گۆڕ
پاش كه‌مێك وردبونه‌وه له ده‌ست و په‌نجه‌كانی ، به
لاچاوێك سرنجی دایه جه‌سته‌ی مردوه‌كه ، ته‌رمێكی ته‌ڕوتازه
كفنێكی بلوری سپی لێپێچرابوو، خێزان وكه‌س وكاریشی
شیوه‌ن و واوه‌یلایان به سه‌ردا ده‌باراند وقوڕیان ده‌پێوا
، بێ گوێدانه زه‌ڵه زه‌ڵ وشیوه‌ن وڕۆ ڕۆكه له به‌ر
خۆیه‌وه وتی : ئه‌میش ماڵه ، ئه‌م شه‌و نا سبه شه‌وو
جێ گۆڕه‌كه‌ی فرۆشراوه .. ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئه‌م سه‌رقاڵ
تر‌و به هیمه‌تتر ده‌بوو بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان و
فرۆشتنی ته‌رمه نه‌ناسراوه‌كانی ، به تایبه‌ت ته‌رمی
ئه‌ومێینانه‌ی كه وه‌ك عیسای مه‌سیح له خاچ ده‌دران
وژیانیان لێ زه‌وت ده‌كرا، شه‌وی گۆڕ هه‌ڵدانه‌وه‌كه،
گۆڕی ته‌رمه نه‌ناسراوه‌كه‌ی لێ گۆڕا ، زۆر ورد بویه‌وه‌و
هه‌وڵی دا هیچ نه‌یزانی ، ده‌ستی كرده هه‌ڵدانه‌وه‌ی
گۆڕێكی نوێ، پاش ته‌واو بوون كه‌ویستی ته‌رمه‌كه ده‌ربێنێ
، پاڵێكی پێوه نراو خرایه نێو‌و گۆڕه‌كه‌وه‌و به‌ده‌م
هاوارو پاڕانه‌وه‌وه سه‌ری داپۆشرا ...
ڕێكه‌وت
ده‌سته چه‌پی به‌رز كرده‌وه‌و كه‌مێك ده‌م ولێوی هه‌ڵگوڵفت
وبه‌ره‌و سه‌ره‌وه پرچه‌كه‌شی پێداهێنا .. ئه‌مه
شێتیه من تادوا هه‌ناسه له بێده‌نگی دا بژێم وله
ژێر باری ئه‌م سووتانه‌دا بتلێمه‌وه ، ئێ چییه گه‌ر
بزانن ، خۆله‌وه خراپتر نابم كه ئێستا تێیدام و چركه‌یه‌ك
له خۆخواردنه‌وه ناكه‌وم ، ئه‌م جاره‌یان زۆر
ڕاشكاوانه ده‌چمه نێو‌و بازنه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌وه‌و له‌وه
زیاترخۆم ناخڵافێنم ، خۆخڵافاندنی چی گه‌مژه بۆنازانی
دنیایه‌ك له حوزن و فیراق یه‌خه‌ی گرتووی ، به‌ڕاستی
نازانم چیبكه‌م ، ده‌مه‌وێ .. ده‌مه‌وێ . بێده‌نگ بوو
، ده‌ستێكی تری به سه‌ریدا هێنا و ووتی : ده‌مه‌وێ ئه‌م
تایتڵی عیشقه ، ئه‌م سه‌ره ڕۆیی وبێده‌ربه‌ستیه ،
وه‌ك تابڵۆیه‌كی چوارچێوه‌داری بێ‌ناونیشان به‌لادیواری
ئه‌وبه‌ره‌وه هه‌ڵواسم ، به‌ڵكوو ئێه ڕاگوزارێك له
پیاسه‌یه‌كی ته‌م ومژاوی ئێواره‌یه‌كدا سه‌رشێتانه
تێیڕوانی وقسه‌یه‌كی خێری به قه‌رزدا.....
فه‌نتازیا
بینینه‌وه‌ی جه‌سته‌ی بێ‌گیان و وڕووكاسبوی خۆی له
نێو‌و ژاوه‌ژاوو قه‌ره‌باڵه‌غی شه‌قامه‌كه‌دا وه‌ك
شتێكی نوێ وفه‌نتازیایه‌ك هاته پێش چاوو ، ده‌نگه ده‌نگ
و ژاوه ژاوه‌كه ته‌رزی بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌كانی
ئه‌میان خۆش خۆش ده‌پچڕاند و لێیان ده‌شێواند ، باشه
گه‌ر له‌م ڕاڕه‌وه ته‌نگه‌به‌ره‌ی چه‌قی شاردا لێیان
پرسیم له‌چی ده‌گه‌ڕێی ، چی بڵێم وچۆنی وڵام ده‌مه‌وه
، گه‌ر بڵێم كاكه خۆمن ئه‌وه‌ی ڕابردوونیم وگۆڕاوم چی
ده‌بێ ، نا ڕه‌نگه به‌لایانه‌وه سه‌یر بێت و مه‌زاقم
پێبكه‌ن یان به لاقرتێیه‌كه‌وه لاساییم كه‌نه‌وه‌و
له نێو‌و هۆها دا ونبم . نا باشتر وایه نه قسه بكه‌م
ونه‌ش وڵام ده‌مه‌وه، چونكه ده‌بێ پیاو زیره‌ك بێ له
مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌ی دا وخۆی نه‌خاته به‌ر لۆمه‌ی
بنیاده‌مه‌كانی . قسه‌كه‌ی به‌نیوه ناچڵی هیشته‌وه‌و
به گوڵماندنێكه‌وه وتی : فه‌نتازیایه .. فه‌نتازیا
...
ئــــه‌و
له گه‌ڵ ڕاچه‌ڵه‌كین پێخه‌فه‌كه‌ی جێ هێشت و ڕوه‌و په‌نجه‌ره‌كه
رۆی ، پاش ئه‌وه‌ی پارچه په‌رۆ سورباوه‌كه‌ی شه‌وێی
له سه‌ر كرده‌وه ، هه‌ندێ وشه‌ی دركاند ، دونیایه‌كی
بێ‌مانا و سه‌مه‌ره‌یه ، خۆده‌یه‌وێ هه‌روا به ئاسانی
ته‌واوی ده‌رگاكانم لێكڵۆمدا ، كه په‌نجه‌ره لێڵ و
ته‌ماویه‌كه‌ی وه‌لادا و ته‌ماشایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كرد
، هاته‌وه قسه ، هه‌ر كه برینه‌كانی سه‌ر جه‌سته‌مان
توێژاڵ ده‌كا وخوێناوڵ ده‌بێ، هه‌موو زیكری به‌سه‌رداده‌كه‌ن
وته‌ریقه‌تی لێوه‌رده‌گرن ، ویستی شتێكی زیاتر بڵێ ،
به‌ڵام سه‌یلاوی فرمێسك سه‌رگۆناو په‌راوێزی لێوه‌كانی
ته‌ڕكردو قوڕگی گیرا ، سه‌رسام وبێده‌نگ په‌رده‌ی سه‌ر
په‌نجه‌ره‌كه‌ی داخست وپاشه وپاش گه‌ڕایه‌وه و به
ئه‌سپاییه‌ك خۆی له تۆ پێخه‌فه‌كه‌وه خزاند ،
برینێكی سه‌خته قه‌ده‌روایه ده‌بێ پێوه‌ی بمرم وهه‌رگیز
نه‌یگه‌مێ ...
ئێواره‌یه‌ك
ئێواره‌یه‌كی خۆڵگرتووی ڕه‌شداگه‌ڕاوو ده‌ستی ئه‌می
گرتوو بردی ، بۆخۆشی نه‌یده‌زانی بۆ كوێ ده‌چێ وله‌چی
ده‌گه‌ڕێ ، ئێره وێرانه‌یه تا زوو بچی هێشتا دره‌نگه
، به ده‌م ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌وه ڕووه‌و سه‌رووتر هه‌ڵده‌زنا
وپه‌یتا په‌یتاش ده‌یوته‌وه ، وێرانه‌یه ، تازوو بچی
هێشتا دره‌نگه ، هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كرد، نازانم بۆهه‌میشه
ئاره‌زووم له تاریكیه وپێم خۆشه له تاریكی‌دا بژیم
، پاش یه‌ك دوو هه‌نگاو پشتاوپشت وه‌رچه‌رخاو پشتی
دایه تاشه‌به‌ردێكه‌وه‌و ته‌ماشایه‌كی خواره‌وه‌ی
كرد.جگه له تاریكی وده‌نگی سه‌گ وژاوه‌ژاوی دێ چیتر
نه‌ده‌هاتنه به‌ر گوێ...به ده‌م تێڕامان وردبوونه‌وه‌وه
چه‌ند قسه‌یه‌كی هه‌ڵبزڕكاند.ئاها.چ وێرانه‌یه‌كه..ته‌ماشا..جگه
له گه‌وچی وژاوه‌ژاوه‌و ده‌نگی سه‌گه‌كان چی تر
نابیست......
لاڵبوون
كه سه‌ری خسته سه‌ر سه‌رینه‌كه‌ی وراكشا، زمانی
گیراوبێده‌نگ بوو،بێده‌نگ بوونێك كه جگه له ژاوه‌ژاوه‌ی
ناخی نه‌بێ چیدی وره‌ی لێوه نه‌ده‌هات.مه‌رگ وچركه
ساته‌كانی مه‌رگ ئه‌میان له خۆدا تواندبۆوه. سه‌یره،خۆ
ئه‌گه‌ر چیتر نه‌یه‌مه گۆ، هه‌موو شتێك له به‌ین ده‌چێ
وفت ده‌بێ وئاسه‌وارێك نامێنێ بۆ ناسینه‌وه‌ی من.
هاكا چاوه‌كانیشم ده‌نیشنه سه‌ر یه‌ك وته‌واو، له‌م
وڕێنه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌دا بوو ده‌نگی فیشه‌كێك جه‌سته‌ی
هه‌ژاندو هه‌ڵنه‌سایه‌وه .....
12 / 10 / 2009
|