) 0771 20 90 702
|