كاتژمێر 11:30 خوله‌كی 18 – 12 – 2-2014 یه له ده‌رگای
كه‌مپه‌كه ده‌چمه ژووره‌وه
له‌و دیو سیاجه‌كانی زه‌وییه‌كی پان و به‌رینی ته‌نیشت
شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ته‌وه،چیرۆكه جۆراو جۆره‌كانی،هاوڵاتیانی
هه‌ڵهاتووی ناوچه جۆر به جۆره‌كانی عێراق، به
جۆرێكی تر ژیان ده‌نه‌خشێنن.
به‌سه‌رنجدان له چاوانی گه‌وره و بچوكیان،تێده‌گه‌یت
كه ئه‌مانه هه‌ڵگری ئاه هه‌ڵكێشانێكی گه‌وره‌ن بۆ گه‌وره‌ترین
له‌ده‌ستدان، كه ئه‌ویش ژیان و گوزه‌رانی ئاسایی
ناوچه‌كانی خۆیانن،به‌ر له هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ
ناوچه‌كانیان.
ئه‌م كه‌مپه،پێشتر چه‌ندان ئاواره‌ی كوردانی ڕۆژئاوای
تێدا نیشته جێ بوون،به‌ڵام
له مانگی 6 ،له دوای داگیر كردنی موصل له‌لایه‌ن "داعش"ه‌وه.
ئامێزی بۆ نزیكه‌ی
(720) خێزانی هاوڵاتیانی ناوچه جۆر به جۆره‌كانی
عێراق له نه‌ته‌وه و ئاینی جیاواز كرده‌وه.
ئێستا له‌م كه‌مپه‌دا (4120) كه‌س ڕۆژانه ژیانێكی
خاڵی له هه‌موو ماناكانی ژیان ده‌گوزه‌رێنن،كه ده‌كاته
(718) خێزان.له ئاینی جیاوازی وه‌ك"موسوڵمانی سونی مه‌زهه‌ب
و موسوڵمانی شیعی مه‌زهه‌ب (شه‌به‌ك)،كوردی (ئێزیدی)،مه‌سیحی...هتد.
كاتژمێر (2:15) له‌به‌رده‌م به‌شی جیاكراوه‌ی خێزانه
شنگالیه‌كانی كوردانی ئێزدی،(فه‌رهاد مال) مێرد
منداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵان،كه خوێندكاری پۆلی (9)
ی بنه‌ڕه‌تی بوو،چیرۆكی هه‌ڵهاتنیان له‌ده‌ستی "داعش"له
شنگال به‌م شێوه‌یه بۆ گێڕاینه‌وه:"به‌رواری 3 –
8-2014 كاتژمێر (2:30) خوله‌كی شه‌و شه‌ڕی نێوان،چه‌كدارانی
"داعش" و "كوردانی ئێزیدی" كه به‌رگریان له ئێمه ده‌كرد،
ده‌ستی پێكرد، له‌گوندی (سیبا شێخ خدر) و (گوندی گرزرك)
ئه‌م دوو گونده ده‌كه‌ونه نزیك قه‌زای شنگاله‌وه.
جه‌نگه كه تا كاتژمێر (8) ی به‌یانی به‌رده‌وام بوو.
فه‌رهاد،به‌رده‌وامی دا به گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌ی
ژیانیان و ووتی:"به‌رپرسانی پارتی،ئێواره‌ی ڕۆژی پێشوو
باش ده‌یان زانی كه "داعش" به‌ره‌و شه‌نگال دێت و
داگیری ده‌كات،به‌ڵام له‌و كاتانه‌دا كه خه‌ڵكی شه‌نگال
ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر هه‌ڵبێن له‌ده‌ستی "داعش"
له‌وكاتانه‌دا بازگه‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌یان توند
كرده‌وه و نه‌یان هێشت كه زۆرێك له شه‌نگالییه‌كان،ده‌ربازیان
بێت.
فه‌رهاد،ناوبه‌ناو له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی "ماجه‌را" كه‌دا،
خه‌یاڵ ده‌ی برده‌وه بۆ بیر كردنه‌وه له‌ئه‌و
ڕابردووه تاڵه‌ی كه به‌سه‌ریاندا گوزه‌رابوو.
به پرسیار كردنی زیاتر له‌و گه‌نجه ئێزدییه،ده‌مانخسته‌وه
سه‌ر ڕێڕه‌وی به‌رده‌وام بوون له گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌ی
ژیانیان،ئه‌و له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كانیدا،ووتی:"
دوای كاتژمێر (8) ی سه‌ر له به‌یانی كه چه‌كداره
ئێزدییه‌كان، ته‌قه‌مه‌نیان كه‌م بوویه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی
پێشمه‌رگه بێت و به‌رگریمان لێ بكات، ده‌ست به جێ
هه‌ڵهاتن و ئێمه‌ی ئێزدییان به ته‌نها له‌به‌رده‌م
شاڵاوی داعشدا به جێ هێشت.
ئێمه‌ش، هه‌ركه‌س به فریا كه‌وت،به‌ره‌و چیای شه‌نگال
هه‌ڵهاتین و ئه‌وه‌شی نه‌ی توانی به‌فریا نه‌كه‌وت،مایه
وه و كه‌وته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
فه‌رهاد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه:"ئه‌و و خێزانه‌كه‌ی
پاش هه‌ڵهاتنیان له شه‌نگال ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ له چیا
مانه‌وه، پاشان چه‌كدارانی (YPG) توانیان ڕێگه‌یه‌كمان
بۆ دروست بكه‌ن و له‌گه‌ڵ خۆیان بردینیان بۆ قه‌زای "دێرك"
ی سه‌ر به پارێزگای "حه‌سه‌كه"،فه‌رهاد،پێی باش بوو
به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر گوزشته‌ی
خێزانه‌كه‌یان و ووتی:"ئێمه و چه‌ند خێزانێكی تر بۆ
ماوه‌ی (3) ڕۆژ له سوریا ماینه‌وه و پاشان هاتین بۆ
كه‌مپی"خانكێ" له نزیك پارێزگای دهۆك و له دوایشدا
گه‌شتینه سلێمانی و (2) مانگ له ماڵی هاوڕێیه‌كی
باوكم ماینه‌وه و دواتر هاتین بۆ ئێره بۆ ئه‌م كه‌مپه.
فه‌رهاد، به ئاه هه‌ڵكێشانه‌وه، به‌رده‌وامی به
گێڕانه‌وه دا و ووتی:" ئه‌و كاته‌ی كه له چیای شه‌نگال
بووین، ئامۆزایه‌كم به ته‌له‌فۆن، باوكمی ئاگادار
كرده‌وه،كه 76 كه‌س له كه‌س و كاره نزیكه‌كانمان
له "ئێزیدیه‌كان" له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "داعش".ه‌وه.گیراون
و گولله باران كراوون،له‌و كاته‌دا فه‌رهاد فرمێسك به
چاوانیدا ده‌هاته خواره و ووتی:"له ناو كوژراوه‌كاندا
ته‌رمی "مام" و "خاڵم" هه‌بوون". فه‌رهادی ته‌مه‌ن
پانزه ساڵان، ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌تا ئێمه لێره له مانگی
"ده"وه. لێره‌ین و به‌م گوزه‌رانه خراپه‌وه كه
ئێوه ده‌ی بینن،ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌تا
بارودۆخی خوێندن و خواردن و جل و به‌رگمان بێ ئه‌ندازه
خراپه،
له كۆتای قسه‌كانیدا،فه‌رهاد، ووتی:"ئاواته خوازم كه
ڕۆژێك بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ماڵی خۆمان.
|