پێم وابێ پێشتر من ئه‌و دیمه‌نه‌م نووسیوه‌ته‌وه، لێ
جارێكی دیكه ده‌ینووسمه‌وه...له نێو به‌له‌مێكدا له‌ناوه‌ڕاستی
ده‌ریاچه‌كه، پیاووژنێك رۆنیشتن، به ئاسمانه تاریكه‌كه‌وه‌ش
زۆر بڵند مانگ دیار ده‌كه‌وێ، شه‌وگار ئارام و دڵرفێن،
زۆر گونجاو بۆ سه‌ركێشیی ئه‌و ئه‌وینه خه‌یاڵاویه.
ئایا ئه‌و پیاوه‌ی له‌نێو به‌له‌مه‌كه‌دایه رفێنه‌ره؟
داخوا ئافره‌ته‌كه قوربانیه به‌خته‌وه‌ره دڵكوژه‌كه‌یه؟
ئا ئێمه به‌مه نازانین، ئێمه ته‌نیا ئه‌وه ده‌بینین
چۆن چۆنی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن، شاخه تاریكه‌كه‌ش وه‌ك
دێوه‌زمه‌یه‌كی سه‌ر رووی ئاوه بریسكه‌داره‌كه وایه...
له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ش قه‌ڵایه‌ك یا خانووه‌كی لادێییه
رۆشنایی به په‌نجه‌ره‌كه‌یه‌وه دیاره، نه هه‌راوهۆریایه
نه ده‌نگه‌ده‌نگ، هه‌موو شتێ له بێده‌نگییه‌كی ره‌ش،
شیرین دا پێچراوه، ئه‌ستێره‌كان به‌بڵندایی ئاسمانه‌وه
ده‌جریوێنن، هه‌روه‌ها له‌دووره‌وه‌ش له‌نزیكه‌وه‌ی
ژێره‌وه‌ی ئاسمانێ، كه به‌سه‌ر رووی ئاوه‌كه‌وه
راكشاوه، ئاویش دۆستی مانگه‌و بۆ ژێره‌وه‌ی په‌لكێش
كردووه، وا ئێستاش یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك دوو
ئه‌ویندار، مانگی قه‌شه‌نگ له ئاودا نقووم بوو، هه‌روه‌ك
شازاده‌یه‌كی گه‌نجی بوێر له نێو تۆفانێكی ترسناكدا،
له ئاوه‌كه‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه ته‌بای رۆحێكی ئه‌ویندار
جوان ره‌نگدراوه له رۆحێكی دیكه‌ی تینووی خۆشه‌ویستی،
قه‌شه‌نگه چۆن به‌و مانگه دڵداره ده‌چێ، كه له
شادیا نقووم بووه، ئاوه‌كه‌یش به‌و دولبه‌ره گوشاده
ده‌چێ، كه دڵداره شاهانه‌ییه‌كه‌ی له ئامێز ده‌گرێ.
له نێو به‌له‌مه‌كه‌دا ژن و پیاوه‌كه به‌ته‌واوه‌تی
ئارامن، دیلی ماچێكی بێ پسانه‌وه‌ن، سه‌وڵه‌كانیش ته‌وه‌زه‌لانه
به‌سه‌ر ئاوه‌كه راكشاون، ئایا ئه‌وان به‌خته‌وه‌رن؟
ئایا به‌خته‌وه‌ر ده‌بن؟ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی لێره له
نێو ئه‌و به‌له‌مه‌دان، ئه‌و دووه‌ی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن؟
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تریفه‌ی مانگ به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه
ده‌شنێته‌وه؟ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه‌وتوونه‌ته داوی
خۆشه‌ویستیه‌وه؟.
|