پێناسهی تیرۆریزم چیهوله کوێوە سەری هەڵداوە
 

  

وەرگێڕانی: ئەسعەد ئەحمەدزادە




پێناسه - میژوو
تروریزم به کار هینانی سیستماتیکی توقاندن ، به ژمار ئاویته یه له گه ل زه برو زه نگ وه کوو ریگه ی سه پاندن و ئیجبار..
به سه ر ئه مه شدا هیشتا له قانوونی جه نایی کومه لگه ی نیو ده وله تیدا ناساندنیکی یاسایی نیه که ریگری بکات له تیرور وبیبه ستیته وه.
مانای ئیسته ی تیرور پتر به ستراوه به کرداری زه برو زه نگ به مه به ستی هه ژاندنی توقاندن (تیرور)؛که سونگه که ی ئایین،سیاسه ت یان ئایدیولوژیایه به شیوه یکه یان خه لکی سڤیل ده گریته نیشان و یان پاراستنیان به هیند ناگریت. .
هه ندیک پیناسه هه ر وه ها کرداری نا یاسایی ،توندو تیژی و شه ریش ده گریته به ر..
تاکتیکی هاوشیوه که به کار ده هیندرین له لایه ن جه نایه تکارانه وه بۆ رووتو کردنی زوره ملی و یان سه پاندنی بیده نگی ، فورمیکن که له ناساندنی تیروردا نه گونجاون، مه گه ر که ئه م چه شنه هه لس و که وتانه له لایه ن گروپی هه لخریندراوه وه بکرین.
نووسه ر هینریچبۆل و ئاکادیمیک راج دیسای و هاری تیکسته ین وا مان پید ه لین که هه ول بۆ پاراستنی خۆ له به رانبه ر تروریسمدا به له ونیک ده توانیت بکیشریت به ره و سته می هه مه لایه نه.
بیری تیروریزم له ئاستی سیاسی و سوزه وه شارژ ده بیت ، به له ونیک که ته نانه ت ئه سته مه ده پیناسه ییکی روونیشی بۆ بکری.
له بناغه ی خویندنه وه و لیکولینه وه دا زیاتر له ١٠٠ پیناسه بۆ تیروریزم هه یه.
پیناسه ی تیروریزم تیکه ل و پیکه له و زیاتر له لایه ن ده زگاکانی ده وله ته وه و( که سانیک که ده ستیان به یارمه تی ده وله ت ده گات) به کار ده هینریت بۆ نا شه رعی کردنی سیاسه توانان و ر کابه ران بۆ ریی خوشکردن به پاساو کردنی خویان،
ته نانه به کار هینانی هیزی چه کی ده وله تیش دژ به رکابه ر وه کوو ئامیری فشار که ده توانریت لیک بدریته وه دژ به مه ترسی له لایه ن رکابه ری ده وله ته وه.).
تیروزیزم له لایه ن تویژیک له ریکخراوه سیاسیه کانه وه به کار برواه و ده بریت بۆ پیشوه خستنی ئامانجه کانیان..
تیروزیزم له لایه ن ،ده سته راستی و ده سته چه پی و ناسیونالیزم و ده وله ته وه به کار ده هینرا. .
کاراکتیری نه گور بریتین له به کارهینانی زبرو زه نگ به بی جیاوازی به ئامانجی گه ییشتن به خوشه ویستی په ره سه ندنی گروپیک ، بزووتنه وه یان که س.
په ره پیدانی ترس هیمای کاکله ی تروریزم ده توانیت یارمه تیده ربیت بۆ به گه ییشتن به م ئامانجانه.
سه رچاوه ی چه مکه که : تروریزم و تروریزمی ده و له تی
تروریزم له وشه ی فه رانسی" تروریزم" وه سه ر چاوه ده گریت وله بندا ده گه ریته وه بۆ ده وله ت تروریزم که له لایه ن ده وله ته وه له سه ر ده می حکوومه تی تیروردا به کار هینرا.وشه ی تیروری فه رانسی له وشه ی لاتینی تیروره وه هه لده قولیت،به مانای "من ترس ده چینم".تیرور سێمبرکوس"خۆفیک و باریکی نا ئاسایی بوو له روم، به هوی پیشره وی جه نگاوه رانی سێمبری له سالی ١٠٥ پیش زایین. کاتیک که ئه وان ده سه لاتی توقاندنیان له سه ر ده می شورشی فه رانسه دا ناساند راهینه ئایینیه کان په یره ویان کرد له م سونه ته .دوایی که راهیبه کان ده سه لاتیان له ده ست دا وشه ی "تروریزم" بوو به ئیسلاحیک بۆ سووکایه تی پیکردن.ئه گه ر چی تیروریزم له سه ره تادا ده گه ریته وه بۆ کردارگه لیک له لایه ن ده و له تیکه وه، چه مکه که ئیستا به مانای کوشتنی قوربانیانی بیتاوانه به ده ست تاقمیک که سه ر به ده وله ت نین به ئامانجی دامه زراندنی دیمه نیکی میدیایی.
شوینی ئه م مانایه ده کریت هه لبکریت بۆ"سیرجه ی نه تشه جیو"که به خۆی ده گوت تیروریست. نه شته جیو گروپی تیروریستی روسیای دامه زراند "داد په وه ری خه لک".
له تشرینی ٢٠٠٤ ئاسایشی- گشتی نه ته وه یه کگرتوه کان پیناسه ییکه ده دات به تیروریزم که هه ر کرده وه ییک که به ریوه ده چێ" به نیازی کوشتن یان بریندار کردنی خه لکی مه ده نی یان دوور له خه بات به ئامانجی توقاندنی کومه لیک یان هیزی ده وله تی یان ریکخراوی نیو ده وله تی که شتیک ئه نجام بده ن یان نه ده ن".


پیناسه ی تیروریزم
شیکاری مۆری ئازه ر بایجانی به ناونیشانی" تیروریزم رابگره"

جی باس بوونی مانای تیروریزم سه لماوه.جیاوازی سیسته می قانوون و به ریوه به رانی ده وله تی به کار ده هینرین بۆ پیناسه ی جوراو جور له تیروریزم له یاسای میللی خۆیاندا.کومه لگه ی نیو نه ته وه یی هیشتا پیناسه ی نیه بۆ ئه م تاوانه که به چه شنی جیهانی په سه ند کراوه و به شیوه ی یاسایی به ته سک کراوه.کیشه که له و راستیه وه سه ر ده گریت که بیروکه ی تیروریزم وزه له سوز و سیاسه ت ده گریت.سه باره ت به م بابه ته ئانگوس مارتین له وتاریکدا ئه مانه ی خواره وه ی له پارلمانی ئوسترالیا وت.
" کومه لگای نیو نه ته وه یی هه ر گیز ریکخستنیکی نه کردوه بۆ گه ڵا ڵه کردن و پیناسه یک گشگیرو په سه ند کراو بۆ تیروریزم.له به ینی حه فتا و هه شتا هه ولداندا له لایه ن نه ته وه یه کگرتوه کان فه شه ل تووش بوو له بۆ پیناسه ی چه مکه که که له بنه ره تدا له سه ر حیسابی بیرورای جیا جیا ی ئه ندامانی ده وله تان له په یوه ندی له گه ل به کارهینانی زور به رانبه ر به هه و ل و تیکهه لچوونی رزگاری و چاره ی خو دیاری کردن".
ئه م جیاوازانه له بیرورادا ریگه ی به نه ته وه یه کگرتووه کان گرت تا ریکه وتننا نمه ییکی گشتگیر بگونجینیت سه باره ت به تیروریزمی جیهانی که هه ریه ک دانه بیت، هه مه لایه نه بۆ ناساندن و به رته سک کردنه وه ی تیرورکه ده خریته ئه ستۆی یاسای تاوان .کۆمه ڵگای نیونه ته وه یی کونڤانسیونی به شبه شی ریکخست بۆ پیشاندان و ئیدانه ی کرده وه ی تاک له تیروردا.
له ١٩٩٤ وه کوبوونه وه ی گشتی نه ته وه یه کگرتوه کان به به ر ده وامی ئیدانه ی کرده وه ی تیروریزمیان کردوه هاوری له گه ل شیکاری تیروری سیاسیدا:
" کرده وه ی جه نایی به حیسابی تیوه ردانی جه ماوه ر،کومه لیکی تایبه تی یان تاکه کان ده کریت بۆ حاله تیک له په ریشانی به نیه تی ئامانجی سیاسی به هه موو شیوه یک ناپه سه نده ، به چاو پۆشی له گه ل هۆه کان که سیاسی و ئایینیه، .په یوه ندی به ره گه ز،نه ژاد ،ئایین یان چه شنی جیاوازه وه هه یه".
زانستیار برووس هافمه ن نووسی : " ده سه لاتدارانی جیا جیا له نیو هه مان ده وله تدا ناتوانن هاو رای بن له سه ر تاکه پیناسه ی تیروریزم ،هه ر وه ها پسپۆران و دامه زرینه رانی لیکۆله ر ناتوان له ئه م بواره دا تیکرا یه ک بگرن".
له یه که مین چاپی ئه م لیکۆلینه وه به رینه دا "تیروریزمی سیاسی: ئالیکس شمید پتر له سه د راپه ره ی تایبه تدا به هه لسه نگاندنی زیاتر له یه ک سه د پیناسه ی جیا جیا بۆ تیروریزم له پیناو دوزینه وه ی شیکارییکی هه مه په سه نده له سه ر چه مکه که به بال کیشانیکی لوژیکی.
پاش چوار ساڵ و چاپی دووه میش شمید هیشتا نزیکی ئامانجه که ی نه که وتبوه وه و له یه که مین رسته ی کاری به سه ر دا چونه وه کله یدا ددانی پیدا نا که شوینگرتنی یه ک پیناسه ی دروست هیشتا له پیشوه چووندایه".
والتر له قویر خه ریک بوو بی هیوا ده بوو له شوینگیری پیناسه ییک که کاری هه ردوو چاپه میژووییه کانی ته رخان کردبوو به م ناونیشانه و به سه ر ئه نجام گه ییشتنیان کاریگه ر نه بوو یان که سوودی هه و لدانی بۆ بوو.
هافمه ن بروای وایه که ریگه ی هه یه که هیندیک نیشانه ی کلیدی تیروریزم ده ستنیشان بکریت.ئه و ئه مانه ی خواره وه پیشنیار ده کات:
ترمینالی به غداد مه یدانی هیرشی سێ ئوتوموبیلی بومبریژکراو بوو له ئابی ٢٠٠٥ دا که کیشرا به مه رگی ٤٣ قوربانی.
له فه ر ق خستننه به ینی تیروریزم و جه نایه تکاراندا و له به ینی شیوه گه لی تر له جه نایه ت رووکاره کانی خواره وه پیکه وه تیگلاون.
بته وی نه تهه وی ئامانجی سیاسی و سونگه
زه برو زه نگ – یان هه ر به گرنگی ، هه ره شه ی زه برو زه نگ
گه ییشتن به سه ر ئه نجامی سایکولوژی له ئاخردا له به رچاو گیراوه که به دوای گه ییشتن به ئامانجی یه که مدادیت که له ریگه ی هه ماهه نگی فه ر مانی قابل ده رک یان پیلان دانان دین. ( ئه ندامانیان جلو به رگی هاو چه شن یان نیشانه دار ناپۆشن)
له لایه ن ژیر- جه ماوه ر یان یه کینه ی نا ده وله تییه وه ئه نجام ده درین
پیناسه ییک له رووبه ری سایکولوژی و تاکتیکی تروریزم له لایه ن کارتن باکستیتی لیکولینه وه ی ئاسایشی ئه ورووپا له ناوه ندی جورج- ث،مارشال کراوه.
"تیروریزم ناسراوه وه ک به کار هینانی سیاسه تی زور له تیکهه لچوونی تیکه ل و پیکه لدا ،که ده یه ویت توقاندن په ره پیبدات له گه ل خوفی ده روونی(گاهیک خوبه خشانه)له ریگه ی سزادانی ئامانجه کان و ویرانکاری شه ر نه که ره کان(هه ندیکجار په یکه ره سومبوله کان).ئه م چه شنه کردارانه دیزاین کراون بۆ سه ره نج راکیشان بۆ بابه تی نا یاسایی رکخراویکی نهینی.تیروریزم ئاراسته کراوه بۆ وه ده ست هینانی ئه و په ری جه ماوه ر به یارمه تی میدیا که کاریگه ری بۆ به هیز کردنی ته ئسیر تا ره خنه کردنه نیوبیسه رانی ده ست نیشان کراو له بابه ت تیرمی کورت – مامنا وه ندی ئامانجه سیاسیه کان/ یان تیرمی دریژخایانی دوایین هه ل و مه رج.
ئوسڵو ،نورویژ،راست دوای هیرشی تیروز که له لایه ن ئانیرس بیهرینگه وه له ٢٠١١ ئه نجام درا،والتر له قویر له ناوه ندی لیکولینه وه ی ئیستراتژی بۆ نه ته وه یه کگرتوه کان وتی "ته نیا کاراکتیری هاو به شی گشتی تیروریزم که هه مه لایه نه له سه ری ساقن زه برو زه نگ و هه ره شه و توندو تیژیه.[ نه قلی قه ول پیویسته].له ئه م نه قل قه وله ته نیا ،به هه ر حال ،جیگه ی نیه که پیناسه ییکی به که لک بکیشریت چونکه زور کردارو زه بروزه نگ هه ن که ناتوانریت به چه شنی ئاسایی بخرینه نیو خشته ی تیروریزمه وه: شه ر،راپه رین،جه نایه تی ریکخرا،یان به ساکاری هه لمه ت و توندو تیژی [نه قل قه ول پیویسته].
روخاندنی مال و ملک به بی هه ره شه ی ژیان، به چه شنی ئاسایی بینا نه ری توندو تیژی جه نایی نیه [له سه ر قسه ی کی؟]،هه ندیک سه رچاوه به هه ر حال، ویرانکردنی سامان به هوی به ره رزگاری زه مین و به ره ی رزگاری ئاژه ل وه ک توندو تیژی تیروریزم پیناسه ده کات ،بروانه ئیکو- تیروریزم.
تیروری ئاسایی به شیوه ی باو وه ها ئه نجام ده درین که کاریگه ری سه ختی سایکولوژی دریژ خایانی لیده که ویته وه.هه ر کرده وه ییکی تیروریستی داریژراوه بۆه ره خنه کردن له سه ر جه ماوه ریکی به رینی خوینه ران.کرده وه ی تیروریستی هه ر وه ها هه لمه ت ده باته سه ر هیما نه ته وه یه کان به مه به ستی پیشاندانی ده سه لاتیان و هه ولدان بۆ له رزاندنی بنچینه ی ولاتیک یان کومه لگاییک.ئه مه ده توانیت کاریگه ری نه رینه ی هه بیت له سه ر حکوومه ت و له هه مان کاتدا یارمه تی گرووپی تیروریستی یان ریکخراوه ییک یان بیروکه ییک بدات که پریستیژ به ده ست بینیت.
هه لمه تی تیرور به زوری پایانیکی سیاسی هه یه.تیروریزم تاکتیکی سیاسیه، وه کوو نووسینی نامه ییک یان نارازی ده ر برینیک له لایه ن چالاکوانانه وه که بیریان وایه ئیتر ریگاییکتر نه ماوه بۆئه و گورانکاریه که ئه وان به ئاواتن بۆی.[له سهر قسه ی کی؟].ئه وان ئه م گورانکاریه یان هینده ده ویت که مه رگی سیڤیلیان به لاوه خرابتر نیه له نه گه ییشتن به ئامانجه کانیان.[نه قل قه ول پیویسته]ئه مه به زوری دوخیکه که تیک والابوونیک هه بیت له په یوه ندی نیوان ئایین و تیروریزم.تیکوشانی سیاسی ئه گه ر له چوار چیوه ی ئایینی یان " کائیناتی" دا گونجابیت، بۆ نموونه تیکوشان له دوخی تیکهه لچوون له سه ر نیشتمانی نه ژادی یان شوینی ئایینی وه کوو ئیسرائیل و ئورشه لیم ،دوایی فه شه ل هینانی ئامانجی سیاسی(ناسیونالیزم) هاوری ده بیت له گه ل فه شه لهینانی ده روونی که بۆ کومه ڵگای بیری ئایینی قورستر ده بیت له مه رگی خویان یان مردنی خه لکی بیتاوان.به زوری قوربانیانی هیرشی تیروریستی هه ره ش نین به لکوو زیاتر "سیمبول،ئامراز ، ئاژه ل یان خراپی [ نه قلی قه ول پیویسته]په وه ندن به جه هانبینی تایبه تی تیروریستا نه وه.
ئازاره کانیان ئامانجی تیروریستان ده پیکیت بۆ سه پاندنی خوف هه تا په روشیه کانیان سه ره نجی جه ماور رابکیشیت و خواستی ئایینی و سیاسیه کانیان به جی بهینیت که به زوری رادیکالن.
کوکراوه ییک له وینه ی قوربانیان ٢٠٠١ ی هیرشی تیروریستی.هه ندیک پیناسه ی ره سمی له تیروریزم وه کوو مه حه ک ناشه رعی یان نا یاسایی به کار دین له کرداردا [سه ر چاوه ییک باشتر پیویسته] هه تا جیاوازی دابنیین له نیوانی ئه وانه ی که ده وله ته کان فه ر مانیان داوه ،( که وایه" یاساییه ")و ئه وا نه یکه ئه نجانم دراون له لایه ن که سانیتر، تا که کان یان گروپی پچووک.ئه گه ر ئه م مه حه که به کار بهینریت ،ئینجا کرداره کان به شیوه ییک داده رژین که وه کوو تیروریزم نا که ونه نیو چوار چیوه ی تیرور به مه رجیک به هوی ده و له ته کانه وه ده ستووریان درابیت[ نه قلی قه ول پیویسته].بومبکاری ساریک ،بۆ نموونه ، به مه به ستی ره خنه کردنی بۆ پشتیبانی جه ماوه ر ،بۆ چه مکیک نابیته تیروریزم ئه گه ر بومب کردنه که له لایه ن ده وله ته وه ریگه ی درابیت.[سه ر چاوه وه ی لیکولینه وه ؟]
ئه م مه حه که خوڕسکی کیشه سازه و نه ته نیا به شیوه ی جیهانی په سه ند ناکریت[ دیاریکردنی سه ر چاوه پیویسته]، وه ک : به تالکردنه وه ی تیروریزمی ده وله تی؛ هه مان کرده وه ده توانریت بخریته نیو جه عبه ی تیروریزمه وه ،یان تیروریزم یان نه ؛ به گویره ی ئه وه که ده وله تی یاسا پشتگیری کردبیت یان نه.' ره وابوون" ،"یاسایی بوون" مه رجن به گویره ی روانگه ی ده وله ت وله مانای په سه ند کراوی میژوویی و سه ر چاوه ی چه مکه وه ده ترازیت .
له مابه ینی ژماره ییک پیناسه دا هه ندیک هه ن که به کار هینانی یاسایی هیز به ده ست سڤیل به دژی داگیکه رانی ولاته وه به هین نا بینن..[نه قلی قه ول پیویسته].پیناسه کانی تر ده خرینه نیو خشته وه بۆ ئه وانه بزووتنه وه ی به ر هه لستکاری ده که ن وه ک تیرور که به کرده وه ی تیروریستی داگیرکه رانی ولات لاده به ن هاوری له گه ل کوشتاری سڤیل و بیلاینه کان.له م بابه ته وه جا فه رق خراوه ته به ین به کارهینانی هیز به گویره ی یاسایی و نا یاسایی،[نه قلی قه ول پیویسته]به قسه ی عه لی خان فه رقه کان که وتوونه ته سه ر شان داوه ری سیاسی. پیناسه ییک هاو شیوه به لام نه ک ده قی هه مان شناس له به راوردا هاسانتره بۆ پیناسه کردنی چالاکی زه برو زه نگی نا ده وله تی.واتاییکیتری بواری ئه م ده ر برینه به هه ر حال "تیروریزم" له به ر ده گریت به ڵام تاکی تایبه تی لاده دات وه ک ئه وه یکه پیشوو به" تیروریست" ناو ده برا ، هه ر وه ها به راشکاوی تیروریزیمی ده وله تیش ناپیکیت.به پێی ئیف. بی .ئای تیروریزم به کار هینانی نا یاسایی زوره به رانبه ر به خه لک یان سامان به مه به ستی ترساندنی ده وله ت ، جه ماوه ری مه ده نی یان به شیک له جه ماوه ری مه ده نی بۆ پیشخستنی نیازی خوی یان کومه ل.[نه قلی قه ول پیویسته] .
ئیستلاحیکی ته علیقی وشه ی "تیروریزم" و "تیروریست" (شه خسیک که تیروریزم به کار ده هینیت ) واتاییکی به قوه تی ته نیشتی نه رینی هه یه . ئه م هزرانه به زوری وه کوو نازناوی سیاسی بۆ مه حکووم کردنی زه برو زه نگ یان هه ره شه ی زه برو زه نگ به هوی هه لسووراوانی دیاری کراوه وه به واتای بی ئه خلاقی،خو به خشانه یان ناره وا یان لومه کردنی به شیک یان به گشت ته واوی به شیک له کومه ل به کار دین. که سیک که ناوی تیروریست به کاسیکیتره وه ده نیت زور به ده گمه ن خوی به تیروریستی ده زانی،به ڵام به گویره ی هه ل و مه رج ئاماژه به خوی ده کات :وه کوو جیایی خواز ،شه ر ڤانی رزگاری خواز،ئازادیخواز،شورشگیر،یارمه تیده ری سه ر بازی ،گریلا ،نازناویک بۆ هزریکی هاو شیوه به گویره ی زبان و کولتوور ی ولاتیکی تایبه تی. جیهادیه کان ، موجاهیدین و فیدائیان هاوچه شنی وشه گه لی عه ره بین که واژه ی ئینگلیسیان تێئالاوه. بۆ ریکخراوه کان له هه ر دوو لا ئاساییه که یه کتری به تیروریست پیشان بده ن.
بۆ وه لام دانه وه به پرسی کرداری تیروریستی بۆ نموونه کوشتاری سیڤیل له دوخیکی تایبه تیدا ده بیت پله ی خوارتری فه لسه فه ی ئه هریمه نی بۆ ده ر برینی بۆ چوونی جیاواز ره چاو بکریت: به گویره ی ده یڤید رابین به کار هینانی
فه لسه فی ده توانریت به ره وشیکی تیئوریکی دوخه گه لیک بینیته به رچاو که له نیویاندا توقاندن و تیروریزم هاوتا کراون به چاکه که له چاو ره شی ناره زایی مورال که متر پیی ده گات.که وایه ،له کرده وه دا کاریگه ی بن بڕکردنی ئاسایشی بیلایینان به ئه رینه یی هاوتا ده بیت به یارمه تی هه ندیک کرده وه ی تیروریستی ." له به کارهینانی فه لسه فه د ا مایکڵ والرێز باسی ئه وه ده کات که تیروریزم ده توانریت له ئاستی مورالیدا ره وا بکریت به س له یه ک دوخی دیاری کراو ،به تایبه ت: " ئه گه ر نه ته وه ییک یان کومه لیک له روبه رووی ئامانجی هه ره شه ی توند و ته واو جیاوازببنه وه و ته نها ریگه ی خوپاریزی بریتیه له ئامنجگیری بیلایینان ،جا به له ونی مورالی ره وایه.
له م کتیبه دا : ده روونی تیروریزم بروس هافمه ن شیکاری کردوه که بۆ هزری تیروزیزم ترازاوه:
له یه ک نوکته دا هه موویان هاوران : تیروریزم وشه ی ناکوکیه. وشه ی تیروریزم هه لگری واتای زیده مانایه و به شێو ه ی ئاسایی ئاماژه یه بۆ دوژمنان و نه یاران یان به و که سانه ی که تو له گه ڵیان کوک نیت یان پیتخۆشه پشت گویان بخه یت. ئه وان به چ ده ڵین تیروریزم " براین جینکینس نووسی" وا ده رده که ویت که پرسیکی تیروانینه.به کار بردنی تیرمه که ئاماژ ه یه بۆ ئیدانه کردنیکی مورالی؛ئه گه ر ریکخراویک بتوانیت سه ر که وتوانه نازناوی تیروریزم بلکینی به رکه به ره که یه وه ئه وسا ئه م پارته توانیویه تی قه نا عه ت به خه لکانیتر بینی له په یوه ندی ناوه روکی مورالی تیروانینه که ی. "به پێی ئه م ئاوه زه بریاردان له سه ر ناولینانی تاک یان ریکخراویک به "تیروریست" به زوری و به بی جیاجیی براوه ته سه ر بریاردانی مه به ستی، به زوری براوه ته سه ر ئه وه که ئایا تۆ هاوسۆزیت هه یه له گه ڵ شه خس ،گروپ یان دوخی له به ر چاو گیراو.وه کوو نموونه بابڵێن ئه گهر تۆ له په یوه ندی له گه ڵ قوربانیانی ز بروزه نگ له کوێ ڕاوه ستاوی دیاری ده کات که تۆ ئه و کرده وه تروریستیه یان نه ،(وه کوو دۆخی ڕایراێ).
مانای نه رینه یی ته نیشتی وشه که ده توانریت له نیو یه ک په ندا پوخته بکریته وه : " تیروریست له دیدی تاکیک جه نگاوه ریکی ئازادیخوازه بۆ ئه وه که ی تر. " ئه مه نمایش دراوه کاتیک گرووپێک هاوپه یمان له گه ڵ ده وڵه ت ره وشیکی نایاسایی سه ر بازی به کار ده هینێت تا کوو شه ر له گه ڵ دوژمنی هاوبه شدا بکات و ئه م گرووپه دواتر له نه سازان له گه ڵ ده وڵه تدا هه مان ره وش ده به کار ده بات دژی هاوپه یمانی پیشوو.له میانه ی شه ری دوومی جیهانیدا خه ڵکی مالایان دژ به سپای ژاپۆنی ( بزووتنه وه ی خوڕاگری مالایان) هاو په یمان بوون له گه ڵ بریتانیای مه زن،له سه ر ده می حاڵه تی ئورژانسی مالایاندا، به هه ر حاڵ، ئه ندامانی ریکخراوی جێنشین(سپای خوڕاگری نه ژادی مالایان)له لایه ن بریتانیاوه مارکی تیروریستیان به سه ر دا لکا.
له نوێترین نموونه دا ڕوناڵد ڕێگان و ئه ندامانی ده وله تی ئامریکا موجاهیدینی ئه فغانیان له سه ر ده می شه ڕ ی دژ به یه کیه تی سۆڤیه ت وه ک " جه نگاوه ری ئازدیخواز" شیکرده وه و بیست ساڵ دواتر هیرشی جیلی نوێی پیاوانی ئه فغانستان دژ به ، وه کوو خۆیان ده ڵێن، هیزی داگیکه ری بیگانه ، له لایه ن جورج ده بڵیۆ بوشه وه به "تیروریزم "له قه ڵه م درا.گرووپگه لێک که تومه تی تیروریستیان لێده درێت باشتره که به زاناییه وه ره نگه دانه وه ی شه رعیه تی سه ر بازی هه بێت یان کرداری ئادیولوژی.لێکۆلینه وه ی رێنوینی تیروریزم ،پڕوفیسۆر ،مارتین
رادنێر، به رێوه به ری ناوه ندی روشنبیری کانادایی و موتالای زانستگای کارلیتونی ئوتاوا پیناسه ی"تیروریست" ده کات وه کوو هیرش کردن دژ به سڤیل به مه به ستی سیاسه ت یان هۆکاری ئایدیولۆ ژی.ئه و وتی :
وته ییکی به ناو بانگ هه یه" تیروریستیک به لای تاکێکه وه ،جه نگاوه رێکی ئازادیخوازه له لای ئه وی که وه " جه نگاوه رێکی ئازادیخواز له رونگای تاکتیکییه وه .ئه مه خڵافاندیکی مه زنه.ئه و به گویره ی هۆکاری ره وا وه هه لیده سه نگێنێت ، له کاتیکدا که تیروریزم کرده وه یکه .شه خسێک که تیرور ئه نجام ده دات دیسان هه ر تیروریسته.
هه ندیک گرووپ که له تیکۆشانی ئازادیخوازیدا به شدار بوون، له لایه ن ده وڵه ته رۆژئاوییه کان و میدیا کانه وه ناوی تیروریست "یان لینرا."له قۆناغێکی زه مه نی دواتردا هه مان خه ڵک ،وه کوو رێبه رانی ڕزگاری خوازی نه ته وه یی ناو بران "بانگه واز نامه" له لایه ن رێکخراوه گه لی هه مان چه شن.دو میسال له م دیارده یه مینا جین به ین و نیڵسێن ماندێلا وه ر گیری خه ڵاتی نوڤێلن. ویکیلیکس-ویستلیبلوێر،جولیان ئه سه ین له لایه ن سارا پاڵێن و جه و بایدێن وه کوو تیروریست.
له هه ندیک دوخدا ده وله تان که هاوپه یمانن بۆ هۆکاری میژوویی،که لتووری یان سیاسه ت ، له گه ڵ یه ک رێکنا که وه ن که ئه گه ر رێکخراوه گه لێک تیروریست بن .بۆساڵانایکی زور بۆنموونه به شی ئامریکا ره دی ده کرده وه که ئه ندامانی سپای کۆماریخوازی ئیره له ند( ئای،ئاڕ، ئه ی) تیروریست بن، ئه گه ر چی ئای،ئاڕ ،ئه ی شێوازی به کارهینانی دژ به به بریتانیای مه زن،نزیکترین هاوپه ی مانی ئامریکا ،به کار بردبوو.هه ر چه ن له لایه ن بریتانیای مه زنه وه به تیروریزم ئه ژمار کرابوون. ئه مه زه ق بوو له دۆخی قوێن دژ به رابێنسۆن.

شێوه‌کانی تیروریزم
وێنه ی خاپوور کراوی باڵوێزخانه ی ئامریکا له بێرووت پاش هیرشی بٶمبی گوڵانی ١٩٨٣.هێرشێکی بومبی له خواردنگه ی سبارۆ - پیزا له ئورشه لیم ،١٥ سڤیڵی تیداکوژرا ن و پتر له ١٣٠ که سیش بریندار بوون، تاوانبار خۆکوژیکی حه ماس بوو. له ده ستپێکی ١٩٧٥ یاسای ئیجرائاتی یارمه تیدانی ئیداره ی ئامریکا کومیته یێکی ئامۆژگاری نه ته وه یی دامه زراند له سه ر ستانداردی ئامانجه کانی دادوه ری جه نایی. یه کێک له ٥ بلاو کراوه ی دارێژراو له لایه ن ئه م کومیته وه ناونیشانی" نائارامی تیروریزمی" پیدرا.
ئه وه به ده ستی ته سک فورس له سه ر ، بشێوه و تیروریزم ، نووسراوبوو به رێنوینی ئه یچ.ئه یچ.ئه ی. کووپر ،به رێوه به ری تیمی ته سک فورس.[٧٣]ته سک فورس تیروریستی دابهش کردبوو به سه ر ٦ کاتاگۆڕیدا:
نائارامی کومه لایه تی- له ونێک له کٶ مه ڵێک توندو تیژی که ناکریت به شێوازی ئاشتیخوا زانه ، پاراستن یان فورمیکی نورماڵی کومه لی دابمه رکیت.
تیروریزمی سیاسی- توندو تیژی وکرداری جه نایی که به پله ی یه که م و به زوری به نیازه ترس بڵاوه بکاته وه له کۆمه ڵگه یان له به شیکی ئه ساسی کۆ مه ڵگه و شوێنگیری ئامانجه سیاسیه کانه.
تیروریزمی نا – سیاسی – تیروریزم به بی ئامانجی سیاسیش هیشتا " به وشیارییه وه ریگایک ده قولقینیت که به و له ونه خۆبه سه را بڕینی زور ملێ و ترس به کار ده هێنێت له پاله ییکی به رزدا وه کوو شێوازێک دژ به تاک یان کومه ڵ ،به ڵام نه ک بۆ ئامانجی سیاسی.
شه بهه تیروریزم – له فورم و شێوازی هاو چه شنی توندو تیژی ره سه نی تیروریزم ئیسته ش پارچه یێکی بنه ڕه تی ناته واوه.له فورمی شه بهه- تیروریزمدا تۆقاندن و هه موو شتیک بیه سه باره ت به قوربانی نیشان کراو به و شێوازه یکه له که دۆخی تیروریزمی ره سه ندا به دی ده کریت. شه بهه –تیروریزم ،به هه رحاڵ شێوازو تیکنیکێکه که تیروریزمی ره سه نیش به کاریان دێنێت و سه ئه نجامه کان و ثه رچدانه وه اکن بۆ براورد کردن ده گونجێن.هۆه کان زۆر جیاوازن به ڵام هه مان کردار و شێوازه که شه بهه- تیروریست ده یانگریته به ر لا ئاستی به بارمته کاندا گیراوه کاندا .
تیروریزمی سیاسی سنووردار- تیروریزمی ره سه نی سیاسی ، که سایه تی هه ڵس وکه وتی شۆڕشگێڕانه ی پێدراوه.تیروریزمی سیاسی سنووردا رئاماژه یه به به ڕیوه بردنی کرداری تیروریستی بۆ هۆکاری ئایدیو لۆژی یان سیاسی که ، به هه ر حاڵ، نه وه ک به شێک له خه باتی هه ماهه نگه بۆ وه ده سته وه گرتنی ده سه ڵاتی ده وڵه ت.
تیروریزمی ڕه سمی یان ده وله تی- "په یوه نده به نه ته وه هه یه که ده وڵه ت ترس و به گری به کار ده هێنێت و ده گاته هاو ڕێژه ی تیروریزم. ئه م چه شنه له تیروریزم هه ر وا ده کرێت وه کوو پێکاته ی تیروریزم به ر چاو بخرێت ،به زه حمه ت وه کوو کرداری تیروریستی ده ناسریێت که له لایه ن ده وڵه ته وه به رێوه ده چیت که بۆ شوێن که وتنی ئامانجگه لی سیاسی دیاریکراو داریژاوه ؛ به زۆرینه وه کوو به شێک له سیاسه تی ده ره کییان.
به پێی له جاپ دراو له نیوان یه کیه تی ئوروپا.
سه ر چاوه یوروپۆل،تاکێک کوژرا له ٢٠١٠ به هۆی هیرشێکی گروپێکی جوداییخوازه وه. چه ند سهر چاوه یێک که تا ئیستا پێناسه کراون وه کوو گرووپ به ندی تیروریسم :
تیروریزمی سیاسی
تیروریزمی هه رێمی
تیروریزمی سه ر هه ڵدانی جه ماوه ری
تیروریزمی ناسیونالیستی – جوادیی خواز
تیروریزمی توند ره وی ئایینی
تیروریزمی بناغه یی ئایینی
تیروریزمی ئایینی تازه
تیروریزمی باڵی راست
تیروریزمی باڵی چه پ
تیروریزمی ماڵی ده وڵه تی
تیروریزمی رژیمی یان ده وڵه تی
تیروریزمی جه نایی
تیروریزمی پاسۆ لاجیکاڵ
هێرشی تیروریستی له سه ر "هاوده ستی" به کار ده هێندرێت به مه به ستی پیشگرتن له خه ڵک له بابه ت هاوده ستی کردن له گه ڵ ده وڵه ت ، به نیازی له ریخه ده ر هێنانی ده سه لاتی ده وڵه ت.ئه م ستراتیجییه له شه ری ئامریکا بۆ سه ر به خۆیی و هه ر وه ها له ئایرله ند ، کێنیا، ئه لجه زیره و قوبرس دا له کاتی خه بات بۆ سه ر به خۆیی به کار هێنرا.
هیرش کردنه سه ر نیشانه سیمبۆله که زور گرنگه کان به کار ده هێنرێن به نیازی تێئاڵا کردنی ده وڵه ت له شه ر له گه ڵ تیروریزمدا تا کوو کۆمه جه ماوه ر دژانبه ر (قوتبی) ببنه وه. ئه لقائیده ئه م فێڵه ی له ئه یلوولی ٢٠١١ به کار هێنا له کاتی هێرش بردنه سه ر ئامریکا .ئه م چه شنه هه ڵمه تدانه به مه به ستی راکشانی سه ره نجی کومه ڵگای نێو نه ته وه یی به کار ده چێ چوونکه له ئاستی خه باتدا به شیوه ییکیتر له میدیاکاندا ده نگدانه وه ی نابێت بٶ نموونه وه کوو فرۆکه رفاندنی فه له ستینیه کان له ١٩٧٠ دا و له قه یرانی باشووری مۆلۆکاسی هوله ند له ١٩٧٥.
ئه براهم وای بۆ ده چێت که رێکخراوه تیروریستیه کان تیرور هه ڵده بژێرن نه ک له به ر ئاستی کاریگه ری سیاسیه که ی ،له بهر ئه وه ی هاوسۆزی بۆ ئه ندامانیتری رێکخراوه کانیان گرنگتره له پلاتفورمی سیاسی ئامانجه ستراجیه کانیان که به زوری هه ر چکێ و په رچکێ و نا روونن.

دێمۆکراسی و تیروریزمی ناوماڵی
خٶ پیشاندانی مادرید ده به " ئی تی ئا" له کانوونی دوومه می ٢٠٠٠ دهوری یه ک ملیۆن که س خۆ پیشاندانیان کرد .ۆه یوه ندی نیوان تیروریزمی ناوماڵی و دیموکراسی زۆر ئاڵۆزه.تیروریزم زۆربه ی جار رووده دات له وڵاتانی خاوه ن ئازادی سیاسی به ته سک و که متر بینراوه له ولاتانی خاوه ن دێموکراسی به بڵاودا.به پێی لێکولینه وه ی هه ڵمه تی خۆ کوژی ره نگه هه ڵاوردیک هه بێت له سه ر یاسای قامک. تا راده یکه ئه م شێوازه تیبینیی ده کریت سه لماوه که هه ر یه که له هه ڵمه تێکی تیروریستی خۆکوژی که له ئه خیردا کراون بۆ سه ر ده وله تێکی دێموکرات بووه به پله یێکی به رچاوی ئازادی سیاسی. لێکۆ ڵینه وه کان وا ده ر ده خه ن که ئیمتیاز دان به تیروریزم له هه شتاکان و نه وه ده کاندا به نیازی به ر په رچدانه وه ی کرده وه ی هه ڵمه تی خۆ کوژی ، ریژه کانی ته نانه ت به رز کردوه ته وه .
نموونه ی"تیروریزم" له ولاتانی نا دیموکراسیدا " ئی تی ئه ی" له ئیسپانیا له ژیر ده سه ڵاتی فرانکۆ(هه ر چه ن کرده وه ی تیروریستی گرووپی دوای مه رگی فرانکۆیش به فراوانی به رز بوونه وه)، " شینینگ په ی" له پێڕۆ له ژیر ده سه ڵاتی ئاڵبیرتۆ خووجیمۆری هه ر وه ها "ئه ی ئین سی" له ئه فریقای باکوور.دێمۆ کراسیه کانی وه کوو بریتانای گه وره ،ئامریکا ،ئیسرائیل ،ئه ندوونزیا ،هێند، ئیسپانای و فیلیپینیش هه ر وه ها ئه زموونی تیروریزمی ناو ماڵیان هه یه.
نه ته وه یێکی دیموکرات که خه بات ده کات بۆ مافی مه ده نی ڕه نگه بانگه شه ی باڵاده ستی مورالی بکات له به راورد له گه ڵ چه شنه کانی تری ده وله تدا،هه ر جۆرێک بێت هێرشێکی تیروریستی له وڵاتێکی ئاوه هادا ده توانێت ناله بارییێک بخولقینێت : ئایا ده بیت مافه مه ده نییه کان بپارێزرێن له که نار ئه گه ری تێبێنی مه ترسی چاکبوونی بێسوودی کێشه کان ، یان نه ، مافه مه ده نییه کان به ر ته سک بکرێنه وه هاوڕێ له گه ڵ بانگه شه ی نابه جێی مافی مه ده نیه کان ؟ به م هۆویه" گه شه ی تیروریزمی- نیوماڵی" زیده تر و زیده تر چاولێده کرێت به ئاکارێک که به ڕێوه به ریی پێشووی " سی ئای ئێن" مایکڵ هایدێن پیشانی داوه .هه ندێک تێئوریسیینی کۆمه ڵایه تی به دهر ئه نجامێک ده گه ن که ئه م ناله بارییه ڕهنگدانه وه ی بنچینه یی هه ڵسووکه وتی تیروریزمه له بۆ: ناره وا کردنی ده وڵه ت.


تیروریزمی ئایینی، بڕگه ی سه ره کی ؛ تیروریزمی ئایینی
هێرشی بۆمبی له هۆتێل ماریوت له ئایسله ندا. نزیک به ٣٥٠٠٠ پاکستانی بوونه ته قوربانی هێرشی تیروریستی له چه ند ساڵی رابردوودا. تیروریزمی ئایینی له لایه ن کۆمه ڵێک که سانه وه به ڕێوه ده چێت که به شێوه ی ئاسایی به دۆگمای ئایین کۆک ده بن.
به سه دان ساڵ کرده وه ی تیروریستی به ڕیوه چوو له ژێر ناوی ئاییندا به ئاواتی بڵاوبوونه وه یان سه پاندنی سیسته می بیروباور یان بۆ چوونیان.تیروریزمی ئایینی له خۆیدا به پێی پیویست ،ڕوانگه یێک یان بۆچوونێکی کونکرێت دیاری ناکات جگه له بٶچوونی تاک یان کومه ڵ یان لیکدانه وه یێکی ئامۆژگاری ئه م سیسته م و باوره.
تاوانبارانی: تاوانبارانی تیروریزم تاکه کان،گرووپ یان ده وڵه تن.له هه ندێک پیناسه دا هه ڵسووڕاوانی نهێنی یان نیمچه نهێنی ده وڵه تیش تێکراوه که هه ستاون به کرده وه ی تیروریزمی له سه ر ده م یان دۆخی شه ڕدا.زۆرترین سیمای تیروریزمی سه ر ده م ،به هه ر حاڵ، لانکه چکوله ی نهێنی به زۆری کۆک کرواون که مه به ستیه به زۆر دۆخێکی تایبه ت پێش ببات. ریژه ییکی بانی ئۆپێراسیپنی مه رگبار له ئه م دواییا نه دا،بۆ نموونه هێرشی ١١ی سپتامبر، چنراندنی بووم له ژێر زه مینی له نده ن و هێرشی بوومی له "بالی" له ٢٠٠٢ که داڕژرابوو و به ڕێوه چوو له لایه ن " کڵه و ز- نیت گرووپ " که دۆستان وبنه ماڵه وکه سانی نزیکی په یوه ندیداری سوشیال میدیای له خۆ ده گرت. گرووپه کان سوودیان له رووباری زانیاری به لاشیان وه ر ده گرت و په یوه ندی چاکیان به هۆی ' تێل- په یوه ندی' پێک هێنابوو له دۆخێکدا که ئه وانیتر فه شه لیان هێنابوو.
به سهر ساڵانێک له مٶتاڵا ،لێکۆلینه ران دیسان و دیسان تێکۆشان بۆ داهێنانی پڕۆفایڵێک له تیروریزم ؛ باس له وه ده که ن که کرداری ئه م تاکانه له سه ر ئه ساسی نه فسییه ت و باری کۆمه ڵایه تیان به نه. که سانیتر بۆ نموونه ' رادێرێک هێند ه ری' هه وڵیدا بۆ پێناسه کردنی پڕۆفایلێکی تیکنیکی تایبه تی تیروریز له بانگه شه یێکی تایبه تیدا.هه ندێک ڕێکخراوی پاراستن ئه م گرووپه وه کوو هه ڵسووراوانی توندو تیژی نا- ده وله تی شیکاری ده که ن.مۆتاڵیێک که ئابووری ناس 'ئالان ڤ. کڕێگیر' که له ٢٠٠٧ پێی راسپێدرابوو بیکات ،به ده ر ئه نجامی ئه وه گه ییشت که رێژه ییکی که متر له تیروریستان له بنچینه ییکی فه قیره وه سه رچاوه ده گرن (٢٨% به رانبه ر به ٣٣%) ،و زۆرینه لانیکه م خوێنده واری ناوه نیان هه یه (٤٧% به رانبه ر به ٣٨%).
شیکه ره وانێکی زیاتر به زۆری به و ده ر ئه نجامه ده گه ن که ته نها ١٦% له تیروریستان له بارێکی هه ژاردا سه ر ده ر ده هێنن ، له کاتێکدا به به راورد ٣٠% له پیاوانی فه له ستینی له بنه ماڵه ی نه داره وه دێن ؛ و پتر له ٦٠% له تیروریستان پله ی بانی خوێنده واریان هه یه له چاو ١٥% له جه ماوه ری به کومه ڵ.
له به ر ئه وه یکه رواڵه تی تیروریستی ده ر نه که ویت؛ وه کوو نورماڵ هه ڵس وکه وت و جل و به رگ پۆشان نه جیبانه بێت هه تاکاتی ته واو بوونی پێسپارده کانیان.له ئاکامدا هه ندێک بانگه شه ده که ن که وه رێخستنی پڕۆفایڵی تیروریستی له سه ر ئه ساسی که سایه تی یان جه سته یان دیارده ی کومه ڵایه تی بێکه ڵکه .[٩٩] شیکاری تیروریزم له سه ر بنه مای دیارده ی جه سته یی،هه ڵس وکه وتی ئاسایی ، ده کریت هی خه ڵکانی ئاسایی بێت.[١٠٠].سه ره ڕای ئه م بارودۆخانه زۆرینه ی هێرشه تیروریستیه کان له لایه ن پیاوانی ته مه ن ١٦ تا٤٠ ساڵی سه ر به سپاوه به ڕیوه ده چن.

گرووپه تیروریسته کان
له سه ر گریمانه ی هێرشی پاکه تی ڕه شه زه خم دژ به سیاسه توانانی ئامریکی له لایه ن تاکێکه وه به ڕێوه چوو.به رهه مه بنچینه ییکه :لیستیک له گرووپگه لێکی تیروریستی نه ناسراو و تیروریستی تاکه که س.
پشتیبانی ده وڵه ت به ر هه می بنچینه: تیروریست به پشتیبانی ده وڵه ت.
ده وڵه تێک ده توانێت به پشتگیری ماڵی یان په نادان یارمه تی رێکخراوه تیروریستیه کان بدات.بۆچوونه کان جیاوازن له سه ر ئه وه یکه کرده وه ی توندو تیژی له لایه ن ده وله ته وه وه کوو پشتگیری تیروریزم له به ر چاو بگیرێن.
ئه گه ر ده وڵه ت پشتگیری ماڵی گرووپگه لێک بکات که له لایه ن که سانی تره وه به تیروریست ناسراون ئه وکات زۆر زه حمه ته که ده وڵه ت ئه مانه بخاته نێو خشته ی تیروریزمه وه.

تیروریزمی ده وله تی،بڕگه ی سه ره کی: ده وله تی تیروریست
شارستانیه ت له سه ر بناغه ی سلسله مه راتێب پێکهاتوه که به روونی پێناسه ی کراوه و به به ربڵاویش په سه ند کراوه ،به ڵام زۆر جار به راشکاوی به یان ناکرێت . ئه گه ر هێز له لایه ن ئه وانه ی سه ره وه ی سیسته من دژ به وانه ی خواره وه ی سیسته من به کار بهێندرێت ، ئه وکات شاراوه یه و نابینرێت. ئه گه ر ئه م هێزه ببینریێت ئه وه ئیتر به حوکمی ژیری و لۆژیک پاساو کراوه. به کار هێنانی زور له خواره وه دژ به سه ر به ته واوی له خه یاڵ دووره و ئه گه ریش پێش بێت په رچدانه وه که ی ، ته کان و شه کان ،تۆقین ووه همه بۆ هاووڵاتی سڤیل.

 دیرێک جینسێن--------
کورپه له یێکی ترساو به گشتی ته نیا گیانده که رێکی بوو له پاش بومبارانه به ڕ به ڕییه که ی ئیستگه ی ئاسنی ژاپۆن له ٢٨ ئابی ١٩٣٧دا.
هه ر به گۆنه ی" تیروریزم " چه مکی تیروریزمی ده وڵه تیش دیسان جیگه ی قسه یه .ره ئیسی کومیته ی دژه – تیرۆریزمی نه ته وه یکگرتووه کان وتی که له نێو ١٢ دانه کونڤانسیۆنی نێو ده وڵه تی سه باره ت به م ناونیشانه که به "کومیته" ناسراوه هیچکام ناوی" تیروریزمی ده وله تییان" نه هێنا وکه سیشیان به چه شنی چه مکیکی یاسایی نێو ده وڵه تی نه یانگونجاند. ئه گه ر ده وڵه تان هێزی خۆیان ، نابه جێانه ده خه نه کار ده بێت له سه ر بناغه ی کونڤانسیۆنی نیو ده وڵه تی وه کوو جه رائیمی جه نگی ، و له سه ر بنچینه ی یاسایی ، مرۆڤایه تی دادگایی بکرێن.
ئاسایشی – گشتی پێشووی نه ته وه یه کگرتوه کان وتی کاتی ئه وه هاتوه که چه مکی باسکردن به ناو تیروریزمی ده وڵه تی بخه ینه ژیر گڵه وه . به کار هێنانی زۆروهێز له لایه ن ده ڵه تانه وه به گشتی به هۆی یاسای نێو ده وڵه تییه وه قانوونی کراوه.
به هه ر حاڵ ، ئه و هه ر وه ها به روونی وتی که : هه رچی جیاوازی هه یه له نیوان ده وڵه ته کاندا سه باره ت به پێناسه ی تیروریزم : ئیمه به ئاشکرایی ده توانین بیان بینیم و هه موو ڕێکن که هه ر نیازێک به ئامانجی هێرش کردنه سه ر خه ڵکی مه ده نی بێتاوان قبوول ناکرێت و له گه ڵ پێناسه ی تیروریزمدا دیته وه .
کرده وه ی تیروریستی به هۆی ئاژانسه کان یان هێزی ده وڵه تییه وه به ڕێو ه ده چێت که وه کوو تیروریستی ده وڵه تی لێک ده درێنه وه. ئه مانه بریتین له سه ر چاوه کانی ده وڵه ت له ئاستی کاروباری ده ره کی وه کوو به کارهێنانی رێنوێنیه کانی سپا بۆ به ریوه بردنی کاری تیروریستی.
وه ک نموونه پڕٶفیسٶری به شی زانستی ڕامیاری،مایکڵ ستۆهڵ ، ئاماژه به هێرشه ئاسمانیه کانی ئاڵمانیا ده کات بۆ سه ر له نده ن و هێرشی " نیوکلیری" ئامریکا بۆ سه ر هیرۆشیما له سه رده می شه ری دووهه می جیهانی.
ئه و باس له "به کار هێنانی تاکتیکی تیرور" ده کات له ئاستی نێو نه ته وه ییدا ،که کردارێکی گشتیه و له سیسته می نیو نه ته وه ییدا تا به ئه مڕۆش زیاتر ده وڵه تان بوون که گومان ده کریت کرده وه ی تیروریستیان ئه نجام دابێت هه تا یاخیه کان.
ئه وان (گرووپی ده وروبه ری ستۆهڵ،له لایه ن وه رگیره وه ئاماژه ی پێدراوه) به یانیان کرد که یه که مین بژارده ی لێدان وه ک نموونه یێک" تیرۆری هێزی دیپلۆماسیه " ، که وابوو فۆرمێک له تیرۆریزم که هه موو دنیا به بارمته ده گرێت له گه ڵ هه ڕه شه ی ناڕاسته و خۆ به کارهێنانی چه کی" نیوکلیر" بۆ " هه ڵکردنی ئاڵٶزی".
ئه وانه ده مه قاڵه یێکی زیاتر ده که ن که فۆرمێکی بناغه دانراو له تیرۆریزم له ئاکامی گۆرانکاری شه ڕی دووهه می جیهانیه وه وه دێت. به پێی ئه م لیکدوانا نه تیرۆریزمی ده وڵه تی وه ک چه شنێک له به ڕێوه بردنی ده ره کی ڕامیاری هاته ئاراوه ،و به هۆیله ده ست ڕه سبوون و به کار هێنانی چه کی کۆمه ڵکوژی و به کوا خاپوور کردن سه ر ئه نجام گه ییشته ئاستی به ر بڵاویێکی زیاتر و زیاتری کرداری زبرو زه نگ له لایه ن ده وڵه تانه وه.
هه ندێک تێئوریسیێن وایده بینن که ژینۆساید (نموونه ی ئاڵدۆڵف هیتلێر)،فۆرمێکن له تیرۆریزم.[نه قڵی قه ول پێویسته].تیرۆری ده وڵه تی هه ر وه ها که ڵکی لێ وه ر گیرا تا په نجه ره ی کرداری ئاژانسه ده وڵه تیه کان بخاته به رچاوان . له کاتی هێمنایه تیدا بۆ میسال چاندنی بووم له فڕینی "پان ئیم ١٠٣"دا. چارڵرز ستێوارت پارنێل ناچار کاری (سپاندن) ی "ویڵیام ئیورات گڵادستون " وه کوو تیرۆر نمایش ده کات ،له مانیفیستی " کرێ- نا" له ١٨٨١ ،له میانه ی شه ڕی شه ر زه مینی ئیرله ندا.

چه مکه که هه ر وه ها به کار ده هێندرێت بۆ پێشگیری له ڕامیاری خه ڵکی خۆیان به نیه تی خولقاندنی ترس له لایه ن ده وڵه ته وه. گرتن و ئیعدامی خه ڵکی سڤیل یان هه وڵدان بۆ پاکتاوی بێ محاکمه وه ک "تیرۆر یان تیرۆریزم " ناو ده برێن. بۆ نموونه له ده وارنی تیرۆری سوور یان تیرۆری مه زندا. به گوێره ی روانگه کان ده کرێت ئه مانه به تیرۆریزمی ده وڵه تی له قه ڵه م بدرێن. به خوێند نه وه یکی به راوردی ده کرێت چه ن کرده وه ییکی "پاکتاوی" له ولاتانی دیموکراتیشدا روو بدات.
پاڵپشتی ماڵی،بڕگه ی سه ره کی : پاڵپشتی ماڵی تیروریزم
پاڵپشتی ماڵی ده وڵه ت بنچینه ی یارمه تی ماڵی بنیات نا. ڕێکخراوی ڕزگاری خوازی فه له ستین و به ره ی دیموکراتیک بۆئازادی فه له ستین و ژماره ییکی تری گرووپی تیروریستی له لایه یه کیه تی سۆڤیه ته وه پالپشتی ماڵی کران .
دارو ده سته ی " ستێم" له لایه ن ئه فسه رانی فاشیستی ئیتالیا وه پاڵپشتی ماڵی کران له به یرووت به مه به ستی ڕێخه که ندنی ده سه ڵاتی بریتانیا له فه له ستین.
پاکستان گرووپه تیرۆریسته کانی دامه زراند و پشتی گرتن به مه به ستی هه ڵگرتنی هه نگاوی رامیاری بۆ گه یشتن به ئامانجه تاکتیکیه کان دژ به ده ر هاوسیه کانی ، به تایبه ت هێند.
"باجی شۆرشگێری" شیوازێکه بۆ پشتیوانی ماڵی زیاتر، و له ڕاستیدا" نازناوێکی دڵپه سه نده بۆ پاراستنی پاره. باجی شۆڕشگێڕانه عاده ته ن ده خرێته سه ر ئه ستۆی بازار و پیشه سازیه کان وئه وانیش هه ر وه ها " ڕه وڵی پاڵپشتی ده ستوور ده بینن" وه کوو ئامێریک بۆ تۆ قاندنی جه ماوه ری سڤیل. سه رچاوه گرنگه کانی تری پشگرتنی ماڵی ، بارمته گرتنه به مه ستی وه رگرتنی فیدیه ، قاچاخ کردن، ده ست بڕین و دزیه.
هێزی ئۆپێراسیونی کاری ماڵی( ئیف.ئه ی.تی.ئیف) یه کینه یێکی نێو ده وڵه تیه که له تشرینی یه که می ٢٠٠١ وه فه رمانی پێدراوه و بریتیشه له شه ر دژ به پاڵپشتی ماڵی تیرۆریزم.

تاکتیکه کان ،بڕگه ی سه ره کی : تاکتیکگه‌ل سه‌ره‌کی
کاتێک واڵستریت به بۆم ته قییه وه له ١٦ی ئه یلوولی ١٩٢٠ دا٣٨ که س کوژران و چه ند سه د که سێکیش بریندار بوون. تاوانباران هه رگیز نه گیران. تیرۆریزم ڕێگایکه که شه ر هه ڵگرسێت به شیوه ی ناله بار و کاتێک به زۆری قوه ت ده گرێت که داگرساندنه که به له ونێکی نا ئاسایی بێت چونکه به خۆتێخستنی جیا وازی ده سه ڵات سوود مه ند نیه.
تاکتیکه کانی تیرۆریزم به زۆری به کار دێن له سه ر زه مینه یێکی گه وره تر: ئاڵۆزی ڕامیاری چاره سه ر نه کراو. ئالۆزیه کان ره نگه شێوازیان فره جۆر بن ؛ لێره دا چه ند نموونه یێکی مێژوویی هه یه : جیایی خوازی سه ر زه مین به مه به ستی پیکهێنانی ده سه ڵاتی ده وڵه تیێکی نوێ یان په یوه ست بوون به ده وڵه تێکی تره وه . زاڵ بوون به سه ر سه ر زه مینێک یان سه رچاوه گه لێک له ڕێگای نه ژادگه لێکی گۆناگۆنه وه.
سه پاندنی چه شنێکی تایبه تی له ده وڵه ت .
بێبه ری بوونی دانیشتوان له بواری ئابووریدا.
نه یاریی به رانبه ر به ده وڵه تی خۆیان یان سپایێکی دا گیرکه ر.

به رچاو ته سکی ئایینی.
هه ڵمه گه لی تیرۆریستی به زۆرینه له ڕێگایێکه وه ده ست پیده که ن که به رهه می ئه و په ڕی تۆقاندن و رێکلامی لێ بکه وێته وه ؛ زۆربه ی جاران به کۆمه کی ته قینه وه کان یان ژه هراوی کردن .
هۆی به په رۆش بوونیش ده گه ڕێته وه بۆ ئه گه ری به کار هێنانی چه کی کۆمه ڵکوژی یان به گشتی وێرانکه رله لایه ن تیرۆریستانه وه.
ڕێکخراوه تیروریسته کان نه خشه ی هه ڵمه ته کانیان عاده ته ن له پێشدا به ئوسڵووب داده ڕێژن و هه ندێک جاریش مه شق وڕاهێنان به به شداربوان ده که ن.
ئاژانسی نهێنی داده نێن وپاره له لایه نگران یان رێکخراوهکانی تاوان کۆ ده که نه وه . له ڕێگای "ته ل – په یوه نی" پێشکه وتوو یان ئامێری کۆنی وه کوو ڕاسپارده په یوه ندی ده گرن.

وه ڵام دانه وه
" به کس کاتێرئیکس – ڕه ی"له بهر پرسیارێتی ئاسایشی هاتۆچووی ئامریکی (تی-ئیس-ئه ی) بۆ پشکنینی مسافران .به گوێره ی (تی-ئیس- ئه ی) ئاژانسی ناوبراو له سه ر شاشه ئه مانه ی خواره وه ده بێنێت:
وه ڵامه کان به تیرۆریزمی به ربه ڕزن وبه ر بلاون.
ئه وانه ره نگه بریتی بن له دیسان چاککردنه وه ی ئاوێزی ڕامیاری و به دووباره بیرلیکردنه وه له سه ر نرخه بنه ڕه تیه کان.

هه ندێک وه لام دانه وه ی تایبه تی ئه مانه ن:
یاسای دیاری کراو ، به شوینا چوونی یاسای جه نایی ، دیپۆرت کردن و بردنه سه ری ده سه لاتی پۆلیس، توندو تۆڵی بۆ گه یشتن به ئامانج ، نموونه : ده رگا داخستن و به ر ته نگ کردنی هاتووچۆ، پیشگیری یان به سه ر دا چوونه وه له لایه ن سپاوه ، بردنه سه ری هه ڵمه تی پاراستن و چاوه دێڕی ، ریگری کردنی کرداری مرۆڤایه تی ، به ر بڵاوی زیاتر دان به ڕێنوێنی و و پرسیار و ده ستگیری.
عیباره تی شه ر له گه ڵ تیروریزم زیاتر پێناسه ی روونی بۆ کراوه و له به رانبه ردا له سه ر هه ڵسوورانی تیرۆریستی ده چه سپێت.
به گوێره ی راپۆرتێک له دانا پرێست و ویڵیام م. ئارلینگ له واشنگتن پۆست ١٢٧١ رێکخراوی ده وڵه تی و ١٩٣١ پیشه ی شه خسی له ١٠٠٠٠ شوێنی جیاجیادا له ئامریکا ، له ناوچه گه لی گۆناگۆن له سه ربه رانبه رکێ له گه ڵ تیروریزم کار ده که ن: پارێزگاری نیشتمانی و خزمه تکاری نهێنی. پڕۆپاگه نده له مه س میداکان له وانه یه ئامانجی سه ره کی تیرۆریست بێت ، چونکه په رۆشی ئه وان به زبانێکیکه ئه وه یه که لایه ن میدیاکانه وه پشت گوێ بخرێن.
هه ندێک که س ئه مه به دۆشان و که ڵک وه رگرتنی نا ره وا له میدیا تێبینی ده که ن.
ئێنترنێت پلاتفۆرمیکی نوێ پێشکه ش ده کات بۆ گورووپگه لێک که خوازیارن برووسکه کانیان بڵاو ببێته وه.
وه رچه ر خانێکی نرخ پێدان و یان قیمه ت ناسین بنیات نراوه له نیوانی گورووپگه ل لاینگر یان نه یارانی جووڵانه وه ی تیروریستی.
"یوو ئێن" ناوه ندیگه ل ئانلاین خۆی پێک هێناوه بۆ به رانبه ركێ له گه ڵ تیرۆردا.
سانسۆری مه س میدیا ( له بۆ خۆ کونترۆڵ کردن یان هۆکاری یاسایی)هه ر چه ند جارێک له ئاستی تیروریزم به مه به ستی به ر گرتن له تێرۆری فراوانتر خۆی ده ئاڵێنێت .
ئه مه ده توانێت ئورگانه کان ریبنوێنی بکات به له ونێک ، بۆ به رێوه بردنی ته نا نه ت هێرشی تیرۆری توندتر به نیازی سه ره نجراکێشانیکی زیاتری میدیا .
له به رانبه ردا جه یمز ئیف.پاستۆر گرنگی په یوه ندی نیوانی تیروریزم و میدیا ورد ده کاته وه .هه ر وه هاش که ڵک وه رده گرتنی دوو له یه نه ی ئه وانێش له یه کتری.
خاڵه کان هه میشه له زۆر کاتدا دێن که چیدی تیروریست میدیا به که ڵکی خوی به کار ناهێنێت. زه مانێک که توندو تیژی سنووری چاوه ڕوان نه کراوی تیرۆریزم تێده په ڕێنێت ، به له ونێک که خودی تیرۆریست خۆی خه م خوری دیزاینی میدی اده بێت . تیرۆریستیكه ئیمه به گشتی تیده گه ین ، به شیوه ی سروشتی چه سپاوه به میدیاوه. - ڕۆمان نووس وێڵیام گێبس .




 

 

           

 

30/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com