پێش ئەوەى بچینە ناو خوێندنەوەکەوە ، دەکرێت کۆمەڵێک
پرسیار لە خۆمان بکەین :
1. بەهارى عەربى چى لە گۆڕەپانى سیاسى و ئابورى و
کۆمەڵایەتى و فەرەهنگیدا گۆڕى .
2. ئەو بۆشاییە سیاسیە چى و چۆن بوو ، کە داعش تێدا
سەرى هەڵدا .
3. داعش چۆن بوە میراتگیرى قائیدە .
4. داعش چۆن سودى لە ململانێکان بینى .
5. دەرکەوتنى داعش چۆن هاوکێشەى ململانێکانى ڕۆژهەڵات
بە تایبەت و جیهانى گۆڕى .
6. تورکیا کەوتە کوێ ى ئەم یارییانەوە و ئایا
یارچییەکى سەرکەوتو بوو یان یارچییەکى خڵەفاو .
7. وڵاتانى عەرەبى دەکەونە کوێ ى یارى چوارگۆشەى ئێران
تورکیا ئەمریکا و داعش .
8. پێشمەرگە و گەریلا یاریچى سەرەکین یان وەک کارتى
نمایندەى جیهانى وێنا دەکرێت .
9. دابەزینى نرخى نەوت و وڵاتانى ئۆپیک و ململانێ
لەگەڵ ئێران گوشار بۆ سەر ئەمریکا ،چییە و چۆنە .
10. ئەو تاکتیک و سیناریۆیانە چێن کە بزوێنەرى ئەم
گۆڕانکارییانەن .
هەموو ئەمانە و چەندین پرسیارى تر دەکرێت لە خۆمانى
بکەین سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەى کە زۆر بە خێراى
دەگوزەرێن ، خۆ ئەگەر تورکیا گڵۆپى سەوزى بۆ هەڵکرا
بێت لە لایەن وڵاتانى ئەوروپى و ئەمریکى و ناتۆ وە
سەبارەت بە ڕوبە ڕوبونەوى داعش ، ئەوا ئێستا دواى
ئەوەى داعش بەرەیەکى جیهانى دژى وەستاوە دەکرێت تورکیا
یارییەکە بگۆڕێت ، سیاسەتى دوفاقیانە بەکار بهێنێت ،
ئەمریکاو ئەوروپاش لەوە دەترسن سەرزەمینێکى جوگرافى
نەهێڵنەوە بۆ داعش تا نمایشى خۆى تێدا بکات ، ئەو کات
سەکۆى شەڕەکان بگوازێتەوە بۆ قوڵاییەکانى ئەوروپا و
ئەمریکا(سەرەتاکانى خەریکە دەردەکەون تەقینەکانى ناو
وڵاتى سوید ) ، ئەوا سیناریۆى هێشتنەوەى داعش بە
لاوازى جۆرێکە لەو تاکتیکەى کە نەهێڵن داعش لەوە زیاتر
گەشە بکات و وە نەهێڵن بە تەواوەتى لەناو بچێت ، واتا
شۆێنێک بۆ داعش بە کراوەى بهێڵنەوە تا نمایشى
بەرنامەکانى خۆى تێدا بکات ، کە توند و تیژییە ،بۆ
ئەوەى ئەم توندو تیژییە نەگوازرێتەوە بۆ وڵاتە
کراوەکان ، کە بە سیاسەتى کورەى هەنگ ناسرا بوو ،
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ئەمریکا و ئەوروپا و ناتۆ
سەنتەرى مانەوەى داعش دەبن....وەک خۆیان دەڵێن ئەم
شەڕە درێژە دەکێشێ ( وەک خۆیان بۆ ماکیاژکردنى
سیناریۆکانیان بەردەوام دەیڵێنەوە ) ، لە لایەکى ترەوە
دابەزینى نرخى نەوت و پێداگرى وڵاتانى عەرەبى لەسەر
کەمنەکردنەوەى هەناردەکردنى نەوت ، جۆرێکە لە ترس لە
نزیک بونەوەى ئەمریکا و ئێران ، لەلایەکى ترەوە
کوردەکان وەک هێزى پێشمەرگە و پەکەکە و پەیەدە کە
پێداویستیەکى زەمینى تەواوکارى ستراتیژى سەربازى
ئەمریکین ، تا ئێستا ئەگەر بەرگرى بۆبێت لە خاکى
کوردان لە کۆبانێ و شەنگال و جەلەولا ، ئەوا دواى
سنورەکانى کوردستان دەبێتە کارتى بەکارهێنراو... ئەگەر
کوردەکان نەتوانن ئەم یارییە سەربازیە وەک کارتێک بۆ
بەرژەوەندى نەتەوەیى خۆیان بەکاربهێنن ، خۆ ئەگەر وا
نەبێت ، ئەوا دەکەونە هەڵەیەکى قورسەوە ، لە لایەکى
ترەوە ئێران کە ڕۆڵى دووەم یاریچى سەرەکى دەبینێت ڕوو
بە ڕووى گوشارى عەرەبى بوەتەوە ، کە ئەگەر بە دیوێکى
تردا بخوێنرێتەوە دەکرێت بڵین دابەزینى نرخى نەوت ،
ئەگەر کارئەکتەرەکانى وڵاتانى عەرەبى بن بۆ گوشارخستنە
سەر ئێران و لەگەڵیدا عێراقى داماو کە سەرچاوەى
سەرەکیان نەوتە ، ئەوا دەکرێت بڵێن کارئەکتەرى سەرکى
کە لە پشتى کەوالیسەوەیە ئەمریکایە ، کە بە دیوێکدا
هاوپەیمانێکى شاراوەى ئێرانە دژى داعش و بە دیوەکەى
تردا نایەوێت ئێران لەوە بەهێز تر ببێت لە ڕێگەى
پلانەکانیەوە بە وڵاتانى عەرەبى ، سیاسەتى هێشتنەوەى
هاوسەنگى )
بەردەوام هاوکێشەکان لە گۆڕانى خێرادایە ،
پەیوەندیەکان لە سەر هێڵێکى بەرز و نزم و پچڕان و
گرێدانەوە دەڕوات.... وەک :
• پەیوەندى نێوان تورکیا و سعودیە و تورکیا و ئێران و
تورکیا ئەمریکا لەسەر ئاستەکان .
• بەشارد ئەسەد و نزمبزنەوەى بێدەنگى چەند ساڵەى
وڵاتانى عەرەبى و ئێران ، تێکچونى پەیوەندیەکانیان
زیاد لە جارێک لە ماوەیەکى کەمدا ، تورکیا و ڕوسیا و
تورکیا و ئەمریکا .
• ئێران و پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا و
بە پێچەوانەى ئاراستەى ئەم پەیوەندییانەوە لەگەڵ
وڵاتانى خلیج .
• کورد و کێشەى ڕۆژئاواى کوردستان و ناوخۆى تورکیا و
پەیوەندیەکان و گرژییەکانى نێوان هەرێم و بەغداد .
• پێشمەرگە و گەریلا لە لیستى تیرۆرەوە بۆ بەرەى ناتۆ
و قۆناغى دووەمى شەڕ و درێژکردنەوە ئەم شەڕانە بە
سیناریۆى ئەمریکا .
• بەردەوامى مانەوەى دابەزینى نرخى نەوت و بەکار
هێنانى هاوسەنگى دولایەنە سەبارەت بە ئێران .
بۆ ئەوەى بزانین ئەم هاوکێشانە کە وێنا دەکرێت بە
تەونى جاڵجاڵۆکە ئاراستەکانیان و بەرزى و نزمیەکانى و
بەکارهێنانى کارتەکان...... بەردەوام دەبێت لەگەڵیدا
بگَوڕێین ...
کورد بۆ ئەوەى یارییەکە بە ئاراستەى بەرژەوەندى خۆى
بکات دەبێت بەردەوام ئاگاى لە گۆڕانکارییەکان بێت ..
|