سەیرە ئەمڕۆ بۆ هەر شێوەیە کی تەزویر جۆرێک لە سزا لە
تەواوی یاسا نوسراوەکان و ، نە نوسراوەکان دانراوە ،
لە کاتێکدا سنوری ئەم تەزویرە ، چەند کە سێک و یان
چەند کۆمەڵێک دەگرێتەوە ، بەڵام تەزویرێک گەڵێک و چەند
گەلانێک دەکاتە دوژمنی یەک و، بە ملۆێنە ها بێوەژن و
هەتیو ، وێرانە ماڵ دەکات و خاکێک لە ژەهر بۆ سبەینێ ی
نەوە کان جێ دەهێڵێ ،کەسێک باسی ناکات
یان تەزویرێک دەکرێ بڵێین تەزویری " ئاگا" ی لە تەواوی
مێژوی مرۆڤایە تی گە ئاوڕێکی هاکا زاییانە ، بدەینەوە
، دەبینین کۆمەڵە فەلسە فەیە کی ئایدیاڵی کە لە سەر "
جەهالە ت " بونیات نراوە تا بە ئێستا دەگا کە ڵە
نوسەران و بە "ئاگا" کان دەهێنە بازارو بە ناو "هێڵی
سور " بە هە موو تێپەڕانێک دەڵێن " کفر "
چونکە دەرچون لە ژێر وەها "تەزویرێک " کۆمەڵگا بە
مانای ووشە بە رەو ئازادی ڕەهای خۆی دەبا ، ئازادییە ک
بە ڕێزەکان دەکرێتە مە یمون و ، کۆیلە کان تێیدا دەبن
بە "ئاغا"
گەر وردتر لە تەزویر ی " ئاگا" ی وردبینەوە دەبینین
ئمپریالییە کانی دونیا لەوە تە ی شارستانیەت بەرەو ،
سە نعتکاری چوە هە میشە بۆ کرانەوی بازاڕی کالا کانیان
و، دەرهێنانی کەرەستە ی خاوی وڵاتانی تر بە نێوی "دیموکراسی
"و شەڕ دەگە ڵ دەسەڵاتی ڕەشدا جەنگ لە دوای جەنگیان
وەگەر خستووە.
وەک بۆق قوربانیە کانی فڕێ دەداتە سەرجادە ، ئێوە
بڕوانن لە تەزویرێک کە نەوەکانی بە نێوی "خۆشەو یستی "
یەوە تییدا "مناڵان " هە ڵدەخەڵ تینن و ، گیرودەی "واهیمە
" یەکی دەکە ن " بۆ یە ک بوون "
واهیمە یە ک ناسکترین و گەرمترین شیلە ی ژیانی تێدا بە
هەدەر دەدرێ ، واهیمە یەک بە نێوی دیموکراسی ، واهیمە
یە ک بە نێوی بە هە شتو ، واهیمە یە ک بە نێوی " خۆشە
ویستی " هەر بە ڕاستی تەزویرێکی گشگیری کۆمە ڵگا یە ،
جارێک وەک شێت
جارێک وەک قسابخانە
جارێک زیندان
جارێک وەک کۆیکە
جارێک وەک جەلاد
جارێک وەک نامەردێک خۆی دە نوێنێ
کە بەداخەوە بۆ ئەو هە موو قوربانیانە ناوێک ،سزایەک
نی یە ،گەر هە بێ " تاوانێک لە تەزویری ئاگای گەل "
سزایە کش تێکڕای ئەو فەلسە فە یە و ئە و چمکانە بۆ
زبڵدانی میژو و ، داوەرێکش هە بێ دەبێ پی ی بڵێین
داوەری زانست داوەری ماتریالیزمی دیالە کتیک داوەری
شۆڕشی کۆیلە کان
٩.١٢.٠١٤ |
|
|