لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ستانفۆرد باس له‌و كاریگه‌ریه
نه‌رێنیانه ده‌كات كه لای فێرخواز دروست ده‌بێت, به
هۆی ئه‌ركی زۆری مامۆستایانه‌وه بۆ فێرخوازه‌كانیان.
زۆری ئه‌ركی ماڵه‌وه بۆ فێرخوازان زۆر جار ده‌بێته
هۆی زیاد بوونی سترێس و كێشه‌ی فیزیكی و دووره په‌رێزی
له كۆمه‌ڵگا. زیاد كردنی ئه‌ركی فێرخوازان بۆ سه‌رووی
دوو كاتژمێر كاردانه‌وه‌ی پێچه‌وانه دروست ده‌كات.كاریگه‌ریه‌كان
ئه‌وساتانه به‌ده‌ر ده‌كه‌ون كه فێرخوازان له ده‌ره‌وه‌ی
خوێندنگاكان دان, له‌وێدا كێشه‌ی خێزانی و هاوڕێیه‌تیش
تێكه‌ڵ به كێشه‌ی قوتابخانه ده‌بێت.
دێنز پۆپی لێكۆڵه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه
توانیمان به‌ره‌نگاری ئه‌و بیرۆكه كۆنانه ببینه‌وه
كه باوه‌ڕی وابوو ئه‌ركی زیاتر بۆ فێرخوازان كارێكی
ته‌ندروسته" لێكۆڵه‌ره‌وان داتای به‌رجه‌سته‌یان به‌كارهێنا
سه‌باره‌ت به دركی فێرخوازان له مه‌ڕ ئه‌ركی ڕۆژانه‌ی
ماڵه‌وایان, لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ر 4317 فێرخواز ئه‌نجامدراوه
كه هه‌موویان له‌و فێخوازانه‌ن كه به باشی په‌روه‌رده‌كراون
و سلوكی ڕۆژانه‌یان ته‌ندروست بووه, هه‌روه‌ها هه‌موو
لێكۆڵینه‌وه‌كان له قوتابخانه نمونه‌یه‌كانی
كالیفۆرنیا ئه‌نجامدراون.زۆرینه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی كه
له فێرخوازان كراوه, وه‌ڵامه‌كانیان به كراوه‌ی
جێهێڵراوه بۆ ئه‌وه‌ی فێرخوازان خۆیان بیر‌و بۆچونی
خۆیان له مه‌ڕ ئه‌و جۆره ئه‌ركانه به ڕاشكاوی
بنوسنه‌وه.
ڕێژه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه منداڵه‌كانیان
به‌شداربوون له‌م ڕاپرسیه‌دا نزیكه‌ی 90 هه‌زار دۆلاری
ئه‌مریكیه.هه‌روه‌ها 93% فێرخوازان به‌رده‌وام بوون
له خوێندن تاوه‌كو قۆناغی زانكۆ و په‌یمانگا.ڕێژه‌ی
ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ی فێرخوازان لێره‌دا زیاد له 3
كاتژمێربووه له شه‌وێكدا.ئه‌نجامه‌كان ئاماژه به‌وه
ده‌كات كه چۆن زۆری ئه‌ركی ماڵه‌وه رێگره له پێشكه‌وتنی
فێرخواز و تێكدانی كه‌شو هه‌وای فێربوون.ئه‌گه‌ر ئه‌رك
و چالاكیه‌كان له شه‌وێكدا له دوو كاتژمێر زیادتر
كرا, ئه‌وا ئه‌م كاریگه‌ریه نێگه‌تیڤانه‌ی خواره‌وه
به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت:
1- سترێس: 56% فێرخوازان باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌ركی
ماڵه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سترێسه. 43%ی تر
باوه‌ڕیان وابوو تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
سترێسه, له كاتێكدا 33% له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون
ململانێی فێرخوازان بۆ به ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رز له
تاقیكدرنه‌وه‌كاندا سترێسی زۆر لای ئه‌وان دروست ده‌كات.كه‌متر
له 1%ی فێرخوازان باوه‌ڕیان وابوو كه ئه‌رك و چالاكی
زۆر هۆكار نیه بۆ دروست بوونی سترێس.
2- تێكچونی باری ته‌ندروستی: له زۆربه‌ی وه‌ڵامه
كراوه‌كاندا كه فێرخوازان ڕوونیان كردبوه‌وه, گه‌لێك
جار ئاماژه به‌وه كرابوو كه زۆری ئه‌رك و چالاكی
لای ئه‌وان ده‌بێته هۆی تێكچونی سیسته‌می نوستنیان هه‌روه‌ها
ناجێگیری باری ته‌ندروستی.
3- كه‌می كات بۆ هاوڕێ و خێزان و پاشكۆ بابه‌تیه‌كانیان:
به‌شێكی داتاكان و به‌شێكی وه‌ڵامی فێرخوازان ئاماژه‌یان
به‌وه ده‌كرد كه, زۆری ئه‌ركی فێرخواز رێگره له به‌ده‌ستهێنانی
پێداویسته تایبه‌تیه‌كانیان و به‌هره‌كانیی ژیانیان.
ئه‌مه‌ش لینكی بابه‌ته‌كه:
http://news.stanford.edu/news/2014/march/too-much-homework-031014.html
سه‌رچاوه: سایتی زانكۆی ستانفۆرد
|