ئۆرهان پامۆك له ڕۆمانی (به‌فر)دا وێنه‌یه‌كی گه‌لێك
قه‌شه‌نگ پیشان ده‌دات كه كاره‌كته‌ره‌كانی سه‌ر
شانۆیه‌ك نمایش ده‌كه‌ن. له‌و كاته‌دا سه‌ربازه توركه‌كان
شانۆ ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و ئه‌كته‌ره‌كانی
سه‌ر شانۆ به‌ڕاستی ده‌مرن له‌كاتێكدا جه‌ماوه‌ر له‌ناو
هۆڵه‌كه واده‌زانن هێشتا نواندن به‌رده‌وامه و ئه‌و
كرده‌ی ته‌قه‌كردنه‌ش خۆی بۆخۆی نمایشه و هاوار ده‌كه‌ن
به‌راستی دیمه‌نێكی جوانه، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌وه
نواندن نیه به‌ڵكو ڕاستیه و كاره‌كته‌ره‌كانی سه‌ر
شانۆ به‌ڕاستی ده‌مرن.
ئه‌م دیمه‌نه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی ئۆرهان پامۆك دروست بۆ
دیمه‌نی شانۆی ئه‌و جه‌نگه ده‌ست ده‌دات كه له
ئێستادا ئاماده‌یه. ئه‌و جه‌نگه‌ی كه شانۆیه‌كی
واقعیه بۆ پێشمه‌رگه‌كان و شانۆیه‌كی ته‌واو ناواقیعی
و نواندنئاسایه بۆ به‌رپرسان و كوڕه‌كانیان. به
واتایه‌كی تر شانۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه له ئێستادا
ئاماده‌یه هه‌میشه شانۆیه‌كی دوو دیو بووه به
دیوێكدا شانۆی نمایش و وێنه‌گرتن و دوربینبه‌چاوه‌وه
گرتن بووه بۆ نوخبه‌یه‌كی سیاسی و به دیوه‌كه‌ی
تریشدا شانۆیه‌كی ته‌واو واقیعی بووه بۆ ئه‌و سه‌ربازه
ونانه‌ی كه ته‌رمه‌كانیان بۆ شار و شارۆچكه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه.
كوڕه‌كه‌ی كاكه حه‌مه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م نمایشه
هه‌ڵماڵی و نواندن و ته‌مسیلی بێتامی سه‌ر شانۆی كرده
كرده‌یه‌كی واقیعی. كوڕه‌كه‌ی كاكه حه‌مه ده‌مامكی
شانۆی پاڵه‌وانه مقه‌باكانی داماڵی و عه‌نته‌ریاتی سه‌ر
شاشه و به‌ڕامبۆبونی سیاسی له كرده‌یه‌كی نماشه‌وه
كرده بونێكی واقعی و ئاماده.
مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی كاكه حه‌مه له كێڵگه‌ی سیاسی‌دا ده‌بێته
ڕووداو. ئه‌مه‌ش ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه مردن ده‌بێته
ڕووداو. ئه‌مه‌ش بۆخۆی كرده‌یه‌كی ته‌واو دینیه. كاره‌كته‌رێكی
سیاسی پێشتر كاره‌كته‌رێكی پاسڤه، به‌ڵام به شه‌هیدبوونی
ده‌بێته كه‌سێكی ئه‌تیڤی كێڵگه‌ی سیاسی و ئه‌م مه‌رگه
بۆ باوكی و بۆ پارته‌كه‌شی ده‌بێته سه‌روه‌تێكی مه‌عنه‌وی.
پێش ئه‌م مه‌رگه كه‌س كوڕی كاكه حه‌مه وه‌ك بكه‌رێكی
سیاسی ناناسێت و مه‌رگ ده‌یكاته پاڵه‌وانێكی ئه‌فسانه‌یی.
ئه‌مه‌ش (كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبس) مان بیر دێته‌وه كه ئه‌مریكای
دۆزیه‌وه به‌ڵام خۆی نه‌یزانی ئه‌مریكای دۆزیوه‌ته‌وه،
به‌ڵكو دوای مه‌رگی خۆی به چه‌ندین سه‌ده ئینجا
زانرا كه ده‌ریاوانێك ئه‌مریكای دۆزیوه‌ته‌وه. كاره‌كته‌ری
سیاسی به كرده‌ی سیاسی نابێته پاڵه‌وانی سیاسی به‌ڵكو
مه‌رگ ئه‌و نازناوه‌ی پێ ده‌به‌خشێت. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و ڕاستیه‌یه كه تا ئه‌م چركه‌ساته له كۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌دا شه‌هیدبوون جۆرێكه له به‌شداری سیاسی نه‌ك
كرده‌وه‌ی كاره‌كته‌ری سیاسی وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی ئاماده
له ژیاندا.
هاوسۆزی بۆ كوری كاكه حه‌مه له‌و پیودانگه‌وه‌یه كه
سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستان گیانبازی خۆی دۆڕاندووه
و له‌وه كه‌وتووه كه سیاسه‌ت بێت. به مانایه‌كی تر
سیاسه‌ت له‌م هه‌رێمه له‌مێژه له ڕیسك و مه‌ترسی گه‌وره‌وه
بووه به ڕه‌فاهیه‌ت و پۆست و ژیانكردن جیاواز له‌وی
دی. ئه‌م هاوسۆزیه پێمان ده‌ڵێت ئایا ئه‌وانی تریش ده‌توانن
وه‌ك كاكه حه‌مه بن؟ ده‌توانن به فۆرمی كاكه حه‌مه
سیاسه‌ت بكه‌ن و ته‌رمی كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا
بهێنێته‌وه؟ ئه‌م هاوسۆزیه خۆی بۆ خۆی شه‌رمه‌زاركردنی
دۆخێكه كه زۆرن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ركرده
بن به‌بێ ئه‌وه‌ی جه‌رگیان بسوتێ.
گرنگیدان به كوڕی سه‌ركرده‌یه‌ك زیاد له شه‌هیده‌كانی
تر، پێمان ده‌ڵێت كه جیاوازی گه‌وره له‌نێوان كوڕی
سه‌ركرده و كوڕی خه‌ڵكدا هه‌یه. وته‌كه‌ی كاكه حه‌مه
(ئیتر ئه‌وه شه‌ڕه و كوڕی ئێمه‌ش شه‌هید ده‌بێت)، به
دیوێكی تردا وه‌ك كرده‌یه‌كی سوپرایزئامێز ده‌رده‌كه‌وێت
به‌وه‌ی كه كارێكی نه‌كرده‌یه كوڕی سه‌ركرده شه‌هید
بێت.
ئه‌م شۆكه بۆ شه‌هید بوونی كوڕی كاكه حه‌مه پێمان
ده‌ڵێت سه‌یره له باشور ئه‌م جۆره به‌رگریه ماوه
و سه‌یره كوڕی سه‌ركرده له‌گه‌ڵ باوكی‌دا شه‌هید ده‌بێت.
شۆكئامێزه به‌وه‌ی ئێمه هه‌ر دیومانه سه‌ركرده و
كوڕه‌كانیان به دوربین له شانۆی جه‌نگه‌كانه‌وه
نزیك بوون. مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی كاكه حه‌مه ئه‌و
ئیحراجیه‌ی بۆ سه‌ركرده‌كان دروست كرد كه ده‌بێت
دوربینه‌كان بشكێنن. كوڕه‌كه‌ی كاكه حه‌مه له
ئێستادا دوربینه‌كانی شكاند.
|