سرود وه‌ک شێوازێکی تایبه‌تمه‌ندی گۆرانی ده‌رهاوێشته‌ی
بۆنه نیشتمانی و سیاسیه‌کانه . خاوه‌ن ڕتم و
ئارایشکاری هۆنراوه پڕ جۆش و خرۆشی هاندانه سهروهریهکانه
. تۆنی تایبه‌ت و ڕسته‌ی موزیکی خۆی هه‌یه لههاڕمۆنیهتیدا
ماڕشی نیشتمانی و شار و ده‌سه‌ڵاته‌کانی لێده‌که‌وێته‌وه
. هه‌موو گۆرانیبێژێک سرودبێژ نی یه هه‌روه‌ها هه‌موو
شاعیر و موزیک زانێک سرودهێن نی یه !
کۆی وێژه و هونه‌ر بۆ خزمه‌تی کلتوره ..
له‌هه‌موو به‌رهه‌مێک په‌یامێک کاکڕهی داهێنانیه‌تی
ئینجا په‌یامه‌که به‌وشه‌ی هه‌ستمه‌ندی شاعیرانه‌ی
هاوتای ده‌ربڕ ده‌هۆندرێته‌وه ، ئاواز سۆزێکی ڕۆحی ده‌داتێ
ئاسانتر ده‌یگه‌یه‌نێ ، بۆئارایشتی زیاتر موزیکی
بۆدادهنرێ و دابه‌ش ده‌کرێ . له‌دوای ئه‌وانه‌ش ده‌نگێکی
شیاوی بۆ هه‌ڵده‌بژێردرێ سروده‌که‌ی پێ بچڕێ . دواتر
دێته سه‌ر تۆمار و کلیپ کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئینجا
بهبانگهشهوه یا بێ بانگه‌شه ! به‌واتایه‌کی تر
بڵاوکردنه‌وه و بانگه‌شه له‌خزمه‌تی ده‌نگ و ده‌نگیش
له‌خزمه‌تی موزیک و ئاواز ، موزیک و ئاوازه‌که له‌خزمه‌تی
شیعر ، شیعریش له‌خزمه‌ت په‌یامه‌که‌دایه . هه‌ر پێگه‌یه‌ک
له‌وانه گرینگی پێنهدری به‌رهه‌مه‌که نیوه‌چڵ ده‌کا
و ناوی نه‌مری پێنابه‌خشێ . جار هه‌یه ئاواز و موزیک
زۆر خۆشه به‌ڵام شیعر به‌یت و بالۆره‌یه یان شیعر به‌هێزه
موزیک لاوازه ، ئه‌گه‌ر ده‌نگیش باش بێ تۆمار خراپ هه‌مان
ده‌رده‌سه‌ریه و به‌رهه‌مه‌که ده‌کوژێ .
مزهورهی سرود و گۆرانی کوردی ..
ناکرێ گۆرانی بکرێ به‌سرود یا پێچه‌وانه‌که‌ی سرود
بکرێ به‌گۆرانی ! ئه‌گه‌ر کراش ئه‌وه کارامه‌یی و
لێزانی ده‌وێ له‌شێوازێک بیسه‌ر ماندوو نه‌کا ، بتوانێ
چێژێکی ڕۆحی لێ وه‌رگرێ به‌ڵام ئه‌و تێکههڵکێشیه به‌رهه‌مێکی
نه‌مر دروست ناکا به‌ڵکو ته‌مه‌نی درێژنابێ هه‌رزوو
گۆڕهه‌ڵکه‌نه دهیشێرێتهوه . ئێستا به‌هۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی
کێرڤی نیشتمانپه‌روه‌ری له‌هێرشی داگیرکاران و
تیرۆرستان بۆ سه‌ر کوردستان له‌هه‌ڵدان به‌سه‌ر کۆبانی
و پێشمه‌رگه گوێمان کاس بووه بهههرزهفرۆشی کاره
هونه‌ریه‌کان ! له‌وانه‌یه له‌چاوگی دڵسۆزیه‌وه هه‌ڵقوڵابێ
، هه‌ڵوێست و جوامێری نواندن بێ خواستی هه‌مووانیشه
ئه‌گه‌ر نه‌بێته شاکار لانی که‌م جوانکاربێ به‌ڵام هه‌نده
په‌له په‌لی پێوه‌دیاره کاره‌کان چروک و ساده و
ئاستی هونه‌ریان دابه‌زیوه که نه‌ک هه‌رگیز جێ ی
سروده‌کانی ئه‌ی ڕه‌قیب و ئه‌ی کوردینه و خوایه وه‌ته‌ن
ئاواکه‌ی .....تاد ناگرنه‌وه هه‌ر شایه‌نی پێوانه‌کردن
نین به‌وان ! که‌چی ئێستا سه‌رده‌م پێشکه‌وتووه ، که‌رسته‌ی
به‌رهه‌مهێنان زۆرن به‌ڵام (خۆمه خۆمه) هه‌موو ڕه‌نگه
جوانه‌کانی کاڵ کردووه ، بێ ڕاگۆڕکێ و هیچ لێکدانه‌وه‌یه‌کی
هونه‌ریه .
گۆرانیبێژی ..
گۆرانی له‌هه‌ستی تاکه‌وه بۆتاک ده‌رده‌بڕێ خاوه‌نی
هه‌ر ناواخنێکی مرۆڤایه‌تی یا هه‌ڵگری خۆشه‌ویستی و شه‌یدایی
بێ هه‌ر به‌گۆرانی ده‌مێنیته‌وه تایبه‌تیه بۆ هه‌وادارنی
خۆی به‌ڵام سرود مۆرکی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی وه‌رده‌گرێ
ده‌بێته وێردی سه‌رزمانی پیر و گه‌نج له‌نیشتمانێکدا
بۆیه جیاکاریان پێویستیه. هه‌رگیز ناکرێ سرودی ئه‌ی
ڕه‌قیب به‌شێوازی گۆرانبێژانی وه‌ک حه‌سه‌ن زیره‌ک یان
تایه‌ر تۆفیق ، عه‌لی مه‌ردان یا مامڵێ .....تاد
بگۆترێ هه‌روه‌ها هۆنراوه‌ی سرودێکی وه‌ک : ئه‌م ڕۆژی
ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه جه‌ژنێکی کۆنی کورده
به‌خۆشی و به‌هاته‌وه .. به‌شێوازی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن
زیره‌ک چڕیویه‌تی ناکرێ به‌سرود پێوانه بکرێ چونکه
به‌شێوازی گۆرانی فه‌رموویه‌تی ! مه‌به‌ست لێره شیعری
سرود بۆ سرود لێگه‌ڕێن هۆنراوه‌ی گۆرانیش بناسرێته‌وه
.
زۆروبۆر یا که‌م و پوخت ؟
چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی له‌به‌رهه‌مه‌کان بێژینگی ده‌وێ
، له‌به‌رزۆری توانا و بواره‌کانی به‌رهه‌مهێنان یا
فره‌یی چاوگه میدیایه‌کان بۆ بڵاوکردنه‌وه ئیدی هه‌رچی
ڕاست ده‌بته‌وه به‌ڕه‌کی خۆی داوێته مزگه‌وتێ .
کابرا نه‌ده‌نگی هه‌یه و نهبههرهی هونه‌ری بووه
بهگۆرانبێژ ، جگه له‌و تێکست نوسانه‌ی به‌ئه‌مری
خوای بووینه شاعیر و نه‌ک قسه‌ی ڕێکوپێک بگره حهلهمشایی
بهناوکهوتیین ئه‌وه‌ی دهیرێن نایرێنهوه "ها ها
ها " ده‌ڵێن: پێکه‌نین له‌خۆشیان نایه هه‌نده‌ک جار
له‌ناو که‌وانه‌ی ته‌وسه و له‌جێ چه‌ندین دڵۆپه
فرمێسک گوزه‌رده‌که‌ن .
هۆنراوه یا تێکست ..
به‌کارهێنانی وشه‌کان لهسرود و گۆرانی دا جیاوازی له‌واتا
و ده‌ربڕین هه‌یه وه‌ک وشه‌ی ( قوربانی ) له‌گۆرانی
هه‌ستۆکی و سۆز و پاڕانه‌وه‌یه به‌هه‌ر پێشگر و
پاشگرێک بگۆترێ به‌ڵام لهسرودا نیشانه و سیمبوله
تۆنێکی ڕشت و ده‌ربڕێکی جوایه‌زه . ئه‌مڕۆ هه‌ربابایه
وشه ڕێک ده‌خا ، ئاواز داده‌نێ ، خێرا خێرا موزیک ده‌ژه‌نێ
، تۆمارده‌کا بێ گوێدانه دێمدانی به‌رهه‌مه‌که به‌کرچ
و کاڵی یا به‌سوتاوی هه‌ڵی ده‌ڕێژێ جاری واهه‌یه ته‌مه‌نی
به‌رهه‌مه‌که لای گوێگر چه‌ند خوله‌کێک ناخایه‌نێ
ببڕای ببڕ گوێ ی لێ ناگرێته‌وه که‌چی ئاماده‌کارانی
سه‌دان کاتژمێریان بۆ ته‌رخان کردووه تا به‌رهه‌م
هاتووه چ جای تێچوونی پاره و شه‌ونخونی ماندبوون .
ده‌سخۆشی بۆ هه‌وڵه‌کان به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رهه‌مه‌کان
له‌ئاستی هیوادانین پێداچوونه‌وه‌مان ده‌وێ .
Dlshadtakana@yahoo.com
|