هه‌موو كه‌سێك له ماوه‌ی ساڵێكدا كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری
تاڵ و شیرینی هه‌یه، ساڵێكی ته‌مه‌ن گه‌لێك زۆره ..
مرۆڤ پێویسته له كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا فه‌حسی خۆی
بكات و له خۆی بپرسی، ئاخۆ له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا
چیم كردووه؟ چ شتێكی به‌سوود و باش بۆ ساڵی ئاینده
ئه‌نجامی بده‌م؟ یان چیم له ده‌ست چووه؟ ته‌مه‌نی
مرۆڤ وه‌كو مۆمێكی داگیرساو وایه، ڕۆژ له دوای ڕۆژ،
ساڵ له دوای ساڵ ده‌توێته‌وه له كورتی ئه‌دا. ڕۆژێك
دادێت ئه‌و مۆمه گه‌شاوه ڕووناكی نامێنێت تا هه‌تایه…
بۆ كه‌سانی دیكه ده‌بینه یادگاری، باشتره كاتێك
بووینه بیره‌وه‌ری، خه‌ڵك به باشترین شێوه یادمان
بكاته‌وه. ..ئه‌مه‌ش كورته و پوخته‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نی
به‌نده‌یه له ماوه‌ی ساڵێكدا:
٢٠١٤ ناخۆشترین ساڵی من بوو؟
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ تووشی نه‌خۆشی ئیلتیهابی سییه‌كان
(pneumonia) بووم. سیه‌سۆ (پنۆمۆنیا) نه‌خۆشيێكی زۆر
مه‌ترسیداره، زۆرجار ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ژیان..
مانگی مارسی ٢٠١٤ باری ته‌ندروستیم ته‌واو تێكچوو، بۆ
ماوه‌ی ٣ هه‌فته خرامه ژێرچاودێری دوكتۆره‌كان و له
نه‌خۆشخانه مامه‌وه. تا وام لێهات له هه‌موو
چالاكیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوور كه‌وتمه‌وه، چیتر نه‌متوانی
بچمه ده‌وامی كۆلیژ، بڕۆمه سه‌ر ئیش…له هه‌موو شتێك
دابڕام…
كاتێك تیشكی ئێكسیان (X-ray) بۆ من گرت، ئه‌نجامی ئه‌شیعه‌كه
باش نه‌بوو (پنكێكی سپی له لای ڕاستی سییه‌كانم
دیاربوو)..دوكتۆره‌كانی ترسییان لێپه‌یدابوو، سانا
(Sana) كه دوكتۆری تایبه‌تی من بوو، هاته لای من
زۆرخه‌مباربوو گوتی: (ببوره، ئێمه چیتر ناتوانین
ليره له "نه خوشخانه ى كيتيلا" دا چاره‌سه‌ری تۆ بكه‌ین،
ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی لاپين كه‌سكوس له ڕۆڤانیمیت
ده‌كه‌ین كه، گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه يه له‌هه‌رێمی
لاپلاند). هه‌ر ئه‌و ڕۆژ به ئه‌مبولانسێك گه‌یشتمه
ڕۆڤانێمی و خرامه ژێر چاودێری دوكتۆره‌كان.. سانا (دوكتۆره
تایبه‌تیه‌كه‌ی من) سه‌ره‌تا گومانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی
هه‌بوو، ڤه‌لێ باشبوو له تیشكی ئێكسی دووه‌م (x-ray)
ده‌رنه‌چوو، دواتر پشكینینی نه‌خۆشی ده‌رده‌باریكه م
(سیل- Tuberculosis) كرد كه، پشكنینی بڵغمی بۆ ده‌كه‌ن،
نیشانه‌كانی له پشكینی بڵغم به دیار ده‌كه‌ون، به‌ڵام
ئه‌ویش ده‌رنه‌چوو... دواتر دوكتۆره‌كان گومانی ئه‌وه‌یان
لا دروستبوو، كه ئه‌سبێستم (Asbestos) له ناو سییه‌كان
دایه.. له ئه نجامى چه‌ند پشكنينيك ئه‌ویش ده‌رنه‌چوو..
ڕاستیه‌كه‌ی كاتێك كه دوكتۆره‌كان باسی گومانی شێرپه‌نجه‌یان
بۆ من كرد، زۆر ترسام له‌و غه‌ریبیه دا بمرم، هێشتام
یه‌ك دونیا هیوا و ئاواتم له دڵدایه و به‌و ده‌رده‌ی
سه‌ربنێمه‌وه. دواتر دڵی خۆم دایه‌وه گوتم: قه‌یناكه،
دیاره ئه‌وه‌ش قه‌ده‌ری خوایه، هه‌موو كه‌س له ئاخرى
هه‌ر ده‌مری، دیاره ئه‌وه‌ش چاره‌نووسی منه.. به‌س
ئه‌و وه‌سیه‌ته‌م لای دوكتۆره‌كان كردگوتم: ئه‌گه‌ر
بشمرم جه‌نازه‌كه‌م بۆ كوردستان مه‌گه‌ڕێنه‌وه، ته‌رمه‌كه‌م
بسوتێنن و دوای خۆڵه‌مێشه‌كه‌م فڕێبده‌نه ناو ئاوی ده‌ریای
باكور (Pohjanmeri)، با كه‌سیش پرسه‌م (funeral) بۆ
دامه‌نێت..
به‌س كه دوای زانیم شێرپه‌نجه‌م نییه، زۆردڵم خۆش‌بوو،
زۆر سوپاسی خودام كرد.. چونكه ده‌مزانی شێرپه‌نجه
گاڵته و سوعبه‌ت نازانێت، هه‌موو نه‌خۆشیه‌كی تر چاره‌سه‌ری
هه‌یه جگه له شێرپه‌نجه... له كۆتاییدا دوكتۆره‌كان
بۆیان ده‌ركه‌وت كه نه‌خۆشی كه‌پووم پۆست نه‌سال دریپ
(post nasal drip, تنقيط انفي خلفي) هه‌یه كه،
ناتوانم به باشى به كه‌پووم هه‌ناسه بده‌م ئه‌وه
هۆكاری سه‌ره كى نه‌خۆشیه‌كه‌م بووه.. بۆ چاره‌سه‌ری
ئه‌و نه‌خۆشیه‌ش پێوستیم به نه‌شته‌رگه‌ری سێپتۆ
پلاستی (septoplasty) هه‌یه، ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌م
له مانگی سێپته‌مبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌ی لاپین كه‌سكوس
سه‌یرالا (Lapin keskussairala) دا به سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامدا..
دوای مانگێك چاكبوومه‌وه، هیوام بۆ ژیان گه‌ڕایه‌وه!!
خۆشترین ساڵی من ٢٠١٤ بوو ؟
٢٠١٤ خۆشترین ساڵی من بوو، له مردنێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو
گه‌ڕامه‌وه، فێربووم چیتر له مردن نه‌ترسێم و به‌رگری
ئازار و نه‌خۆشی بكه‌م، بۆ من ئه‌زمونێكی باشبوو ،
چونكه پێشتر قه‌ت هێنده نه‌خۆش نه‌كه‌وتبووم. هه‌روه‌ها
زۆر سوپاسی خوداشم كرد كه‌جارێكی تر ده‌رفه‌تی ژیانی
بۆ گه‌ڕاندمه‌وه، ئه‌و جاره‌ش له‌سه‌ر خێران نه‌مردم...
ئه‌وه ئێستا زیاتر له چوار مانگه له دوای ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه،
له هه‌وكردنی سیه‌كان به‌ته‌واوی چاكبوومیته‌وه، هه‌روه‌ها
ده‌توانم ئێستا به هه‌ردوو كوونه لووته‌كانم به
باشی هه‌ناسه بده‌م، بچمه مه‌له‌كردن، بڕۆمه ساونا
و كه‌مێك وه‌رزش ئنجام بده‌م.. پێشتر نه‌مده‌توانی هیچ
یه‌كێك له‌وانه ئه نجامبده‌م، به هۆی نه‌خۆشی كه‌پووم
و هه‌وكردنی سییه‌كانه‌وه...
هه ڵبه ت، ئه‌گه‌ر له كوردستان بوومايه و ئه‌و نه‌خۆشیه
م گرتبوايه، ئێستا زۆر له مێژبوو فاتیحه‌شیان بۆ
خوێندبووم.. له دوایین قسه‌م لێره‌دا مایته‌وه كه،
دووباره سوپاسی په‌روه‌ردگار بكه‌م كه،له ژیاندا
هیوابڕاوی نه‌كردم و ده‌رفه‌تی ژینی پێبه‌خشیمه‌وه..
هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌موو دوكتۆره‌كانی ئێره‌ش ده‌كه‌م
كه، چاره‌سه‌ریان زۆر به باش بۆ ئه‌نجامدا.. هه‌روه‌ها
سوپاسی ته‌واوی حكومه‌تی فێنله‌ندی ده‌كه‌م كه، له‌سه‌ر
ئه‌ركی خويان چاره‌سه‌ريان بۆكردم و هه‌موو خه‌رجییه‌كی
نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگریه‌كه‌يان بۆ كردم (ماڵیان ئاوابی!)
.. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بووانه‌یه ئێستا له جیهانێكی
ترا بووم!!
شاری كیتیلا، لاپلاندی فینله‌ندا 24/12/2014 ( ڕۆژێك
پێش كریسمس )
|