زۆر له‌مێژه گوتراوه و کورد به‌وه ناسراوه، که "ئه‌وه‌ی
له جه‌نگدا ده‌یباته‌وه له دانوستاندا ده‌یدۆڕێنێت"،
واته: کورد هه‌رگیز دانوستاندکارێکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه
له تاکه یه‌ک دانوستانیشدا هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه،
به‌ڵکه دۆڕاوێکی هه‌میشه‌یی بووه له‌و بواره‌دا. له‌سێداره‌دانی
قازی موحه‌ممه‌د و ها‌وڕێکانی، دواخستنی پرسی سنووری
باشووری کوردستان له پێکهاتنی ئاداری 1970ی نێوان
بارزانی به‌غدا، کوشتنی دۆکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی و
ته‌واوی ئه‌و دانوستانانه‌ی له 2003 وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
عیراقی پاش سه‌ددام حوسه‌یندا کراوه و ده‌کرێ، نموونه‌گه‌لێکی
زیندوون، گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ده‌ن.
شاندی ده‌سه‌ڵات، له هیچ دانوستانێکیدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیی(عیراق)دا، هه‌رگیز خۆی به دۆڕاو نه‌زانیوه
و هه‌میشه مزگێنی سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌نده‌یی به خه‌ڵکی
کورد گه‌یاندووه. ته‌واوی ئه‌و دانوستان و پێکهاتنانه،
هه‌ر له پێکهاتنی لامه‌رکه‌زی له‌گه‌ڵ عه‌بدوسسه‌لام
عارف و پێکهاتنی 29 حوزه‌یرانی 1966 له‌گه‌ڵ عه‌بدوڕڕحمان
به‌ززازدا و پێکهاتنی ئاداری 1970 و ئه‌وانه‌ی دواتریش،
هیچ یه‌کێک له‌وانه نه‌چه‌سپا و ئامانجه‌کانی وه‌ده‌ستنه‌هێنا.
ئه‌مه، تۆ، من، ئێمه، که‌سانی ده‌رێی ده‌سه‌ڵات و ده‌رێی
بازنه‌ی مفته‌خۆرانی سه‌ر خوانی ده‌سه‌ڵات و چاودێران،
به‌و جۆره‌ی ده‌بینین و ده‌خوێنینه‌وه، ده‌نا ده‌سه‌ڵات
بۆ خۆی و ده‌روێشه‌کانی، به‌ڕه‌واژه‌ی ئێمه‌ی ده‌بینن.
هه‌ر له دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه له 2003دا تا ئه‌مڕۆ
به تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می نووری ئه‌لمالیکی(نوري
المالکي) سه‌رۆکی پێشووی حوکوومه‌تی عیراقه‌وه، به
خه‌ستی ، کێشه‌ی بودجه و پاره‌وپووڵ و مووچه و نه‌فت،
بۆ ده‌سه‌ڵادارانی هه‌رێمی کوردستان، خراوه‌ته پله‌ی
یه‌که‌م و کێشه‌ی خاک و ده‌ڤه‌ره دابڕێنراوه‌کانی
کوردستان(که‌رکووک، مووسڵ، دیاله، تکریت و..) و
سنووری کوردستان، که ده‌بوو له پله‌ی یه‌که‌مدا
بووایه، خراوه‌ته دوای دواوه. مووچه هات و مووچه
نه‌هات، مووچه دابه‌ش ده‌کرێ و مووچه دابه‌ش ناکرێ،
ئه‌مڕۆ فڵانه وه‌زاره‌ت و سبه‌ی فڵانه کارگێڕی وه‌ریده‌گرێ،
باسی مووچه ته‌واوی ئه‌مساڵ، هه‌موو باسێکی دیکه‌ی له
کوردستاندا داپۆشیبوو و ژیانی خه‌ڵکه هه‌ژار و که‌مداهاته‌که‌ی
هێنده‌ی دیکه ناخۆش و پڕ له دڵه‌ڕاوکێ و گران و
دژوار کردبوو و کردووه. ده‌سه‌ڵات، خه‌ڵکه‌که‌ی به
ده‌ردی "گیسکه‌که‌ی هه‌یاس" بردووه و هه‌ر ڕۆژه و ده‌رده‌سه‌رییه‌کیان
بۆ ساز ده‌کات و به باسی بودجه و مووچه لایه‌لایه‌یان
بۆ ده‌کات و ده‌یانخاته خه‌و.
به‌شی شێری ئه‌و گرنگیپێدانه‌ی نه‌فت و پاره‌یه، له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه، کێشه‌ی دابینکردنی مووچه‌یه
بۆ ئه‌و خه‌ڵکه مووچه‌خۆره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم.
بێجگه له‌وه‌ی نێزیکه‌ی یه‌ک میلیۆن و نیو مووچه‌خۆر
له هه‌رێمدا هه‌ن، که 30%ی پێنج میلیۆن مرۆڤی هه‌رێمن،
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌شکرێکی زل و زه‌به‌لاحی مووچه‌خۆری
گرگنی بندیواری به ساخته خانه‌نشینکراوی هه‌یه، که
له وه‌زیر و جێگری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و
ڕاوێژکار و ئه‌فسه‌ری پله‌باڵا و ئه‌ندام په‌رله‌مان،
پێک دێن، که هێچ یه‌کێکیان بۆ ته‌نیا یه‌ک ڕۆژیش، نه
وه‌زیر و نه جێگری وه‌زیر و نه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و
نه ڕاوێژکار و نه ئه‌فسه‌ر بووه، هه‌موو سه‌رمایه‌که‌یان
ئه‌وه‌یه، که ته‌نیا حیزبییه‌کی ملکه‌چ و خوێڕیله و
مشه‌خۆری دیوه‌خانی حیزبه‌که‌یانن. سه‌رباری ئه‌و له‌شکره
گه‌نه‌ڵخه‌خۆره و مووچه‌ی حیزبه‌کان و سه‌دان
ڕێکخراو و باره‌گایان، سپایه‌کی دیکه‌ی پاسه‌وان له
هه‌رێمدا هه‌ن، که پاسه‌وانی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدار
و حیزبییه‌کانن، ئیدی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداری وای
تێدایه، چه‌ندین هه‌زار پاسه‌وانی هه‌یه و پێدا وه‌ره
خوارێ تا ده‌گاته دوو سێ پاسه‌وانێک. ته‌واوی ئه‌م هه‌مووه،
مووچه‌خۆرن و له‌و بودجه‌یه پاره‌کانیان ده‌درێ، که
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له به‌غداوه وه‌ریده‌گرێ. ئه‌وه‌ی
بۆ مووچه ده‌ڕوا له هه‌رێم، پتر له 80%ی ئه‌و پاره‌یه‌یه،
که وه‌ک بودجه بۆ هه‌رێم داده‌نرێت، به‌ڵام وڵاتێک
به ته‌واوی کاروبار و هه‌موو بواره‌کانی ژیانییه‌وه،
کشتوکاڵ، کاره‌با، ئاو، له‌شساغی و نه‌خۆشخانه،
خوێندن، فه‌رهه‌نگ، ڕێگه‌بان، هاتوچۆ، پیشه‌سازی و ته‌واوی
ژێرخانی ئابووری...به ته‌نیا به‌و 20%ی بودجه‌یه به‌ڕێوه
ده‌چێت، که پاش دابه‌شکردنی مووچه ده‌مێنێته‌وه! ده‌سه‌ڵاتی
هه‌رێم، هه‌ردوو زلحیزبی پارتی و یه‌کیه‌تیی، شینی
بودجه و مووچه له هه‌موو شینه‌کانی دیکه پتر ده‌که‌ن،
شینی ئه‌وان بۆ هه‌ژاران و نه‌داران و مووچه‌ی کارگه‌ر
و کارمه‌ند و پله‌نزمه‌کانی کارگێڕییه‌کان نییه، شینی
ئه‌وان بۆ مشه‌خۆره حیزبییه‌گرگنه بندیواره خانه‌نشینکراوه‌کان
و پاسه‌وان و ئه‌فسه‌ره ساخته‌کان و ده‌سگا سیخوڕییه
جۆراوجۆره‌کانی خۆیانه، چونکه ئه‌وانن داکۆکیکاری هه‌موو
گه‌نده‌ڵییه‌کی ده‌سه‌ڵات و سێکوچکه‌ی ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتن
و ئه‌وانن نه‌هه‌نگ ئاسا هه‌رچی پارهوپووڵی جیهانه
بکرێت به گه‌روویاندا، هه‌رگیز تێر نابن.
له‌م ڕۆژانه‌دا شاندێکی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم چووبووه به‌غدا،
بۆ دانوستان له‌مه‌ڕ بودجه و پووڵه‌وه. شانده‌کانی
هه‌رێم، که ده‌چنه به‌غدا بۆ دانوستان، هه‌رگیز وه‌ک
ده‌سه‌ڵات و حوکوومه‌ت ناچن، به‌ڵکه هه‌میشه وه‌ک
حیزب ده‌ڕۆن. هه‌ر حیزبه‌و نوێنه‌رێک خڕ ده‌بنه‌وه و
سه‌رۆکی حوکوومه‌ت(پارتی) و جێگری سه‌رۆکی حوکوومه‌ت(یه‌کیه‌تی)،
وه‌پێشیان ده‌که‌ون و ده‌چنه به‌غدا. چوونی شانده‌که
به شێوه‌ی حیزبی و چوونی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی
حوکوومه‌ت وه‌ک پارتی و یه‌کیه‌تی و نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی و تاڵه‌بانی، له خۆیدا مایه‌ی بڕوانه‌بوون و
متمانه‌نه‌بوون و نادڵنیاییه به یه‌کدی و له یه‌کدی،
ده‌نا ئه‌گه‌ر شاندێک به نوێنه‌رایه‌تی حوکوومه‌ت ده‌چێت،
ئیدی بۆ ده‌بێ هه‌موو حیزبێکی تێدا بێت! یا بۆ ده‌بێ
هه‌م سه‌رۆکی حوکوومه‌ت و هه‌م جێگره‌که‌ی تێدا بێت!
شاند چووه به‌غدا و شاند هاته‌وه هه‌ولێر و شاند
مژده‌ی ئه‌وه‌ی به دانیشتووانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، که
حوکوومه‌ت خۆی خوراندووه و خوا ناویه‌ته دڵی و به‌زه‌یی
به کورددا هاتووه‌ته‌وه و ده‌ست به‌خۆیدا ده‌کات و
بودجه 17%که‌ی به‌شی هه‌رێم ده‌نێرێ، پارهوپووڵی مه‌سره‌ف
و مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ یه‌کجار، که ده‌کاته:
یه‌ک میلیارد(1000000000)دۆلار، سه‌رف ده‌کات، به‌ڵام
به‌غدا وه‌ها کارێک هه‌روا له‌ڕێی خودادا و بێ به‌رانبه‌ر
ناکات، به‌ڵکه به‌رانبه‌ر به‌وه ده‌یکات، که هه‌رێم
ڕۆژانه 250000 به‌رمیل نه‌فتی هه‌رێم و 300000 به‌رمیل
نه‌فتی که‌رکووک بفرۆشێ و پاره‌که‌ی بخاته مشتی به‌غدا.
کۆی ئه‌و به‌رمیله نه‌فتانه‌ی(نه‌فتی هه‌رێم + نه‌فتی
که‌رکووک)،که ده‌بێ هه‌رێم ڕۆژانه بۆ به‌غدای بفرۆشێ
ده‌کاته 550000 به‌رمیل. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ک به‌رمیلی
له بازاڕه‌کانی جیهاندا به 70 دۆلاری ئه‌مه‌ریکی
بفرۆشرێت، کۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌رێم له یه‌ک ڕۆژدا
ده‌بێ بیداته به‌غدا ده‌کاته سیوهه‌شت میلیۆن و
پێنجسه‌دهه‌زار(38500000) دۆلار و له یه‌ک مانگدا(ئه‌گه‌ر
30 ڕۆژ بۆ یه‌ک مانگ ئه‌ژمار بکه‌ین) ده‌کاته یه‌ک
میلیارد و سه‌دوپه‌نجاوپێنج میلیۆن(1155000000)دۆلار و
له یه‌ک ساڵدا ده‌کاته سێزده ملیارد و هه‌شسه‌دوشێست
میلیۆن(13860000000) دۆلار. ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی
بودجه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق(به کوردستانیشه‌وه) بکه‌ین،
ده‌بینین، پار و ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو، به‌مجۆره‌یه:
بودجه‌ی ساڵی 2013، سه‌دوهه‌ژده
میلیارد(118000000000) دۆلار و بودجه‌ی ساڵی 2014، سه‌دوچلوپێنج
میلیارد و پێنجسه‌د میلیۆن(145500000000)دۆلار بووه و
بودجه‌ی ساڵی 2015، سه‌دوبێستوپێنج
میلیارد(125000000000) دۆلار ده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌شی هه‌رێمی
کوردستان، 17%ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی بودجه‌ی عیراق ئه‌ژمار
بکه‌ین، بۆ ساڵی2013 ده‌کاته: بیست میلیارد و شیست
میلیۆن(20060000000) دۆلار و بۆ ساڵی 2014 ده‌کاته:
بیستوچوار میلیارد و حه‌فتسه‌دوسیوپێنج
میلیۆن(24735000000) دۆلار و بۆ ساڵی 2015 ده‌کاته:
چوارده‌میلیارد و حه‌فتسه‌د میلیۆن(14700000000) دۆلار.
ئه‌گه‌ر بڕێک به وردی له‌و ژمارانه بنۆڕین، ئه‌وه‌مان
بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، که :
ئه‌و پاره‌وپووڵه‌ی هه‌رێم وه‌ک 17%ی بودجه‌ی عیراق
ساڵانه له به‌غدای وه‌رده‌گرێ، هه‌رگیز له‌و پاره‌وپووڵه‌ی
هه‌رێم خۆی، که له ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌فتی
کوردستان(هه‌رێم و که‌رکووکیش) ده‌ستی ده‌که‌وێت(که
سێزده ملیارد و هه‌شسه‌دوشێست میلیۆن(13860000000)
دۆلاره له یه‌ک ساڵدا) هیچی وای زیاتر نییه، چونکه
به‌غدا ته‌واوی خه‌رج و مه‌سره‌فی سه‌روه‌ری(المصارف
السیادیة)ی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌و 17%ی کوردستان ده‌رده‌کات
و پاشماوه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ و به‌و جۆره ئه‌و
17%ه‌ی بودجه‌یه بۆ کوردستان ده‌چێته ئاو و هه‌ر ده‌بێته
12% یا 13% یا 14%، که‌واته کورد گوته‌نی:"که‌رێکم دا
به که‌رێ، سندان له بناگوێی به‌رێ".
بێ هیچ زێده‌ڕۆییه‌ک، به‌شێکی زۆری ئه‌و یه‌ک
میلیۆن‌ونیو(1500000000) مووچه‌خۆره‌ی هه‌رێم زیادن و
به سێیه‌کی ئه‌و ژماره‌یه، نیو میلیۆن(500000) که‌س،
ته‌واوی کاروبارێک، که ئه‌و یه‌ک میلیۆنونیوه ده‌یکه‌ن،
بێ هیچ کێشه و گرفتێک، به‌ڕێوه ده‌ڕوات و به
دڵنیاییشه‌وه، ته‌واوی ئه‌و گرگنه بندیواره مشه‌خۆره
کاسه‌لیسه حیزبییه خوێڕیلانه(وه‌زیر و جێگره‌وه‌زیر
و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی و ڕاوێژکار و ئه‌فسه‌رانه‌ی
مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌و پله تایبه‌تانه وه‌رده‌گرن،
بێ ئه‌وه هیچ یه‌کێک له‌وان له ژیانیدا وه‌ها کارێکی
کردبێ و وه‌ها پله‌یه‌کی بوووبێ)، هه‌ر هه‌موویان
زیادن و نه‌مانی ئه‌وانه و نه‌مانی ئه‌و خه‌رجه
زیاده‌یه، پاره‌یه‌کی زۆر بۆ بودجه‌ی وڵات و خه‌رجی
گشتی و خۆشگوزه‌رانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر
حوکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات ه‌ی خه‌ڵک بن و به‌ته‌نگ خه‌ڵکه‌وه
بن و ته‌نێ گیرفانی خۆیان و ده‌روێش و چه‌ته و کاسه‌لێسه‌کانی
خۆیانیان مه‌به‌ست نه‌بێت!
له کاتێکدا، که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم(به‌تایبه‌ت
سه‌رۆکی هه‌رێم)، دوای چوونی هێزی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات
بۆ نێو شاری که‌رکووک، بانگه‌شه‌ی ته‌واوبوونی مادده‌ی
140 و ئازادکردنی ته‌واوی باشووری کوردستان ده‌که‌ن و
وه‌کی دیکه‌ش به‌گوێره‌ی پێکهاتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا،
نه‌فتی که‌رکووک بۆ حوکوومه‌تی به‌غدا ده‌فرۆشن، ئه‌مه
ڕێک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕینه‌وه و پووچه‌ڵکردنه‌وه
و بێبایه‌خکردنی ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌گه‌یه‌نێ و ئه‌وه
ئاشکرا ده‌کات، که ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێم له که‌رکووک
ته‌نیا وه‌ک بریکاری به‌غدا کار ده‌کات. دیاره کورد
ئه‌م بریکارییه‌ی هه‌ر وه‌ک بۆ ماوه‌یی بۆ ماوه‌ته‌وه
و هه‌رگیز ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری ببێت. که‌ریمخانی زه‌ند،
که له‌ساڵانی 1760 – 1779 سه‌ردار و شای هه‌موو ئێران
بوو و شیراز پێته‌ختی شانشین و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی بوو، لێ
به ناوی شا و سه‌رداره‌وه فه‌رمانڕه‌وا و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
نه‌بوو و خۆی به شا و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌ده‌زانی، به‌ڵکه
وه‌ک "وکیل الرعایا"، واته: وه‌ک بریکاری ڕه‌عییه‌ت و
خه‌ڵک و بریکاری شا، وڵاتی به‌ڕێوه ده‌برد، تا ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی و سه‌رداریه‌تی، دوای مردنی وی،
که‌وته ده‌ست قاجارییه‌کان و ئاغا موحه‌ممه‌د خانی
قاجاری سێزده ساڵان، که دوای ئه‌و بوو به شا، وه‌ک
ده‌ربڕینی ڕق و قین له که‌ریمخان و بێڕێزی به‌رانبه‌ری،
ئێسکی که‌ریمخانی له گۆڕ ده‌رهێنا و له بن پلێکانه‌یه‌کی
کۆشکی "گولستان"ی خۆی له تاران شاردییه‌وه بۆ وه‌ی
هه‌موو ڕۆژێک به پێ به سه‌ریدا بڕوات!
سه‌ردارانی هه‌رێم، له‌بری ئه‌وه‌ی باس له وه‌ها
پێکهاتنێک له‌گه‌ڵ به‌غدادا بکه‌ن و نه‌وتی که‌رکووک و
هه‌رێم بۆ به‌غدا بفرۆشن، ده‌بوو ئێستا ته‌واوی نه‌وتی
که‌رکووک و خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری مووسڵیش به ده‌ستی
خۆیانه‌وه بووایه و ه‌ی خۆیان بووایه و بۆ خه‌ڵکی
کوردستان بووایه!
نووری ئه‌لمالیکی، کاتێک که سه‌رداری عیراق بوو، به
پارهوپووڵی 400000 به‌رمیل نه‌فتی ڕۆژانه‌ی
کوردستان قایل بوو، به‌رانبه‌ر ناردنی 17%ی بودجه‌که‌ی
و زۆرجارانیش به ته‌وسه‌وه ده‌یگوت:کوردستان بۆ نه‌وتی
خۆی ده‌رده‌کات و ده‌فرۆشێت با هه‌ڵیگرێ بۆ ئه‌وده‌مه‌ی
سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت! ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌وه قایل نه‌ده‌بوو،
ئێستا ڕۆژانه 550000 به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌غدا ده‌فرۆشێت،
واته 150000 به‌رمیل زیاتر له‌وه‌ی ئه‌لمالیکی باسی
ده‌کرد!
ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له په‌نای فرۆشتنی 550000 به‌رمیله
نه‌وت بۆ به‌غدا به‌رانبه‌ر 17%ی بودجه‌ی عیراق، خودا
ده‌زانێت چه‌ندین هه‌زار به‌رمیله نه‌فتی دیکه بۆ
خۆی و گیرفانی خۆی و حیزبه‌کانی خۆی و سه‌رانی خۆی و
مشه‌خۆرانی خۆی ده‌فرۆشێت و ته‌واوی ئه‌و پووڵه‌ی به‌ده‌ر
له 17% بودجه‌که‌ی به‌غدایش، که هه‌ر دێته به‌ر ده‌ستی
خۆی و گیرفانی خۆی، چی لێ دێ و چی لێ ده‌کات!
7 – 12 - 2014
|