ئاین قوتوی هەڵگیراوی(معلب) نەفرەت لە ژنانە
 

  

حەمیدی تەقوایی

 



"ژنان و پیاوان یەکسان نین ... ئەمە لە گەڵ سروشت دا ناکۆکە"
ئەوەی کە لەگەڵ سروشتی ژندا لە ناکۆکیدایە حوکم و یاسا وتێڕوانینی دژی ژنی ئیسلامیە نەک یەکسانی ژن و پیاو !جەنابی ئەردۆغان هەمان ئەو "بەڵگە" کۆن و داڕزیو انە ی لایەن گرانی پیاووسالاری کە سەدجار وەڵامدراونەتەوە دوبارە ئەکاتەوە : ژن لە ڕوی خەسڵەتی سروشی یەوە لەگەڵ پیاو یەکسان نیە . لاوازتر وبێ تواناترە و بەم پێ یە نابیت لە ڕوی کۆمەڵاتی و سیاسی و مافیشەوە لەگەڵ پیاودا یەکسان بێت!
ماوەیەک لەمەو بەر حیزبی نەهزەی تونسی هەوڵی ئەدا لە یاسی بنەڕەتی ئەو وڵاتەدا ووشەی "ژن و پیاو یەکسانە" بگوڕێت بە "ژن وپیاو تەواوکەرن" بگۆڕێت کە لەلایەن ژنان و سیکۆلارەکانەوە وەڵامی دانشکێنیان وەرگرتەوەو پاشەکشە یانکردو لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایانەشدا لە بەرارامبەر سیکۆلارەکان دا شکستیان خوارد.
خامنەیش ئەم ساڵ بە بۆنەی ڕۆژی ژنەوە کۆمەڵی هەڵیت وپەڵیتی ڕیز کرد بوو هەمان شێوە کە ڕەفسنجانی و ڕوحانی هەوڵیاندابوو پاساوی بۆ بهێننەوە .ئیستاش سەرەی گەشتوەتە "ئیسلامی میانە ڕەو"کەی ئەردۆغان .
خەسڵەتی"سروشتی ژن و پیاو جیاوازە " وێردی سەرزمانی هەموو ئەو کۆنە پەرستانەیە .بۆچی کەسێک جیاوازی سروشتی نیوان ژن و پیاوی ئینکاری کردوە .قسە لەسەر هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی وسیاسی و ئابوری یە لە نیوان ژن و پیاودا.
هەڵاواردنێک کە ئیسلام لە هەموو بوارو کایە تایبەتی و خێزانی وکۆمەڵایەتی و ئابوریەکاندا،لە مافی جیابونەوە و زەواج کردن هەتا مافی شایەتی ، دادوەری ومیراتی و چەندانی تر لە دژی ژنان ڕایگەیاندوە و لە هەر جێگایەکیش دەستیان بەدەسەڵات گەشتبێ جێبەجێان کردوە.
بەکاربردن و پیادەکردنی ئەم هەڵاواردنە هیچ پەیوەندیەکی بە جیاوازی سروشتی نیوان ژن و پیاوەوە نیە . لە سەدەی بیست ویەکەمدا هەموان ئیتر ئەو ڕاستی یە ئەزانن کە جیاوازی بەدەنی(جسمی) نیوان ژن وپیاو بە مانای سەردەستەیی پیاوان و ژیردەستەی ژنان نیە،نەک هەرلە ڕوی مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ە لە ڕوی جسمی و فیزیکیشەوە. بەڵام مەزهەبەکان لە سەردەمی تەقیانوس دا ژیان بەسەر ئەبەن نەک لە سەردەمی ئێمەدا.خاڵی بەهیزی ئەوان پێگەی کویلەیەتی ژنانە لە دواکەوتوترین کۆمەڵگاکانی سەدان ساڵ لەمەوبەرە . ئیسلام ، وەک هەموو مەزهەبەکانی تر ،جێگاو شوێنی ژنی وەک کاڵای موڵکی سێکسی پیاو لە کۆمەڵگا خیڵەکیەکاندا لە خەرمانێک لە پیرۆزی وحوکمی ئەزەلی وئەبەدی ئاڵاوە وە گواستویانەتەوە بۆ ئەم سەردەمەی ئیمە .
بەدرێژایی تەواوی مێژوو ئاینەکان لە هەموو بوارەکاندا وەک قوتویهەڵگیراوی (معلب)وکۆنەپەرستی و دڕندەیی کاریان کردوە و ئەم تایبەتمەندی یە بەر لە هەرشتێک لە لە پەیوەند بەجێگاوشوین و مافەکانی ژنانەوە خۆی نیشاندەدات.
ئەمڕۆ هیزو حکومەتە ئیسلامی یەکان لە دەوڵەتی ئەردۆغان تورکیا تا کۆماری ئیسلامی ئیران و لە داعش وە هەتا نەهزە هەوڵ ئەدەن هەتا ئەم توندوتیژی یەدژی ژنی یە بۆماوەییەی ئیسلام بگۆڕن بەیاسا و ە وڕێنەکانی ئەردۆغان دواین نمونەی کۆنەپەرستانەیەیە ئەم هەوڵەیە.
جەنابی ئەردۆغان بۆنمونە وتویەتی "ژنان ناتوان هەر چۆن کە کۆمۆنیستەکان ئەیڵێن ،هەچ کارێک کە پیاوان ئەیکەن ئەنجامی بدەن ".
ئێمە کۆمۆنیشتەکان ئەبێ جارێکی تر جەخت کەینەوە کە ژنان لە توانایاندایە هەموو کارێک ئەنجام بدەن بە تایبەت ڕاماڵینی ئیسلام و یاسایی ئیسلامی لە حکومەت دەسەڵات *


وەرگێڕانی کاوە عومەر
پێداچونەوەی هیوا ئەحمەد
ئەم نوسینە لە ڕۆژنامەی ژوڕناڵ ٢٦/١١/٢٠١٤بڵاوکراوەتەوە بەزمانی فارسی

 

           

 

30/11/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com