* زۆر دەمێکە پرسیارى ئەوەى یەکێتى و پارتى باشن یان
خراپن،کۆتایی هاتووە لاى ئێمە،بۆیە ئەوانەى هێشتا
سەرقاڵن بەوەى باسى خراپى یەکێتى و پارتى بکەن،کاتى
خۆیان ئەکوژن .ئةو دوو هيزه له وه باشتر ناكه ن كه
كردويانه.
* بزوتنەوەى گۆڕان،هەر لەیەکەم ساتى
دروستبونییەوە،ئێمەى خستە لیستى ڕەشەوە،لەبەرئەوەنا،کە
بە یەکێتى و پارتى ناڵێین خراپن ..بەڵکو لەبەرئەوەى
زوو درکمان بەوە کردبو،کە ئەمانە وەڵامدەرى پرسیارە
جدییەکانى کۆمەڵگە نین،هیچ وەزیفەیەکى فکریی و
ئەخلاقییان نییە
.
*لەهەمان کاتدا ڕۆشنبیر کەسێک نییە،لەدەرەوەى واقیعى
کۆمەڵگەکەى خۆى،کەسێک نییە لەناو کتێبەکان و
نوسینەکانى خۆیدا بێت و بڕوات .بەڵکو زۆربەى کات ئەبێت
ڕەخنەى بچوک و پرسیارى سیاسیی بچوکیش بوروژێنێت،دەست
بخاتە سەر فەزاحەتەکان ...حەزم بەخۆ جوین نییە،بەڵام
هەر لەیەکەم ساتەوە مەرگەسات و ڕاو ڕووتییەکانى کەرکوک
لە (2005) ەوە تا ئەگاتە ئەو ڕۆژەى قاچاخچێتى نەوتى
داعشمان ئاشکراکرد و،بەدواى ئێمەشدا کەناڵەکان کردیان
بەپرسیارو ڕەخنە،،هەر لەوکاتەى ڕەخنەمان لەسەرکردایەتى
یەکێتى و ئیدارەیەکى خراپ کردووە،تا ئەگاتە یەکەم فوو
یەکەم مۆڵەت بۆ خۆپیشاندانى (17ى شوبات) تا ئەچێتە سەر
پرسیارى شەرعییەتى مێژوویی پارتى ئێمە بوین،،،زۆرنمونە
هەن لەوێنەى ئەوەى لەم ڕۆژانە ڕەخنەى توندم
لەسیاسییەکى هەرە باڵاکانى هەرێم گرتبو،دونیایەک نامەو
ئاگادارکردنەوەو باسى سەیرمان بۆهاتووە .ئەمانە بۆ ؟.
لەبەرئەوەى وەزیفەى مرۆڤى ڕۆشنبیرە کۆمەڵگە بجوڵێنیت .پێش
کەوێت لە شڵەقاندن و تەقاندنى ئەو فیشەکەى کەپێویستە
بەجەهل و خورافەو گەندەڵییەوە بنريت .
* ڕۆشنبیریی و ئاڵۆزیی: لەم کەونەدا شتێک نییە سادە
بێت،لەپشت هەموو سادەییەکەوە ئاڵۆزییەکى زۆر هەیە،ئەو
سادەییەى لەکۆمەڵگەى کوردیدا هەیە هێزێکى نا زانستى و
خێڵەکى و گەوجاندنێکى لەپشتە .ئێمە پێویستە لەماناکانى
سادەیی بگەین،ئەوسا باسى ئاڵۆزیی بکەین،ئایا سادەیی
شتێکە هەبێت ؟.بێگومان نەخێر..مرۆڤى ئێمە لەم ڕێگەیەوە
ئەتوانیت بەڕێزگرتن لەکاتەکانى قووڵ بێتەوە،قووڵ
بونەوەش لاى ئێمە بۆتە لاسایی کردنەوەى قووڵبونەوە .نا
...قووڵبونەوەیەکى فەلسەفى و زانستى ئەمانگەیەنێت
بەشتێک ناوى سادەییە .هەموو ئەو داهێنانەى ئەمڕۆکە
مرۆڤایەتى پێى گەیشتووە و بەسادەییەک بەکارى
دەهێنین،زادەى قوڵبونەوەیەکى زۆرە،کە گۆڕانێکى کلتوریی
و فەرهەنگى و نەتەوەیی بەرهەمى هێناوە .
* ڕۆشنبیرو بێلایەنى: مێژووى ئێمە،وەهى شۆڕشەکانى
جیهانیش،ڕۆمانەکان،فلیمەکان،دەقە
مێژووییەکان،ئێستامان،پڕن لەوەى دەسەڵاتداران چۆن
ڕۆشنبیرەکانیان بەکارهێناوە (هەڵبەت زۆربەى ئەمانە
ڕۆشنبیرى فەل و موزەیەف بون .
بۆیە،هەمیشەو هەمیشە ئەبێت مرۆڤى ڕۆشنبیر ڕووبەرێک لە
نێوان خۆى و حزبە سیاسییەکاندا بهێڵێتەوە .چۆن ئەکرێت
تۆ وابەستەى پارتێکى تاسەر ئێسک ناتەندروست
بیت،لەهەمان کاتدا ئەرکێکى ستراتیژیی بەجێبهێنێت،کە
ڕوانینى تازە بێت بۆ دیاردەکان،پرسیارو گومان و ڕەخنەى
جدیی بێت .!. هيج جياواز ييه ك نييه لةوه ی تؤ له كه
ناليكی دةستةلات يان ئؤبؤزسيؤن قسه كانت بكةيت.دواجار
ئةو به كارت دينيت.هةموو ئةم شتانه ی له رؤزهةلات دا
كرمؤله بون دواجار حزبن....بؤلين كردن و باش و خراب
نييه..سيستمه سياسی و كؤمةلايةتييه هةمان كيلكه ن ....
لەڕابردوودا،زۆربەى ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنووسەکانى ئێمە ،ڕۆژنامەنووس
و ڕۆشنبیر نەبون،تا کۆمەڵگە بگۆڕن،دەرکەوت بۆ
پڕکردنەوەى سیڤییەک و تا ببنە مودیرى ناحیەو قەزاو
پەرلەمانتارێک
...
ئةوانه ى كؤمةلَكه ئه باريَزن،رِؤشنبيره رِاسته قينه
كانن ،نه ك تةلةفزيؤن و بياوةكانى حزب و ئؤبؤزسيؤن ...ئةوه
رِاسته كه كؤمةلكه هةست بةم مةزنيه ته ناكات .وةزيريَكى
فاسد و شةروال بيسى بى قه به تره،له ئةقلى رؤشنبيرو
كتيَبيَك .جا باشه ئيَمه ش وةك خةلَك بيربكه ينه وه ؟.
ڕۆشنبیریی ئێمە بێ ئەندازە پێویستى بەوەیە لەکتێبخانە
دانەبڕێت،لەهەمان کاتدا تا ئەکرێت تەسلیم نەبێت بەوەى
کەهەیە (جا ئەوە هەرچییەکە بەتایبەتى ئەو نۆرمەى خەڵکى
پێ فێربووە .
|