به‌ بێ بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان نه‌زاهه‌ به‌دی نایات
 

  

هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری

 




به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی نه‌داوه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان, به‌ به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئازادی تاكه‌وه‌ هه‌یه‌و له‌ هه‌موو جیهان وایه‌, ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌, سه‌روه‌ت و سامان ناچێته‌ چوارچێوه‌ی ئازادی تاكه‌وه‌و ئاشكراكردنی نه‌ك زیان به‌ ئازادی تاك ناگه‌یه‌نێت, بگره‌ هانده‌ریش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ئازادتر بێت, بگره‌ له‌ وڵاتانی موئه‌سه‌ساتی ته‌واوی تاكه‌كان به‌ تایبه‌تیش به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان سه‌روت و سامانیان بۆ گه‌ل و بۆ ده‌زگای باج ئاشكرایه‌ .
ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كار بوونی ده‌زگای نه‌زاهه‌وه‌ له‌ سه‌ردانی تایبه‌تیمان بۆ لایان, به‌ نامه‌ی فه‌رمی داوامان لێیان كرد, فۆرمی پڕ كراوه‌ی به‌رپرسان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ده‌زگاكه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌و بۆ هه‌موان ئاشكرا بكرێت .
داواكارین په‌رله‌مان نه‌بێته‌ رێگر له‌ به‌رده‌م پێشكه‌وتنی پرۆسه‌ی دادپه‌روه‌ری له‌ كوردستانداو باشتره‌ له‌ ئیمتیازاته‌كانی خۆیانه‌وه‌ ده‌ست به‌ هه‌نگاو نان به‌ چاكسازی له‌ كوردستاندا بكه‌ن .
هه‌ر لێره‌وه‌ داواكارین فۆرمی ئاشكرا كردنی سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسان و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی پله‌ یه‌ك و پله‌ دوویان و هاوسه‌ره‌كانیان پڕ بكرێته‌وه‌و له‌ رێگای بڵاو كردنه‌وه‌یان له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای نه‌زاهه‌ بۆ گه‌ل ئاشكرا بكرێت, بێ بڵاو كردنه‌وی فۆرمه‌كه‌ پڕ كردنه‌وه‌ی هیچ قیمه‌تێكی نابێت.
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=20390&Jor=1
http://snnc.co/Topic_12997_1
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
3-12-2014
07503714620




 

           

 

04/12/2014

 

goran@dengekan.com

 

dengekan@yahoo.com