لێت ده‌گه‌ڕێم
 

  

ده‌قی : هاله‌ عه‌كره‌می
وه‌رگێڕانی : سه‌ردارجاف
 




له‌ خۆ ده‌گه‌ڕێم
له‌ ناو خۆما
بۆم هاتن
تا له‌ هه‌ناسه‌تا بمدۆزنه‌وه‌
له‌ گه‌رمی و دڵسۆزیتا پێچراوم
سه‌رم له‌ باوه‌ش ناوه‌
چقڵا و ناڵه‌ و هاوارم له‌ ئامێزنا
له‌ خۆته‌وه‌ بۆ خۆت
ئاخۆ ..؟
خه‌ونت دابه‌ش ده‌كا
ئامێزم له‌ رۆحی تۆدا مه‌له‌ی ده‌كرد
به‌ چرپه‌ی خه‌ونت به‌ ئازاره‌
په‌رژینی سه‌ركێشییه‌ تێئاڵاوه‌كان ده‌كا
له‌ ژێر تاراكه‌ما
رۆشناییه‌ك خۆی مه‌ڵاس داوه‌
خه‌ون له‌ رۆحی تۆوه‌ داتشرا
چیرۆكێ له‌ پانتایی هۆڵێكا
سیمای رۆژگاره‌كانم قۆرخ ده‌كا
لق و پۆپه‌كانی به‌هار فێڵاوین
نمه‌ی باران
به‌ رووناهی روخسارت سپی و سۆڵ بۆوه‌
زستانت گه‌رم
خۆشه‌ویسته‌ ئازیزه‌كه‌ی جیهانم ، ره‌و له‌ كوێیه‌ ..؟
نا به‌ڵكو تۆ له‌ كوێی ..؟
له‌ نێوه‌ندی هه‌سته‌كان
و نا هه‌سته‌كان
تۆ خه‌یاڵ و سه‌رابی
له‌ ناو خودی گیرۆده‌ی
تۆ خه‌ونێكی پێڵو تێناپه‌ڕێنی
سۆزی چرپه‌ نابه‌زێنی
كوێرێكی گێل خودا ترپه‌ی پێ به‌خشیت
خه‌ونه‌كانت له‌ قۆزاخه‌یه‌كی ونجڕا
له‌ په‌نهانییه‌كانی رۆحت ناترازێن
هێشتان به‌ هیوام بۆ رووی گزنگ
رۆشن
رزگاركه‌ری خه‌ونێكی وی
Fb: Hala el ekremy


 

           

 

10/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com