نوسه‌ری ئه‌مریكی سام هاریس له كتێبی ئاراسته‌یه‌ك به‌ره‌و
ڕۆحانیه‌ت به‌بێ ئایین (A Guide to Spirituality
without Religion ) له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌وه‌ستێت كه
ده‌كرێت مرۆڤی سێكولار بڕوای به ڕۆحانیه‌ت هه‌بێت و
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی خۆی و ده‌شكرێت پیاوانی
ئاینی خاڵی بن له ڕوحانیه‌ت و پڕ بن له حه‌ماس و
توندڕه‌وی. به مانایه‌كی تر لای سام هاریس ڕۆحانیه‌ت
تاپۆ نیه له سه‌ر پیاوانی دینی و ئه‌وانه‌ی
ئیلیتزامێكی دینیان هه‌یه به‌ڵكو ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی
دین بڕوامان به ڕۆحانیه‌ت هه‌بێت و ده‌كرێت سێكولاره‌كان
به گه‌ڕانه‌وه بۆ جیهان و ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی
تردا جۆره هارۆمنیه‌تێك بخوڵقێنن كه كه‌م تا زۆر
دووریان بخاته‌وه له حه‌ماسه‌ت و توندڕه‌وی.
ئه‌م دیده‌ی سام هاریس به هه‌ر پێودانگێك وه‌ربگرین
دروست بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ته‌واو ڕاسته. له ئێستادا
ته‌واو داماڵینی ڕۆحانیه‌ت له ڕوخساری پیاوانی
ئاینیدا ده‌بینین. پیاوانی ئاینی له‌م بیست ساڵه‌ی
ڕابردوودا بونه‌ته پاسه‌وانی ترادسیۆن و ئه‌و دید و
تێروانینه ته‌قلیدیانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگه‌دا ئاماده‌یه.
هیچ چركه‌ساتێك بارته‌قای ئه‌م چركه‌ساته‌ی ئێستامان
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه لێوان لێو نه‌بووه له پاسه‌وانی
دین و ئه‌و پیاوه ئاینیانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی چاویان له‌سه‌ر
دنیایه ئه‌وه‌نده ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆحانیه‌ت و
مۆنۆلۆگ له‌گه‌ڵ ناوه‌وه‌ی خۆیاندا. له ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی پڕه له پاسه‌وانی ئیسلامی، پڕه له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی
كه له‌سه‌ر هه‌ر جوڵه‌یه‌ك، یاسایه‌ك، شیعر و سرودێك،
له‌سه‌ر هه‌ر پێدراوێكی ژیانی له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌نگ
هه‌ڵده‌بڕن و خۆیان وه‌ك موسوڵمانی باش وێنا ده‌كه‌ن.
ئه‌م جۆره له پاسه‌وانی ئیسلامی كه له‌سه‌ر هه‌موو
شتێك دێنه ده‌نگ، له ئێستادا ڕۆڵی پاڵه‌وانێكی
فوتێكراو ده‌بینن كه شانسی گه‌وره‌یان ئه‌وه‌یه كه
كۆمه‌ڵگه هه‌رزمی ئه‌م جۆره له پاڵه‌وان ده‌كات و
ئه‌م جۆره له پاسه‌وانی ترادسیۆن قبوڵ ده‌كات و
گوێبیستی خیتاب و گفته‌كانی ده‌بێت.
لێره‌وه ده‌بێت ئه‌و ده‌سكه‌وته له پیاوانی ئاینی
وه‌ربگرینه‌وه كه ڕۆحانیه‌ت لای ئه‌وانه، ئه‌و قه‌ناعه‌ته
ده‌بێت بگۆڕین كه جوانی ته‌نها لای كاره‌كته‌ری
موسوڵمانه. ده‌كرێت موسوڵمان بین و ناشرین، ده‌كرێت
موسوڵمان بین و توندڕه‌ویش بین،ده‌كرێت پیاوی ئاینی
بین و خاڵی بین له ڕۆحانیه‌ت. به دیوه‌كه‌ی تردا ده‌كرێت
بێ دین بین و ڕاستگۆبین له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و دراوه
جیهانیانه‌ی كه ده‌ست وپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم ده‌كه‌ین،ده‌كرێت
بڕوامان به ئاینیش نه‌بێت و له‌گه‌ڵ ڕۆحی خۆماندا بكه‌وینه
گفتوگۆ. هه‌رچه‌نده بۆ هه‌ردوو دیارده‌كه‌ش پێچه‌وانه‌كه‌شی
هه‌ر ڕاسته.
لێره‌دا دوو ده‌ركه‌وته‌ی سه‌ره‌كی ده‌بینین له ئاستی
دوو چه‌مكی گرنگ ئه‌وانیش چه‌مكی پاسه‌وانی دین
Religious Watchman و پاڵه‌وانی سیاسیی political
Heroه.
له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا پیاوانی ئاینی گوێبیستی زۆری
هه‌بوو،له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا پاڵه‌وانی سیاسی
شوێنكه‌وته‌ی زۆری هه‌بوو، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه له خه‌له‌لێكی
گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه. بۆ ئه‌وه‌ی بیر
نه‌كه‌ینه‌وه ڕێگه ده‌ده‌ین پیاوانی ئاینی له‌جیاتی
ئێمه بیر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری سیاسیمان
نه‌بێت ڕێگه ده‌ده‌ین پاڵه‌وانی سیاسی له‌جیاتی ئێمه
سیاسه‌ت بكه‌ن. هه‌م دوو چه‌مكه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وته‌ی
دنیایه‌كی تاریك و بێ بیركردنه‌وه‌مان پیشان ده‌ده‌ن
كه له ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه گیرۆده‌ی بووه. ئه‌م
دوو ده‌ركه‌وته‌یه سه‌ره‌تای دنیایه‌كمان بۆ وێنا ده‌كه‌ن
كه به هه‌ردوو ده‌ركه‌وته‌كه‌یدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هه‌ژارمان
بۆ وێنا ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ك پیاوی ئاینی و له‌لایه‌كی
تریشه‌وه پاڵه‌وانی سیاسی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی
نادیار ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئێستادا گیرۆده‌ی ده‌ستی زۆرێك
له‌و پیاوه ئاینیانه‌یه كه خۆیان له‌سه‌رو ڕه‌خنه
و له‌سه‌رو حه‌قیقه‌ته‌وه ده‌بینن. له ئێستادا كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه پاسه‌وانێكی ئاینیدایه كه
سه‌رناخاته سه‌ر سه‌رین نه‌ك كۆمه‌ڵگه هه‌نگاوێك
بنێت له گه‌ڵ دید و تێڕوانینی ئه‌ودا یه‌ك نه‌گرێته‌وه.
ئه‌م جۆره له پاسه‌وانی ئاینی كه ترسی له هه‌ر
گۆڕانێكی دنیایی هه‌یه نه خۆی ئیسراحه‌ت ده‌كات و نه
خه‌ڵك. نه خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆحانیه‌ت و نه
ڕێگه‌ش ده‌دات خه‌ڵك به دید و تێڕوانینی خۆیان ژیان
بكه‌ن و موماره‌سه‌ی ئاینی بكه‌ن یان نا.
له‌و ماوه‌یه‌ی پێشودا ڕای پیاوێكی ئاینی ده‌بیستین له‌سه‌ر
ئه‌و یاسایانه‌ی كه كانتۆنی جه‌زیره له خۆرئاوا ده‌ریكردووه.
بیستنی ئه‌م جۆره له ڕا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه كچێكی شه‌ڕڤان
له خۆرئاوا، ترسی پیاوانی ئاینیه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له
خۆرئاوا یاساگه‌لێك ده‌ركراون كه‌له‌گه‌ڵ دیدو
تێڕوانینی بابای مه‌لادا یه‌ك ناگرنه‌وه به‌ڵكو ئه‌م
دیده مه‌سجێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه كه نابێت ده‌ستورێك
هه‌بێت به دیدی مامۆستای دینی ناكۆك بێت. ئه‌م جۆره
له ڕا له‌سه‌ر كانتۆنه‌كانی خۆرئاوا دروست ئه‌و ترسه‌یه
لێره كه یاسایه‌ك ده‌ربژێت ڕێكه به مامۆستا نه‌دات
دوو سێ ژن بهێنێت و وه‌ك ئاژه‌ڵ به‌سه‌ره شه‌وان
بچێته خزمه‌تیان.
ئه‌م جۆره له پاسه‌وانی ئاینی كه ئێستا زیاد له هه‌ر
سه‌رده‌م و كاتێكی تر ئاماده‌یه، كه ترسی گه‌وره‌ی
له هه‌ر گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه له‌گه‌ڵ
دید و تێڕوانینی ئه‌ودا نه‌یاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه
له پاسه‌وانی ئاینی ڕزگار بێت ده‌بێت هه‌م دین بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ڕۆحانیه‌ت هه‌م خه‌ڵك چاوه‌ڕێی پاسه‌وان نه‌كات. بۆ
ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ش خاڵی بێت له پاسه‌وانی ئاینی ده‌بێت
له‌و هه‌ژاریه قوتارمان بێت كه له‌لایه‌كه‌وه
گوێبیستی پاسه‌وانی دین و له‌لایه‌كیشه‌وه چاوه‌ڕێی
پاڵه‌وانی سیاسی بین. كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌چاوه‌ڕوانی
پاسه‌وانی دینی و پاڵه‌وانی سیاسی‌دا بێت له هه‌ژارییه‌كی
كوشنده‌دا ده‌مێنێته‌وه.
|