هێزی پاراستنی شنگال خۆیان قایم کردوە، وکردویانە بەتۆرا بۆرایەکی تازە
ژنانی شەنگاڵ جەنگاوەرێکی ئازان لەهێزی پاراستنی شەنگاڵ
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پشتیوانی تەواوی خۆی بۆهێزی پاراستنی شەنگاڵ ڕادەگەیەنێت...

 

  

الی الامام/ تایبەت- وەرگێرانی : ئاراس رەشید





هێزی پاراستنی سەربەخۆی شەنگاڵ ژمارەیان دەگاتە ٣٠٠٠ ئەندام، وحیزبە سیاسیە جیاجیاکان وکەسایەتی بێلایەن لەخۆی دەگرێت، وسنوری تایەفەگەری بەزاندوە، سەرەڕای ئەوەی کەزوربەی ئەندامەکانی لەتایفەی ئێزیدین، هەروەها خەڵکی تورکمانی شیعی لەخۆگرتوە. ژنانیش هاتوونەتە ناو ڕێزەکانیانەوە، و ەیەکینەکانیان پێکهێناوە ودژبە چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەجەنگن. ئەم هێزە بڕیاریان داوە کە بەرگری لەچیای شەنگاڵ وئەوخەڵکەی کەتییدا ئاوارەبوون بکەن، بەدواییدا بەرەوئازادکردنی شەنگاڵ وتەلەعفەر وبەرتلە وبەعشیقە هانگاو بنێن. ئەم هێزە بەشێوەیەکی تەواو کۆنترۆڵی بەسەر چیای شەنگاڵی ستراتیجیەوە هەیە، کەداعش نەیتوانی کۆنترۆڵی بەسەردا بکات، سەرەڕای ئەوەی کە هێزی ناوبراو، جگە لەچەکی سووک زیاتریان بەدەستەوە نی یە، بێ بەری لەپشتیوانی ویارمەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووەزارەتی بەرگری عیراق. ئەمەش بەپێی قسەی یەکێک لەسەرکردە سەربازیەکانی هێزی پاراستنی شەنگاڵ، کەبۆ بڵاوکراوەی( الی الامام)* لێدوانی داوە. تەنانەت ئەم هێزە بوەتە جێی ناڕەحەتی بۆپارتی دیموکراتی کوردستان، کەهێزەکانی پێشمەرگەی خۆی لەشەنگاڵ کشاندەوە، بەبێ ئەوەی تەقەیەکیش بکەن بە ڕووی هێرشی سەربازی داعش ، کەبووە هۆی داگیرکردنی شەنگاڵ(بەپێی قسەکانی ئەو).
چاوپێکەوتنێکە لەگەڵ یەکێک لەسەرکردەکانی هێزی پاراستنی شەنگاڵ لەگەڵ بڵاوکراوەی(الی الامام). کەبۆیەکەم جارە زۆرێک لەڕووداوو ڕاستیەکان دەخاتە ڕوو کەدوای کەوتنی موسڵ لە١٠ی حوزەیران ڕوویاندا، بەتایبەتیش کارەساتێک کەبەسەردانیشتوانی شەنگاڵدا هات، ودواتریش سەرلەنوێ هەستانەوە ودامەزراندنی هێزی پاراستنی شەنگاڵ، وگرتنەدەستی ڕێڕەوی پارێزگاری کردنی لەچیای شەنگاڵ وئەوخەڵکەی کەئاوارەبوون لەوشاخەدا، کەژمارەیان دەگەیشتە ١١ هەزارکەس لەتەمەنی جۆراوجۆر. ئەم دەستپێشخەریەی هێزەکانی پاراستنی شەنگال، کە تاوەکو ئێستاش دەرگای ڕاگەیاندنەکانی جیهان بەڕووی لێداخراوە. ویستیان ئەوتاقیکردنەوەیە ناکام بکرێتەوە، هەروەک چۆن هەمان ئەوهێزە دژی ئینسانیانە هەوڵیاندا هێزی جەماوەری چەکداری لەکۆبانێ لەباربەرن.
مژارەی دانیشتوانی شەنگاڵ کەبە(سنجار) ناسراوە، هەزاران قوربانی ئەسیر وئاوارە لەخۆدەگرێت. ئایا ئەو دۆزە داپۆشرانی میدیای جیهانی بەسەرداخرا؟ وە بەئەنقەست وبەشێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو وخوێندنەوەی بۆکراوە و لەسەر تاقەکان دانرا؟ یان ڕووداوەکانی کۆبانێ باڵیان بەسەر ئەو وێنە تراجیدیایە سیاسیەدا کێشا؟ وەیان لەکاتی خۆیدا بازرگانیەکی سیاسی بۆئەودۆزە کرا؟ وەبووە هۆی ئەوەی ئیدارەی ئۆباما هەلێکی بۆبرەخسێت بۆئەوەی هێرشی ئاسمانی دژ بەداعش ڕابگەیەنێت؟ بەڵام لەناخدا پلان وبەرنامەی سیاسی بۆگەڕاندنەوەی هێز وئیعتبار بۆجێگەوپێگەی ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناوچەکەدا لەخۆگرتووە، دوای ئەوەی لەسوریا وپێشتریش لەعیراق لەدەستی دابوون، کاتێک سوپای ئەمەریکا لەکۆتایی تشرینی دووەمی ٢٠١١ پاشەکشەی کرد. بۆیە تەپڵی میدیای جیهانی بۆکارەساتی شەنگاڵ لێدرا! دەنگی ئەوتەپڵانە هەمان ئەودەنگانەن کەلەئازاری ١٩٩١لێدرا، کاتێک زیاتر لە ملیۆنێک ئینسان ڕایانکردە شاخەکانی کوردستان وئاوارەبوون، لەترسی کۆپتەرەکانی ڕژێمی بەعسی نەتەوەپەرست وسوپای گاردی کۆماری دۆڕاو لەلەجەنگی کوەیت. جۆرج بوشی باوک وجۆن مێجەری سەرۆک وەزیرانی بەریتانی ئەوکات ڕایبگەیەنن کەپارێزگاری لەجەماوەری کوردستان دەکەن، دوای ئەوەی هەزارانیان لێ کوژرا وهەزارانی تریش مردن، بەهۆی سەرما ونەخۆشی وبرسێتێ لەئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای سەدام، بۆگەڕاندنەوەی کەرامەتی لەدەستچووی لەکوەیت بگەڕێنێتەوە. لەوکاتەدا ڕایانگەیاند کە کوردستان ناوچەیەکی ئارام وئامنە ولێناگەڕێن فڕۆکە بەئاسمانیاندا بفڕێت.، ئەوەش هەوڵێک بوو بۆخۆڵ خستنە چاوی خەڵک بۆپەردەپۆشکردنی ئەوتاوانەجەنگیانەی کەهێزەکانی هاوپەیمانان بەڕابەری ئەمەریکا ئەنجامیان دابوون دژ بەجەماوەری عیراق، لەبۆردومانکردنی ژێرخان وداڕماندنی ئابووری وکوشتنی هەزاران سەرباز لەکاتی ڕاکردنیاندا لەبەرەکانی جەنگ لەکوەیت. ئەوەی لەشەنگاڵ ڕوویدا، دووبارە بوونەوەی هەمان تاقیکردنەوەیە، تاقیکردنەوەی پێشکەشکردنی جەماوەر وەک(قوربانی) بۆبەردەم قەسابخانەی بەرژەوەندیە حیزبی و حکومەتانی ووڵاتانی دەوروبەر. ڕاستی روداوەکان ئەوە ئاشکرادەکەن کەجەختکردنەوەی دنیا لەسەر ڕووداوەکانی شاری کۆبانێ وچاوپۆشیکردن لەکارەساتی دانیشتوانی شەنگاڵ و تەنانەت لەقارەمانێتی هێزەکانی پاراستنی شەنگاڵ، پەردەپۆشی ڕاگەیاندن لەسەری بەشێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو بوو، وەبە بەشداری هێزی ناوخۆیی وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عیراقی لەپاڵ هێزەکانی هاوپەیمانی ئەنجام درا. کەوای نیشاندا بۆڕای گشتی وجیهانی کەهاتوە دانیشتوانی شەنگاڵ ڕزگاربکات، کەزوربەی خەڵکەکەی لەسەر ئایینی ئێزیدین.
ئەوەی ڕووداوەکانی شاری کۆبانێی پاڵپێوەنا بۆئەوەی لەئاستی جیهانی دەنگ بداتەوە، ئەوە قارەمانێتی دانیشتوانەکەی بوو بەژن وپیاو ولاو وپیریەوە، وەئاوێزان بوونی جەماوەربوو لەداکۆکی کردن لەشارەکە، وڕێگە نەدان بەدووبارەبوونەوەی کارەساتی شەنگاڵ بوو، وە دنیای سەرسام کرد و شۆڕشگێڕی سەرلەنوێ گەڕاندەوە، دوای ئەوەی هەوڵدرا پارچەپارچەی بکەن وبیپێچنەوە و بەرەنگاری ئەونەسیمەی ببنەوە کە لەمیسر وتونس هەڵیکردبوو، لە لیبیا و یەمەن و سوریا سەرکوتکرا و ناوەڕۆکەکەی بەتاڵکرایەوە بۆ ئەوەی هەلێک بدرێت بەهێزە ئیسلامی یە تیرۆریستەکان وشانۆی سیاسی پێ پڕکەنەوە. ئەوەش بەپشتیوانی ئەمەریکا وبەریتانیا وفەرەنسا وسعودیە وقەتەر وتورکیا. بۆئەوەی ئەوهێزانە لەوە بەدوا بگۆڕدرێن بەدەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی، کەلەناو گۆمی خوێنی هەزاران ژن ولاو ومنداڵ مەلەدەکەن.
کۆبانێ- شەنگاڵ
دوو ئەزموونن دەبێت وێستەیان لەسەربکرێت. یەکێکیان دەرس وتەجرەبەی لەوەیتر وەرگرتووە. کۆبانێ هیچی لەپێش نەبوو جگە لەوەی ئەزموونی کارەساتی دانیشتوانی شەنگاڵ دووپات نەکاتەوە. هەربۆیە ژنانیان لەپێش پیاوانەوە لووتی داعشیان شکاند، وبۆجیهانیان سەلماند، کەداعش بێجگە لەکۆمەڵێک گروپی دڕندە کە لە ناخیاندا جگە لەچەوسانەوەی ڕەگەزی ژنان وڕابواردن وچێژ وەرگرتن لێیان بەشێوەیەکی سارد وئەشکەنجە وکوشتنی قوربانییەکانیان هەوڵدان بۆ سەپاندنی دەسەلات بە شێوەکاری دڕندە و بەربەریەکانیان. بەمشێوەیە کۆبانێ گۆڕا بۆسونبولی قارەمانیەتی وئازایەتی و جورئەت. وە سەپاندنی پاشەکشەش بەسەر داعش ودەسەلاتەکەیان بەخوێنی خۆیان و خۆڵی کۆبانێ داپۆشرا. بەم شێوەیە دانیشتوانی شەنگاڵ دەرسیان لەتاقیکردنەوەکانی کۆبانێ وەرگرت، کەبوە سومبولی شۆڕشگێڕی لەجیهان، سونبولی ئیرادەی شۆڕشگێڕی جەماوەری، بەپشتبەستن پێی دەتوانرێت هەرهێزێک تێکبشکێنێت.
هێزی پاراستنی شەنگاڵ لەسەرەتای پیهاتنی دا ژمارەیان نەدەگەیستە ١٠ کەس، پاشماوەیەکی کەم ژمارەیان گەیشتە ٣٠٠٠ جەنگاوەر، بۆداکۆکیکردنێکی ئازایانە لەسەر شاخی شەنگاڵ، کەئەویش بووە هێمایەکی تری بەرەنگاربوونەوە و ئازایەتی و جێحەوانەوەی پتر لە١٥٠٠ خێزان، کەنزیکەی ١١هەزار کەس دەبوون، بەپێی قسەکانی یەکێک لەسەرکردەکانی هێزی پاراستنی شەنگاڵ، کەسەربە تایەفەی ئێزیدیە وخۆپارێزی لەناوهێنانی ناوەکەی دەکەین لەم کات وساتەدا.
چیرۆکی کەوتنی شارۆچکەی شەنگاڵ
ئەوسەرکردەیە گێڕانەوەی چیرۆکی کەوتنی شەنگاڵی لەسەر نەخشەیەک دەستپێکرد، کەلەسەر مێزێک ڕاخرابوو. بەدیقەتەوە ئەوناوچانەی دیاری دەکرد کەداعش وهێزەکانی پێشمەرگە وچەکدارانی دانیشتووی ئەوشارەی لێبوون لە٩ی حوزەیرانەوە، کەدەکاتە شەوی کەوتنی شاری موسڵ. بەدڵگرانیەوە باسی لەوەکرد کە( پێش کەوتنی شەنگاڵ بە١٥ ڕۆژ، چاوپێکەوتنێک لەنێوان نوێنەرانی خەڵکی ئەوشارە بەسەرۆکایەتی حیدر ششۆ، کەدەکاتە کوڕی برای قاسم ششۆ" کەلەساڵی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ڕووبەڕووی ڕژێمی بەعس وەستابۆوە ودەیان جار هێرشی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی بەعس و بنکەی هەواڵگری ئاسایشی ئەوشارە لەگەڵ هاوڕێکانی". ئەو سەرکردەیە گووتی کە( نوێنەرەکان چاویان بە بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت، کەدەسەڵاتی ئیداری وئاسایشی شەنگاڵیان بەدەستەوەیە، بەناوی سەربەست بالێری و داوایان لێکرد کەڕێگەیان بدرێت بۆدروستکردن وپێکهێنانی هێزێک لەدانیشتوانی ئەوشارە بۆداکۆکی کردن لە خۆیان. بەڵام بالێری بیرۆکەی پێکهێنانی هێزێکی لەوجۆرە بۆشار ڕەتکردەوە، بەبیانووی ئەوەی کە ٢٢ هەزار پێشمەرگە ئەرکی پاراستنی شەنگاڵیان لەئەستۆیە.وەپێویست بەترس ناکات. پێشمەرگە ئامادەیە بۆخۆکوشتن لەپێناو هەربستێک لەخاکی ئەم شارە" بەپێی قسەکانی ئەو.
بەپێی قسەکانی ئەم سەرکردەیە، لە٢ی ئابدا، داعش لەناوچەی (البعاج) لەکۆمەڵگای کرژیلە کەناسراوە بە عەدنانیە و ٨کم لەشاری شەنگاڵەوە دوورە، هێرشێ دەستپێکردلە نێوان کاتژمێر ١٠-١١ی شەو. خەڵکی شار بەچەکە سووکەکانیانەوە بەرپەرچی ئەوهێرشەی داعشیان دایەوە. شەڕ تا٤ی سەرلەبەیانی درێژەی کێشا، واتە تاوەکو ڕۆژی دوایی کەدەکاتە ٣ی ئاب. بەمجۆرە داعش هاتنە ناوشار، وسەرلەبەیانی زوو خەڵکی شاری شەنگاڵ سەریان سووڕما کەئەوان بەتەنیا جەنگاون لەگەڵ داعش، وەهێزی پێشمەرگە پاشەکشەی کردووە بەبێ ئەوەی تەنیا تەقەیەک بکات. ئەمەش بووە هۆی ڕووخانی وورەی خەڵکی شەنگاڵ، تا ئەوەی کۆتایییەکەی بەم کارەساتە هات و ڕێگەخۆش بوو بۆکوشتنی بەکۆمەڵ لەسەردەستی داعش. ئەوەشی زیادکرد کە"سووربوونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر دروستنەبوونی هێزی بەرگری خۆجێیی لەدانیشتوانی شار، یەکەم هۆبوو لەبەلاڕێدابردنی خەڵک کەلەئەمن وئاسایشدابن، دووەم لەدەستچوونی ئەو هەلە بۆدروستبوونی هێزی بەرگری خۆجێیی. ئەنجامەکەشی کوشتنی پتر لە پێنج هەزارکەس بەدەستی چەتەکانی داعش، زۆریان لەکاتی ڕاکردن بەرەو چیای شەنگاڵ بەهۆی برسیەتی ونەخۆشی ونەبوونی داو ودەرمانی تەندروستی گیانیان لەدەستدا. هەروەها ئەسیر بوونی هەزار کەس وئاوارەبوونی هەزارانی تر لەشاخ".
هەروەها ووتی" بۆماوەی پتر لەمانگێک دووری هێزەکانی پێشمەرگە لەداعش تەنیا ١کم بوو. لەوماوەیەدا هیچ تەقەیەکیان لەیەکتر نەکرد، تا ئەوڕۆژەی پاشەکشەی لەناکاوی هێزی پێشمەرگە ڕوویدا ". ئەم سەرکردەیە رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات لەسەر هۆیەکانی پاشەکشە، دوای ئەوەی(الی الامام) پرسیاری ئاراستەکرد، وە وەڵامێکی دیبلۆماسی داینەوە و ووتی"لەوەزارەتی پێشمەرگە بپرسن". لەسەر بەرەی شەڕ لەباکووری شەنگاڵ، واتە بەری سوریاوە ووتی"هەلومەرجیان باشتر بوو،بەهۆی بوونی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سەربە پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا، کەناسراوە بە(یەپەگە)" یارمەتیەکی زۆری خەڵکیان دا، تاوەکو ٢٣ی ئەیلوول لەژێر فشاری هێرشەکانی داعش پاشەکشەیان کرد".
دەربارەی ئایا هێرشە ئاسمانیەکانی کەلەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان وعێراقەوە دەکران، هیچ سوودێکی هەبوو؟
لەوەڵامدا ووتی" لەسەرەتادا هێزی ئاسمانی عێراقی بوو لەبنکەکانی داعشی دەدا، بەدواییدا هێزە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی جێگەی هێزەکانی عێراقیان گردەوە. ڕێکخستنێک بەکردار دروستبوو، بەڵام هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان درەنگ کەوت ودواکەوت، لەدواییدا پجڕان ڕوویدا لەهێرشەکانی هاوپەیماناندا، واتە بۆردومانی بەردەوام وپلانێکی ڕۆشن نەبوو بۆدەرپەڕاندنی داعش". ئەوەشی زیادکرد" پترلە ١١هەزار کەس چیای شەنگال ببوە جێ حەوانەوەیان، ئەوانە بڕیاریان دابوو کەبەرگری بکەن ونەڕۆن. لە گەرمای هاوینی مانگی ئاب وگەمارۆدانیان لەلایەن داعش، زۆرێک ناچار بەڕاکردن کران. بەڵام ئەمڕۆ کە سەرمای زستانیان بەسەردا هاتوە و ئەو جلەتەنکانەی هاوینیش کەلەبەریاندایە وکەمی داوودەرمانی تەندروستی وپێویستیەکانی ژیان. فشاری زۆری بۆهێناون". ووتیشی" ٣هەلیکۆپتەری سەربە وەزارەتی بەرگری عێراقیە یارمەتیە سەربازی وخواردن وداوودەرمانی تەندروستی دەگەیەنێت. بەڵام زوربەی دەگاتە دەست هێزەکانی پێشمەرگە لە شاخی حیرە (ناویان ناوە ناوچەی سەوز، وەک ناوچەی سەوز لەبەغدا کەبەرپرسە حکومی حیزبیەکانی حکومەتی عێراقی وسەفارەتی ئەمەریکای تێدایە).
هێزی پاراستنی شەنگاڵ
دوای ئەوە گفتوگۆمان لەسەر هێزی پاراستنی شەنگاڵ کرد، کەبەرپرسی پارتی لەکاتی خۆی بەشێوەیەکی یەکجارەکی دژی وەستایەوە. بەنیگەرانیەکی زۆرەوە ووتی" زانیاری هەواڵگری بێ شکمان هەبوو کەداعش لە خۆ ئامادەکردندایە بۆهێرش کردنە سەر شەنگاڵ. ئێمەش ئەوەمان دەزانی کەتایەفەی ئێزیدی وەک مەسیحیەکان خاوەن کتابی ئاسمانی نین، بۆیە داعش ڕەنگە بەزەییەکی بەمەسیحیەکاندا بێتەوە، بەڵام ئێزیدیەکان بەکافر دادەنێت. بۆیە دەیان کوژێت وژنەکانیان بەکەنیزەک دەبەن ماڵ وموڵکیشیان دەستبەسەردا دەگرن. لێرەوە بیری پێکهێنانی هێزێکی خۆیی هاتە ئاراوە، بۆپاراستنی دانیشتوانی شەنگاڵ. بەڵام بەداخەوە لەلایەن پارتیەوە ئەوپرۆژەیە رەتکرایەوە" . ئەوەشی ووت کە" وورەمان ڕووخابوو، کاتێک بینیمان هەزاران کەس کوژراون وهەزارانی تریش وەک کەنیزەک براون و دەیان هەزاریش بەرەو شاخ ڕایانکردوە". درێژەی پێداو ووتی" لە١٤ی تشرینی دووەم پێکهاتنی هێزی پاراستنی شەنگاڵ بەسەرۆکایەتی حیدر ششۆ ڕاگەیەندرا. ئەوهێزە تایەفەی ئێزیدی تێپەڕاندبوو، هەموو حیزب وبزووتنەوە سیاسیە جیاجیاکان و کەسانی سەربەخۆی لەخۆ گرتبوو. هەروەها جەنگاوەرانی لەنەتەوەی تورکمانی شیعەش لەڕیزەکانیاندا هەن. ئەوهێزە ڕایگەیاند کە کەپارێزگاری لەدانیشتوانی شاری شەنگاڵ دەکات وڕزگاری دەکات، لەدواییشدا شارەکانی تری تەلەعفەر وبەرتلە وبەعشیقە...تاد ڕزگار دەکەن لەدەستی داعش.
ژمارەی جەنگاوەرانی پاراستنی شەنگاڵ گەیشتە ٣٠٠٠ کەس و لەتەواوی چیای شەنگاڵ بڵاوبوونەتەوە، وە مەزاری شرەفەدینیان کردۆتە بنکەی سەرکردایەتیان. ئەم هێزە تەنیا ٣کم لەداعشەوە دوورە، وبەرپەرچی دەیان هێرشی داعشیان داوەتەوە، بەتایبەت ئەوانەی بۆسەر مەزاری شەرەفەدین کراون. داعش هەوڵی زۆری داوە ئەوشوێنە ستراتیجیە بگرێت، کەجێگەیەکی قایمە( بۆیە بەتۆرابۆرای ئەفغانستان، کەتالیبان خۆی لێحەشار داوە وهێزەکانی ئەمەریکا تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بیەگەنێ) ناوی دەبەن. سەرەڕای ئەوەی کە ئەو شاخە بەسەر ئەو ناوچانەدا دەڕوانێ کەنەوتی لێدەردەکرێت و پانتایەکی زۆری زەوی کشتوکاڵیە بۆگەنم وجۆ. کەسەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتی ماڵیە بۆداعش. بۆیە دەستبەسەراگرتنی داعش بۆ چیای شەنگاڵ، واتە قایمکردنی ناوچەی داهاتی ماددی و گرتنی هەموو دەرگاکانی شاری شەنگال و ئەستەمە بتوانرێت شکست بەداعش بێنن وشەنگاڵ بگرنەوە. لەبەرامبەریشدا هەر بەقسەی ئەو سەرکردەیە" هێزی پاراستنی شەنگاڵ چەندجارێک هێرشیان کردۆتە سەر مۆڵگەکانی داعش وزیانی زۆریان پێگەیاندوون".
لەوەڵام بەپرسیارێکی دیکەی(الی الامام)دا سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی هەرێمی کوردستان وحکومەتی عێراقی هیچ جۆر یارمەتیەکی سەربازی وماددیان کردوە بۆهێزی پاراستنی شەنگاڵ؟
لەوەڵامدا ووتی" هەردوولایان تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە کۆمەکێک ویارمەتیەکی ئەو هێزەیان نەداوە. لەوەش زیاتر دەڵێم، کەپارتی دیموکراتی کوردستان هەست بە نیگەرانی دەکات لەم هێزە و پێی قبوڵ ناکرێت. هەروەک چۆن لەپێشوودا لەبەرامبەری وەستایەوە وڕەتیکردەوە، بەقورسی دەزانی ڕازی بێت. ڕێکخەری پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی عێراق وهەرێمی کوردستان وهاوپەیمانان کەسێکی سەربە پارتیە، ئەویش بەهیچ جۆرێک هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزی پاراستنی شەنگاڵ ناکات. ئەو یارمەتیە سەربازی وماددی وپزیشکیانەشی کەلە بەغدا وسەرکردایەتی هاوپەیمانانەوە بۆدانیشتوانی شەنگاڵ دەنێردرێن، ئەوا بۆهێزەکانی پێشمەرگە ڕەوانە دەکرێن".
ڕۆڵی ژنان لەهێزی پاراستنی شەنگاڵ
ئەم سەرکردەیە ئاماژەیکرد بە ڕۆڵی ژنان لەدوای کارەساتی شاری شەنگاڵ. ڕۆڵیان هەبوە لەپێکهێنانی هێزی پاراستنی شەنگاڵ وفەوجێکیان لەژنان پێکهێناوە بۆئەوەی بەشداری لەشەڕەکاندا بکەن دژ بەچەکانی داعش. بەشێوەیەکی کرداری دەستکرا بەپێکهێنانی ئەو فەوجە، کە لە ژنانی خۆبەخش پێکهات. یەکێک لەوژنانە بەناوی(دایکی دجلە)یە. کە گفگتوگۆی لەگەڵ یەکێک لەکەناڵە جیهانیەکاندا کردووە، ولەداهاتوودا الی الامام بڵاوی دەکاتەوە، بۆئەوەی ڕۆشنایی زیاتر بخاتە سەر خەباتی ژنانی شەنگاڵ لەپێناو ئازادی ویەکسانیدا.
ڕێککەوتنی ئەردەن
پرسیارێکی دیکە لەو پرسیارانە ئەوەبوو: کە بۆچی هێزەکانی هاوپەیمانی وحکومەتی بەغدا وهەرێمی کوردستان هێزی گەورەیان نەنارد بۆئەوەی دەستبگرن بەسەر شاخی شەنگال، ئەگەر ئەو شوێنە ستراتیج وگرنگەی هەبوو، وە لە لایەنی سەربازیەوە دەکرا بکرێتە خاڵیکی دەستپێکردن بۆجوڵانەوە دژ بەداعش و تێکدان وشکاندنی توانا سەربازی و مرۆییەکانیان. هەروەها بۆ ئەو لایەنانە گران نەبوو کە هێزی سەربازی تایبەت دابارێنن، بەتایبەت کەهێزێکی سەربازی لێیە کەدەتوانێت هاوکاری بکات لەگەڵ هێزی پێشمەرگە وهاوپەیمانان وسوپای عیراقی؟
ئەو سەرکردە ئاوا وەڵامی داینەوە. هەموومان دەزانین ڕێکەوتنی ئەردەن کەپێش کەوتنی موسڵ مۆرکرابوو لە١٠ی حوزەیران، لەنێوان لایەنە ناوچەییەکانی وەک تورکیا وسعودیە وقەتەر وئەردەن وبەعسیەکان وداعش وپارتی دیموکراتی کوردستان بەئامادەبوونی نماییندەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. دەقی ڕێکەوتتنامەکە بریتی بوو لەچۆڵکردنی ناوچەکە لەدانیشتوانەکەی". ئەگەر بیرتان بێت پێش کەوتنی شاری موسڵ لەوەڵام بەنوری مالکیدا ووتی" دەیبینن کەدەتوانین یان نا؟". ئەمەش باوەڕ پێکراوە ودەتوانن لەڕێگەی یوتوبەوە بیبینن وگوێبیستی بن... پاش چەند ڕۆژێک بەکردار موسڵ کەوت. لەهەمان کاتدا مالکی پەنجەی تۆمەتی بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە ئاراستەی مەسعود بارزانی کرد وبەرپرسیاریەتی کەوتنی موسڵی خستە ئەستۆی ئەو. بەڵام دوای ڕێکەوتن لەسەر لابردنی مالکی لەسەر کار وپێکهێنانی حکومەتی عێراقی تازە، ئەم بابەتە داپۆشرا وڕاگەیاندنی جیهانی پشتگوێی خست، هەموو لایەنەکان کەوتنە کەش وهەوای پیرۆزبایی کردن لەحکومەتی تازە". ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەگۆڤاری لیڤین کرد( ژمارە ٢٨٠ ی لە٣٠ ئەیلول ٢٠١٤ دەرچوە، ناوەرۆکی ڕێکەوتنامەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە). بەمانایەکی تر چیای شەنگال تەوەر یا بازنەیەک نەبووە لەستراتیجیەتی ئەمەریکا وهێزەکانی هاوپەیمانان یا حکومەتی بەغدا یا حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک ئەوەی کۆبانێ ".
لەکۆتایی گفتوگۆکەیدا لەگەڵ(الی الامام)، ئەو سەرکردەیە بەڵێنی دا بەئاشکراکردنی زانیاری تر ولەگفتوگۆیەکی درێژتری دیکەدا لەگەڵ ڕۆژنامەکەماندا. بەڵام داوایکرد لەڕاگەیاندنی کۆمۆنیستی کرێکاری ئەو پەردەپۆشکردنە میدیایە جیهانیە بشکێنن لەسەر پرسی شەنگاڵ وهێزی پاراستنی شەنگال ، وەکۆمەک وپشتیوانی سیاسی لێبکەن.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ڕایدەگەیەنێت بەپێشکەشکردنی هەموو شێوەکانی پشتیوانی لەهێزی پاراستنی شەنگاڵ:
دوای تەواوبوونی گفتوگۆکەمان، بڵاوکراوەی "الی الامام" ئەم هەلەی قۆستەوە بۆڕێکخستنی دیدارێک لەگەڵ سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حیزبی بۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان لەسلێمانی وجێگرەکەی بۆئاراستەکردنی پرسیار لەهەڵوێستی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەبەرامبەر هێزی پاراستنی شەنگاڵ بەتایبەت، وپرسی شەنگاڵ بەگشتی.
لەوەڵامدا عوسمانی حاجی مارف سکرتێری کۆمیتە ناوەندی حیزب وجێگرەکەی محسن کەریم لەڕاگەیاندنێکی فەرمیدا بۆبڵاوکراوەی" الی الامام" ووتیان" حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری خۆی بەبەشێک لەهێزی پاراستنی شەنگاڵ دەزانێت و بەڵێن دەدات بەپێشکەشکردنی پشتیوان وکۆمەکی سیاسی وپڕوپاگەندە وڕاگەیاندن بۆئەوهێزە. وەبەڕێخستنی کەمپینێکی جیهانی ناوەخۆیی بۆکۆکردنەوە وڕاکێشانی کۆمەک وهاوپشتی لەگەڵ هێزی پاراستنی شەنگاڵ و پرسی ئاوارەکانی شاخی شەنگاڵ. وەدرێغئ نەکردن لەکۆمەککردن ویارمەتیدانی ئاوارەکانی شاخی شەنگاڵ". عوسمانی حاجی مارف ئەوەشی زیادکرد" کەهەموو گرەویانکردبوو لەسەر ڕووخانی کۆبانێ وهێزە ناوەخۆیی وناوچەییەکان گەلە کۆمەکیان لێکردبوو بۆڕووخانی. بەڵام خۆپیشاندان وناڕەزایەتیە گەورەکانی شارەکانی دنیا، هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمەریکای خستە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی ئەخلاقی(مۆڕاڵی) وجوڵاندن بۆ پشتیوانی کردن لەدانیشتوانی کۆبانێ. جێگری سکرتێری حیزب ئاماژەی بە" ڕاگەیاندنێکی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد، کەناوەرۆکەکەی بەمشێوەیە بوو( کەشاری کۆبانێ بازنەیەک پێک ناهێنێ لەستراتیجیەتی ئەمەریکا. بەڵام دوای ئەوە ناچارکراین بەپشێکەشکردنی کۆمەک وپشتیوانی لەکۆبانێ)". ئەوەشی زیادکرد کەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری " جم و جۆڵمان بەهەمان هێز وخرۆشەوە دەبیت بۆڕاکێشانی هاوپشتی وپشتیوانی بۆهێزی پاراستنی شەنگاڵ. وە کەمپینێکی سیاسی جیهانی بەڕێ دەخەین بۆسەرکەوتنی ئەم هێزە. وە هەموو شێوەکانی پشتیوانی لەهەموو ئاستەکان پێشکەش دەکەین. وە هێزی پاراستنی شەنگاڵ ئەو شێوەیە لەکار کەحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لەپێناویدا کاردەکات، بریتیە لەهێزی جەماوەوری چەکدار بۆبەرگریکردن لەخۆی وتێکشکانی داعش وگێڕانەوەیان بۆ ئەشکەوتەکانی کە لێیەوە هاتوون".


 

 

           

 

30/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com