له وتاری پێشووم باسی ئه‌وه‌م كرد، كوردستان پێویستی
به سرودێكی نیشتمانی نوێ هه‌یه، چونكه ئه‌ی ڕه‌قیب
زۆر وشه‌ی توندوتیژی تێدایه بۆ سروودی نیشتمانی
گونجاو نییه (١) ئه‌وهاش كوردستان پێوستی به ئاڵایه‌كی
تازه هه‌یه كه، گوزارشت له خاكی كوردستان بكات و
هه‌ڵقوڵاوی ناخی میلله‌ت بێت. نه‌ك ئاڵایه‌كی خواستراو
بۆ ڕازیكردنی دڵی داگیركه‌رانی كوردستان قیت بكرێته‌وه
و ناوی لێ بێن ئاڵای كوردستان!!! ئاڵا و سروودی
نیشتمانی، ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كن نا كرێت به هه‌وه‌س
و ئاره‌زووی هیچ هێزولایه‌نێك بسه‌پێنرێت!!
ئه‌وڕۆ كوردستان كێشه‌ی ئاڵای هه‌یه، كورد هێشتام
خاوه‌نی ئاڵایه‌كی یه‌كگرتوو نییه كه، تێكڕای خه‌ڵكی
كوردستان له‌سه‌ری كۆك و ته‌بابن و لای دنیای ده‌ره‌وه‌ش
ببیته هێما و ناسنامه‌یه‌ك بۆ ناساندنی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ. ئێستا له‌مه‌یدانی كوردستاندا دوو ئاڵای فه‌رمیی
ده‌بیندرێن (ئاڵای باشوری كوردستان) و (ئاڵای pkk)،
ئاڵای باشوری كوردستان له ڕێكه‌وتی 11/11/1999 له
لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه كرا به ئاڵای فه‌رمیی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاڵای (پێ كێ كێ)ش چه‌ندین
ساڵه ئاڵای فه‌رمیی به‌شێكی گه‌وره‌ی كوردستانه له
(باكور و ڕۆژاوا)ی كوردستاندا، ڤه‌لێ هیچ یه‌ك له‌و
دوو هێزه سه‌ره‌كییه ئاڵای یه‌كدی قبوڵ ناكه‌ن،
ڕێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئاڵایه‌كی یه‌كگرتوو!
ئایا كام له‌و ئاڵایانه بۆ ئاڵای كوردستانی گه‌وره (هه‌ر
چوار پارچه‌ی كوردستان) گونجاوتره، ئاڵای پێ كێ كێ یان
ئاڵای كوردستان؟ یان ئاڵایه‌كی تازه دابهێنرێت؟
ئاڵای پێ كێ كێ
ئاڵای کوردستان
وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕوون و ئاشكرایه، باشتر وایه ئاڵایه‌كی
تازه دابهێنرێت و هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان و تێكڕای
جه‌ماوه‌ری كوردستان له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون و په‌سه‌ندی
بكه‌ن. ئاڵایه‌ك بێت به‌ڕاستی هه‌ڵقوڵاوی ناخی میلله‌ت
بێت و گوزارشت له خاك و خه لكى كوردستان بكات. ئالاى
پێ كێ كێ ئالاى حيزبه، بۆ ئالاى كوردستان گونجاو نى يه.
ئالاى باشورى كوردستانيش كۆپى ئالاى ئيرانه گوزارشت له
خاك و گه لی كوردستان ناكات!! جا بۆیه زۆر پێویسته
كوردستان ئاڵایه‌كی هاوبه‌شی هه‌بێت، دواتر ئه‌و
ئاڵایه تازه يه ش بخرێته ڕاپرسییه‌وه تێكڕای جه‌ماوه‌ری
كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
ئه‌و ئاڵایه نوێيه ده‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی
پسپۆر ده‌ست نیشان بكرێت كه، شاره‌زابن له مێژوو،
جوگرافیا و دابونه‌ریتی كورده‌واری هه‌بێت، هه‌روه‌ها
ده‌بێت ڕاچاوای پێكهاته و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی
تری كوردستان بكرێت وه‌ك (كریستیان، زه‌رده‌شتی، كاكه‌ی،
یه‌زیدی و عه‌له‌وی). ئه‌و ئاڵایه تازه‌یه ده بى
هێما و پێناسه‌یه‌ك بۆ تێكڕای جه‌ماوه‌ری كوردستان به
گشت پێكهاته جیاوازه‌كانه‌وه.
ئاڵای ئێستای باشوری كوردستان سێ ڕه‌نگه‌كه‌ی (سوور،
سپی و سه‌وز) كۆپی ئاڵای سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئێرانه،
مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شۆڕشی (خۆیبوون) كه
زۆرجاریش به شۆڕشی ئارارات ناوده‌برێ (1930-1933) كه
له ناوچه‌ی ئارارات به سه‌رۆكایه‌تی (ئیحسان نووری
پاشا) هه‌ڵگیرسا.. ئیحسان نووری پاشا بۆ ڕازیكردنی دڵی
شای ئێران ئه‌و ئاڵایه‌ی به‌رزكرده‌وه، چونكه له‌و
كاتدا كۆمه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پێده‌كرا كه، له
دژی ده‌وڵه‌تی توركیا شۆڕ‌شیان به‌رپاكردبوو... دواتر
له ساڵی ١٩٤٦ كۆماری مهاباد هه‌مان ئاڵای سه‌رده‌می
پاشایه‌تی ئێران به‌كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه به‌رزكرده‌وه
كه، ڕه‌نگه سووره‌كه بۆ سه‌ره‌وه و ڕه‌نگه سه‌وزه‌كه
بۆ خواره‌وه له‌گه‌ڵ لۆگۆیه‌ك له نێواڕاستی ئاڵاكه‌دا
دانرا!! ئینجا دوای مه‌لا مه‌سته‌فا ئاڵاكه‌ی نه‌گۆڕی
و وه ك خوى مايه وه ته‌نیا گۆڕان به‌سه‌ر لۆگۆی نێو
ئاڵاكه داهات كه، وێنه‌ی خۆرێكی گه‌ش كه له ٢١
تیشك پێكهاتبوو له جێگای لۆگۆیه كۆنه‌كه دانرا ..
ئه‌و دروشمه خۆره گه‌شه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به
میتۆلۆژیا (ئوستووره‌ناسی) و سه‌رده‌می په‌گانیسمه‌وه
هه‌یه وه‌ك ئاینه‌كۆنه‌كانی (میترایزم، زه‌ره‌ده‌شتی
و مه‌زدانیزم). هه روه ها ده‌وله‌تی سه‌فه‌وییه‌كانیش
ئه‌و دروشمه‌ی خۆره‌ی هه‌بووه، ئاڵاكه‌یان ڕه‌نگی سه‌وزبووه،
له نێوه‌ڕاستیدا خۆر و شێرێك كێشرابوو.
ئاڵای سه‌رده‌می پادشای ئێران ١٩٢٥ - ١٩٧٩
ئاڵای شۆڕشی ئارارات
ئاڵای كۆماری مه‌هاباد
ئاڵای ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وییه‌كان
١٥٧٦ - ١٧٣٢
هه‌ڵبه‌ت پێ كێ كێ مافی خۆیه‌تی ئاڵای باشوری كوردستان
په‌سه‌ندنه‌كات، خۆ هه‌ڵبژاردنی ئاڵا به زۆره‌ملێ
نییه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێ كێ كێ به‌رز ده‌نرخێنم ،
هه‌ڵوێستێكی نیشتمانییه... (پێ كێ كێ) ش ده‌توانی له
هێزه‌كوردیه‌كانی باشوری كوردستان بڵێ؟ یه‌كێك له
ئاڵاكانی ئێمه ئاڵای (كۆما جڤاكێن كوردستان، هه‌په‌گه،
پاژاك و په‌یه‌ده) وه‌ك ئاڵای كوردستان ده‌ست نیشان
بكه‌ن!
http://www.dengekan.com/doc/2014/12/hemnAli20.htm
|