هه‌موو ئه‌و گۆرانكاریه سیاسیانه‌ی له ناوچه‌كه
دروست بوون ، به قه‌یران و ئارێشه‌كانیه‌وه ده‌چنه
چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی ، بازنه‌ی تێوه‌گلانی
كاره‌كته‌رانی ئه‌و شانۆیه ته‌م و مژاویه رۆژ به
رۆژ فراوانتر ده‌بێت ، به‌ڵام له كۆتایدا هه‌موو
خۆیان له‌سه‌ر یه‌ك ته‌خته‌ی شانۆدا ده‌بیننه‌وه.
گه‌وره‌ترین گۆرانكاریه سیاسیه‌كان له ساڵی 2014
دروست بوون دیارترینیان خولقانی داعش بوو . كه رۆڵی
جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌نی دژ به
بیركردنه‌وه‌ی كاره‌كته‌رانیه‌تی.
چونكه ووڵاتانی ناوچه‌كه بێ ئیراده و ویست، گه‌وره‌ترین
گۆرانكاری جوگرافی و مێژوویی و ته‌نانه‌ت مرۆیشیان به‌سه‌رداهات
كه به ده‌یان ساڵی تر نه توانای تێفكرین و نه
توانای چاره‌سه‌ریشیان هه‌یه.
ئێستا كورد له‌و هاوكێشه‌یه رۆڵی هه‌یه و له
یاریكردن دایه. دارێژه‌رانی به‌رنامه‌كه له‌و زه‌مه‌نه‌ی
ئه‌مرۆ پێویستیان به‌و دۆخه‌یه كه ئێستا هه‌یه، كه
دواجار پێوه‌ره سیاسیه‌كان بۆ ئه‌مرۆ له به‌رژه‌وه‌ندی
كورد ده‌شكێنه‌وه، ناوی كورد ئه‌مرۆ ناسراوترین ده‌نگی
مینبه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه ، وێنه‌یه‌كی به‌هێزی
بۆ دروستكراوه، كه ئه‌مه هه‌ر بۆخۆی ئاماژه‌یه‌كی
روونه بۆ ئاراسته و ئاینده‌یه‌كی باش، به‌ڵام بێ
گومان و بێ دڵه راوكێش نیه.
وجودی داعش زۆر شتی گۆڕی ، گۆڕانكاریه‌ك كه پێویستی
به زه‌مه‌نێكی زۆر و هیمه‌ت و سیاسه‌تێكی كارامه بوو
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام چاره‌نوسی گۆرانكاریه‌كان مایه‌ی
قسه له‌سه‌ر كردنن، كه ئاخۆ ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له‌و به‌رنامه‌یه
له‌گه‌ڵ كورده تا كوێ بڕ ده‌كات و كوردیش چۆن ده‌توانێت
ده‌رفه‌تێكی وه‌ها بقۆزێته‌وه و سیاسیانه كاری له‌سه‌ر
بكات.
په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانمان چه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی
ئاینده‌ی كورد داده‌بن، ئه‌و ئاینده‌یه‌ی كه چاره‌نوسی
هه‌موو ئه‌و خوێن و به‌رخودانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت،
ئاخۆ ده‌توانین له وه‌به‌رهێنانی نه‌وت ، چ شوێن و
پێگه‌یه‌كمان هه‌بێت له سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی جیهانی، ئه‌و
بابه‌ته بۆ ئێمه ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشبردنی مه‌سه‌له
جه‌وهه‌ریه‌كان؟
ده‌توانین جودا له هه‌موو ترس و دڵه‌راوكێكان نه‌وت
بۆمان ببێته مایه‌ی خۆشی.
یان پێویستمان به تێروانینێكی باشتره بۆ هه‌موو ئه‌و
ئه‌گه‌رانه‌ی به مه‌سه‌له‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وته‌وه
به‌ستراونه‌ته‌وه.
ده‌كرێ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاوسێكانمان هه‌ر به
گومان بمینێته‌وه په‌یوه‌ندیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی
تاك لایه‌نه‌ی به‌رامبه‌ره‌كانمان. ده‌كرێت بنه‌مای په‌یوه‌ندیه‌كان
هه‌ر به‌و شێوه‌ی ئێستا كاتی و له ئان و ساتی ناره‌حه‌تی
دابێت، یاخود پێویسته كورد به هه‌قیقی كارتی فشار و
خۆبه‌هێزكردنی هه‌بێت.به جۆرێك ترسمان له داروخانی
هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان نه‌بێت ده‌كرێ هه‌وڵ بۆ ئه‌وه
بده‌ین له‌مه‌ودوا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت فشاری ناوچه‌یی
و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌م بكه‌ینه‌وه و
وێنه‌ی داهاتووی خۆمان نیشان بده‌ین بێ موساوه‌مه
كردن له‌سه‌ر هه‌ر خاڵێك كه تا ئه‌مرۆش بوبێته گرێ
كوێره‌ی داواكاریه‌كانمان.
هه‌ر هه‌ولێك بۆ به ئاكام گه‌یاندنی ئه‌و هه‌نگاوانه
پێویستی به یه‌ك ریزی كورده، چونكه هه‌موو پرسه
چاره‌نوسسازه‌كان تا ئه‌مرۆ له چاوه‌روانی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی
سه‌ركرایه‌تی سیاسی كورده.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ،زۆرینه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه
خوێندنه‌وه‌ی سیاسی راسته‌قینه‌ی بۆ كراوه گه‌یشتۆته
ئامانج، ئێستا كاتی جێبه‌جێكردنی مه‌به‌سته سه‌ره‌كیه‌كه‌یه
كه تا ئه‌مرۆ دیار نیه چه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی
كورده ، چونكه ناتوانین نكۆڵی له‌وه بكه‌ین
گۆرانكاریه‌كانی ئه‌و دوواییه سه‌لماندی كه كورد هه‌رچی
شانازی و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابێت له ئازایه‌تی و
به‌رخودانی به‌رده‌وامی پێشمه‌رگه بووه نه‌وه‌ك له
لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی.
هه‌ربۆیه هه‌ر گومانێكمان هه‌بێت له به‌رێوه‌چوونی
به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی دروستی هه‌نوكه‌یی له شوێنی
خۆیه‌تی، چونكه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی كه توانای
روبه‌روبونه‌وه‌مان هه‌بێت، بتوانین سیاسیانه‌ی سه‌رده‌م
له‌به‌ری بوه‌ستین، به‌ڵام له كۆتایدا بروام وایه
2015 ساڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هاوكێشه و
شیكردنه‌وه و دابه‌شكردنانه‌بێت، وه‌كو هه‌میشه جگه
له توانای له‌بن نه‌هاتوی پێشمه‌رگه ، له رووی
سیاسیه‌وه بینه‌ری ئه‌و شانۆیه‌ین كه خۆمان تێدا
رۆلمان پێدراوه، به‌ڵام بێ ئاگاین له ده‌ره‌نجام و
دیمه‌نی كۆتایی .
|