لێو
پڕه له هێشووه ترێ
روون وه‌ك زه‌رده‌خه‌نه
نه‌مرتر له ئیشق
و
گه‌رمتر له باوه‌ش..
***
ئه‌وه لێوه
نه به كات ده‌زانێ
نه به شوێن
نه دیلی مانگه‌شه‌وه
نه دۆستی ئاسمان ..
***
مه‌یلی ئه‌و بۆ وتنه
نه وشه‌یه‌و نه كتێب
نه بلوێره نه نه‌فخی سوور..
حه‌زی ئه‌و هه‌میشه هه‌رزه‌ییه
نه پیر ده‌بێ و
نه ده‌مرێ..
***
كوفر نییه
ئه‌و لێوانه هه‌میشه سه‌وز نه‌بن..!
ئیكسیری بوون..
له‌و لێوانه‌وه‌یه
ئه‌به‌دیه‌ت..
ته‌نیا له‌و لێوانه‌وه‌یه
هه‌وه‌ڵین و دواهه‌مین
هه‌ناسه..
هه‌ر ئه‌وه رۆح
لوغزی زان و
زیندوویه‌تیی..
-------------------
چاوه‌كانت
وه‌ك دوێنی
بۆ سبه‌ی پێبكه‌نن..
وه‌ك سبه‌ی بۆ ئاینده یه‌پامێكیان پێبێ
ئه‌وه
نه له شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌چن
نه له نمه‌ی بارانێكی دره‌نگوه‌خته...
به سیمای وشه‌یه‌كه‌وه دیارن
وه‌ك كتێبێك له حه‌ز..
هه‌میشه رووتن
بۆیه هه‌رده‌م
تریفه‌ی مانگه‌شه‌و ده‌دوێنن..
پاش ماڵئاوا له خۆره‌تاو
تریسكه‌ی ئه‌ستێره‌نه و
به‌سه‌ر باڵی خه‌ونه‌كانا ده‌سره‌ون..
ئه‌وان فێره خه‌ویان كردم
ئه‌وان فێره بێداریان كردم
ئه‌وان بوون روخساری ئیشقیان به په‌ڕه‌ی گوڵ ره‌نگڕێژ
كرد..
***
چاوه‌كانت
ژوانگه‌ی ئێوارانن
خه‌می دووری
نائومێدی و وه‌ڕه‌سی
به سه‌ر ته‌وێڵی نیوه‌شه‌و ده‌سڕنه‌وه..
دیداری سبه‌ینانن
هۆنراوه‌یه‌ك له شه‌ونم بۆ به په‌لكه گیا ده‌خوێننه‌وه..
***
چاوه‌كانت
چین؟
له چیه‌وه‌ن؟چۆنن؟؟
من نازانم!
***
چاوه‌كانت
ئه‌درێسی كۆتاییه‌كانن
دوا نامه‌ی ئیرۆس..
26/6/2012
|