32
چ بێ وێنه‌یه یه‌كه‌م وێنه
ده‌تگوت كه‌سێكه كه‌مێك له من ده‌چێ
به كزی دانیشتووه له ناو شكاویی ئاوێنه..
بابم له سه‌ر كۆسپی ده‌ركه‌وه:
ده‌ی كاكینه، خۆ بگۆڕن، ده‌چینه بن قه‌راتێ، وێنه
ده‌گرین، وێنه‌یان ده‌وێ..
هێنده‌ی بڵێی یه‌كو دوو، خۆمان گۆڕی، پرچمان كه‌مێك
ته‌ڕ كرد و دامانهێنا،من و براكه‌می به دوای خۆی دا،
له نزیك ئه‌و رێیه‌ی كه هه‌ستمكرد وێنای ده‌كه‌م،
پێشتر دیتوومه، به رێی كانی پیاوان ده‌چوو، رێی
قه‌راتێ، لایدا لای پیاوێك شتێكی له سه‌ر شتێك
دانابوو، نازانم نه ئه‌و له سێپه‌كه‌كه‌ی نه‌نكم
ده‌چوو كه مه‌شكه‌ی پێوه شۆڕكردبۆوه،كه‌ره‌ی
لێده‌رده‌هات و به ئه‌ستووكی گه‌رمه‌وه ده‌یدامێ،
نه هی نه‌كم به ئه‌و ده‌چوو كه پاش كه‌مێك دوو سێ
وێنه‌ی ده‌رهێنا، كه‌مێك له من ده‌چوون، منی ناو
ئاوێنه..
دێته‌وه‌بیرم، له خه‌ون روونتر دێته‌وه‌بیرم، له
هاتنه‌وه، له نزیك چایخانه‌یه‌ك دواتر زانیم
چایخانه‌ی قه‌ردارانی ده‌ڵێنێ، چووینه دووكانێك، له
سه‌ر كورسیی نه‌رم و به دیار ئاوێنه‌ی گه‌وره‌وه
دانیشتم، یه‌كه‌م جارمه له پێش ئاوێنه‌ی وا
گه‌وره‌دانیشم و و خۆم وا به گه‌وره‌یی ببینم، پیاوێك
كه سه‌ری كه‌پووی كوترابوو، شه و مقه‌سی به
ده‌سته‌وه بوو، سه‌ره‌تا ترسام، ده‌ستی به
سه‌رتراشین كرد، هیچ نه‌یێشا، نه موو نه هیچ
نه‌هاته ناو چاوم، له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت:
دایكم له كوێ ئێره له كوێ! دایه، جارێكیدی كوو خۆم
ده‌خه‌مه بن ده‌ستت، ده‌ڵێی بزن ده‌بڕیه‌وه!
باشه بۆچی پێش وێنه‌گره‌كه نه‌چووینه لای
سه‌رتراشه‌كه؟!
له حه‌فته‌ی یه‌كه‌می قوتابخانه له‌گه‌ڵ كوڕێك
ده‌بمه براده‌ر، ئازاد ره‌ووفی ناوه، ماڵیان له
به‌لاشاوه‌ی قوڕانه، ئه‌و خانووانه‌ی رۆژ به رۆژ
زیادیان ده‌كرد و به‌لاشاوه‌یان ناو بوو، هه‌مووی به
قوڕ درووستكرابوون، ئه‌گه‌ر حه‌فت ساڵ وا درێژه‌ی
كێشابا، مامۆستا ئه‌لیاس گۆته‌نی:
نیوه‌ی شار ده‌بووه به‌لاشاوه‌ی قوڕ..
ئه‌لیاسه فه‌ندی زۆر منداڵ زراویان لێیچووبوو،
ته‌وقاتی له سه‌ری زۆر منداڵ دابوو، لێ من زۆرم
خۆشده‌ویست، وه‌ك بڵێی جێی باپیرمی بۆ گرتبوومه‌وه،
ئه‌و ئه‌لیاسه قوتابیه‌ك ئه‌گه‌ر وانه‌ی نه‌زانیبا،
یان بزێوی كردبا، ده‌یگوت:
كوڕه، هه‌ی كسۆك، بێم یه‌ك ته‌وقاتت لێبده‌م، یه‌ك
مانگ له جێی خۆت ده‌سووڕێیه‌وه و دنیا نابینی، مانگی
سی و یه‌ك رۆژیش نه‌ك بیست و هه‌شت رۆژی..
من له‌و سی و یه‌ك و بیست هه‌شته تێنه‌ده‌گه‌یشتم له
زۆر كه‌سیشم پرسی، كه‌س نه‌یزانی، ئێ، هه‌ر قسه‌ش
نه‌بوون به راستی ته‌وقاتی لێده‌دان، ئه‌و ساتانه‌ی
ده‌ستی راستی له شێوه‌ی ده‌ستی پشیله لێده‌كرد،
پشیله له ساتی شه‌ڕ و تووڕه‌یی، نه‌ك ماست خواردن و
خۆ خوراندن، زۆر به سام بوو، له‌و ساته ناوه‌راستی
په‌نجه‌ی زێڕنه‌قووته‌ی كه ده‌تگوت چه‌كوچه، له
ته‌وقی سه‌ری قوتابیی ته‌مبه‌ڵ یان بزێوی ده‌دا،
قوتابی هاواری ده‌گه‌یشته كۆڵانه‌كانی ئیسكان، ئه‌و
كۆڵانانه‌ی پێشتر جێی منداڵانی كڵاو به‌گوڵینك بوو، كێ
ده‌یوێرا بێره‌دا تێپه‌ڕێ، من هه‌رگیز ته‌وقاتی
ئه‌لیاسه فه‌ندیم به سه‌ر نه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی خواردبوویان ده‌یانگوت:
چ به‌ردی به‌رده‌قانیت به سه‌ر بكه‌وێت، چ ته‌وقاتی
مامۆستا ئه‌لیاس..
سابیر كه برای شوكر بوو، ئه‌و شوكره چی وای له به‌ر
مامۆستا نه‌جاح نه‌بوو، هه‌ر دوو سێ سال له‌و گچكه‌تر
بوو، سابیر له وانه‌ی ئه‌لیاسه فه‌ندی نازانم چی
كردبوو، ته‌وقاتێكی باشی خوارد، ده‌گریا له خۆی
هه‌ڵده‌دا، گیرنه‌ده‌بۆوه دێته‌بیرم، شوكر ده‌ستی به
جێیه هه‌ڵتۆقیوه‌كه‌ی سه‌ری براكه‌یدا ده‌هێناو
ده‌یگوت:
سابه‌ی برام، مه‌گریێ، مامۆستا ئه‌لیاس یه‌ك كه‌لا
به‌ردی هێنده جوانی له سه‌رت درووستكردووه، به
فه‌خری عاله‌م منیش نازانم كه‌لای وا درووستبكه‌م،
مه‌گری كاكه مه‌گری، تۆ راسته‌كه‌ی مامۆستا نه‌جاحت
نه‌خواردووه، ئه‌و ببینی ده‌ڵێی ته‌وقاتی مامۆستا
ئه‌لیاس نیوه‌رمكه، چه‌وركردنه، شێلانه..
ئه‌و نه‌جاحه، وا بزانم مامۆستای (موته‌بیق) بوو،
هه‌ر له خۆڕا، قوتابیی بانگده‌كرد، ده‌یگوت:
ده‌ستت بكه‌وه، لای بده‌ی له ته‌پلی سه‌رت ده‌ده‌م..
كێ ده‌یوێرا ده‌ستی لا دا، ساواش ده‌زانێت ده‌ست
به‌رگه‌ی له سه‌ر پتره..
راسته‌ی وی ته‌نێ له سه‌ر تی ئیشی ده‌كرد، نه‌مدیت
پانه و پان له ده‌ستێك بدات، من یه‌ك جار به ده‌ستی
ئه‌و مامۆستا موسڵاویه چوار راسته‌ی له سه‌ر تیم
خوارد، پێش لێدانه‌كه‌ش رقی دنیام له‌و مامۆستایه
ده‌بۆوه و هه‌میشه له خودا ده‌پاڕامه‌وه بن
ئامانه بكه‌وێت، من به‌وه‌م زانی موسڵاویه،
بیستمه‌وه مامۆستا تایه‌ر گوتبووی:
ئه‌و نه‌جاحه موسڵاویه له ده‌ستم بێت ...
هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه نیوه‌ی ساڵ زیره‌كیی من له
قوتابخانه ده‌نگی دایه‌وه، نیوه‌ی پیته‌كانمان
نه‌خوێندبوو، ده‌مزانی هه‌موو ناوێك بنووسم، به ناوی
ئه‌لیاس و نه‌جاحیشه‌وه، تا ژماره حه‌فتمان
نه‌خوێندبوو، ژماره‌كانم هه‌موو ده‌زانی به نووسین و
خوێندنه‌وه، ئازادی لێده‌رچێ له پۆلێ كه‌س بای منی
نه‌ده‌برد، له ژماره كه دوایی زانیم پێیده‌ڵێن
ماتماتیك و ئه‌و شتانه ئازدیش نه‌مده‌گه‌یشتێ..
له پڕ زۆر له پڕ، له پڕتر له‌وه‌ی ده‌پژمی، یان
كۆخه‌یه‌ك ده‌كه‌یت، یان بایه‌كت لێ به‌رده‌بێت و
ناگیرێته‌وه، من بوومه ئه‌و شته‌ی خه‌ڵك پێیده‌ڵێن
خوێنده‌وار، بوومه خوێنده‌وار، ده‌زانم شت
بخوێنمه‌وه، من ئێستاش ده‌ڵێم ره‌نگه ژماره پێش پیت
فێربووبم، هه‌ردووكیان ئه‌لیاسه فه‌ندی پێیده‌گوتین،
ئازادیش دواتر ده‌یگوت:
با من هه‌ر یه‌كه‌م بم، تۆ له ژماره له پێشه‌وه‌ی..
رۆژی یه‌كه‌می چوونه كن حه‌سه‌نه‌فه‌ندی
له‌بیرناچێته‌وه، له‌گه‌ڵ بابم له پێش مێزه‌كه‌ی
راوه‌ستاوین، به من و براكه‌می گوت:
ئێوه بڕۆنه دواوه.
هاتینه دواوه، هه‌ندێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بابم كرد،
رۆژێكی دانا كه بچینه قوتابخانه، له ده‌رێ بابم
له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگوت:
چه‌ند كه‌موكورته، هێنده منی به پێوه راوه‌ستاند،
فه‌رمووی دانیشتنی لێنه‌كردم، ئه‌فه‌ندی ئه‌وهام له
دنیایێ نه‌دیتووه..
له‌و رۆژه‌وه له یه‌كه‌م دیتنه‌وه حه‌زم له چاره‌ی
حه‌سه‌نه‌فه‌ندی نه‌كرد و نه‌كرد، شه‌ش ساڵ له‌و
قوتابخانه‌یه مامه‌وه رۆژ نه‌بوو جوێنێكی بۆ
هه‌ڵنه‌ده‌م، ئازاد ده‌یگوت:
هه‌ر جوێنی بۆ هه‌ڵده، نه ده‌یگرێته‌وه، نه گوێی
لێده‌بێ..
گرنگترین شت له رۆژی چوونه قوتابخانه ئه‌وه بوو،
بێ ترس، ترس له به‌رده‌قانی ده‌چمه گه‌ڕه‌كی ئیسكان،
من به خه‌ونیش رێم به ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كه
نه‌ده‌كه‌وت، ده‌زانی منداڵه كڵاوبه‌گوڵینگه‌كان چ
ترسێكیان خستبووه دڵی ئێمه‌وه..
له قوتابخانه ئه‌لیاسه فه‌ندی و پیت و ژماره‌ی
پێده‌گوتین، ده‌یڵێمه‌وه، من ژماره پێش پیت فێربووم،
كوڕه‌كه‌ی پیر خدریش له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
ژماره‌یه‌ك یارمه‌تی دام، له ناو پۆلێ یه‌كه‌م كه‌س
بووم كه ژماره‌یه‌كم به درووستی خوێنده‌وه و
چه‌پڵه‌یان بۆ لێدام، ئه‌لیاسه فه‌ندی ژماره‌یه‌كی
له سه‌ر ته‌خته‌ره‌ش نووسی و گوتی كێ ده‌زانێ
بیخوێنێته‌وه؟ چاوم گێڕا جگه له من كه‌س ده‌ستی
بڵند نه‌كردووه، خوێندمه‌وه: 30/12/1971،
چه‌پڵه‌یه‌كیان بۆم لێدا نه‌ده‌پسایه‌وه، ده‌بێت بڵێم
من چ له‌و سێ ژماره‌یه تێنه‌ده‌گه‌یشتم چن، له
ته‌نیشت ژماره‌كه‌ش وشه نووسرابوو به‌ڵام بۆم
نه‌ده‌خوێندرایه‌وه، ئه‌لیاسه فه‌ندی دوایوه‌ی
ئافه‌رینی كردم، گوتی:
سبه‌ی نا دوو سبه‌ی، ساڵێك له ته‌مه‌ن ده‌ڕوا، هه‌ر
یه‌ك له ئێوه ساڵێك گه‌وره ده‌بێت، ساڵ ده‌بێته
هه‌زار و نۆسه‌د و حه‌فتا و دوو، بۆیه دوو سبه‌ی كه
دێنه‌وه ده‌بێت زیره‌كتر و رێكوپێكتر بن، له
به‌ربووندا، ته‌وابوونی قوتابخانه به‌ربوونه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی له زیندانێ گیرابیت و به‌ربیت، ئاخر شوكر
گۆته‌نی:
وانه‌ی نه‌جاحه فه‌ندی چ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ
زیندانێ؟
ئه‌و شوكره پێده‌چوو زیندانی دیتبێ، چونكێ زۆر باسی
ده‌كرد، ئێ، له به‌ربوونێ هه‌موو ده‌مانگوت:
هێی، هێی دووسبه‌ی ساڵێك گه‌وره ده‌بین..
وا بوو دوو سبه‌ی كه وا بزانم رۆژی شه‌ممه بوو،
ساڵێك گه‌وره بووین، مامۆستا له سه‌ر
ته‌خته‌ره‌شه‌كه نووسی: 1/1/1972، ساڵی نوێشی به من
خوێنده‌وه، ساڵی نوێ چ زوو هات! من له‌و رۆژه‌وه
زانیم رۆژ و مانگ و ساڵ ناویان چیه و چۆن رۆژ به
رۆژ، مانگ به مانگ، ساڵ به ساڵ ژماره‌كان ده‌گۆڕێن،
به‌ڵام تێنه‌ده‌گه‌یشتم بۆچی ژماره‌ی رۆژه‌كانی مانگ
وه‌ك یه‌ك نین، 31 هه‌یه، 30 هه‌یه، 28 و 29 ش
هه‌یه، مامۆستا ئه‌لیاسیش نه‌یتوانی یان نه‌یویست
تێمبگه‌یه‌نێت..
زۆری نه‌برد ئه‌و وشه‌یه‌شم ده‌خوێنده‌وه كه مامۆستا
له سه‌ر ته‌خته‌ره‌ش له پێش ساڵه‌كه ده‌ینووسی:
شه‌ممه، یه‌كشه‌ممه، دوو شه‌ممه...
به‌ڵام(هه‌ینی)یه‌كه له ده‌رێ فێربووم، پێش
خوێندنه‌وه‌ی رۆژه‌كانی حه‌فته، تابلۆی سه‌ر دیواری
قوتابخانه‌كه‌مانم خوێنده‌وه (زێوه‌ر)، ناوێكی خۆش
بوو، ئێستاش هه‌ر خۆشه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه منداڵ
دێنه زێوه‌ر، له گه‌ڕه‌كی نێوان دوو رووبار،
سه‌یداوه، به‌لاشاوه‌ی قوڕ، لای گردی قالینچاغا،
كۆماری، ئیسكان ئه‌وه هه‌ر هی خۆیانه، له‌و چه‌ند
ماڵه‌ش كه تازه له به‌رانبه‌رمان له جێی
سه‌ربازخانه‌كه خانووی زۆر جوانیان درووستكردبوو،
ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش زوو ناوی له خۆی نا موفتی، ته‌نێ
گه‌ڕه‌كی ئێمه بێ ناو ماوه‌ته‌وه..
مامۆستا ئه‌لیاس هه‌ر له باره‌ی وانه‌وه نا، له زۆر
باران پرسیاری لێمانده‌كرد، من پرسیاری وانه‌م لا
ئاوخواردنه‌وه بوو، به من با سه‌د پرسیارم لێبكات،
به‌ڵام پرسیار له باره‌ی شتیتره‌وه‌م پێخۆش نه‌بوو،
پرسیاری (بابت چ ئیش ده‌كات؟) ئاره‌قه‌ی پێ‌كردم،
نۆره‌ی من هات، له ریزی لای په‌نجه‌ره‌م پێش
بنه‌بانی، كه‌مێك دامام، گوتم:
بابم باخچه‌وانه..
وابوو بابم له شینایی ئیشی ده‌كرد و پێیانده‌گوت
باخچه‌وان..
ئه‌لیاسه‌فه‌ندی گوتی:
ئیشێكی خۆشه، خۆزگه‌م به خۆی.
لام زۆر سه‌یر بوو، مامۆستایه‌ك خۆزگه به باخچه‌وانێ
بخوازێت، نۆره گه‌یشته براكه‌م، ئه‌و له
ریزه‌كه‌یدی داده‌نیشت، هه‌مان پرسیار، به‌ڵام
وه‌ڵامێكی جیا، گوتی:
بابم چه‌رچیه.
وا بوو، بابم چه‌رچیش بوو، ئاژه‌ڵی ده‌كڕی و
ده‌فرۆشته‌وه، مامۆستا رووی له‌و و په‌نجه بۆ لای
من، گوتی:
ئه‌دی ئێوه برا نین؟
پێكه‌وه گوتمان:
به‌ڵێ
گوتی:
به هه‌ردووكتان یه‌ك بابتان نیه؟
گوتمان:
به‌ڵێ:
گوتی:
دیاره به رۆژ باخچه‌وانه و به شه‌ویش چه‌رچی؟
گوتمان:
به‌ڵێ
گوتی:
چ به‌ڵێ به‌ڵێتانه؟
گوتمان:
به‌ڵێ
ده‌نگی پێكه‌نین گه‌یشته ژووره‌كه‌ی حه‌سه‌نه‌فه‌ندی،
ئاخر به خۆ‌و حه‌یزه‌رانه‌كه‌یه‌وه هات، به‌ڵام هه‌ر
له سه‌ر ده‌رگا گه‌ڕایه‌وه،له‌وه‌وه
حه‌زمنه‌ده‌كرد، مامۆستا پرسیاری لا به‌لاییم لێبكات،
كاتی بۆ بابمان گێڕایه‌وه، دایكم پێده‌چوو چاو له
پلكه شایه‌ر بكات، گوتی:
به رۆژ باخچه‌وان، به شه‌و چه‌رچی
كابرای دوو ئیشه ده‌بی به چی؟
بابم گوتی:
كوڕم قسه‌تان بكه‌نه یه‌ك، ئه‌وها نابێت..
بۆ خۆزگه خواستنه‌كه‌ی مامۆستاش، بابم به
پێكه‌نینه‌وه گوتی:
ئیشی خۆم به هی وی ناگۆڕمه‌وه..
رۆژێكیدی دیسان پرسیاری لابه‌لایی، مامۆستا ده‌پرسێت:
ماڵتان له چ گه‌ڕه‌كێكه؟
مامۆستا ئه‌و جاره‌ش له ریزی په‌نجه‌ره‌وه
ده‌ستیپێكرد، وا ده‌گاته من، چ بڵێم، گه‌ڕه‌كی ئێمه
تا ئێستا ناوی نیه، نۆره‌م هات، گوتم:
ماڵمان له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌ولایه، ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته
نێوان دوو كه‌نده‌كه.
دیسان پۆل دایانه قاقای پێكه‌نین، مامۆستا به توندی
لێیخوڕینه‌وه، فزه نه‌ما، گوتی:
به راستی گه‌ڕه‌كه‌كه‌تان ناوی نیه، یان تۆ نازانی؟
گوتم:
مامۆستا، ناوی نیه، كه‌س نازانێ.
شوكر هه‌ڵیدایێ:
مامۆستا، هه‌نده‌ك خانی هه‌ن له‌و سه‌ری سه‌رێ ماڵیان
له‌وێیه.
مامۆستا گوتی:
ده بزانه، ئه‌گه‌ر قۆچانتان هه‌یه، له‌وێ ناوی
گه‌ڕه‌كه‌كه نووسراوه.
كاتێ نۆره گه‌یشته براكه‌م، گوتی:
ماڵمان له‌و سه‌ری سه‌رێیه.
مامۆستا پێكه‌نی:
ده‌زانم، ده‌زانم
هاتمه‌وه به دایكمم گوت:
دایه، قۆچانمان هه‌یه؟
دایكم:
هه‌مانه، قۆچانی ره‌شمان هه‌یه، بۆ چیته؟
هێنای، كاخه‌زێكی هه‌ندێك گه‌وره‌ی ره‌نگ مه‌یله و
ره‌شی هێنا، ئه‌و شتانه‌م لێی خوێنده‌وه:
(150م) نه‌مزانی ئه‌و (م)ه مه‌تره، (1968) زانیم
ساڵی درووستكردنی خانووه‌كه‌یه، (اسكان جدیده) زانیم
اسكانه‌كه ئیسكانه به‌ڵام بۆ وشه‌كه‌یدی ته‌واوێك
بیرمكرده‌وه، بیستبووم، به‌بیرم نه‌ده‌هاته‌وه چیه،
بابم گوتی:
كوڕم واتای ئیسكانی نوێ ده‌گه‌یه‌نێ.
ناوی گه‌ڕه‌كی خۆمانم له قۆچانی ره‌ش دیته‌وه،
به‌ڵام به هه‌ر كێم ده‌گوت، گه‌ڕه‌كمان ناوی ئیسكانی
نوێیه، فشه‌ی پێده‌هات، ده‌یانگوت:
هه‌ی له‌و ئیسكانه و نوێیه!
ناهه‌قیان نیه، گه‌ڕه‌كی ئێمه له چاو ئیسكان
گه‌ڕه‌ك نه‌بوو، ئه‌وجا نوێش!!
--------
درێژەی هەیە....
|