كه‌شتی ئاسمانی كێپله‌ر هه‌ساره‌یه‌كی نوێ به
ناوی"سوپه‌ر زه‌وی"ه‌وه ده‌دۆزێته‌وه كه 180 ساڵی
ڕووناكی لێمانه‌وه دووره. دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵ و
نیوێك به‌سه‌ر ئه‌و شكسته‌ی كه به‌سه‌ر كه‌شتی
ئاسمانی كێپله‌ردا هات, ئه‌ویش به هۆی ده‌رچوونی له‌وخولگه‌یه‌ی
كه بۆی دیاریكرابوو.
گه‌ردوون ناسه‌كان هه‌ساره‌یه‌كی نوێیان دۆزیه‌وه,ئه‌و
هه‌ساره نوێیه تیره‌كه‌ی 20 هه‌زار میل ده‌بێت و قه‌باره‌كه‌یشی
دوو ئه‌وه‌نده و نیوی زه‌وی ده‌بێت,12 جار له زه‌وی
كه‌ته تره.له زنجیره‌ی ئه‌و هه‌سارانه‌دا هه‌ژمار
ده‌كرێت كه پێیان ده‌وترێت سوپه‌ر زه‌ویه‌كان, ده‌كه‌ونه
ده‌ره‌وه‌ی سسته‌می خۆره‌وه, ژیانی تێدا نیه.به ده‌وری
هه‌ساره‌یه‌كدا ده‌سوڕێته‌وه كه بچوكتره له خۆر و
180 ساڵی ڕوناكی له خۆمانه‌وه دووره.هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش
ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵه هه‌ساره‌ی كه‌للوی نه‌هه‌نگه‌وه.
خۆره‌كه‌ی 8.4 ملوێن میلل لێیه‌وه دووره.دووریه‌كه‌ی
له خۆره‌كه‌یه‌وه كه‌متره له 10%ی دووری نێوان زه‌وی
و خۆره‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا كه‌شتی ئاسمانی كێپله‌ر بۆ
ماوه‌ی چوار ساڵ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرابوو به
مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ئه‌و بریسكانه‌ی كه هه‌ندێك
له هه‌ساره‌كان دروستی ده‌كه‌ن.له سه‌ره‌تای ساڵی
2013دا یه‌كێك له‌و ڕاگرانه‌ی كه كه تیله‌سكۆبی كه‌شتیه‌كه‌ی
هه‌ڵگرتبوو تێكشكا, به‌ڵام ئه‌ندازیاران توانیان بۆ
ماوه‌یه‌كی كاتی به تیشكی خۆر كاری كه‌شتیه‌كه به‌ڕێ
بكه‌ن و له بۆشایدا بیهێڵنه‌وه .
له‌ماوه‌ی مانگی فێبرووه‌ریدا و له تێستێكی نۆ ڕۆژه‌دا,
گه‌ردوونا ناسان توانیان هه‌ساره‌یه‌كی نوێ بدۆزنه‌وه
به ناوی (HIP 116454) كه ئه‌مه‌ش به‌زووی پشت
ڕاسكرایه‌وه له لایه‌ن زۆربه‌ی تیلسكۆبه جێگیر
كراوه‌كانی زه‌وی و مانگی ده‌ستكردنی كه‌نه‌دیه‌كانه‌وه,
كه ئه‌مه‌یشیان به جیهانێكی ئاو یان نیپتۆنێكی بچوك
ناوبرد.هه‌روه‌ها ڕوونیان كرده‌وه كه كه ئه‌و هه‌ساره‌یه
به كۆمه‌ڵێكی بچوك و به‌رگێكی گازی ده‌وره دراوه.
ئه‌مه‌ش لینكی بابه‌ته‌كه:
http://www.nytimes.com/2014/12/19/science/kepler-spacecraft-finds-new-planet.html?partner=rss&emc=rss&smid=tw-nytimes&_r=1
وێنه‌كه‌ی:
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز
|