له‌وه‌تای شه‌ڕی داعش له‌سنووری كوردستان هه‌ڵگیرساوه
ده‌یان پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ی بوێر و داكۆكیكار له خاك
و كه‌رامه‌تی كورد و مرۆڤایه‌تی گیانی خۆیان به‌ختكردووه،
ره‌نگه هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك نه‌بێت بتوانێت وێنای ئه‌و
ساته‌وه‌خته مێژووییه بكات كه تێیدا پیشمه‌رگه‌یه‌ك
له‌پێناوی پارێزگاریكردن له سنووره‌كانی كوردستان و
رێگریكردن له ئه‌تكردنی هه‌موو به‌هایه‌كی جوان جه‌سته‌ی
خۆی ده‌كاته قه‌ڵغان ،ئه‌ی چه‌ند بێگه‌رد وپیرۆزه ئه‌و
هه‌سته نیشتمانی وئینسانیه‌ی كوڕ وباوكێكی سه‌ركرده
له‌یه‌ك سه‌نگه‌ری به‌رگریدا كۆده‌كاته‌وه ؟
راسته شه‌هیدبوونی كاكه عه‌تا هیچی زیاتر‌و كه‌متر
نییه له شه‌هیدبوونی هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م
كوردستانه،لێ شتێك كه جیایده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه
كوڕی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنه
به‌ڵێ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وێڕای ئه‌و مێژووه
دوور و درێژه‌ی له خه‌باتی رزگاریخوازیدا هه‌یه‌تی ئه‌م
جاره‌شیان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی دژ به هزری تاریكی له
سنووری كه‌ركوك هه‌ڵوێستی مێژووی خۆی نواند وسه‌لماندی
كه سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنه، چونكه جیاوازه له‌زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئه‌وانی تر ئه‌م (سه‌ركرده‌ی كرده‌یه) نه‌ك
ته‌نها وتاردان له‌به‌رده‌م میدیاكان، یاده‌وه‌ری
میلله‌تی كورد تژییه له وێنه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له‌كاتی
هه‌ڵگیرسانی جه‌نگدا ته‌نها وتاری حه‌ماسی پێشكه‌شده‌كه‌ن
و جه‌نگاوه‌ره‌كان هانی شه‌ڕكردن ده‌ده‌ن ،كه‌چی خۆیان
هیچ رۆڵێكیان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا نییه،جیاوازییه‌كه‌ی
به‌ڕێز محمه‌دی حاجی مه‌حمود له‌وه‌دایه كه ده‌مێك
بوو له گوڵه‌خانه‌وه ده‌یوت ((به‌خوێنی خۆمان كه‌ركوك
رزگارده‌كه‌ین)) ره‌نگه زۆربه‌مان ئه‌م قسه‌یه‌مان به
درووشمێكی راگوزه‌ر لێكدابێته‌وه بۆ گه‌رمكردنی بانگه‌شه‌كانی
هه‌ڵبژاردن ،به‌ڵام نه‌خێر ئه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
نه‌بوو ،به‌ڵكو ئه‌نگیزه‌ی هه‌ست و بیری سه‌ركرده‌یه‌كی
مه‌زن بوو له‌پێناو رزگاركردنی یه‌كجاره‌كی كه‌ركوك ،
ئه‌مه‌شی به‌كرده‌وه سه‌لماند كاتێك له‌گه‌ڵ كاكه عه‌تای
كوڕی و پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی بوێر سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریان
تۆكمه‌ترده‌كرد ،و رێگه‌یان له پێشڕه‌وی داعشه‌كان ده‌گرت،ئه‌و
ده‌مه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یدا له‌یه‌ك
سه‌نگه‌ردا رووبه‌ڕووی ئه‌و هێزه دڕنده‌یه‌ده‌بێته‌وه
و دواتر به‌به‌رچاوی خۆیه‌وه كوڕه‌كه‌ی شه‌هید ده‌بێت
،به‌م رووداوه زیاتر ئه‌بێ دڵخۆشبین چونكه ئه‌مه
بۆئێمه نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌نه هیواداریشم ببێت به
هانده‌رێك و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌ركرده‌كانی دیكه وه‌كو
نموونه‌یه‌ك چاوی لێ بكه‌ن ،ده‌ی كێ هه‌یه نموونه‌ی
سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌باسبكات كه وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی
ئاسایی له‌گه‌ڵ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی (كوڕه‌كه‌ی) له‌سه‌نگه‌ردا
به‌رگری له‌نیشتمانه‌كه‌ی كردبێت ؟
ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكه له‌و تێگه‌یشتنه‌داخراوه‌ی له‌هزرمانداچه‌سپێنراوه
و پێمانوایه كوڕ و خانه‌واده‌ی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان
هه‌میشه ده‌بێت وه‌كو خواوه‌نده‌كان ته‌ماشابكرێن و
پارێزگاریان لێ بكرێت له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ژیان به‌سه‌ربه‌رن
له خێر و داهاتی كوردستانیش پشكیان هه‌بێت بێ ئه‌وه‌ی
دڵۆپێك خوێنی بۆ بڕێژن،
به‌ڵام ئه‌وه‌تا له (كه‌ركوك)ــه‌وه محه‌مه‌دی حاجی
مه‌حمود به‌م هه‌ڵوێسته‌ی پێیوتین "نه‌خێر ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ئه‌یكه‌ن هه‌ڵه‌یه ، من سه‌ركرده‌یه‌ك نیم كوردستان و
میلله‌ته‌كه‌م له‌خزمه‌تی خۆم و خانه‌واده‌كه‌مدابن،من
له‌و سه‌ركردانه نیم كاتێك دوژمن په‌لاماری خاكه‌كه‌م
بدات كوڕه‌كه‌م له ئه‌وروپا وئه‌مریكا ژیانی ئاسایی
خۆی به‌ڕێ بكات و كوڕی فه‌قیر وهه‌ژاریش له‌پێشی پێشه‌وه‌ی
سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریدابێت ،نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه
هه‌رهه‌مومان تا دواهه‌ناسه‌مان له‌پێناوی ئازادی و سه‌رفرازی
میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌بین "
ئه‌و ته‌نانه‌ت له‌كاتی به‌خاسپاردنی ته‌رمی پیرۆزی شه‌هید
عه‌تای كوڕی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"كه كوره‌كه‌ی وه‌كو
هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان له‌پێناو
نیشتمانه‌كه‌ی شه‌هید بووه،بۆیه ته‌واوی پێشمه‌رگه‌شه‌هیده‌كان
به‌كوڕی خۆی ده‌زانێت".
ئه‌مه‌یه كلیلی گۆڕانكارییه‌كانه به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی
درووست و شه‌فاف له‌نێوان سه‌ركرده و گه‌ل درووست ده‌بێت
،هه‌ركاتێك سه‌ركرده‌كان توانیان به‌كرده‌وه باوكی
میلله‌ت بن و به‌شداری له ئیش و نه‌هامه‌تییه‌كانیاندا
بكه‌ن و راستگۆیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خواره‌وه‌ی
خۆیاندابكه‌ن، ئه‌وكات به‌ربه‌سته‌كانی نێوانیان
نامێنن ، چیتریش گومانكردن ناخی هیچ لایه‌كیان ناخوات
.
|