سه‌رهه‌ڵدانی داعش گه‌لێك مشتومڕی به شوێن خوی‌دا
هێناوه، نه‌ك هه‌ر له كوردستان به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی
ناوچه‌كه و جیهانیش ، به جۆرێك ده‌توانین بڵێین
جیهان له‌م چركه‌ساته مێژووییه‌دا به ته‌واوی به‌م
هێزه‌وه سه‌رقاڵه. به‌وه‌شدا داعش گروپێكی ئایینی _
سیاسییه، بۆیه مشتومڕهكانیش زیاتر ره‌هه‌ندی سیاسی
و كه‌لتوورییان هه‌یه.
له رووی سیاسییه‌وه داعش له هه‌ناوی قه‌یرانێكی
سیاسی‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه و ئه‌جیندایه‌كی سیاسی جێبه‌جێ
ده‌كات كه، ده‌شێت ئه‌م ئه‌جیندایه هی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی
ناوچه‌كه یا زلهێزی جیهانیش بێت، ته‌واوی فۆرم و
كڵێشه جیۆپۆلتیكییهكانی ناوچه‌كه‌ی كردۆته ئامانج.
له رووی كهلتوورییشهوه هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ته
ئیسلامییه‌كه‌ی و چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت بۆته هۆی
پیاده‌كردنی رێژهكی زۆر له توندوتیژی و ره‌فتاری
نامرۆڤانه و به‌دیلگرتنی ده‌یان ژنی یه‌زیدی و
كردنیان به سه‌بایا به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام.
ده‌كرێت بڵێین داعش گروپێكه هێز و ته‌كنه‌لۆژیاكه‌ی
سه‌ر به دنیای هاوچه‌رخه و مینتاڵیتهكهیشی هی سه‌ره‌تاكانی
سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامه. بۆیه پرسیار و مشتومڕه
سیاسییه‌كان زیاتر یا سیاسین یا ئایینی، وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌وڵه‌ت و هێزانه كێن كه له پشت دروستبوونی
ئه‌م هێزه‌وه‌ن؟ ئایینده‌ی سیاسیی ناوچه‌كه به‌ره‌و
كوێ ده‌چێت؟ ئیسلامییه‌كان و پرۆژه‌ی ئیسلامی دوای سه‌رهه‌ڵدانی
داعش چی‌یان لێ دێت؟ و .... له نموونه‌ی پرسیار و
مشتومڕه ئایینیه‌كانیش ئایا داعش نوێنه‌رایه‌تی
ئیسلام ده‌كات یا نا؟ داعش سه‌ر به دنیای ئیسلامه یا
دنیای مۆدێرن؟ تا چه‌ند ره‌فتاره‌كانی داعش له‌گه‌ڵا
شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا كۆكن، ئایا ده‌توانرێت داعش ته‌كفیر
بكرێت؟ ئه‌مانه وگه‌لێك پرسیاری دیكه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئه‌م وتاره مه‌به‌ستییه‌تی له سه‌ری بوه‌ستێت جیایه
له‌و ره‌هه‌ندانه‌ی كه باسكران و بابه‌تێكه كه كه‌متر
قسه‌ی له‌باره‌وه كراوه، ئه‌ویش ره‌هه‌ندی
سیكسواڵیتییه له پێكهاتنی كاره‌كته‌ری ئیسلامیی به
گشتی و موجیهادی ئیسلامی‌دا به تایبه‌تی وه‌ك به‌شێك
له پاڵنه‌ره سایكۆلۆژییه‌كانی دروستبوونی فه‌نده‌مینتاڵیزمی
ئیسلامی. به واته‌یه‌كی دیكه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ
نیشاندانی رۆڵی ئه‌و چه‌پاندنه سێكسییه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه
ئیسلامییه‌كان له به‌رهه‌مهێنانی توند‌و تیژی
ئیسلامییدا.
گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌كان له سه‌ر سه‌رهه‌ڵدان
و گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان زیاتر ته‌ركیز
ده‌خه‌نه سه‌ر فاكته‌ره سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،
به‌ڵام به پاڵا ئه‌م فاكتهرانهیشهوه، بێبه‌شی و
چه‌پاندنی سێكسی، كه ئامانجێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی
له پشته‌وه‌یه، رۆڵێكی گرنگ و حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌یه
له پێكهاتنی ده‌روونی و داڕشتنی كه‌سێتی ئیسلامیی
جیهادیدا ( پهیوهستكردنهوهی بێبه‌شی سێكسی به فه‌نده‌مینتاڵیزمی
تیرۆریسته‌وه دواجار هیچ نییه جگه له وردكردنه‌وه‌ی
بێبه‌شیی ئابووری)(1) چونكه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا سه‌ره‌ڕای
ئه‌و سه‌ركوت و داخرانه سیاسییه‌ی هه‌یه به‌ڵام
ئابووری بازاڕ، نیمچه كرانه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی
ناچاری هێناوه‌ته ئارا، ده‌ڵێین ناچاریی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
پێداویستییه‌كانی ئابووری و جووڵه‌ی سه‌رمایه وا ئه‌خوازێت،
بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندی و راگه‌یاندن
(مۆبایل و سه‌ته‌لایت و ئنته‌رنێت) له پاڵا
فراوانبوونی كه‌رتی گه‌شتیاریی و بازرگانی سێكسی...
هتد هه‌موو تا راده‌ی وروژاندن كار ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌یل
و ئاراسته و حه‌زه سێكسییه‌كانی گه‌نج. به‌ڵام له
به‌رامبه‌ردا تاك له‌ژێر قورساییه‌كی زۆری سیستمی ئه‌خلاقی
و كه‌لتووریی باوی كۆمه‌ڵگه‌دایه و ناچاره به چه‌پاندن
و قهتیسكردنهوهی وزه سێكسییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش به ده‌ربڕینه
ئابوورییه‌كه واته راده‌یه‌كی زۆر له خستنه‌رووی
هۆكاره‌كانی وروژاندن و تواناییه‌كی كه‌م له سه‌رفكردنی
وزه‌ی سێكسی. ئه‌م ناكۆكی و دووفاقییه‌ی سیستمی سیاسی
و كۆمه‌ڵاییه‌تی دواجار تاك به‌ره‌و بێئومێدی (احباگ)
له دۆخی سیاسی و ئابووری ده‌بات و وا ده‌كات ره‌فتار
و بیركردنهوهكانیشی نه‌رێنی بن، كه سه‌ره‌نجام یا
دوور ده‌كه‌وێته‌وه له چالاكی سیاسی و هه‌ڵدێت له
روو به روو بوونه‌وه‌ی گرفته‌كانی یاخود په‌نا ده‌باته
به‌ر توندوتیژی له سیاسه‌تدا و ده‌یخاته نێو شه‌ڕێكه‌وه
كه هه‌موو شتێك وێران ده‌كات. فرۆید پێی وایه فشاری
كۆمه‌ڵایه‌تی له رووی ده‌روونییه‌وه چهپاندنێكی
ناخودئاگا به‌رهه‌م دێنێت كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو
له ره‌فتارێكی دوژمنكارانه‌دا به رووی هه‌موو ئه‌وانه
هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه كه به به‌رپرسیان ده‌زانێت له
كۆژانه‌كانی(معانات)، هه‌ندێك جاریش وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌و واقیعه، راكردن بێت لێی یا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان،
به خۆكوشتن كۆتایی دێت (2) .
ئه‌نجامدانی توندوتیژیش به هه‌ر ئاراسته‌یه‌كدا بێت
روو به خود یا به‌وانی دیكه هیچ نییه جگه له
خاڵیبوونه‌وه‌ی بارگه‌كانی شڵه‌ژان و تێكچوونه ده‌روونییه‌كان
له جه‌سته‌ی من یا ئه‌وانی دیكه‌دا (شڵه‌ژانی ده‌روونی
گرنگترین هاوه‌ڵا و شهریكهتاوانی شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تییه
و رووه شاردراوه‌كه‌ی پێك ده‌هێنێت.دیارترین به‌ڵگه‌ش
بۆ ئه‌مه فاشیزمی سیاسییه )(3).
سێكسواڵیتی له ئیسلامدا
له‌نێو هه‌ر سێ ئایینه یهكتاپهرستییهكهدا (
جودایزم، كریستیانیزم و ئیسلام) هه‌ڵوێستی ئایینی
ئیسلام له‌باره‌ی سێكس و ئاره‌زووه سێكسییه‌كانه‌وه
روونتر و راشكاوتر و جێی بایه‌خی زیاتره، ئه‌م بایه‌خدانه‌ی
ئیسلام به سێكس له‌سه‌ر ئاستی تاكی موسڵمانیش ره‌نگی
داوه‌ته‌وه و بۆته به‌شێك له پێكهاته‌ی كه‌سێتی
موسڵمان.
له كاتێكدا ئایینی ئیسلام هانی تاكی موسڵمان ده‌دات
بۆ هاوسه‌رگیریی و له‌م نێوه‌شدا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی
هاوسه‌رگیریی به نیوه‌ی ئیمان ده‌زانێت، به‌ڵام
كریستیانیزم هانی ره‌هبانییه‌ت و خۆگرتنه‌وه (به‌پێی
توانا) ده‌دات، فره‌ژنی له جودایزم و ئیسلامدا و
تاكهاوسهرێتی( به مه‌رجه قورسه‌كانی ئایینزای
كاسۆلیكییه‌وه) له مه‌سیحییه‌تدا جێگه‌ورێگه و
پێگه‌ی سێكس له هه‌ر یه‌كه له‌م ئایینانه نیشان ده‌دات.
سه‌ره‌ڕای خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانی ئه‌م
ئایینانه له‌مه‌ڕ سێكس و ئاره‌زووه سێكسییه‌كان ،
به‌ڵام جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری هه‌یه له نێوان
ئیسلام له لایه‌ك و جودایزم و كریستیانی له لاكه‌ی
دیكه‌وه ئه‌ویش وێناكردنی ئیسلامه بۆ دنیای دوایی و
ژیانی باوه‌ڕداران له نێو به‌هه‌شتدا، كه حۆری و
غیلمانیان بۆ دانراوه و ئه‌و گۆڕانه‌ی كه له به‌هه‌شتا
به سه‌ر وه‌زیفه‌ی سێكسدا دێت له سێكسێكهوه له
پێناو وه‌چه‌خستنه‌وه( له سه‌ر زه‌وی) بۆ سێكسێك له‌پێناو
چێژدا( له به‌هه‌شتا) ئه‌مه‌ش جیاوازه له‌و وێنایه‌ی
كه جوداییزم و كریستیانیزم بۆ ئه‌و دنیایه هه‌یانه
چونكه له‌م دوو ئایینه‌دا به‌هه‌شت(به‌و شێوه‌یه‌ی كه
له ئیسلامدا باسی ده‌كرێت) و حۆری و سێكسكردن
بوونیان نییه.
ئه‌گه‌ر هۆكارێكی بایه‌خدانی ئیسلام به سێكس و
سێكسواڵیتی له په‌یبردنی ئه‌م ئایینه‌وه بێت به
گرنگی و بایه‌خی رۆڵی ره‌مه‌ك(غریزه)ی سێكس له
ژیانی تاكدا،ئه‌وا هۆكاره‌كه‌ی دیكه په‌یوه‌ندی به‌و
پاشخانه كه‌لتوورییه‌وه هه‌یه كه ئایینی ئیسلام
تیایدا سه‌ریهه‌ڵدا، واته كه‌لتووری نیمچه دوورگه‌ی
عه‌ره‌ب كه وه‌ك رۆشنبیری سعودی كامل نه‌جار ئاماژه‌ی
پێده‌دات عه‌ره‌بی پێش ئیسلام زۆر په‌رۆش و هۆگری
سێكسكردن بوون و به شێوه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو سێكسیان
ده‌كرد كه هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌و ئازادییه سێسكییهی
كه له په‌رستگاكانی عه‌شتاردا ده‌كرا. ئه‌م
هۆگربوونه به سێكس ته‌نانه‌ت له ناو زمانیشیاندا ره‌نگی
داوه‌ته‌وه و چه‌ندین چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی جۆراوجۆریان
بۆ سێكسكردن و ئه‌ندامی زاوزێی ژن و پیاو به‌كارهێناوه
ئه‌مه‌ش وه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌و شێواز و
رێگایانه‌ی كه بۆ سێكسكردن به‌كاریان هێناوه.
كاتێكیش ئیسلام دێت زۆرێك له‌و شێواز و رێگایانه وه‌ك
خۆیان ده‌مێننه‌وه،(قال ابن عباس إن هژا الحی من قریش
كانوا یتزوجون النسا‌و ویتلژژون به‌ن مقبلات ومدبرات
فلما قدموا المدینه تزوجوا من الانصار، فژهبوا
لیفعلوا به‌ن كما كانوا یفعلون بمكه فأنكرن ژلك وقلن
هژا شئ لم نكن نُۆتی علیه. فأنتشر الحدیپ حتی انتهی
الی رسول الله-ص- فانزل الله تعالی فی ژلك " نساۆكم
حرپ لكم فأتوا حرپكم أنی شئتم"(البقره/223). قال: إن
شئت مقبله وإن شئت باركه وانما یعنی بژلك موچع الولد)
(4) ئبین عه‌باس وتویه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی قوڕه‌یش ژنیان
ده‌هێنا و له پێش و له پاش چێژیان لێ ده‌بینی،
كاتێكیش چوون بۆ مه‌دینه و ژنیان له ئه‌نساره‌كان
هێنا، هه‌مان شتیان له‌گه‌ڵا ئه‌مانیشدا كرد كه له
مه‌كه ده‌یان كرد و ژنه‌كانیش ره‌تیان كرده‌وه و
وتیان ئێمه ئه‌م شته‌مان له‌گه‌ڵا نه‌كراوه. ئه‌م
قسهوباسهش بڵاو بووه‌وه تا گه‌یشته‌وه په‌یامبه‌ر(د.خ)
ئیدی خودا ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند" ژنان‌و كێڵگه‌ی
خۆتانن، له هه‌ر كوێوه ده‌تانه‌وێ، بچنه كێڵگه‌ی
خۆتانه‌وه ـ قورئانی پیرۆز ـ وه‌رگێڕانی هه‌ژار" وتی
ئه‌گه‌ر ویستت روو به‌روو ئه‌گه‌ر ویستیشت له‌سه‌ر چۆك
له‌مه‌یشدا مه‌به‌ستی له شوێنی مناڵبوونه. هه‌ر ئه‌م
حه‌زه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ رێگه جۆرا وجۆره‌كانی
سێكسكردن وای كردووه كه چه‌ندین لێكدانه‌وه و راڤه
بۆ (أنی شئتم) بكرێت تا بتوانن چۆنیان بوێت له‌گه‌ڵا
ژناندا جووت ببن. بۆیه ئیسلام كه هات نه‌یتوانی ئه‌و
حه‌زه‌ی خه‌ڵكی بۆ سێكس كۆنترۆڵا بكات و ته‌نها
رێكیخستهوه به جۆرێك بواری دا به پیاوان چه‌ندین
ژن و كه‌نیزه‌كیان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌ك مهغیرهی
بن شعبه حه‌فتا ژنی هه‌بووه جگه له‌ك كه‌نیزه‌ك، ئه‌و
چوا چوار ژنی ده‌هێنا و دواتر ته‌ڵاقی ده‌دان(5). ئه‌مه
گه‌رچی له رواڵه‌تا ره‌هه‌ندێكی رادیكاڵانه ده‌دات
به روانینی ئیسلام بۆ سێكسواڵیتی و چۆنێتی وه‌ڵامدانه‌وه
به غه‌ریزه‌ی سێكسی به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا روانینێكی
چه‌پێنه‌ر و پیاوسالارییانه‌ی ته‌واوی به‌سه‌ردا زاڵه
چ له ژیانی ئه‌م دنیایی و چ له ژیانی ئه‌و دنیاییدا.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه رادیكاڵهكهی ئیسلام له‌وه‌دا بێت
كه پیاوان ئازادن چوار ژن و چه‌ندیشیان توانی كه‌نیزه‌ك
( إما ْ) واته كۆیله‌ی سێكسیان هه‌بێت و به‌مه‌ش چێژ
له په‌یوه‌ندی سێكسی وه‌رگرن و سێكس ته‌نها له ره‌هه‌نده
زایهندییهكهی (تناسلی)دا قه‌تیس نه‌مێنێته‌وه و
وهزیفیهكی لیبیدی وه‌رگرێت. ئه‌وا لایه‌نه پیاو
سالارییهكهی له‌و ره‌فتار و تێڕوانینهدایه كه بۆ
ژن هه‌یه‌تی به‌و مانایه‌ی ئه‌م ئازادییه ته‌نها بۆ
پیاوه و ژنان نه‌ك هه‌ر ئه‌و ئازادییه‌یان نییه و
خراونه‌ته خزمه‌تی تێركردنی ئاره‌زووی سێكسی پیاوانه‌وه.
لایه‌نه چهپێنهرهكهیشی له قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر
جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی و سۆزدارییه له‌نێوان
نێر ومێدا ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كی
شه‌رعیدا نه‌بێت. پێویسته ئه‌مه‌یان به دووخاڵ كه‌مێك
روون بكه‌ینه‌وه.
1. ژن له‌ئیسلامدا سه‌رچاوه‌ی خۆشی و چێژبینینی
پیاوانه (6) و خودا حه‌ز و ئاره‌زووكردنی ژنانی بۆ
خه‌ڵكی (مه‌به‌ست له موسڵمانانه)رازاندۆته‌وه تا
ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ چێژ و كامه‌رانی و ناز
ونیعمه‌تی ژیان{زُیِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَۆاتِ
مِنَ النِّسَاو ۆالْبَنِینَ ۆالْقَنَاگِیڕ
الْمُقَنگَرَهِ مِنَ الژَّهَبِ ۆالْفِچَّهِ
ۆالْخَیْلِ الْمُسَوَّمَهِ ۆاڵاَنْعَامِ ۆالْحَرْپِ
ژَلِكَ مَتَاعُ الْحَێاهِ الدُّنْێا ۆاللّهُ عِندَهُ
حُسْنُ الْمَێبِ} [ێ‌ل عمران: 14]. غه‌زالیش ده‌ڵێت
(و فی الاستئناس بالنساو من الاستراحه مایزیل الكرب
و یروًح القلب و ینبغی ان یكون لنفوس المتقین استراحات
بالمباحات) (7) واته له هاوده‌می ژناندا حه‌وانه‌وه‌ی
تیایه كه خه‌م ناهێڵێت و دڵیش ئاسووده ده‌كات، ده‌روونی
خواپه‌رسته‌كان پێویسته حه‌وانه‌وه‌ی رێپێدراویان هه‌بێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ژنێك رازی نه‌بێت سێكس له‌گه‌ڵا
مێرده‌كه‌یدا بكات ئه‌وا به‌ر نه‌فره‌تی خواوه‌ند ده‌كه‌وێت
من حدیپ أبی هریره رچی الله عنه أن رسول الله صلی
الله علیه وسلم قال: إژا دعا الرجل امرأته إلی فراشه
فلم تأته فبات غچبان علیها لعنتها الملائكه حتی تصبح.
من حدیپ أبی هریره رچی الله عنه قال: قال رسول الله
صلی الله علیه وسلم: والژی نفسی بیده ما من رجل یدعو
امرأته إلی فراشه فتأبی علیه إلا كان الژی فی السما‌و
ساخگاً علیها حتی یرچی عنها (8)
واته( ئه‌بو هوره‌یره گێڕاویه‌تییه‌وه كه په‌یامبه‌ر(د.خ)
فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی بانگ كرد بۆ سه‌ر
جێی و ئه‌ویش ره‌تی كرده‌وه‌و مێرده‌كه‌یشی به تووڕه‌ییه‌وه
مایه‌وه ئه‌وا تا به‌یانی فریشته‌كان نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن.
دیسان ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت كه په‌یامبه‌ر گوتویه‌تی
به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته هه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی
بانگهێشت بكات بۆ سه‌رجێی و ژنه‌كه رازی نه‌بێت ئه‌وه‌ی
له ئاسمانه(واته خودا) لێی توڕه ده‌بێت هه‌تا
مێرده‌كه‌ی لێی رازی نه‌بێت) به‌م مانایه ئه‌گه‌ر
ژنێك له وه‌ڵامدانه‌وه به داوای مێرده‌كه‌ی دڵی
مێرده‌كه‌ی رازی نه‌كات ئه‌وا خواش لێ رازی نابێت هه‌تا
ره‌زامه‌ندی پیاوه‌كه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنێت. جگه‌له‌وه
پیاو مافی خۆیه‌تی له‌به‌رامبه‌ر یاخی بوونی ژنه‌كه‌یدا
كه ئه‌گه‌ر ئامۆژگاریشی كرد و هه‌ر به‌قسه‌ی نه‌كرد
ئه‌وا ده‌توانێت جێگه خه‌وتنی لێ جیا بكاته‌وه و
لێی بدات( هه‌ندێك ده‌ڵێن لێدانی توند نا!) ۆاللاتِی
تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِڤُوهُنَّ ۆاهْجُرُوهُنَّ
فِی الْمَچَاجِعِ ۆاچْڕبُوهُنَّ فَإِنْ أَگَعْنَكُمْ
فَلا تَبْغُوا عَڵیْهِنَّ سَبِیلًا إِنَّ اللَّهَ كَانَ
عَلِیًّا كَبِیرًا ) النسا‌و/34 . له هاوسه‌رگیری
ئیسلامی‌دا مافی نه‌فه‌قه‌ی ژن به‌ستراوه‌ته‌وه به
تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی پیاوه‌كه‌ی و ئه‌م حوكمه شه‌رعییه
ته‌وزیف كراوته‌وه نێو یاساكانی ئه‌مڕۆی زۆربه‌ی
وڵاتانی ئیسلامییه‌وه. لێره‌دا بوونی ژن بچووك و
كورت ده‌كرێته‌وه بۆ جه‌سته و له جهستهیشیدا ره‌هه‌نده
سێكسواڵیتی و وروژێنهرییهكهی زه‌ق و زۆپ ده‌كرێته‌وه
نه‌ك بوونه‌وه‌رێك به ته‌واوی ره‌هه‌نده مرۆییهكانییهوه.
ئه‌گه‌رچی ئیسلام بۆ تێركردنی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی
ژن هه‌ندێك حوكمی داناوه تا ئه‌وه‌ی ژن ده‌توانێت له‌سه‌ر
په‌ككه‌وتنی سێكسی مێرده‌كه‌ی داوای ته‌ڵاق بكات به‌ڵام
له‌مه‌شدا وه‌ك فاتیمه مه‌رنیسی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات
ئه‌م رێ و شوێنانه له‌و ترسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه
كه له چه‌پاندنی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی ژن‌دا هه‌یه
به‌تایبه‌ت كه ژنان له پێش هاتنی ئیسلامدا سه‌ر بهخۆییهكی
ته‌واویان هه‌بووه له ژیانی سێكسییاندا، بۆیه
دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووه زۆره‌یان بۆ
سێكسكردن كارێكی ئه‌سته‌م بوو، به‌وه‌شه‌وه هێشتا له‌و
سه‌رده‌مه‌دا گه‌لێك حاڵه‌تی خیانه‌تی هاوسه‌ری
روویداوه كه پیاوان چوونه‌ته لای محمد شكاتیان له
ده‌ست ناپاكی ژنه‌كانیان كردووه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی
دابه‌زینی ئایه‌تی الملاعنه .
ئه‌وه‌ش كه ده‌ووترێت مه‌به‌ست له فره‌ژنی رێگرتن
بووه له ئیباحییهتێك كه پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام
له‌ناو نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا باو بووه ئه‌وا ئه‌و
رێگرتنه ته‌نها ژنانی گرتۆته‌وه و ئیباحییهتهكه
بو پیاوان له ژێر ناوی فره ژنی، كۆیله‌ی سێكسی و
هاوسه‌رگیری موتعه و ... هتد خراوه‌ته نێو چوارچێوه
شه‌رعه‌وه. چونكه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و را و
بۆچوونانه‌وه كه ده‌ڵێن ژنان پێش هاتنی ئیسلام له
پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ‌دا بوون، ژنان خاوه‌ن
بڕیار و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بوون.
2. سه‌باره‌ت به چه‌پاندنی ئاره‌زووه سێكسییه‌كانی
تاكیش، ئیسلام وه‌ك گشت ئایینه‌كانی دیكه هه‌مان
میتۆد و ئه‌حكامی فیقهی و شه‌رعی په‌یڕه‌و كردووه،
به‌ڵام به هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندێتییه‌وه، كه لێره‌دا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باسه‌كه ده‌رنه‌چین ناچینه نێو
ئه‌و به‌راورده‌وه. ده‌سته‌واژه‌ی چه‌پاندن له
ئیسلامدا به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی حه‌رام دێت كه قه‌ده‌غه‌كردنێكی
خواوه‌ندیی ده‌گرێته‌وه. ئاشكرایه ئیسلام كۆمه‌ڵێك
یاسا و رێ شوێن و سزای توندی داناوه بۆ په‌یوه‌ندی
(ناشه‌رعی) سێكسی و سۆزداریی نێوان نێر و مێ. هه‌ڵبه‌ته
له ئیسلامدا رێ و شوێنی خۆپارێزیی هه‌یه بۆ روونه‌دانی
په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له نێوان نێر و مێدا له
گرنگترینیان سه‌پاندنی باڵا پۆشی و نیقاب كردنی ژنان
و رێگرتنه له تێكه‌ڵاو بوونی كچ و كوڕ له كایه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له رووی زاتیشهوه تاك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
وروژاندن و دوور كه‌وتنه‌وه له سه‌رچاوه‌كانی گوناه
و زیناكردن پێویسته هاوسه‌رگیری بكات ، خۆ ئه‌گه‌ر
ئه‌و كه‌سه توانای مه‌سره‌فكردن و ئیداره‌دانی ژیانی
خێزانی نه‌بێت، ئه‌وا دوو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه یا
ئه‌وه‌تا لایه‌نی ئاییندارییهكهی زیاتر به‌هێز بكات
به‌تایبه‌ت رۆژووگرتن عن عبد الله بن مسعود قال : قال
لنا رسول الله صلی الله علیه وسلم یا معشر الشباب ، من
استگاع منكم الباوه فلیتزوج فإنه أغچ للبصر ، وأحصن
للفرج ، ومن لم یستگع فعلیه بالصوم فإنه له وجاو (9)
واته له عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعوده‌وه وتوویه‌تی په‌یامبه‌ر
د.خ پێی وتین : ئه‌ی گه‌نجان هه‌ر كه‌سێك له ئێوه
توانی ماڵ و حاڵی هه‌بێت ئه‌وا با ژن بێنێت له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌مه بۆ پاراستنی چاو (له ته‌ماشاكردن) و پاراستنی
كۆئه‌ندامی زاو زێ باشتره ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌یتوانی
ئه‌وا با به‌رۆژوو بێت كه رێگره لێی. رێگه‌ی دووه‌میش
ئه‌وه‌یه كچه كه‌نیزه‌كه ئیمانداره‌كان بخوازێت{
ۆمَن لَّمْ ێسْتَگِعْ مِنكُمْ گَوْلًا أَن ێنكِحَ
الْمُحْصَنَاتِ الْمُۆْمِنَاتِ فَمِن مَّا مَڵكَتْ
أَیْمَانُكُم مِّن فَتَێاتِكُمُ الْمُۆْمِنَاتِ ۚ}.
په‌نابردنه به‌ر ته‌سه‌وف و زوهدیش واته چه‌پاندنی
حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان كه حه‌زی سێكسی له
گرنگترینیانه، به‌وه‌شدا كه حه‌زی سێكسی دۆخێكی ره‌مه‌كییه
بۆیه ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌م حه‌زه زۆر ئه‌سته‌مه
ئه‌گه‌ر مه‌حاڵا نه‌بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی دووچاری چه‌ندین
گرفت وشڵه‌ژانی ده‌روونی و ره‌فتاریی ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یشه‌وه غه‌زالی له كتێبی (احیا‌و
علوم ا‌لدین)دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌نها ئه‌و
گروپه ده‌ربازی ده‌بێت كه رێگه‌ی په‌یامبه‌ر و ئه‌سحابه‌كانی
گرتووه، دنیای به ته‌واوی ته‌رك نه‌كردووه و ئاره‌زووه
سێكسییهكانیشی به‌ته‌واوی سه‌ركوت نه‌كردووه ته‌نها
ئه‌و حه‌زانه نه‌بێت كه لهملكهچبوون بۆ شه‌رع و
عه‌قڵا ده‌رده‌چن (10). دیاره بۆ موسڵمانێكی نیمچه
دوورگه‌ی عه‌ره‌بیی هه‌زار و چوار سه‌د ساڵ له‌مه‌و
پێش كپ كردنه‌وه‌ی حه‌زوو ئاره‌زووه سێكسییه‌كان نه‌ك
هه‌ر سه‌خته به‌ڵكو رێگه‌یه‌كی ئاسانتر هه‌یه ئه‌ویش
به‌شداریكردنه له شه‌ڕ وفتوحاتدا هه‌تا هه‌م باره
ئابووییهكهی خۆیی پێ باش بكات هه‌میش له‌و شه‌ڕانه‌دا
ژن و كچی سه‌بیه‌ی ده‌ست كه‌وێت.
حه‌زی ده‌ستكه‌وتن و گرتنی ژنان به سه‌بیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا
به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵگه ناموسڵمانه‌كاندا
ناوه‌ستێته‌وه و سه‌ر ده‌كێشێت بۆ شه‌ڕه ناوخۆییه
خوێناوییه‌كانی نێو باڵ و مه‌زهه‌به ده‌سترۆیشتووه‌كانی
خه‌لافه‌تی ئیسلامی، مێژووی شه‌ڕه‌كان پڕن له نمونه‌ی
له‌م جۆره. بۆ نمونه له شه‌ڕی جه‌مه‌لدا لایه‌نگرانی
عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب داوایان له عه‌لی كرد تا رێگه‌یان
بدات كه عائیشه كچی ئه‌بوبه‌كری سدیق و هاوسه‌ری
محمد(له كاتێكدا هاوسه‌ره‌كانی محمد پێیان ده‌وترا
دایكی موسڵمانان) بهسهبیه بگرن به‌ڵام عه‌لی رێگه‌ی
نه‌دا و پێی گوتن ئایا دایكی خۆتان ده‌كه‌نه سه‌بیه؟
(11). له شه‌ڕی كه‌ربه‌لا و پاش كوشتنی حوسین، هه‌ندێك
له خه‌ڵكی شام داوایان ده‌كرد فاتیمه‌ی كچی حسین
بكرێته سه‌بیه. هه‌ر یه‌كه له ته‌به‌ری، ئیبن كه‌سیر
و ئیبن ته‌یمیه‌ش باسیان له‌وه كردووه كه له
رووداوی حهڕهدا كه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدوڵای
كوڕی زوبێر له خه‌لافه‌تی یه‌زید، لایه‌نگرانی یه‌زید
هێرشیان كرده سه‌ر شاری شاری مه‌دینه، چه‌كداره‌كانی
ئه‌م خه‌لیفه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و و سێ رۆژ به‌هه‌زاران
كچ و ژنیان ئیغتیساب كرد (12).
به‌وه‌ستانی شه‌ڕی فتوحات له ساڵی 732ز 114ك ئیدی
گرتنی ژنانیش به سه‌بییه راده‌وه‌ستێت هه‌تا هاتنی
ئیمپراتۆریای عوسمانی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له
دوای وه‌ستانی سه‌رده‌می فتوحاته‌وه واته نزیكه‌ی
دوای 36 ساڵا دیارده‌ی ته‌سه‌وف و زوهد یا دنیا نه‌ویستی
زیاتر په‌ره ده‌سێنێت و بڵاو ده‌بێته‌وه. واتا ده‌ركه‌وتنی
ته‌سه‌وف و پشت كردنه خۆشییه‌كانی دنیا هاوكاته له‌گه‌ڵا
زیاد بوونی سامان و خۆشگوزه‌رانی خه‌لیفه‌كان و داروده‌سته‌كانیان
و سه‌ركردنه سه‌ر رابواردن له لایه‌كه‌وه‌و له‌لایه‌كی
دیكه‌یشه‌وه فراوان بوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری و نه‌داری
ره‌شه خه‌ڵكه‌كه. لێره‌وه بێ ئومێدی هه‌ندێك كه‌س
له گه‌یشتن به‌و خۆشی كامهرانییهی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان
و دار‌و ده‌سته‌ی خه‌لیفه‌كان ناچاریان كردن به‌وه‌ی
حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان بچه‌پێنن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ
به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت (13).
سه‌له‌فییه‌ت و ئیسلامی سیاسی وه‌ك به‌رهه‌مێكی
سیستمی سه‌ركوت و چه‌پاندن
سیستمی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی له مه‌غریبه‌وه هه‌تا
پاكستان، كه به كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان داده‌نرێن، له
جیهاندا به سیستمگه‌لێكی سته‌مكار ناسراون، سته‌مكارییه‌ك
كه هه‌موو ماناكان له ژیان وه‌رده‌گرێته‌وه و ته‌واوی
مافه‌كانی تاك زه‌وت ده‌كات. له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م
وڵاتانه تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیست وڵاتانی
داگیركراو بووبێتن، ئه‌وا ده‌توانین ئه‌مڕۆ به
وڵاتانی زه‌وتكراو ناویان به‌رین ؛ چونكه له‌لایه‌ن
كه‌مینه‌یه‌كی فه‌رمانڕه‌وای سیاسیی بازرگانه‌وه كۆی
سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و سه‌رچاوه‌كانی
بڕیاری سیاسی‌یان له هاوڵاتییان زه‌وت كردووه. به
مانایه‌ك فه‌رمانڕه‌واكان سه‌رچاوه سروشتییه‌كان
وسه‌رچاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان زه‌وت كردووه و سه‌رچاوه
مرۆییهكانیشیان پشتگوێ خستووه و ژێرپێ ناوه؛ ئه‌م
بێبه‌شییه ئابوریی _ سیاسییه دواتر ورد ده‌بێته‌وه
و به‌نێو كۆی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا رۆده‌چێت.
ئه‌و مانا سیمبۆڵییه‌ی كه ده‌وترێت تاك له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا
سه‌ركوتكراو ترسێنراو و خه‌سێنراوه له خۆوه نه‌هاتووه
و په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوورییه‌وه هه‌یه{ئه‌گه‌ر سه‌ركوتی سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ما و به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌پاندنی ده‌روونی
و كوشتنی چێژی ژیان و ژیاندۆستی بێت و دروستكه‌ری
كه‌سێتی تێكشكاو و تاكی كه‌رامه‌ت شكێنراو بێت، ئه‌وا
بێبه‌شی ئابووری مۆركی خه‌ساندن له نه‌ستی مرۆڤدا وه‌رده‌گرێت
و زامێكی نه‌رجسی لهنهستیدا دروست ده‌كات. چونكه
پاره و سامان به هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
كه هه‌یه‌تی له‌سه‌ر نه‌ستی تاك سیمبۆڵیكی چوكی (قچیبی)
و تێركردن وه‌رده‌گرێت، پڕبوونی گیرفان به پاره ئه‌و
غرور و شكۆ مناڵانه‌یه ده‌وروژینێت كه له هه‌ستی
خاوه‌ندارێتیكردنی مه‌مكی دایكێكی به‌خشنده‌دا هه‌یه(14).
گرێی خه‌ساندن گه‌وره‌ترین گرێكوێره‌ی هاوڵاتییه له‌م
كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووانه‌دا كه ده‌ركه‌وته‌كانی له
ده‌ستبردن و ته‌حه‌ڕوش كردن به ژنانه‌وه ده‌ست پێ
ده‌كات و به فره‌ژنیدا تێده‌په‌ڕێت و له به سهبیهگرتن
و ئیغتیساب كردنی ژنان له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌گاته
ترۆپكی خۆی، ئه‌مانه نمایشگهلێكن بۆ نكۆڵی كردن له
خه‌ساندن و نیشاندانی پیاوه‌تی.
گرێی خه‌ساندن له بنه‌ڕه‌ته‌وه گرێیه‌كی مناڵییه كه
یاسای باوك به‌سه‌ریدا ده‌یسه‌پێنێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی
دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا دایكدا، بۆیه مناڵا
له پرۆسه‌یه‌كی تهمایهكردندا Identification به
باوك، مه‌یله سێكسییه‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌ره‌وه و
ژنێكی دیكه وه‌رده‌چه‌رخێنێت. له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
تاك هه‌ر له مناڵییه‌وه ته‌ماهی به چه‌ند سیمبۆڵێكی
دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له‌وانه مامۆستا، پاشان
له چوونه سه‌ری ته‌مه‌ندا تهماهیكردن به هه‌ر كاره‌كته‌رێكی
دیكه كه كاریگه‌ری كاریزمیی له‌سه‌ر تاك هه‌یه وه‌كو
سه‌ركرده‌كان. هه‌موو ئه‌م پرۆسه‌ی تهماهیكردنانهش
له سه‌رسامییه‌وه به هێزی باوك – سه‌ركرده‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن. سه‌رسامییه‌ك كه هاوكات له‌گه‌ڵا خۆیدا بڕێك
شه‌ڕه‌نگێزیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا خۆیدا
هه‌ڵگرتووه، چونكه ترس له خه‌ساندن له‌لایه‌ن ئه‌م
سیمبۆڵانهوه تاك ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
ده‌ره‌كی به‌رده‌وامه‌وه.
ئه‌گه‌ر تهماهیكردن له‌گه‌ڵا ده‌سه‌ڵاتدا و ملكه‌چبوون
بۆی رێگه چاره‌یه‌ك بێت بۆ قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و
شڵه‌ژان و تێكچوونه ناوه‌كی و ده‌روونییه‌ی كه له‌ئه‌نجامی
هه‌ست بهكهمیكردن و خۆ به‌هیچ نه‌زانیندا دێته
ئاراوه، ئه‌وا ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تر تهماهیكردنه به
دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات و خۆخستنه پاڵا سه‌ركرده
و قاره‌مانی فریادره‌س و چوونه ناو ئه‌و گروپانه‌وه
كه هه‌ستی دڵنیایی و ئاسوده‌یی ده‌روونییان ده‌داتێ،
به‌مه‌ش پابهندێتییهكانی به جفاتهكهیهوه ده‌بچڕێنێت
و نكۆڵی له هه‌ر جۆره ئینتیمایه‌كی پێشووی ده‌كات.
به‌م جۆره تاك ئه‌و وێنه زاتییه سوكایه‌تی پێكراوهی
رابردووی ده‌نێته چاڵا و په‌شیمانیش ده‌بێته‌وه له
داننان به په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كانی پێشووی، له
تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه لادانه به‌لای
توندڕه‌وی و په‌ڕگیریدا(15).
له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا له ملكه‌چ كردن بۆ ده‌سه‌ڵاتیشدا
نه‌مانی ئینتیما هه‌ر ئاماده‌یی هه‌یه، كه به‌ده‌ربڕینه
ماركسییه‌كه‌ی تاك پشت ده‌كاته هاوچین و هاوخهمهكانی
و له گه‌ڕاندا بۆ خۆ لادانێكی وه‌همی له خه‌ساندن
و پڕكردنه‌وه‌ی گیرفانی به پاره، ئینتیمای بۆ پێگه
ئابوورییه‌كه‌ی پێشووی نامێنێ.
له راستیدا كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش به‌ده‌رنییه لێیان، سیخناخن له
مرۆگه‌لی بێ ئینتیما و تووڕه له ئینتیما یا به
مانایه‌كی دیكه تاكی ناهاوڵاتی، كه به رواڵه‌ت له
ژیانێكی مۆدێرندان له ناوه‌ڕۆكدا شێوه ژیانێكی خێڵه‌كییانه
ده‌ژین كه بێبه‌شن له هۆكاره‌كانی ژیانێكی كامه‌ران
و له‌رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و كامهرانییهدایه
كه ئیدی ئینتیماكانیش له‌ده‌ست ده‌چن. كۆچكردن به‌ره‌و
رۆژئاوا و ناچاربوون به‌هه‌ڵگرتنی ناو و ناسنامه‌ی
جیاواز له ناو و ناسنامه‌ی راسته‌قینه، نمونه‌یه‌كه
له نكۆڵی‌كردن له ئینتیمائاتهكانی پێشوو و ده‌ربڕینێكی
ئه‌م هه‌ڵهاتنه ره‌مزییه‌یه كه پێشتر ئاماژه‌مان
پێیدا. كۆمه‌ڵناسی مه‌غربی ( عه‌بدولسه‌مه‌د ئهلدهیالمی)
له نه‌مانی ئینتیمای تاك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌غریبیدا
ئاماژه بۆ دوو ئاراسته ده‌كات. ئاراسته‌ی یه‌كه‌میان
كۆچكردنه به‌ره‌و ئیسپانیا و ئاراسته‌ی دووه‌میان
خۆته‌قاندنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانه، كه هه‌ردووكیانی
به زمانی مه‌غریبی بهحهریك (بنه‌مای وشه‌ی حریق)
واته سووتاندن ناوبردووه.
ئاراسته‌ی یه‌كه‌میان ئاراسته‌یه‌كی ئاسۆییه واته
كۆچكردن به‌ره‌و ئیسپانیا وئه‌وروپا كه كۆچبه‌ره‌كان
به‌ر له‌وه‌ی بچنه ناو خاكی ئیسپانیاوه ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان
ده‌سووتێنن، تاكو ناسنامه‌یه‌كی دیكه‌یان ده‌ستبكه‌وێت
و له‌وێشه‌وه بگه‌ن به ژیانێكی خۆشگوزه‌ران ، بگه‌ن
به‌سه‌ر زه‌مینی به‌دیهاتنی خه‌ون و خۆزگه و حه‌زه‌كان.
به‌ڵام ئاراسته‌ی دووه‌میان ئاراسته‌یه‌كی شاقووڵییه
واته به‌رزبوونه‌وه له زه‌وییه‌وه بۆ ئاسمان كه
ئیسلامییه‌كی خۆكوژ له پرۆسه‌یه‌كی ته‌واو نههیلیستیدا
گشت لینك و ئینتیماكانی به كۆمه‌ڵگه‌وه له رێگه‌ی
خۆته‌قاندنه‌وه ده‌سووتێنێت( ئه‌و گڕو كڵپهیهی له
خۆته‌قاندنه‌وه‌دا په‌یدا ده‌بێت بێگومان سووتانێكی
زۆر خێرا و به هێزه) بۆ ئه‌وه‌ی بچێته به‌هه‌شت و
بگات به كامه‌رانییه‌كی هه‌تا هه‌تایی سێكسی.
هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه هه‌ڵهاتنه له شوێنكاتێكی نه‌خوازراو
و ته‌حه‌مول نه‌كراوه‌وه به‌ره‌و شوێنكاتێكی
خواستراو، جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه سه‌فه‌ركردن بۆ
وڵاتێكی دی تووڕهه‌ڵدانی هه‌موو رابردووه، له
كاتێكدا خۆكوژێكی سه‌له‌فی له پرۆسه‌ی باوه‌شكردن به
رابردوودا و له هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رابردوودا ده‌یه‌وێت
بڕوات بۆ به‌هه‌شت. عه‌بدول له‌تیف ئهلدهیالمی له
باره‌ی رۆڵی چه‌پاندنی سێكسییه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر بێبه‌ش(حرمان)ی
سێكسی ده‌كاته‌وه كه بریتییه له هه‌ستی بێئومێدی
و شكست، هه‌ر ئه‌م به هۆی ههستهشهوهیه مرۆڤ به‌های
مرۆیی خۆی لا كه‌م ده‌بێته‌وه و بێهیوا ده‌بێت له
ژیان. بۆیه خۆته‌قاندنه‌وه یا په‌نابردنه به‌ر
جیهاد و توندوتیژی ته‌نها چاره‌سه‌رێكه له به‌رده‌میدا
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م رزگاری بێت له خودێكی بێ‌توانا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ژیانی مۆدێرن و شكستخواردووش له بینینی رۆڵی نێرینه‌یی
ته‌قلیدی خۆی ئه‌ویش توانای نیكاح و نه‌فه‌قه‌یه(16).
هه‌ر بۆیه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا چوونی تاك بۆ ناو
گروپه ئیسلامییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی رێگای جیهادكردن
مانای كرانه‌وه‌ی ده‌رگای هیوایه‌كه كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا سیستمێكی داعشیی داده‌مه‌زرێنێت
كه تیایدا پیاوه‌تیی له‌ده‌ستچووی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
و ژن و كه‌نیزه‌كی زۆری ده‌بن. خۆ ئه‌گه‌ر كوژراش ئه‌و
ئه‌وا ده‌چێته به‌هه‌شت و له‌وێ ده‌گات به حۆری و
غیلمان.
جیهادی نیكاح و له‌شفرۆشی پیرۆز { البغاو المقد‌س }
وه‌ك زۆربه‌ی ئایینهكانیتر له ئیسلامیشدا میسۆلۆژیا،
چ وه‌ك بابه‌ت چ وه‌ك ره‌مز، ئاماده‌یی هه‌یه. چه‌مكی
سێكسی پیرۆز یا له شفرۆشی پیرۆز(الجنس المقد‌س او
البغاو المقد‌س) یه‌كێكه له‌و چه‌مكه میسۆلۆژییانهی
كه له‌گه‌ڵا جیهادی نیكاحدا كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه
ده‌رچوو، لێكچوونێكی زۆریان هه‌یه. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سته و دامه‌زراوه و
بانگخوازهكانهوه فه‌توا له‌سه‌ر پرسی جۆرا وجۆر ده‌رئه‌چێت،
به‌ڵام فه‌توای جیهادی نیكاح یه‌كێكه له‌و فه‌توا پڕ
مشتومڕانه‌ی كه له له‌لایه‌ن هه‌ندێكه‌وه ره‌ت ده‌كرێته‌وه
و له‌لایه‌نی هه‌ندێكی تره‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت و
بگره چه‌ندان كچ و ژن له وڵاتانی عه‌ره‌بی و
وڵاتانی جیهان به‌و جیهاده‌وه په‌یوه‌ست بوون.
ئه‌م فه‌توایه ده‌ربڕی فه‌نتازیایه‌كی سێكسییه كه
فره‌ژنی و كۆیله‌یی سێكسیی ئه‌م دنیا و حۆرییه‌كانی
ئه‌و دنیا له ئه‌ندێشه‌ی تاكی موسڵماندا دروستیكردووه،
بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیهادی نیكاح له‌لایه‌ن به‌شێك
له موسڵمانانه‌وه ره‌تیش بكرێته‌وه ئه‌مه ناكاته
ره‌تكردنه‌وه‌ی خودی فه‌نتازییه سێكسییه‌كه، ئه‌و فه‌نتازیایه‌ی
كه ریشه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگه دێرینه‌كاندا هه‌یه.
له كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌تاییه‌كاندا سێكس له‌گه‌ڵا هه‌ر
یه‌كه له ئه‌فسانه و ئاییندا په‌یوه‌ندییه‌كی
تێكچڕژاو و پێكه‌وه به‌ستراویان هه‌یه، هه‌ر له
یه‌كگرتنی خواوه‌ندی نێر ومێی سۆمه‌رییه‌كانه‌وه تا
سروته‌كانی په‌رستنی زێ و په‌رستنی چوك و چیرۆكی
ئاده‌م و حه‌وا كه له هه‌ر سێ ئایینه یه‌كتا پهرستییهكهدا
به شێوه‌ی جۆرا وجۆر باسی لێكراوه، به‌گشتی له
كۆمه‌ڵگایانه‌دا سێكس وه‌ك شتێكی پیرۆز سه‌یری كراوه.
ئه‌م پیرۆزییه ده‌گاته ئاستێك كه لای سۆمه‌رییه‌كان
خواوه‌ند خۆی سه‌رپه‌رشتی و چاودێری له‌شفرۆشی پیرۆز
ده‌كات و ده‌بێت هه‌موو ژنێك بۆ یه‌كجار له ژیانیدا
له په‌رستگاكانی عه‌شتار واته خواوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا
له‌گه‌ڵا بێگانه‌یه‌كدا سێكس بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا
بڕێك پاره وه‌ربگرێت، سرووتهكهیش به‌و جۆره بوو كه
ژنان له په‌رستگای عه‌شتاردا ده‌وه‌ستان و چاوه‌ڕێی
رێبوارانیان ده‌كرد و ده‌بوو نه‌ڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه
تا سێكس نه‌كه‌ن. له پاڵ ئه‌م شێوازه‌دا ژنانێكیش هه‌بوون
كه به‌رده‌وام له په‌رستگای عه‌شتاردا ده‌ژیان خۆیان
ته‌رخان كردبوو بۆ سێكسكردن و پێیان ده‌وترا (قادیشتۆ)
واته ژنانی پیرۆز وپاكیزه(17) .
سه‌رنج بده‌ن كه قادیشتۆ و ژنه موجاهیده خۆبه‌خشه‌كان
بۆ نیكاحكردن له‌گه‌ڵا موجاهیده ئیسلامییه‌كاندا چه‌ند
له‌یه‌ك ده‌چن. له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی
جودایزمیشدا ئه‌م سروته‌ی سۆمه‌رییه‌كان دێته ناو
ئایینه‌كه‌وه و سوله‌یمان بڕوای پێی بووه و سروودی
سرووده‌كانیش له ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌دا بوون (18).
هه‌ر له راستای ئه‌م پیرۆزییه‌دا، ئه‌ركی چێژبه‌خشیی
سێكس ده‌گۆڕدرێت بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه به بێئه‌وه‌ی
پیرۆزییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات. له چیرۆكی (گه‌لی
لووت)دا ته‌نها لوت و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی ده‌مێننه‌وه
و ژنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوناهبار بووه به‌ر سزای
خواوه‌ند ده‌كه‌وێت. له ته‌وراتدا ئاماژه به‌وه ده‌كات
كاتێك لووت و هه‌ر دوو كچه‌كه‌ی شاری سدۆم به جێده‌هێڵن
و ده‌چنه ناو ئه‌شكه‌وتێكه‌وه. كچه‌كانی لووت، به‌هۆی
نه‌مانی پیاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵا بخه‌نه‌وه،
باوكیان سه‌رخۆش ده‌كه‌ن و پاشان سێكسی له‌گه‌ڵا ده‌كه‌ن،
قورئان ئاماژه‌ی به‌م رووداوه نه‌داوه (19). له
ئایینی مه‌سیحییه‌تدا تێكه‌ڵاو بوونی سێكسی پیرۆز به
ئه‌فسانه و ئایین له فۆرمه هه‌ره نمونهییهكهیدا
به‌رجه‌سته ده‌بێت كاتێك خواوه‌ند جوبرائیل ده‌نێرێته
لای مریه‌م تا پێی راگه‌یه‌نێت كه كوڕێكی ده‌بێت. له
چیرۆكی ئاده‌م و حه‌وادا قابیل و خوشكه‌كه‌ی زاده‌ی
سێكسكردنی ئاده‌م و حه‌وان له ناو به‌هه‌شتدا (20).
له‌و كاته‌یشه‌وه كه ئایین چه‌مكی ئه‌خلاق ده‌گرێته
خۆی و تابۆ و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان(التابو و المحرمات)
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن حه‌زی سێكسیش ره‌هه‌ندێكی گڵاوی بۆ
دروست ده‌بێت ئه‌ویش زیناكردنه له‌گه‌ڵا مهحرمهكان
و سێكسی نا شه‌رعی. به‌ڵام وزه‌ی سێكسی ره‌هه‌نده
پیرۆزییه‌كه‌ی هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و وه‌ك ئهسپاردهیهكی(امانه)
یه‌زدان بۆ مرۆڤ ته‌ماشای ده‌كرێت و له‌م ئهسپاردهیهشدا
هه‌رچه‌نده ره‌هه‌نده زایهندییهكهی (تناسلی) كاری
سێكسی كراوه‌ته بنه‌ما، به‌ڵام لایه‌نه ئیرۆتیكییهكهیشی
فه‌رامۆش نه‌كراوه. ئه‌وه‌ی كه له هاوسه‌رگیریی
ئیسلامی‌دا به‌ده‌ستهێنانی رازییبوونی مێرد له رووی
سێكسییه‌وه له ژنه‌كه‌ی كراوه‌ته مه‌رجێك بۆ به‌دیهێنانی
رازیبوونی خودا هیچ نییه جگه له به‌خشینی پیرۆزیی
به وزه‌ی سێكسیی پیاوان و به پیرۆزكردنی ده‌سه‌ڵاتی
ره‌های پیاوان (21). نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو سێكسكردن
له‌گه‌ڵا سه‌بیه و ژنه دیله‌كانی جه‌نگدا وه‌ك فه‌رمانێكی
ئیلاهی سه‌یرده‌كرێت بێگومان به جێهێنانی فه‌رمانی
خودایش هه‌م فه‌رزه و هه‌م ئه‌نجامدانی چاكه‌یه،
شێخ متوه‌لی شه‌عراوی پێی وایه ئیغتیسابكردنی ژنانی
به‌دیلگیراو رێزگرتنه لێیان(ومعاشره النسا‌و
اڵاسیرات معاشره اڵازواج تكریم لهن , إژ یفعل به‌ن
السید ما یفعله مع زوجته) (22)، واته جووتبوون له‌گه‌ڵا
ژنانی به‌دیلگیراودا، جووتبوونێكی هاوسه‌رییانه،
رێزگرتنه لێیان، چونكه ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵا ده‌كرێت
كه گه‌وره له‌گه‌ڵا ژنه‌كه‌یدا ده‌یكات.
به‌م مانایه ده‌بێت كچه یه‌زیدی و مه‌سیحییه‌كان ده‌بێت
سوپاس و ستایشی موجاهیده‌كانی داعش بكه‌ن كه له
سروتێكی دیۆنیسۆسیدا وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی سێكسیی په‌تی
مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا ده‌كه‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا
ده‌شێت تێركردنی سێكسی جه‌نگاوه‌رانی خودا هۆكارێك بێت
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م قادیشتۆیانهی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌ر
به‌زه‌یی و لێخۆشبوونی خوداوه‌ند بكه‌ون.
په‌راوێز:
1. عبدالصمد الدیالمی، المدینه الاسلامیه و الاصولیه
والارهاب ، دار الساقی گ 1 2008، ص8.
2. العنف و التسامح
http://chebbah-65.newstarforum.net/t468-topic
3. د. مصگفی الحجازی، التخلف الاجتماعی مدخل الی
سیكولوجیا الانسان المقهور، المركز الپقافی العربی،
دار البیچا‌و ـ المغرب، گ 9 2005 ، ص 86.
4. النجار، كامل، مفردات الجنس عندالعرب، http://www.ahewar.org/debat/show.art.
5. هسپ
6. ژن له ئیسلامدا كاره‌كته‌رێكی دوالیزمی هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته
ئه‌م دوالیزمه‌یه له‌ئیسلامدا حاڵه‌تێكی روونه كه
دیارترینیان دوالیزمه‌ی خواوه‌ند – شه‌یتانه، له‌لایه‌كه‌وه
ره‌هه‌ندێكی سسێكسواڵیتی هه‌یه و له‌گه‌لێك ئایه‌ت
و حه‌دیسدا په‌سنی كراوه و وه‌ك هاوسه‌ر و هاوبه‌شی
سێكسی پیاوان باسیان لێكراوه له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه
كارێكته‌رێكی مه‌ترسیداری هه‌یه و هۆكارێكه بۆ
تووشكردنی پیاوان به گوناه و بگره شه‌یتان له وێنه‌ی
ژن‌دا خۆی نیشانی مرۆڤ ده‌دات. ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌ری یه‌كه‌میان
له ژێر كاریگه‌ریی ژیانی سێكسی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بیی
پیِ ئیسلامدا بووبێت ئه‌وا كاره‌كته‌ری دووه‌میان له
ژێر كاریگه‌ریی تێڕوانینه میتۆلۆژییه ئایینییه‌كانی
ناوچه‌كه‌دایه بۆ ژن كه ژن وه‌ك هۆكاری یه‌كه‌م
گوناه و ته‌نانه‌ت دووه‌م گوناهیش ده‌زانن واته
خواردنی سێوه‌كه و كوشتنی هابیل.
7. فاگمه المرنیسی، ماوراو الحجاب الجنس كهندسه
اجتماعیه ، ترجمه فاگمه الزهراو ازرویل، المركز
الپقافی العربی، دار البیچا‌و ـ المغرب، گ4 2005، ص 34
8. http://fatwa.islamweb.net/fatwa/index.php?page=showfatwa&Option=FatwaId&Id=68777
9. http://library.islamweb.net/newlibrary/display_book.php?idfrom=827&idto=828&bk_no=80&ID=544
10. مجدی رشاد عزام، شعر الزهد فی العصر العباسی الاول
بحپ مقدم لنیل درجه الماجستیر فی اللغه العربیه وێدابها
جامعه السودان للعلوم و التكنولوجیا، 2012، ص 49 .
11. (http://www.alukah.net/sharia/0/25899/
12. ابن كپیر، البدایه والنهایه، بیت الافكار
الدولیه، لبنان، 2004 ص 974.
13. مجدی رشاد عزام، شعر الزهد فی العصر العباسی الاول
بحپ مقدم لنیل درجه الماجستیر فی اللغه العربیه وێدابها
جامعه السودان للعلوم و التكنولوجیا، 2012، ص 69
14. د. مصگفی الحجازی، التخلف الاجتماعی مدخل الی
سیكولوجیا الانسان المقهور، المركز الپقافی العربی،
دار البیچا‌و ـ المغرب، گ 9 2005 ، ص 87
15. د. مصگفی الحجازی، التخلف الاجتماعی مدخل الی
سیكولوجیا الانسان المقهور، المركز الپقافی العربی،
دار البیچا‌و ـ المغرب، گ 9 2005 ، ص 129.
16. عزالدین اللواج، الجنس و ا‌لدین والسیاسه http://alwatanlibya.com/more-26091-22-
17. الممارسات الجنسیه فی العلم القدیم http://outofspacetime.wordpress.com/category
18. هسپ.
19. تركی علی الربیعو، العنف و المقد‌س و الجنس فی
المیپولوجیا الاسلامیه، المركز الپقافی العربی، دار
البیچا‌و ـ المغرب گ2 1995 ، ص 126
20. تركی علی الربیعو، العنف و المقد‌س و الجنس فی
المیپولوجیا الاسلامیه، المركز الپقافی العربی، دار
البیچا‌و ـ المغرب گ2 1995 ، ص116
21. فاگمه المرنیسی، ماوراو الحجاب الجنس كهندسه
اجتماعیه ، ترجمه فاگمه الزهراو ازرویل، المركز
الپقافی العربی، دار البیچا‌و ـ المغرب، گ4 2005، ص 57
22. http://alkalema.net/women.htm
دیونسیوس: خواوه‌ندی مه‌ی و مه‌ستی، خۆشی و سه‌رگه‌رمی
لای یۆنانییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان:
1. ایجلتون ، تیری، الارهاب المقد‌س، ترجمه اسامه
اسبر، بدایات للگباعه و النشر،دمشق سوریه، گ 1 2007.
2. تیمیه، ابن، منهاج السنه النبویه ج4 تحقیق
د.محمد رشاد سالم گ1 1986
3. الحجازی، د. مصگفی، التخلف الاجتماعی مدخل الی
سیكولوجیا الانسان المقهور، المركز الپقافی العربی،
دار البیچا‌و ـ المغرب، گ 9 2005
4. الدیالمی، عبدالصمد، المدینه الاسلامیه و
الاصولیه والارهاب ، دار الساقی گ 1 2008.
5. الربیعو، تركی علی ، العنف و المقد‌س و الجنس فی
المیپولوجیا الاسلامیه، المركز الپقافی العربی، دار
البیچا‌و ـ المغرب گ2 1995.
6. الگبری ،ابی جعفر مجمد بن جریر ، تاریخ الگبری
الخلافه فی عهد الامویین ، دار ابن الكپیر دمشق ـ
بیروت ، المجلد 4، گ 1 2007.
7. فروم، اریك ، ا‌لدین و التحلیل النفسی، ترجمه فواد
كامل، دار غریب ، القاهره
8. فریشاور، بول، الجنس فی العالم القدیم، ترجمه فائق
دحدوح مگابع جوهر الشام ، دار نینوی، گ 1 1999.
9. المرنیسی، فاگمه، ماوراو الحجاب الجنس كهندسه
اجتماعیه ، ترجمه فاگمه الزهراو ازرویل، المركز
الپقافی العربی، دار البیچا‌و ـ المغرب، گ4 2005
|