سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی ١٩٤٦ له
لایه‌ن قازی محه‌مه‌ده‌وه وه‌ك سروودی نیشتمانی
دیاریكرا، دواتر سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی
(بارزانی و تاڵه‌بانی) بووه سروودی فه‌رمی نیشتیمانی
كوردستان! ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان وا خه‌ریكه
پرۆژه یاسایه‌ك بۆ سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ربكات، ئه‌و
پێشنیاره له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاره‌وه
پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، له
پێشنیاره‌كه هاتوه كه سرووده‌كه له گشت بۆنه فه‌رمیه‌كاندا
لێبدرێت و ده‌بێ هه‌موو به‌شداربوانی ئه‌و بۆنانه له‌به‌ر
سرووده‌كه هه‌ستنه سه‌ر پێ، به پێچه‌وانه‌وه به
نیوملیۆن دینار سزا ده‌ده‌رێن. هه‌روه‌ها پێشنیاری ئه‌وه‌ش
ده‌كات كه، ده‌بێ سه‌رجه‌م هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن له
هه‌رێمدا (بیستراو و بینراو) له سه‌رتاو و كۆتایی به‌رنامه‌كانیاندا
ئه‌و سرووده لێبده‌ن.
ئه‌و پرۆژه یاسایه دژی ئازادی یه، ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ
ئه‌وه هیچ مانایه‌ك بۆ ئازادی بیروڕا و فكر و ویژدان
نامێنته‌وه، هیچ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ڵ یاساكانی ڕژێمه
سه‌ركوتگه‌ره دیكتاتۆره‌كانی ئیراق و ده‌وروبه‌رمان
نییه.. هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك سزای تێدابی به كه‌ڵك
كۆمه‌ڵگا نایت. من وه‌ك گه‌نجێكی كورد سروودی ئه‌ی ره‌قیب
به سروودی نیشتمانی خۆم قبول نییه، به مافی خۆم ده‌زانم
سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب ڕه‌تبكه‌مه‌وه. سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب،
سروودێكی شاڕانگێزه، پڕه له كه‌موكورتی و هه‌ڵه‌ی
زمانه‌وانی، هه‌روه‌ها زۆر وشه‌ی توندوتیژی تێدایه.
سه‌ره‌تای هۆنراوه‌كه به ئه‌ی ڕه‌قیب (ئه‌ی دوژمن-oh,
enemy) ده‌ست پێده‌كات. دواتر ده‌ڵێ (نایشكێنێ دانه‌ریی
تۆپی زه‌مان.. لاوی كورد هه‌ستایه سه‌رپێ تا به خوێن
نه‌خشی بكا تاجی ژیان) یان ده‌لێ (گیان فیدایه، گیان
فیدا، هه‌ر گیان فیدا) دیسان باسی شه‌ڕ ده‌كات، لاوی
كورد لای ئه‌و هێنده بێقیمه‌ته به خوێن نه‌خشی بكا
تاجی ژیان، له پێناو چی خوێنی بڕژێ؟ له پێناوچی گیان
فیدای بكات؟ له پێناو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یان بنه‌ماڵه‌ی
تاڵه‌بانی؟ ئه‌و هۆنراوه‌ی به باڵای سه‌ركرده كورده‌كان
گوتراوه. دڵدار (یونس ره‌ئوف) ئه‌و هۆنراوه‌ی له
ساڵی ١٩٣٨ له زینداندا نووسیوه. له حاله‌تێكی هه‌ڵچووندا
بووه، باری ده‌روونی جێگیر نه‌بووه. دواتر باسی ڕه‌نگی
سوری ماركسی ده‌كات ده‌ڵێ (ئێمه ڕۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور و
شۆڕشین)!! هه‌موومان دهزانینین ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگی
ماركسیه، دڵداریش فكره‌ی ماركسی بووه...ئه‌و هۆنراوه‌ی
بۆ چینێكی دیاریكراو گوتوه، نه‌ك بۆ هه‌موو كورد.. له
دێرێكی تردا ده‌ڵێ (ئێمه نه وه ى میدیا و كهیخوسروین..
دینمان، ئاینمان هه‌ر نیشتمان) لێره زیادڕه‌وی زۆری
كردوه، ئایین و نیشتمان دوو شتی زۆر لێك جیاوازن. به‌س
سرنجی ئه‌و دێره بده‌ن ( كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه،
كورد زیندوه .. زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان) ده‌ڵێی
ئه‌فغانییه‌كانی لای خۆمان به كوردی قسه‌ده‌كات، ئه‌و
زمانه شڕه بازاڕیه كوا زمانی شاعێره (كورد مردووه،
كورد زیندووه) ؟؟!! ئه‌ی به‌ڕاست مانای (نانه‌وێ
ئاڵاكه‌مان) چی یه؟ مانای ناخه‌وی ئاڵاكهمانه یان
ناكه‌وێ ئاڵاكهمانه؟! ئه‌و هۆنراوه‌یه پێوستی به
ده‌ستكاری هه‌یه، ده‌بیت سه‌ر له نوێ دابڕژرێته‌وه.
سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب بۆ سروودی نیشتمانی كوردستان
گونجاو نی یه؟ ئه‌و سرووده له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كی
قازی محه‌مه‌ده‌وه بووه سروودی نیشتمانی كوردستان!!
قازی محه‌مه‌د له ژیانی سیاسی خۆیدا زۆر هه‌ڵه‌ی
سیاسی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، هه‌ڵه‌كانی وی تا ئێستاش له‌سه‌ر
ژیانی ئێمه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك ( هه‌ڵبژاردنی
سروودی شه‌ڕانگێزی ئه‌ی ڕه‌قیب به سروودی نیشتمانی
كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی ئاڵای نه‌گریسی محه‌مه‌د
ڕه‌زاشا بۆ ئاڵای كوردستان) . قازی محه‌مه‌د مرۆڤێكی
دڵباش بووه، ساڵی ١٩٤١ به‌ڕێوبه‌ری دایره‌ی فه‌رهه‌نگ
و ئه‌وقافی شاری مه‌هاباد بووه، پیاوێكی مه‌حبوب بووه،
خه‌ڵكی ڕێزی زۆریان گرتووه، زۆر خۆشه‌ویست بووه. ڤهلێ
با به ڕاشكاوانه قسه بكه‌ین قازی سیاسیه‌كی
خراپبووه. مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك دڵی باشبیت،
سیاسیه‌كی باشی لێ ده‌ربچی. سیاسه‌ت هونه‌ره، پیاوی
خۆی ده‌وێت، سیاسه‌ت وه‌ك ماتماتیك وایه. بۆنمونه ئه‌گه‌ر
هاوكێشه‌یه‌ك حه‌ل بكه‌ی، بچوكترین هه‌ڵه ئه‌نجام بده‌ی؟
ئه‌وه ئه‌نجامی هاوكێشهكهت هه‌موو هه‌ڵه ده‌رده‌چی.
كۆئهنجامی هه‌ڵه كوشنده‌كانی قازی محه‌مه‌د بۆخۆی
(١) و بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر تراژیدی بوو، ڕوخانی
كۆماری لێكهوتهوه كه، ته‌مه‌نی به‌س ١١ مانگ بوو(٢٢.١٢.١٩٤٦-١٥.١٢.١٩٤٦).
دوای ڕوخانی كۆماری مه‌هاباد، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو
له‌سه‌ر (بزوتنه‌وه‌ی ڕزكاریخوازی كوردی) بۆ ماوه‌ی
نزیكه‌ی دوو ده‌یه له كاركه‌وت. هه‌روه‌ها بۆ خه‌ڵكی
كوردستانیش میراته‌كه‌ی به جێ‌ما كه، سرووده شه‌ڕانگێزه‌كه‌ی
كۆمار كرایه سروودی نیشتمانی كوردستان و ئاڵایه شهرمهزارهكهی
محه‌مه‌د ڕه‌زا شا بووه ئاڵای كوردستان!! ئا ئه‌مه
به‌رهه‌می قازی محه‌مه‌د بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد!!
من وه‌ك گه‌نجێكی ئاشتیخواز (دژه شه‌ڕ) پێشنیازی ئه‌وه‌ده‌كه‌م
له بڕی سروودی شه‌ڕانگێزی ئه‌ی ڕه‌قیب گۆرانی (ئهوینستانی
به‌هجه‌ت یه‌حیا یان هیجری تۆی عه‌دنان كه‌ریم) بكرێته
سروودی نیشتمانی كوردستان.
(١) قازی محه‌مه‌د له ٣١.٣.١٩٤٧ به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت
له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانه‌وه به تۆماتی
خیانه‌ت له سێداره‌درا.
|