"بڕی پاره‌كه، ته‌نیا 4.773.000 چوار ملیۆن دۆلار و
حه‌وت سه‌د سێ هه‌زار دۆلاره، رۆژی 17ی كانونی یه‌كه‌می
ساڵی 2014 یه"(نیاز عه‌بدوڵا-په‌رله‌مانی ئۆتۆمبیل)
ئه‌وه‌مان بیرنه‌چێت كه په‌رله‌منتارانی خوله‌كانی
پێشوو(بێجگه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك) بێبه‌ش نه‌بوون
له نیعمه‌تی نائه‌خلاقی و نائینسانیه‌تی بڕیاره
فاشیله‌كانی سه‌رۆك و ئه‌ندامه خه‌وتووه‌كانی خوله‌كانی
پێشوو، به‌ڵام ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان زه‌نگێكی گه‌وره
بوو بۆ رێگرتن له‌و نیعمه‌ته به‌لاشه.
دابینكردنی نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی سه‌یاره
بۆ په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئه‌وپه‌ڕی بێمێشكییه له‌ڕووی
مرۆیی شارستانی و ئه‌خلاقییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا
خه‌ڵك به گشتی له‌به‌رده‌م ناهه‌وارترین بارودۆخی
ئابوری‌دا ده‌ژی، نزیكه‌ی 2 ملیۆن ئاواره روویان
كردۆته كوردستان و له‌ئاستی سفری ژیاندا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن
و هه‌مومان كه‌وتوینه‌ته سواڵكردن بۆ كوردستان، سێ
مانگه خه‌ڵك به‌گشتی و كه‌مئه‌ندامان و هه‌ژارانی ئه‌م
نیشتیمانه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌كاتێكدا هێنده‌ی
نه‌ماوه سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌هلییه‌كانی چاپ و
بڵاوكردنه‌وه به‌هۆی داڕمانی ئابوورییه‌وه دابخرێن،
ده‌ره‌نجام زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێت
بڕیار له‌سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبیل بدرێت به‌بڕی 4.773.000
چوار ملیۆن و حه‌وسه‌د و حه‌فتاو سێ هه‌زار دۆلار.
ئائه‌مه‌یه هه‌ژاری مه‌عرفی و ئه‌خلاقی به‌رامبه‌ر خه‌ڵك
و نیشتیمان و یاسا و مرۆڤایه‌تی.
په‌رله‌مان له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی هه‌ڵبژێردراوی
میلله‌ته كاری سه‌ره‌كی یاسادانانه، له سیستمی په‌رله‌مانیدا
ئه‌ركی چاودێریكردنی حكومه‌ت له‌ڕووی یاسایی‌و
چاودێریكردنی دارایی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، هاوكات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شی
هه‌یه كه متمانه له‌وه‌زیری ناعادیل‌و گه‌نده‌ڵ یان
ناچالاك‌و كه‌موكوڕ بسه‌نێته‌وه، واته په‌رله‌مان له‌توانایدایه
لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بكات‌و له‌سه‌ر كاریش لایان
به‌رێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رگری له‌و وه‌زیره
كرد‌و بووبه رێگر له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا، ئه‌وا په‌رله‌مان
ده‌توانێت وه‌زاره‌ته‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌مه‌ش
زیاتر په‌رله‌مان ده‌توانێت سه‌رله‌به‌ری حكومه‌ته‌كه
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. ئه‌مه ئیشی په‌رله‌مانه كوڕی
ئاسمان، نه‌وه‌ك كردنه‌وه‌ی مه‌عره‌زی سه‌یاره.
چه‌مكی نه‌گه‌ڕانه بۆ رایگشتی و عه‌نته‌ریاتی بڕیار
ده‌ركردن، ئه‌م چه‌مكه هێنده‌ی چه‌مكێكه بۆ
زیندوهێشتنه‌وه‌ی ره‌هاگه‌رایی‌و یه‌قینخوازیی ده‌سه‌ڵاتدارانه
هێنده چه‌مكێكی دبلۆماسی یان یاسایی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی
سیاسییه‌كان ته‌نها له‌كاتی ته‌نگه‌ژه‌و شه‌ڕ‌و
ململانێ گه‌وره‌كاندا به خه‌ڵك ده‌ڵێن: بێ چه‌ندوچون،
مافی خۆمانه، كه‌س بۆی نییه بڵێت نه‌خێر وا نییه،
ئێمه بڕیار ده‌ده‌ین‌و ئێوه‌ش ته‌نها گوێ‌بگرن..ـتاد.
هاوكات كه‌سه یاساییه‌كانیش پاش قه‌ناعه‌ت‌و
وتووێژێكی یاسایی گه‌وره، پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری گونجاوی
یاسایی بۆ كه‌یسه‌كان ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌وكاته بڕیاری
موتڵه‌ق ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ی به‌ڕێز پاش هیچ
لێكۆڵینه‌وه‌و تاتوێكردنێك، به‌بێ هیچ لێدوانێكی
راڤه‌كارانه بڕیار ده‌ده‌یت‌وده‌ڵێت:( په‌رله‌مان
بڕیار له‌سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبیل ده‌دات به‌بڕی 4.773.000
چوار ملیۆن و حه‌وسه‌د و حه‌فتاو سێ هه‌زار دۆلار).
ئه‌مه په‌رله‌مانه خاڵه یان مه‌عره‌زی سایاره‌یه،
له‌كوردستاندا یه‌ك مه‌عره‌زی سه‌یاره نادۆزیته‌وه
تێكڕا (111)سه‌یاره‌ی كه‌شخه‌ی تیادابێت، هیچ مه‌عره‌زێكی
سه‌یاره له‌كوردستاندا له‌یه‌ك رۆژدا به‌یه‌ك هه‌ناسه
(111)سه‌یاره‌ی نه‌فرۆشتووه. به‌داخه‌وه ژماره‌ی سه‌یاره‌كانتان
له‌ده‌نكی ته‌زبیحی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار زیاتره.
ئیشی په‌رله‌مان له‌هه‌موو دنیادا یاسادانان‌و
بڕیاردان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره هه‌ڵه‌كانی
حكومه‌ت‌و حیزب یان داكۆكیكردن له‌داواكاری پڕۆژه‌ی
هاوڵاتیان، په‌رله‌مان له‌هه‌موو جیهاندا داكۆكیكارێكی
یاساییه له‌هاوڵاتیان‌و ناڕه‌زایی‌و ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵگه
له‌حكومه‌ت‌و حیزب‌و به‌رپرسسه‌كان، نه‌وه‌ك
داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت له‌مافه مادییه‌كانی خۆی، ئه‌مه
ئیشی په‌رله‌مانه، به‌ڕێز په‌رله‌مان قۆنته‌راتخانه
نییه، وات ئێوه به مه‌تره‌كاری ئیش ناكه‌ن، به دوو
مانگ جارێك كۆده‌بنه‌وه، زۆرجار پشوه‌كانتان هێنده
درێژه حكومه‌تێكی تیادا ده‌روخێ، ئایا ئێوه‌ی په‌رله‌مانتار
كاتێك یاسایه‌ك داده‌ڕێژن به مه‌تره‌كاری ده‌یكه‌ن،
ئایا ئێوه تا ئێستاكه چیتان كردووه؟ توانیوتانه
داواكاری‌و ناڕه‌زایی خه‌ڵك بكه‌ن به پڕۆژه‌گه‌لێكی
جیدی‌و كاری گه‌وره‌ی بۆ بكه‌ن بۆ ناچاركردنی حكومه‌ت‌و
لایه‌نه به‌رپرسسه‌كان بۆ گرینگی‌دان به هاوڵاتیان له‌ڕووی
خزمه‌تگوزاری‌و خۆشگوزه‌رانی‌و دابینكردنی مافه مه‌ده‌نییه‌كانی
هاوڵاتیان‌و رێزگرتن له‌شكۆی مرۆڤ، به‌ڕێزم له‌راپه‌رینه‌كه‌وه
تا ئێستا له‌م پارچه خاكه‌دا مافی مرۆڤ به چه‌ندین
شێواز پێشێلده‌كرێت‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ له‌ژێر پێی گه‌نده‌ڵی‌و
ناعه‌داله‌تی‌و ناحه‌قیدایه، به‌ڵام ئه‌فسوس یه‌ك په‌رله‌مانتاری
ئازا نه‌یتوانی حه‌رفێك بڵێت.بێده‌نگی ئێوه به‌رامبه‌ر
ناحه‌قی‌و نه‌هامه‌تی‌و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگه هێنده گه‌شاوه‌یه
كه به‌هیچ پێوه‌رێكی مۆدێرن ناپێورێت ئێمه له
نوسینه‌كانی پێشودا باسمان له‌موچه‌ی زۆری په‌رله‌مانتاره‌كان‌و
وه‌زیر‌و سه‌رۆك‌و جێگری حكومه‌ت كردوه، كه به‌داخه‌وه
ئه‌م حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه هێنده‌ی كارده‌كات بۆ
تۆخكردنه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵی هێنده
بیرناكاته‌وه، هێنده‌ی كارده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی
خۆتان، هێنده كه‌سانێكی قسه‌كه‌ر‌و داكۆكیكار‌و بوێر
نین بۆ دادگایكردنی لێشاوێك به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ‌و نابه‌رپرس‌و
مشه‌خۆر و پیاوكوژ.
په‌رله‌مانی به‌رپرسیار
واته به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر ژیانی هاوڵاتیان‌و
باشتركردنی بژێوی ژیان‌و گوزه‌رانی تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگه،
هاوكات له‌پشت ده‌سه‌ڵاته مۆدێرنه‌كانه‌وه ده‌سته‌یه‌كی
پروفیشناڵ‌و راڤه‌كار‌و سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌گیان هه‌یه،
كه ده‌سته‌یه‌كه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێكی
كاریگه‌ر‌و بیركه‌ره‌وه‌دا، كه كاركردن‌و بیركردنه‌وه‌ی
داموده‌زگایی لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌م ده‌سته‌یه
رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م بڕیاره سه‌ربه‌خۆكانی
سه‌رۆكدا، رێگرێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م ده‌خاله‌تی
حیزب‌و هێزه كۆنه‌په‌رست‌و جاهیله‌كانی حیزب‌و خێڵ‌و
پیاوه خڵافاوه‌كانی نیۆ حكومه‌ت‌و سیاسه‌ت، ده‌سته‌ی
پروفیشناڵ‌و ئه‌كادیمست پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه كه‌سێكی
به‌توانا‌و راڤه‌كار‌و پرۆفیسۆر له‌بواره جیاجیاكاندا،
به‌سه‌ر ئه‌م به‌شانه‌دا دابه‌شده‌بن: به‌شی تێگه‌یشتن
له‌سیاسه‌ت‌و راڤه‌كردنی گۆڕانكاری‌و پێشهاته سیاسییه‌كان‌و
شیكردنه‌وه‌ی بڕیاره سیاسییه‌كان‌و داڕشتنی دبلۆماسی‌و
په‌یوه‌ندی‌و بڕیار‌و سازدانی گۆڕانكاری‌وپێشكه‌وتنی
سیاسی.
به‌شی دووه‌م، پێكهاتووه له‌كه‌سانی پروفیشناڵ له‌بواری
ئابوری‌و گه‌شه‌پێدان‌و سازدانی گۆڕانكاری ئابوری‌و گه‌شه‌پێدان‌و
پێشخستنی كۆمه‌ڵگه، ئه‌م ده‌سته‌یه بیركه‌ره‌ووه‌و
راڤه‌كار‌و دارێژه‌ری پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی
كۆمه‌ڵگه، له‌ڕوی ئابورییه‌ووه‌و داڕشتنی میكانیزمی
جیاواز بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات‌و پێویستییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه، بۆ دروستكردن‌و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی‌و
كشتوكاڵ‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی كۆمه‌ڵگه، بۆ رێگرتن له‌هه‌ڵاوسانی
ئابوری‌و نزمبوونه‌وه‌ی داهاتی ساڵانه‌ی تاكه‌كه‌س.
هاوكات ئه‌مه ده‌سته‌یه پێكنه‌هاتووه له‌كۆمه‌ڵێك
راوێژكاری موچه‌خۆری بێئیش‌و بێ پڕۆژه، ده‌سته‌یه‌كی
ته‌مه‌ڵ نییه له‌ڕووی زانستی‌و ئه‌كادمییه‌وه، واته
ده‌سته‌یه‌كی نه‌خوێنه‌وار‌و حیزبی نین كه فڕیان به‌دونیای
مۆدێرن‌و گۆرانكاری‌و گه‌شه‌پێدانه‌وه نه‌بێت. به‌واتایه‌ك
ده‌سته‌یه‌كه به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان سه‌رۆكی
حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بڕیاری سه‌قه‌ت‌و بێبه‌رنامه له‌رێی
ته‌له‌فیزیۆنه‌كانیانه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌یه
ده‌بێته رێگرێكی مه‌عریفی له‌به‌رده‌م دیكتاتۆریه‌تی
بریارو تاكبیركردنه‌وه‌و خۆبه‌خۆی‌و عه‌نته‌ریات.
بیرخستنه‌وه:
-موچه‌ی په‌رله‌مانتارێك به‌قه‌ده‌ر موچه‌ی (250) كه‌مئه‌ندامه.(هاوڵاتی)
-دوو ملیۆن دۆلار مانگانه‌ی په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیر‌و
بریكار‌و به‌ڕێوبه‌ره‌كانه، ته‌نها 100دۆلار موچه‌ی
مانگانه‌ی خێزانێكی ئه‌نفاله.(ئاوێنه ژ: 20)
-موچه‌ی په‌رله‌مانتارێكی حكومه‌تی عێراق 180 ئه‌وه‌نده‌ی
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه.(سایتی سبه‌ی.راپۆرت:سیروان
ره‌شید)
-موچه‌ی وه‌زیرێك (35)ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانبه‌رێكی گه‌نجه.
-بودجه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی‌و پارتی 35
ملیۆن دۆلاره، واته به هه‌ردووكیان مانگانه 70
ملیۆن دۆلار له‌بودجه‌ی هه‌رێم ده‌به‌ن. (هاوڵاتی،
سایتی سبه‌ی)
به‌ڵام ئێوه‌ی تاسه‌رئێسك به‌خته‌وه‌ر له‌معاشی زۆروزه‌وه‌نده‌ی
(5000)پێنج هه‌زار دۆلاریدا خه‌وتوون كه به دراوی
عێراقی به‌پێی نرخی دۆلار له‌بازاڕدا ده‌كاته
(650000)شه‌ش ملیۆن‌و په‌نجا هه‌زار دینار، هاوكات
ئێوه‌ی بێده‌نگ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تییه
ناشرینه‌ی كه له‌م وڵاته‌دا حیزبه‌كانتان
خولقاندویانه به‌نیازن په‌رله‌مان بكه‌ن به مه‌عره‌زی
سه‌یارات، خه‌ڵك بۆ نه‌گبه‌تی ده‌نگمان به ئێوه‌دا،
بۆئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك به‌رگری له‌ئێمه‌ی هاوڵاتی بكه‌ن،
ببنه دادگایه‌كی عادیل بۆ دادگایكردنی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان‌و
ئه‌و پیاوه حیزبیانه‌ی بوونبه ده‌ره‌به‌گ‌و هه‌زاران
دۆنمی ئه‌م وڵاته‌یان داگیركردووه‌و كردویانه به
گوندی گه‌شتیاری بۆخۆیان، مه‌سبه‌حی گه‌وره‌و باخچه‌ی
پاشایان تیا دروستكردوه، ئێوه به‌م بێده‌نگییه
كوشنده‌یه هه‌ندێك له‌مه‌سئوله‌كنتان ده‌ستكراوه‌تر
كرد بۆ ئیهانه‌كردن‌و شكاندنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ، ئێوه‌ی
بێده‌نگ ده‌می پڕ له‌جوێنی سه‌رۆ قادرتان كرده‌وه
بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كۆمه‌ڵگه بڵێت سه‌گ‌و به‌خه‌ڵكی
لادێكانیش بڵێت بێ شه‌هامه‌ت‌و به گه‌نجیش بڵێت گه‌نجی
ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه یه‌كی ده موچه‌یان هه‌یه، زه‌لیلی
ئێوه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌دا پیاوكوژانێكی وه‌ك
مه‌حمود سه‌نگاویی و عومه‌ر فه‌تاح و بكوژانی سه‌رده‌شت
عوسمان و سۆران مامه‌مه‌حه‌مه و جه‌لاده‌كانی 17ی
شوبات پێكڕا وایكرد ده‌ستكراوه‌تر و بێخه‌متر و جه‌لادانه‌تر
بوون.
دابینكردنی (4) ملیۆن‌و (773) هه‌زار دۆلار بۆ كڕینی
سه‌یاره‌ی كه‌شخه بۆ (111)ئه‌ندام په‌رله‌مان، ناحه‌قییه‌كی
گه‌وره‌یه‌و شێوازێكی دیكه‌ی ناعه‌داله‌تییه‌و شه‌رعیه‌تدانه
به فیرۆدانی سه‌روه‌توسامانی ئه‌م وڵاته بۆ كه‌مالیات،
له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڵێت نیو ملیۆن
دۆلارم ته‌رخانكرد بۆ كرینی كتێب‌و دروستكردنی
كتێبخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و بۆ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی ئیتر
په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ستبكه‌ن به خوێندنه‌وه‌و
ئاگایان له‌بواری رۆشنبیری بێت، له‌بری سه‌یاره كڕین
بودجه‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ن بۆ كڕینی تابلۆی شێوه‌كاره
به‌تواناكانی كوردستان‌و په‌رله‌مانی پێ بڕازێننه‌وه،
به‌داخه‌وه ئه‌م بڕ پاره‌یه باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی
(20)نهۆمی پێ دروستده‌كرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی
نیشته‌جێبوون‌و رزگاركردنی كۆمه‌ڵێك كوڕ‌و كچی ئه‌م
وڵاته له‌كرێی سه‌خیفی كرێچێتی‌و نه‌هامه‌تی‌و بێجێی،
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئێوه وه‌ریده‌گرن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه
(2276)كتێبی (300)لاپه‌ڕه‌یی پێ چاپده‌كرا، ده‌زگایه‌كی
گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیری پێ دروستده‌كرا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
گه‌وره‌ی پێ دروستده‌كرا، مه‌كته‌بێكی دواناوه‌ندی پێ
دروستده‌كرا بۆ قه‌زاو ناحییه‌كان یان بۆ ئه‌و گونده
دوورده‌ستانه‌ی كه ته‌نها خوا ئاگای لێیانه، ناڵێم
مزگه‌وتێكی پێ دروستده‌كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته
هیوایه‌تی دروستكردنی مزگه‌وته.
له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتارانی وڵاته مۆدێرنه‌كان هه‌ندێكیان
به پاسكیل یان به ته‌كسی یان به سه‌یاره‌ی حكومه‌ت
هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێمه به
كه‌شخه‌ترین سه‌یاره هاتوچۆ بكه‌ن، چونكه زۆر قسه‌كه‌رن،
زۆر داكۆكیكارن له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، زۆر گوێ
له‌هاوڵاتیان ده‌گرن، چونكه تائێستاكه چه‌ندین وه‌زیر‌و
به‌رپرسی حیزبیتان راپێچی دادگا كردووه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و
ناعه‌داله‌تی‌و داگیركردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی گشتی. تا
ئێستا نه‌توانیوه وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵ و به‌رپرسێكی
پیاوكوژ و به‌دئه‌خلاق له‌سه‌ر كار لابه‌رن و راپێچی
دادگای بكه‌ن.
من وه‌ك نوسه‌رێك رێزی زۆرم بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی
قسه‌كه‌ر‌و ئیشكه‌ر‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست هه‌یه كه به
په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرین‌و كه‌سانێكی بێده‌نگ نین‌و
خه‌می ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یانه. به‌ڵام به‌توندی ره‌خنه
له‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌گرم كه چه‌ندین ساڵه
بێجگه له‌پاڵدانه‌وه حه‌رفێكیان نه‌دركاندووه،
دێڕێكیان نه‌وتووه، هه‌ندێك له‌و په‌رله‌مانتارانه
بێجگه له‌باوێشكی دوورودرێژ یه‌ك چركه‌یان لێوه نه‌هاتووه،
هه‌ندێكیان بێجگه له‌سه‌یركردنی به‌رنامه ته‌رفیهی‌و
گاڵته‌ئامێزه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه حیزبییه‌كانی خۆیان
دێڕێكیان نه‌خوێندۆته‌وه، لاپه‌ڕه‌ی كتێبێكیان به
عیشقه‌وه هه‌ڵنه‌داوه‌ته‌وه.
ئێوه‌ی په‌رله‌مانتار‌و سه‌رۆك په‌رله‌مان كاتێك ده‌توانن
شوقه بۆخۆتان بكڕن‌و سه‌یاره‌ی كه‌شخه بخه‌نه ژێر
خۆتانه‌وه كه توانیبێتان لانیكه‌می ئه‌زمه‌ی نیشته‌جێبوونتان
چاره‌سه‌ر كردیبێت، خۆتان ده‌زانن‌و شوكور وشیارن به‌وه‌ی
نیوه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كرێچین‌و داهاتی
مانگانه‌ی هاوڵاتیان به‌شی له (30%)ی ژیان‌و گوزه‌ران
ناكات‌و به‌شی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویستییه‌كان
بۆخۆیان ناكات كه حكومه‌ت دابینی ناكات، دیاره ئێوه
ته‌نها بیر له‌ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خۆتان‌و هه‌ژاربوونی
كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌نه‌وه، دیاره گاڵته به شعوری خه‌ڵك
ده‌كه‌ن. ئائه‌مه‌یه گاڵته‌جاریی ناشارستانی و نائه‌خلاقی.
به‌داخه‌وه ئێوه‌ی خاوه‌ن سه‌یاره‌ی كه‌شخه له‌ساڵی
1992 ه‌وه تائیٍَستاكه كه (16)ساڵی ره‌به‌ق ده‌كات
نه‌تانتوانی ده‌ستوری حكومه‌تی هه‌رێم بێ چه‌ندوچون
ته‌واو بكه‌ن، نه‌تانتوانی كاری جیدی بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی (140)، سه‌دانجار ئیمزای ناڕه‌زایی
هاوڵاتیانمان بۆ ناردن وه‌ك سكاڵا‌و ناڕه‌زایی له‌باری
قورسی ژیان‌و كه‌می موچه‌و ئه‌زمه‌ی نیشته‌جێبوون‌و
به‌ڕه‌ڵایی بازاڕه‌كانی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هه‌ر باستان نه‌كرد، وا بزانم هه‌ر بیرتان چۆته‌وه،
ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی‌و گه‌نده‌ڵییه به‌رامبه‌ر ئه‌م
كۆمه‌ڵگه‌یه ده‌كرێ‌و سه‌دانجار له‌رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و
سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا پێمان وتن ئه‌و بودجه خه‌یاڵییه‌ی
كه مانگانه‌و ساڵانه ته‌رخانكراوه بۆ معاشی زۆروزه‌وه‌نده‌ی
سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگر‌و وه‌زیر‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان
كه كاتی خۆی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه كه‌شفی كرد، ئه‌گینا
هاوڵاتیان هه‌ر نه‌یانده‌زانی.
ئێوه به‌و موچه زۆره‌شه‌وه نه‌وه‌ستان ئێستا وه‌ك
په‌رله‌مانتارانی عێراق پاره‌ی مه‌ترسیش وه‌رده‌گرن،
هاوكات بودجه‌یه‌كی (4)ملیۆن‌و (773) هه‌زار دۆلاریش
ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ كڕینی سه‌یاره‌ی كه‌شخه بۆئه‌وه‌ی
به‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاردا پیاسه‌بكه‌ن‌و به پێكه‌نینه‌وه
بڕواننه نه‌هامه‌تی‌و هه‌ژارییه‌كانی هاوڵاتیان، بۆئه‌وه‌ی
به مورتاحی بڕۆن به‌ره‌و هۆڵی پڕ له‌بێده‌نگی په‌رله‌مان‌و
هیچ نه‌ڵێن بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك‌و بڕیارده‌ركردن
له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی ئابوری‌و سیاسه‌ت‌و فه‌رهه‌نگی
كۆمه‌ڵگه، بۆئه‌وه‌ی قسه نه‌كه‌ن له‌سه‌ر كێشه‌ی
نیشته‌جێبوون‌و كه‌می داهاتی مانگانه‌ی هاوڵاتیان‌و ئه‌زمه‌ی
سوته‌مه‌نی‌و كه‌می موچه‌ی گه‌نجه خاوه‌ن برَوانامه‌كان‌و
زۆری موچه‌ی خۆتان، ئائه‌مه‌یه نه‌گبه‌تی‌و قوربه‌سه‌ری
به‌ڕێوه‌بردن‌و حوكمكردن‌و په‌رله‌مان‌و وه‌زاره‌ته‌كان.
به‌داخه‌وه په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان، ئێوه‌ش به‌م
بێده‌نگییه پڕ له خامۆشییه‌وه بوونه‌ته رێخۆشكه‌رێكی
به‌خته‌وه‌ر بۆ دروستبوونی دیكتاتۆری ئابوری‌و
جوێنفرۆشی حیزبی‌و ده‌ره‌به‌گی رۆشنبیری‌و پێشێلكارانی
مافی مرۆڤ‌و شكاندنی كه‌رامه‌تی ئینسان.
ئه‌فسوس نه‌تانتوانی به ده‌نگێكی زوڵاڵ به‌رپرسێكی
تاسه‌رئێسك گه‌نده‌ڵ‌و وه‌زیرێكی تا بینه‌قاقا شه‌ڵاڵ
له بێئیشی‌و كه‌مته‌رخه‌می راپێچی په‌رله‌مان بكه‌ن‌و
له‌رووی یاساییه‌وه سزای بده‌ن‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه
خه‌یاڵییه‌كه‌ی دابه‌شبكه‌نه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
جه‌غار..سه‌دجار جه‌غار بۆ ئێوه‌ی په‌رله‌مانتار كه
به‌ده‌نگێكی زوڵاڵ بڕیار ده‌ده‌ن موچه بۆ خۆتان زیاد
بكه‌ن‌و بڕی (4)ملیۆن‌و (773)هه‌زار دۆلاریش ته‌رخان
بكه‌ن بۆ كڕینی سه‌یاره‌ی كه‌شخه‌و به ده‌نگێكی پڕ
له‌جه‌به‌روته‌وه ده‌ڵین: ئه‌م پاره‌یه له‌بودجه‌ی
په‌رله‌مان دابین ده‌كرێ، ...به‌ڵام ئه‌مه سامانی خه‌ڵكه
و به‌ری ره‌نجی هه‌مومانه و ئێوه تاڵانی ده‌كه‌ن.
په‌رله‌مانتار ده‌بێت خزمه‌تكارێكی گوێڕایه‌ڵ بێت، نه‌وه‌ك
ده‌وڵه‌مه‌ندێكی بێده‌نگ، ده‌بێت داكۆكیكارێكی یاسایی
بێت، نه‌وه‌ك قسه‌نه‌كه‌رێكی موحتاج، ده‌بێت ره‌خنه‌گرێكی
ئازا بێت له‌ناعه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناحه‌قی‌و
پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، نه‌وه‌ك موچه‌خۆرێكی بێده‌نگ‌و
بێ پلان‌و بێ خه‌ونی گۆڕانكاری...!
دواجار ئه‌م په‌رله‌مانه به‌خته‌وه‌رترین په‌رله‌مانی
دنیایه، به‌خته‌وه‌رێكی بێده‌نگ، به‌خته‌وه‌رێكی ده‌وڵه‌مه‌ند،
به‌خته‌وه‌رێك كه ئاگای له‌كۆمه‌ڵگه نیه‌و ته‌نها
خه‌می خۆیه‌تی....ئائه‌مه‌یه هه‌ژاری مه‌عریفی ئه‌خلاقی
و شارستانی.
|