ئه‌مرۆ ساڵیادی شه‌هید کاوه گه‌رمیانییه، ساڵێکی رێک
له‌مه‌وبه‌ر و له ئێواره‌یه‌کی به کزه‌با و سارد و
شێداری وه‌ک ئێستادا، ئه‌هریمه‌ن پلانی خۆی جێبه‌جێکرد
و نوکی قه‌ڵه‌مێکی بوێر و ئازا و ئازادی شکاند! کاوه
گه‌رمیانی رۆژنامه‌نوسی بوێر و ئه‌ندامی کارای چاودێری
کوردۆساید - چاک تیرۆرکرا.
کاوه یه‌ک له سیمبوڵه‌کانی بێدادی و دژ به گه‌نده‌ڵی
و سته‌م بوو له باشوری کوردستاندا و نمونه‌ی که‌سی له‌خۆبوردو
و خه‌باتکه‌ر بۆ شه‌فافیه‌ت و ئازادی و مافه‌کانی
مرۆڤه...
مه‌رگی کاوه کاره‌ساتێکی به ئازاره، نه‌ک ته‌نها له
به‌رئه‌وه‌ی که‌سێک (سزا دراوه بێ تاوان) و به‌ڵکو له
به‌رئه‌وه‌ش که (تاوان بێ سزا) دێت و ده‌چێت!، واته
تۆمه‌تباری سه‌ره‌کیش هێشتا (وه‌ک به‌رزه‌کی بانان)
ئازاده و له‌بری قه‌فه‌سی تاوانباری و دادگایی، خۆی
وه‌ک قاره‌مان و تێکۆشه‌ر و جه‌نگاوه‌ری (دژ به تیرۆر!!)
ده‌ناسێنێت!! وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وکاره‌ی خۆی پێ تۆمه‌تبارکراوه
(تیرۆر) نه‌بێت!! دنیایه‌کی سه‌یره!
ره‌نگه که‌سانێک بڵێن رۆژانه ده‌یان که‌س له شه‌ری
دژ به تیرۆریسته‌کانی داعشدا شه‌هید ده‌بن، بۆ باس له‌وانه
ناکه‌ن و دێن باس له تیرۆری رۆژنامه‌نوسێکی پێش ساڵێک
له‌مه‌وبه‌ر ده‌که‌ن. من لام وایه که ئازاری تاوانی
کورد خۆی به‌رامبه‌ر به خۆی زیاتر ئازاربه‌خش و دڵته‌زێنه
له تاوانی دوژمنان و تیرۆریستانی بیانی. جگه له‌مه
پێشمه‌رگه‌یه‌ک خۆی بۆ مه‌رگ ئاماده ده‌کات دژ به
دوژمنانی ئازادی و تاریکپه رستان، ده‌چێته مه‌یدانی
جه‌نگ و مه‌رگ، چۆن به‌راورد ده‌کرێت له‌گه‌ڵ که‌سێک
له پاڵ دایکیدا و له ناو ماڵی خۆیدا شه‌هید بکرێت؟؟.
ئه‌گینا سه‌رجه‌م شه‌هیده‌کانی کوردستان جێگای رێز و
ستایشن له هه‌ر پارت و گروپ و پارچه‌یه‌کی
کوردستاندا بێت.
په‌یوه‌ندی من و کاوه‌ی شه‌هید چه‌ند گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فونی
و چه‌ند چاتێک بوو، به‌ڵام له‌وه زیاتر په‌یوه‌ندییه‌کی
رۆحی و هاوسۆزی و هاوبیری دژ به گه‌نده‌ڵی و خه‌باتی
مه‌ده‌نی و دیموکراتییانه بوو، دانی پێدا ده‌نێم ئه‌و
له من ئازا و بوێرتر بوو، ئاخر ئه‌و له‌و گه‌رمیانه
کاکیبه‌کاکیه و مه‌یدانه‌که‌دا قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیبوو
بێباک له هه‌ڕه‌شه و چاوسورکردنه‌وه‌کان. کاوه ده‌یویست
به چه‌کوشه‌که‌ی ده‌ستی، که قه‌ڵه‌مه‌که‌ی بوو، سه‌ری
زوحاکه‌کانی گه‌نده‌ڵی لێپرسراوانی باشور به گشتی و
گه‌رمیان به‌تایبه‌تی به له‌قاودانی هه‌ڵه و تاوان و
کاره نایاساییه‌کانیان پان بکاته‌وه، جه‌خار نه‌یانهێشت!!
بڕیار بوو له یه‌که‌م سه‌ردانمدا بۆ کوردستان دوای یه‌کترناسینمان
دیده‌نی بکه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یانهێشت..
پێش سێ مانگێک من و هاوسه‌رم به سه‌فه‌ر له کوردستان
بووین و سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدمان کرد، مرۆڤ
ناتوانێت چۆن وه‌سفی ئاه و حه‌سره‌ته‌کانی (شیرین)
خانی هاوسه‌ری بکات، چۆن له داخ و که‌سه‌ری کارزان و
کاروانی برای شه‌هید بڕوانێت، چی به ئاه و نزوله‌ی
دایکه سنه‌وبه‌ر بڵێت و چۆن دڵی بداته‌وه؟؟!! چۆن له
نیگا و سه‌رنجه‌کانی (ئامه‌د) تێبگات، خانویه‌کی کرێی
بچوک و ساده که ته‌نها ژوورێکی کۆنکریته و به‌شه‌که‌ی
تری له که‌لاوه ده‌چێت، که‌چی پێیان ره‌وا نه‌بینی!!
یەکێک لەکارە سەرەکیی و گرینگەکانی هه‌ر ده‌سته‌ڵات و
دەوڵەتێک ، دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی ماف و ژیانی
هاوڵاتییانە. گەر حکومەتێکیش نەتوانێت باری ئەمنی و
ئاسایش بۆ هاوڵاتییانی ژێر قەڵەمڕەوی خۆی مسۆگەر بکات،
ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو حکومەتە یان بە واتایەکی
تر ئەو حزبەی کە حوکمڕانیی دەکات، لە بەڕێوبردنی
دەوڵەتدا فەشەلی هێناوە. بۆیه به پله‌ی یه‌که‌م
حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا به‌رپرسه،
چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێپرسراوه له دابین کردنی
سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیانی خۆی، ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر هاوڵاتیه‌که له وڵاتێک‌دا، که
یاسا سه‌روه‌ربێت و ده‌سته‌لاتی یاسا حوکم بکات نه‌ک
یاسای ده‌سته‌ڵات.
کاوه گه‌رمیانی نه‌مر گه‌نجێکی له‌خۆبردو و ئازا و
بوێر و زیره‌کی گه‌رمیان بوو، کوڕه شه‌هید بوو، ده‌بوو
ده‌سته‌ڵاتی کوردی میدالیای دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری
له سه‌ر سنگی بدات، نه‌ک خوێنساردانه مافیا ئاسا و
نامه‌ردانه شه‌هیدی بکه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوبراو
له ڕابردودا و له لایه‌ن چه‌ند لێپرسراوێکی تا سه‌ر
ئێسک نقومبووی نێو گه‌نده‌ڵی و مافیایی، که هیچ
حسابێک بۆ یاسا و حکومه‌ت ناکه‌ن، چه‌ند جارێک به
ئاشکرا و به به‌ڵگه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کرا بوو،
ناوبراویش پشتر ده‌سته‌ڵاتی پۆلیس و ئاسایشی گه‌رمیانی
له هه‌ڕه‌شه‌ی تاوانباران ئاگادار کردبۆوه، به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌وان پشتگوێی ده‌خه‌ن و هیچ رێکارێکی
ئاسایش ناگرنه به‌ر، تا گیانی بپارێزن. هه‌ر چۆنێتی
کوشتنی ناوبراو له شارێکی ئاوه‌دان و پڕ له ده‌زگای
ئاسایشی تۆکمه‌ی وه‌ک (که‌لار)دا گومان ده‌خاته سه‌ر
ده‌زگاکانی ئاسایشیش، که که‌مته‌رخه‌می و چاوپۆشیان
له تیرۆرکردنی ناوبراو کردبێت!
له کاتی سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی دوای ماوه‌یه‌کی که‌م
له تیرۆرکردنی ناوبراو بۆ لای خانه‌واده‌که‌یان، واده‌ی
پێدان که (بكوژی كاوه گه‌رمیانی له‌هه‌ر پۆست وپله
پاییه‌ك بیت ده‌بیت به‌سزابگه‌ینریت، ئیمه پینه‌و په‌رۆمان
پیقه‌بول ناكریت ) که‌چی کاتێک بووه جێگری سه‌رۆکی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سۆز و به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی نه‌برده‌سه‌ر
و فه‌رامۆشی کرد!!
هه‌روه‌ها کاتی سه‌ردانی هاوسه‌ر و دایک و برای شه‌هید
کاوه له ١٧/٣/٢٠١٤ بۆ لای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی
هه‌رێم، ناوبراو پێی راگه‌یاندن که (گه‌ر ئیوه وه‌ك
خانه‌واده‌ی كاوه گه‌رمیانی واز له‌خوین و كه‌یسی
كاوه گه‌رمیانی بهینین من وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ریم ده‌ستبه‌رداری
كه‌یسه‌كه نابم چونكه ناوبانگیكی ناشیرینی بۆسه‌ر هه‌ریمی
كوردستان ده‌بیت)، که‌چی به‌ڵێن و قسه‌ی ئه‌و به‌رێزه‌ش
هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو وه نه‌یبرده سه‌ر!!
من چاوه‌رێم کردوه و ده‌کرد، که رۆژنامه‌نوسان و
روناکبیرانی نێو خودی یه‌کێتی هه‌ڵوێستێکی جدی و
راشکاوانه‌تریان به‌رامبه‌ر به پێشێلکردنی یاسا و
سوکایه‌تی به ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌بوایه، چونکه
وه‌ک ده‌زانین ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌یان
تۆمه‌تبارکراوه و ئاماده نییه بچێته به‌رده‌م
دادگا، که‌چی یان زۆر بێهه‌ڵوێستن یان هه‌ڵوێستێکی شه‌رمنانه
و لاوازیان هه‌یه، له لایه‌کی تریشه‌وه وتار له‌سه‌ر
ئازادی و مافی مرۆڤ و دیموکراتییه‌ت ده‌نوسن و سیمینار
ساز ده‌که‌ن!! به‌راستی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان جێگه‌ی ره‌خنه
و تێرامانه. به ئاشکرا خودی خۆیان و دروشمه قه‌به
و ره‌نگاوره‌نگه‌کانیان بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ و
یاساسالاری ده‌خاته به‌رده‌م گومانێکی زۆر و نیشانه‌ی
پرسیاره‌وه.
تیرۆری کاوه گه‌رمیانی درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌تی تۆقاندن
تیرۆره‌یه، که له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له
کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌ک تیرۆر کردنی " به‌کر
عه‌لی ، فه‌رهاد فه‌ره‌ج ، ڕه‌وؤف کامیل و عه‌بدول
ستار تاهیر، سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان
... هتد ". گه‌ر ده‌نگه ناڕازییه‌کان یه‌کنه‌خرێن و
فشارێکی جدی و شێلگیرانه له‌سه‌ر ده‌سته‌لات و حزبه‌کانی
باشور دروست نه‌که‌ن، ئه‌م کاروانه درێژه‌ی ده‌بێت و
کۆتایی نایه‌ت.
کوشتن له‌سه‌ر بیروبۆچونی ئازاد و راده‌ربڕین یه‌کێک
له قێزه‌ونترین تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه
و ناکۆکه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی ٣ و ٧ و ١٩ له جاڕنامه‌ی
جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ که له ١٠ی کانونی یه‌که‌می
١٩٤٨ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان راگه‌یه‌ندراوه و
بڕیاری له‌سه‌ردراوه، هه‌روه‌ها دژی هه‌موو په‌یامه
ئاسمانی و مرۆڤایه‌تییه‌کانه.
ده‌سته‌ڵاتدارێتی هه‌رێم گه‌ر مه‌به‌ستیانه ئاشتی
کۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن، گه‌ر ده‌یانه‌وێت گه‌لی
کوردستان دژ به تیرۆریستان و دوژمنانی کورد له‌گه‌ڵیان
بن، گه‌ر نیازیانه که خه‌ڵکی کوردستان له بڕیاردان
له مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌کاندا له‌گه‌ڵیان بن، ده‌بێت
پابه‌ندبوونی خۆیان به پاراستنی ئازادییه‌کان و گیانی
ڕه‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ
و دژ به گه‌نده‌ڵی رابگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوی
کرداری بۆ رێگه‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی تیرۆر
بنێن...
ئاشکرایه که تیرۆر و تۆقاندن هیچ کات چاره‌سه‌ری
کێشه‌کان ناکات و گه‌ر تۆزقاڵێک ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی
له پشت ئه‌و کاره‌وه‌ن بروایان به یاسا و داد و
دادوه‌ریی هه‌بوایه، ده‌بوو سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار
بکردایه و ده‌رگای دادگایان لێ بگرتایه. راده‌ستنه‌کردنی
تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی و فه‌رمانده‌رانی له‌ناوبردنی
کاوه گه‌رمیانیش گڵۆپی سه‌وزه بۆ تیرۆری زیاتر هه‌روه‌ها
جۆره هاوکاریه‌که به تاوانبارانی ئه‌و که‌یسه، گه‌وره‌ترین
ناپاکیشه له خوێنی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و به‌رقه‌راربوونی
یاسا و مه‌ده‌نییه‌ت و داد و ئازادی سیاسی.
٣/١١/٢٠١٤
|