ئیسلام به‌شێكه‌ له‌ئه‌مریكا
 

  

 به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

 





ساڵی (2008) باراك ئۆباما له‌ زانكۆی قاهیره‌،وتارێكی پێشكه‌شكرد،تیایدا چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كیشی به‌كارهێناو بۆی شه‌رحكردن .به‌گشتی ئۆباما وتی: ئه‌مریكا دوژمنی ئیسلام نییه‌،وه‌كو ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه‌دروستكراوه‌".
له‌وماوه‌یه‌دا (3) جار گوێم له‌م خیتابه‌ گرتۆته‌وه‌،چونكه‌ گه‌لێك ماناو ده‌لاله‌تی تیادایه‌ بۆجیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و،به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ساڵانی دوای ئه‌م وتانه‌شی:
• ئۆباما: ئیسلام به‌شێكه‌ له‌ئه‌مریكاو ئێستا 1200 مزگه‌وت له‌ناو (USA) دا بونی هه‌یه‌.
• ئۆباما: جیهانی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی زانست و مه‌عریفه‌ بون ..
(لێره‌ دا سه‌رۆكی (USA) به‌ زه‌مه‌نی ڕابردوو قسه‌ئه‌كات (بون) ..ببینه‌ حه‌سه‌ن به‌ننا وتویه‌تی: سه‌ركردایه‌تی دونیا به‌ده‌ست ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بووه‌،كه‌وتۆته‌ ده‌ست خۆرئاواییه‌كان،كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ خه‌بات بكه‌ین جارێكی تر قیاده‌ی جیهان بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست خۆرهه‌ڵات "...!!.
• ئۆباما: ئاینی ئیسلام،به‌شێكه‌ له‌مێژووی به‌شه‌ریه‌ت و ڕۆڵی گه‌وره‌ی بینیوه‌ .
ئۆباما له‌ساڵی (2008) بۆچی سه‌ردانی میسر ئه‌كات ؟.بۆچی له‌وكاته‌دا؟ بۆچی میسر ؟.هه‌موو ئه‌زانین میسر له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دایكی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب بون،له‌گه‌ڵ سوریادا دوو پێگه‌ی گرنگ بوون به‌لای دونیاوه‌ .میسر هه‌رخاوه‌نی نیل و كه‌ناڵی سوێس نییه‌،هه‌ر فه‌راعینه‌و شارستانییه‌ت نییه‌،هه‌ر گه‌وره‌ترین ڕوبه‌ری جوگرافی نییه‌،به‌ڵكو میسر هه‌ڵكه‌وته‌كه‌ی ئه‌فرۆ-ئاسیاوییه‌،له‌نێوان ئه‌فریكاو ئاسیادا،له‌ولاشه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك ئیسرائیل شه‌كوا ئه‌كات كه‌ نه‌سیحه‌تی میسر بكه‌ن و ده‌خاله‌ت له‌غه‌ززه‌و فه‌له‌ستین نه‌كات ..سروشتی هه‌ڵسوكه‌وتی تاكی میسری زۆرجیاوازتره‌ له‌هی عه‌ره‌به‌كانی تر..به‌جۆرێك هه‌میشه‌ له‌پشت ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ وه‌ستاون بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی ده‌ره‌كی .
ئۆباما، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بو،نیازپاكی نیشان بدات به‌رانبه‌ر جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامی .په‌یامه‌كه‌ش له‌میسره‌وه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌موو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بكات .
به‌شێكی گرنگی تر له‌م وتاره‌،تێزی ئه‌و بوو به‌رانبه‌ر چۆنیه‌تی ڕێكردن له‌به‌رداشی دیاناته‌كان و مۆدێرنیتی و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كاندا .لێره‌دا به‌بڕوای من فیڵێكی گه‌وره‌ی كرد له‌جیهانی ئیسلامی ..به‌وه‌ تێپه‌ڕی كه‌ ئێوه‌ ئه‌توانن هه‌رسێ كرده‌كه‌،ئه‌نجام بده‌ن وه‌كو ئاین و مۆدێرنیتی و گه‌شه‌سه‌ندن،نمونه‌ی وڵاتی " دوبه‌ی" شی هێنایه‌وه‌..له‌گه‌ڵ چه‌ند شوێنێكی كریستیان ..
وه‌لێ،هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی له‌م جیهانه‌دان،ناكۆكییه‌ له‌نێوان مادده‌ (ماتریال) و ئایدیال (خه‌یاڵ) دا .ئه‌وه‌ی له‌ناكومه‌ڵگه‌دایه‌ بریتی یه‌ له‌مادده‌،كه‌ ئیلهامه‌كه‌ی له‌خه‌یاڵ یان میسالیه‌تێكه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌،خۆرئاوا ئێستا نوزه‌ی له‌خه‌یاڵ و میسالیه‌ت بڕیوه‌،كه‌پێشدا بۆخۆی زیانه‌ .هه‌موو ژیانی كردووه‌ به‌مادده‌یه‌كی ڕووت .
له‌ژێر ڕۆشنایی ووته‌كانی ئۆبامادا،پرسیاره‌ سیاسیه‌كانی من (وه‌ك توێژه‌رێك كه‌له‌كاتی نوسیندا نه‌شه‌رقیم و نه‌غه‌ربیم و نه‌دین و حزب و لایه‌ن ده‌ستم تێوه‌رئه‌دات) ..بۆ ساڵانی دوای (خیتابه‌كه‌ی) ئۆباما له‌ (2008) :
یه‌كه‌م: به‌هاری عه‌ره‌بی چی بو ؟.كێ ناوی نا ؟.جیهانی عه‌ره‌بی به‌ره‌و كوێ ؟.
دووه‌م: ئایا له‌سه‌ره‌تای سه‌ره‌تاوه‌، دروستكردنی داعش بۆ میسر نه‌بوو ؟؟. هه‌روه‌كو ئێستا توركیاو میسر له‌ناكۆكی گه‌رمدان،داعش به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی سینا ئه‌ڕوات و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ میسر دروستكردووه‌!! .

• ده‌قی وتاره‌كه‌ی ئۆباما له‌م لینكه‌دایه‌ له‌میسر (Cairo University) :
https://www.youtube.com/watch?v=B_889oBKkNU





 

           

 

04/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com