نامه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویسته‌ نابیناكه‌م
 

  

ده‌قی : ئامینه‌ مه‌لیكه‌
وه‌رگێڕانی : سه‌ردار جاف

 



هه‌موو ژیان هه‌ر تۆ بووی
بوومه‌ نه‌زر
پیته‌كانم گره‌ویان به‌ خووه‌ باشه‌كانته‌وه‌ گرت
تا داناییم لێ هاوێر بوو
به‌ هاتنی تووڕییه‌وه‌ ده‌یخووڕی
لكێكی ده‌بڕی گازنده‌یه‌
خۆشه‌ویستم چۆن به‌م دڵه‌ رژدی به‌رم
جوڵه‌ی بێهۆشی نزیك بۆته‌وه‌
چاوگی خراپه‌كانی روونكرده‌وه‌
دوا رسته‌ی دڵڕقی نغرۆ كرد
وه‌رزه‌كان كۆچیانكرد
هه‌روه‌ك باڵنده‌ ره‌وییه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن
ئاوابوونی به‌ باڵه‌كانییه‌وه‌ گرتووه‌
رووی له‌ مانه‌وه‌ی ره‌وشێكی خه‌مۆكی وه‌رچه‌رخان
ئه‌وه‌ تۆی خۆشه‌ویستم
ته‌نیا په‌ناگه‌م
كه‌ چاوه‌كانم لێك ده‌نێم زومی كامیرا ده‌نوون
هه‌ر له‌ سه‌ر نكوڵییه‌كان ده‌مێنییه‌وه‌
بانگێ گه‌مه‌ به‌ سۆزم ده‌كا
پاڵتۆكه‌می له‌ وێنه‌گای تابلۆكانت له‌ به‌ركرد
له‌ پێگه‌یینم دوورم ده‌خاته‌وه‌
وه‌ك بیرێ دانایی لێ ئاوا بووبێ
تواناكانی روونبوون گڕی گرت
ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ و ده‌بمه‌وه‌ به‌ ژنێكی شۆخ
چاوه‌كان فرمێسكی تێزا
له‌ خۆڕاگری ئه‌یوبه‌وه‌ چاوان ده‌ڕێژم
بۆ توانایه‌ك شاپڵیته‌ی روون گڕ تێبه‌ردا
ئه‌وه‌ ده‌نگی یه‌كێكه‌ خۆشه‌ویستم
هیواكان پوكانه‌وه‌
خانه‌ی جاڵجاڵۆكه‌ چی لاوازی كرد
تۆ
پیاوی كوێر
به‌ دیار نه‌خۆشی ته‌نیایی و ته‌نگه‌تاوییه‌وه‌ رۆنیشتووی








 

           

 

30/11/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com