دواى هاتنى داعش و گۆڕانکارى هاوکێشەکانى ڕۆژهەڵاتى
ناوەڕاست و گۆڕانى پەیوەندییە جاڵجاڵوکەییەکان ،
بەرژەوەندیەکان بە تەواوەتى گۆڕا ، خۆ ئەگەر ڕژێمەکانى
وڵاتانى عەربى و هەندێ وڵاتى تر پێش قۆناغى داعش ،
بریتى بوبێتن لە حوکمى دیکتاتۆرى و هەوڵێکى شەقام
هەبوبێت بۆ گۆڕینى ئەم رَژێمانە ، ئەوا شانە
نوستوەکانى ئیسلامیە توند ڕەوەکان ئەم هەلەیان
قواستوەتەوە و تەواوى دەسەڵاتى ئەو وڵاتەیان داگیر
کردوە ، هەر لە میسرەوە تا سوریا ، بە شێوەیەک کە
هەوڵێک هەبێت بۆ گەڕانەوەى دیکتاتۆرەکان ، چونکە
دەسەڵاتى ئەوان باشتر بوە ، ئەگەر ئەمە بە پێوەر
وەربگرین ئەوا لە کوردستاندا پێش دەرکەوتنى داعش لە 17
شوباتەوە ئەم هەوڵە هەبوو ، بەڵام هەر زوو لەوە گەیشتن
کە شانە نوستوەکانى ئیسلامیەکان ئەو هەلە بقۆزنەوە و
کوردستان بە دەردى وڵاتانى عەرەبى بەرن ، واتا پێش
هاتنى داعش ئەم هەوڵە هەبوە ، بەڵام کە داعش هات ئەم
خەونە کۆتاى دێت و هەرێم دەکەوێتە بەردەم
گۆرَانکارییەکى تر ، ئەویش داعشە ، دەبێت بزانێت چۆن
یارییەکان دەکات ، کورد لە ناو بەرژەوەندیەکان و
پەیوەندییەکانى وڵاتانى ناوچەدا ، تا ئاستێک توانى
یارییەکى نیمچەباش بکات بە ئاراستەى بەرژەوەندییەکانى
هەرێم ، هەر چەندە دەکرا یارى گەورەترى بکردایە ،
بەڵام دروستکردنى بۆرى ستراتیژى و بەستنەوەى بە
بەندەرى جیهانیەوە و بەستنەوەى ئاسایشى وزەى تورکى بە
وزەى هەرێمەوە ڕێ ى بۆ هەرێم خۆش کرد تا بتوانێت نیمچە
سەربەخۆى وزەى خۆى هەبێت ، ئەگەر چى بە ناچارى واژۆى
50 ساڵ کرا لەگەڵ تورکیا ، بەڵام ئەوە تەنها چارەسەر
بوو کە کورد بیکات ، دواى دەرکەوتنى داعش دەتوانین
بڵێن سودى هاتنى داعش گەورەتر بو لە لایەنە خراپەکانى
، دەتوانین لێرەدا لایەنى باشە و خراپەى دیارى بکەین :
لایەنى باشەى هاتنى داعش .
1. لە تەنگژەى نێوان بەغدا و هەرێمدا کاتێک بۆرى نەوتى
کوردستان دەبێتە دەروازەى ناردنى نەوتى کەرکوک ، ئەو
کاتەى داعش ناهێڵێت نەوتى کەرکوک لە بۆرى موسڵەوە
بڕوات ، ئەوا بە ناچارى حکومەتى عێراقى دەبێت ئەم
نەوتە لە بۆرى هەرێمى کوردستانەوە بنێرێ ، ئەوەتە
دەبێنین ئێستە بوتە کارتێکى بەهێز بەدەست کوردەوە
لەسەر مێزى دانوستانەکان ، بەهۆى بونى ئەو بۆریەى
هەرێمى کوردستانەوە بەغداد ناچارە لەگەڵى ڕێکبکەوێت .
2. هاتنى داعش ئەگەر چى لە شەنگالدا هێزى پێشمەرگەى پێ
شکا ، بەڵام بوە کارتێکى بەهێزى جوڵاندنى ڕاى شەقامى
جیهانى بۆ هاوکارى کردنى هەرێم .
3. لە بەرەى دژە داعشدا وڵاتانى هاوپەیمان دەگەڕان بۆ
هێزێک کە ببێتە تەواوکەرى پرۆسە سەربازییەکانى وەک
هێزى وشکانى ، ئەوە بوو پەیەدە و پەکەکە و پێشمەرگە
بونە ئەو تەواوکاریە و چونە ناو ستراتیژى سەربازى
ئەمریکیەوە ، وە بوە هێزیکى کاریگەرى تەواوکارى پرۆسە
و تاکتیکەکانى ناتۆ .
4. پاشەکشەى تورکیا لە شەڕى دژى داعش زیاتر کوردى وەک
هێزێکى کاریگەر دەرخست و تا ئاستێک ناکۆکى نێوان
تورکیا ئێران کاڵ بویەوە و ئێران توانى بە تەواوەتى
کۆنتڕۆڵى سوریا و عێراق بکات و بە ناچاریش ئەمریکا
لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوێ ، چونکە هەردوکیان لەبەردەم
ترسێکى هاوبەشدان و بێ یەک ناتوانن بەرەو ڕوى داعش
ببنەوە ، ئەمەش واى کرد کورد لە ژێر هەیمەنەى دو وڵاتى
ناوچەکە کە دوو ئیدارەى لێکەوتبوەوە ببێت بە یەک وڵات
و لەگەڵ نزیک بونەوەى ئێران و ئەمریکا کێشەى نێوان
بەغداد و هەرێم بەرەو چارەسەر بڕوات و کێشە
لۆکاڵییەکانى ناو هەرێمیش بەرەو چارەسەر بڕوات ، وەک
کێشەى پارێزگاکان .
5. گەڕانەوەى کورد بۆ بەغداد بە کۆمەڵێک کارتى
بەهێزەوە ، کە دەتوانرا بەرامبەر هەموو نەیارەکانى
بەکارى بهێنێت .
6. کورد بە هەموو ڕەنگەکانەوە توانى بەیەک دەنگ لە
پرسە نیشتمانییەکاندا یارییەکى زۆر باش بە ئاراستەى
بەرژەوەندییەکانى بکات ( سەرەڕاى کۆمەڵێک کیشە و
ململانێى نێوان حیزبەکان )
7. گەریلا و پێشمەرگەى جۆیین کرد پێکەوە و بونە
هاوکارى یەکتر ، کە لە مێژوەوە تا ئێستا بەم شێوەیە
نەبوە (ناردنى پێشمەرگە بۆ کوبانى و بەشدارى کردنى
پەکەکە لە شەنگالەوە تا جەلەولا )
8. کورد وێنەیەکى شەڕى بریکارى دا بە جیهان و بوە باس
و خواستى زۆربەى ناوەندەکانى جیهان .
9. حیزبە کوردییەکان بۆیان دەرکەوت کەهێزى حیزبى دەبێت
بگۆڕێت بۆ هێزى نیشتمانى و دور خستنەوەى حیزب لە
پێشمەرگە و ئاسایشى گشتى هەرێم ، کە ئێستە وردە وردە
کارى بۆ دەکرێت .
10. دەستگرتن بەسەر نەوت و ئاوى ئەو شوێنانەى کە داعشى
لێدەرکراوە ( بەندەرى موسڵ و بەستنەوەى بۆرى نەوتى
کەرکوک بە هێڵى ستراتیژى هەرێمەوە )
11. گەڕانەوەى ناوچەکانى دەروەى دەسەڵاتى هەرێم و
گەیشتن بە سنورى هەرێم لە جەبەل حەمرین ، کە جۆرێکە لە
سەربەخۆیى هەرێم .
12. بە فەرمى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەشتیانەى کە نەوتى
هەرێم هەناردەى بازاڕەکانى جیهان دەکەن .
13. فرۆشتنى نەوتى هەرێم بە بەغداد وەک وڵاتێکى
سەربەخۆ ، ئەم فرۆشتنە وەک ئەوە وایە وڵاتێک نەوت بە
وڵاتێکى تر بفرۆشێت ، کە ئاماژەیە بە مامەڵەکردنى
نێونەتەوەیى ناڕاستەوخۆ لەگەڵ هەرێم.
لایەنە خراپەکانى :
1. شەهید بونى چەندان پێشمەرگە .
2. دروستکردنى ترسێکى گەورە لە ڕێ ى سەربڕینەکانیانەوە
.
3. تێک دانى ئەو شوێنانەى کە گرتویانە لە ڕوى سەرخان و
ژێر خانەوە .
4. هاتنى ئاوارەیەکى زۆر بۆ هەرێمى کوردستان ، بە
جۆرێک لە هەندێ ناوچە دیمۆگرافیاى دانشتوانى تێک داوە
.
5. پێویست بونى هەرێم بە سەرفى زیاتر بۆ بوارى ئاسایشى
و ئاوارەکان .
6. ئەگەرى دروست بونى تەقینەوەکان لە ناوخۆدا .
7. خەرجى زۆرى شەڕگەکان .
|