مەلا شاخی (ئەبوبەکر محەمەد حاجی)، پەرلەمانتار،
ڕۆشنبیر، هەڵبەستوان، نووسەر، کادیری پێشکەوتووی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەندامی ئەنجومەنی
ناوەندی (ی. ن. ک)، سکرتێری ڕۆشنبیری کۆمەڵەی
ڕوناکبیری و کۆمەڵایەتی شاری کەرکوک، سەرنووسەر و
دەستەی نووسەرانی چەندان گۆڤار، بەبێ ئەوەی ئاماژە
بدات بە سەرچاوەی نووسینێکم بەناوی (هەر سەرۆک جاشێک
ژیانی زۆرتر لە هەزار کوردی لە مردن پاراستووە، قاسم
ئاغا وەک نموونە)، کە لە ڕێکەوتی (١٨/١٢/٢٠١٠)دا لە
ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکان و فەیسبووکدا بڵاوکراوەتەوە،
دواتریش ناوی ئەو وتارەم گۆڕی بۆ (ئایە ڕاستە هەر
سەرۆک جاشێک ژیانی زۆرتر لە هەزار کوردی لە مردن
پاراستووە؟ قاسم ئاغا وەک نموونە)، کە بریتی بوو لە
تاوانی (١٢) سەرۆکجاش و فەرماندەی مەفرەزە خاسەی ڕژێمی
سەدام و یەک بەدوای یەکدا بڵاوکرانەوە، بەشی یەکەمی
زنجیرە وتارەکەم تەرخان کرابوو بۆ تاوانەکانی قاسم
ئاغای کۆیە. دواتریش ئەو زنجیرە وتارە وەکو تاوانی
بەشێک لە سەرۆکجاشەکان لە دووتوێی پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای
تاوانبارانی ئەنفال و کوردۆسایدکردنی گەلی باشووری
کوردستان)، لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی (٢٠١١)دا لە
باشووری کوردستان لە چاپ دراوە، دواتریش ناوەکەییم
گۆڕی بۆ (ئینسکلۆپیدیای تۆمەتبارانی شاڵاوی ئەنفال لە
باشووری کوردستان)، کە پێم وایە ئەو (١٢) دێرەی
خوارەوەی لە نووسینەکە یان لە پەرتووکی ناوبراو لە
سەرەوەدا وەرگرتووە و لە چاپی دووەمی پەرتووکی (ڕاپەڕین
و ڕزگاری کەرکوک) لە لاپەڕەکانی (٥٤-٥٥)دا دایناون، کە
لە ساڵی (٢٠١٢)دا لە کوردستان لە چاپی داوە و چاپی
یەکەمیشی لە ساڵی (٢٠٠٠)دا هەر لە کوردستان لە چاپ
دراوە!
بۆیە لێرەدا داوای ڕوونکردنەوە لە مەلا شاخی دەکەم و
دەمەوێ ئەگەر نکۆڵی لەم کارەی دەکات با بۆمی بسەلمێنێت
کە لە نووسینەکەی منی وەرنەگرتووە، ئەگەریش لە
نووسینەکەی منی وەرگرتووە با بۆمی ڕوون بکاتەوە بۆ
ئاماژەی بە سەرچاوەی نووسینەکە و ناوی من نەکردووە؟
باشترین بەڵگەش بۆ سەلماندنی پێچەوانەی قسەکەم ئەوەیە،
کە بەشی چوارەمی پەرتووکی (ڕاپەڕین و ڕزگاری کەرکوک)ی
چاپی یەکەمی ساڵی (٢٠٠٠) بابەتی (ڕزگارکردنی کۆیە)ی
بخاتە ڕوو، ئەگەر ئەو لەوێدا ئەو (١٢) دێرەی وەکو
ئەوەی لە چاپی دووەمی پەرتووکەکەی خۆی و نووسینەکە و
پەرتووکەکەم نووسیبوو، دیارە من ئەو (١٢) دێرەم لە
نووسینەکەی ئەو وەرگرتووە و ئامادەم داوای لێبووردن لە
مەلا شاخی بکەم و بە هەموو سزایەک قایلم، سەرەڕای
ئەوەی کە چاپی یەکەمی ئەو پەرتووکەی ئەوم نەبینیووە و
چاپی دووەمیشی لە بەشی (کتێب)ی ماڵپەڕی (پوکمیدیا)
داونلۆدم کردووە، هەروەها لە یادیشمە و لای خۆشم
نووسیومە کە زانیارییەکانم لە کێ و کێ وەرگرتووە.
زۆر بەدوای چاپی یەکەمی ساڵی (٢٠٠٠)ی پەرتووکی (ڕاپەڕین
و ڕزگارکردنی کەرکوک)دا گەڕام و داوام لە دەیان نووسەر
کرد، ئەگەر ئەو پەرتووکەیان لا دەست دەکەوێ تەنیا
بابەتی (ڕزگارکردنی کۆیە)م لە بەشی چوارەمدا بۆ سکانە
بکەن و بنێرن، وەلێ زۆربەیان کە زانییان بۆ ئەو
مەبەستەمە بێدەنگیان هەڵبژارد و بەداخەوە وەڵامیان
نەدامەوە!!!!! وا لە خوارەوەدا ئەو (١٢) دێرەی کە پێم
وایە مەلا شاخی لە نووسینەکانی منی وەرگرتووە بەبێ
ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکە و ناوی من بدات، وەکو خۆی
دەنووسمەوە و هێڵی بەژێردا دەکێشم، کە مەلا شاخی
تەنانەت خاڵ و فاریزەشی بازنەداوە:
(شه‌هیدکردنی دوو پێشمه‌رگه و بیست و هه‌شت هاووڵاتی
له رۆژی (9.3.1991)ی رۆژی راپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کۆیه‌ی قاره‌مان، که دوو پێشمه‌رگه‌که به برینداری
له‌ناو قشڵه‌ی کۆیه به‌ده‌ستی تاوانبار قاسم ئاغا شه‌هیدکران،
که بریتی بوون له ئه‌حمه‌د کانی وه‌تمانی و جه‌وهه‌ر
بایز حه‌مکۆل (جه‌وهه‌ری ناسکه)، هه‌روه‌ها (28)
هاووڵاتییه‌که‌ش بریتیین له: (ئاکۆ که‌ریم، به‌رزان
تۆفیق، ئه‌میر عه‌بدوڵڵا، ئیبراهیم حه‌سه‌ن، ئیبراهیم
سه‌دره‌دین، جاسم فه‌رحان، جه‌لیل خالید، جه‌نگی ئه‌سعه‌د،
حه‌مید مسته‌فا، ستار حه‌مید، سه‌مه‌د حه‌مید، سه‌میره
ئه‌حمه‌د، سواره عومه‌ر، شێروان ئیسماعیل، عومه‌ر حه‌مه‌د،
عومه‌ر ساڵح، فه‌یسه‌ڵ مه‌جید، قاره‌مان عومه‌ر، کامه‌ران
حه‌وێز، کاوه حه‌مه‌دئه‌مین، کاوه حه‌مه‌د، محه‌مه‌د
خدر، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، میرزا فه‌تاح، نازم ساڵح،
نازه‌نین قه‌ره‌نی، نه‌سرین سدیق و نامیق سڵێمان).
جاشێکی قاسم فارس ئاغا به‌ناوی ره‌حمان عه‌لی ئیسماعیل
له رۆژی راپه‌ڕین و ئازادکردنی شاری کۆیه له رێکه‌وتی
(9.3.1991)دا دوای هێرش و فشاری زۆری خه‌ڵکی کۆیه
بۆسه‌ر داموده‌زگاکانی رژێم و جاشه خۆفرۆشه‌کان به
قاسم ئاغای گوتبوو: (ئاغا با ته‌سلیم به جه‌ماوه‌ر
بین)، قاسم ئاغا هه‌ناوی جاشی ناوبراوی پڕ له گولله
کردبوو و کوشتبووی).
سەرەڕای نووسینەوەی ئەو (١٢) دێرە کە لە هەردوو
نووسینەکانی مەلا شاخی و مندا وەکو یەکن، وا کۆپی دەقی
نووسینی هەردووکمان لە هەردوو پەرتووکی (ئینسکلۆپیدیای
تاوانبارانی ئەنفال و کوردۆسایدکردنی گەلی باشووری
کوردستان) و (ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی کەرکوک) لە خوارەوە
دادەنێم، بۆ ئەوەی خوێنەران هەردوو نووسینەکە بەراورد
بکەن و ڕاستییەکانیان بۆ دەرکەوێت.
30.11.2014 یەکشەممە
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com
|